حزبی بێ سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانی! چۆڵ
به‌رواری 23-5 ئه‌م مانگه رۆمون هیۆنی سه‌رۆك كۆماری پێشوی كۆریای باكور كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. هۆكاری ده‌ستبردنی ناوبراو بۆ خۆكوژی تاوانباربوونی بوو به گه‌نده‌ڵی، كه له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رده‌می خۆیدا و چه‌ندین ملیۆن دۆلاری به‌شێوه‌ی نایاسایی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر له لایه‌نی عاتفی ئه‌م ڕوداوه واوتر برۆین وته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه ده‌ستبردنی ئینسان بۆ خۆكوژی هۆكه‌ی هه‌ر شتێك بێت ئازایه‌تییه‌كی سلبییه. و بچین و به‌راوردێك به به‌پرسه تاڵانچی و گه‌نده‌ڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئه‌بێ به چ ئاكامێك بگه‌ین؟
بیهێنه پێش چاوتان ئه‌گه‌ر بڕیار بێت حزبه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌كانی كوردستان به‌پرسه گه‌نده‌ڵه‌كانیان، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی حزب و حكومیان له ئه‌ستۆیه‌و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌سه‌ڵاته سامان و داهاتی خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ خۆیان كۆكردۆته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌راگرتووه، ده‌ست ببه‌ن بۆ خۆكوژی چی ڕوو ئه‌دات؟
گومان له‌وه‌دا نییه، حزبه‌كانیان بێ سه‌رۆك ده‌بن، بێ مه‌كته‌ب سیاسی ده‌بن، حزبی بێ كۆمیته مه‌ركه‌زی و سه‌ركردایه‌تی ده‌مێنه‌وه، مه‌ڵبه‌ند ولقه‌كان خاڵی ده‌بن له به‌رپرس و ئه‌ندامانی باڵا. دیوانی په‌رله‌مان چۆڵ ده‌بێت، وه‌زاره‌ته‌كان بێ وه‌زیرو جێگر ده‌بن، خزمی به‌رپرسه ده‌رجه یه‌كه‌كان دیار نامێنن، ئه‌مه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ خاڵی بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری زوربه‌ی قه‌زاو ناحیه‌كان، هاوكات به‌رپرسی زوربه‌ی كۆمپانیا و كارگه‌كان، به‌رپرس تۆره‌كانی گهیاندو گواستنه‌وه، به‌ڵێنده‌ره گه‌وره‌كان و بازرگانانی بڵند پایه… نامێنن.
من هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه نیم هیچ كه‌سێك گیان له‌ده‌ست بدات، یان خۆی ده‌ست ببات بۆ خۆكوژی، به‌ڵام خوازیاری ئه‌وه‌م سامانی دزراوی خه‌ڵك بگێڕدرێته‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه له‌پای تاڵانی داهاتی كۆمه‌ڵگا بدرێنه دادگا و دادگا دوریان بخاته‌وه، ئه‌وكات ده‌بێ چ داهاتێك به نه‌قدی و غه‌یره نه‌قدی لای ئه‌م ژماره‌یه له به‌رپرسانی حزبی و حكومی هه‌ردووحزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست و هاوپه‌یمانانیان و خزمه ده‌ره‌جه نزیكه‌كانیان بێت؟ ده‌بێ چه‌ند سه‌د هه‌زار ملیۆن و چه‌ندین ملیار دۆلار بێت؟ وه‌چه‌ندین هه‌زار دۆنم زه‌وی زۆرباش ئازاد ده‌بێ؟ چه‌ند سه‌د، یان چه‌ند هه‌زار ئۆتۆمبیلی دوا مۆدێل دێنه پێشهنگاكانهوه چه‌نده خه‌ڵكی سه‌رسام ده‌كه‌ن؟ وه‌چه‌ندین و چه‌ندین….. بیهێنه پێش چاوتان ئه‌گه‌ر ئه‌م داهاته بگێڕدرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژیردراوی خه‌ڵكی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بێت و ئه‌وان به نه‌خشه‌وه سه‌رفی پێداویستیه زۆر‌و زه‌به‌نده‌كانی خه‌ڵكی بكه‌ن، ده‌بێ به‌شی دابینكردنی چه‌ندین وێستگه‌ی كاره‌باو پرۆژه‌ی ئاو و ئاودیری بكات؟ ده‌بێ پرۆسه‌ی خوێندن په‌روه‌رده‌و فێركردن به كوێ بگات؟ ده‌بێ كێشه‌ی بێخانه‌و لانه‌یی چه‌ند هه‌زار خیزان وه‌ڵام پێبداته‌وه؟ ده‌بێ چه‌ندین خێزان له‌ده‌ست نه‌بوونی و نه‌خۆشی ڕزگار بكات؟ چه‌ندی به‌ر لاوان بكه‌وێت؟…
بێگومان ئه‌م سامانه و سه‌روه‌ته بێسنوره‌ی زوربه‌ی به‌رپرسه حزبی و حكومیه‌كان هه‌یانه،هی ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وان و ماندوبوون، وه به‌رهه‌می وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی شه‌خسی نییه، داهاتی خه‌ڵكی كوردستانه. به‌ناڕه‌واو نابه‌رپرسانه كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاشكرا بكرێت و بگێڕدرێته‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌دڵنیایه‌وه وه‌زعی كوردستان ده‌گۆرێت. ده‌ی ئێمه داوای خۆكوژی له‌كه‌س ناكه‌ین و به‌كارێكی نادروستی ده‌زانین، به‌ڵام ئاشكراكردن و گێرانه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی خاڵی زوربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، نامهحال نییه. بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته، هاتنه سه‌ر شه‌قام و ڕێكخراو بوون و ئیراده‌ی پێویسته. ئیراده‌ی بێدابوهوهی خه‌ڵك ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات و سنوریك بۆ ئه‌م تاڵانییه ئاشكرایه دابنێت. خۆكوژی ڕێگا نییه، ئیراده‌ی وهگهڕكهوتووی خه‌ڵك بۆ گێرانه‌وه‌ی داهاتی خۆیان بۆ خۆیان و سزادانی ئه‌وانه‌ی زوربه‌ی داهاتی كۆمه‌ڵگایان بۆ خۆیان قۆرغ كردووه، رێگایه‌كی دروست و پێویسته.
29-5-2009