![كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه …یان…پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن…! كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه …یان…پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن…!](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/muzafarAbdullah_523615433.jpg)
كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه …یان…پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن…!
كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه …یان…پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن…!
(ده‌رباره‌ی كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان)
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.comكۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و دۆستانی كۆنی لاكه‌وته‌ی یه‌كێتی و پارتی ،به تایبه‌تی ئه‌ندامان و
دۆستانی لیستی گۆڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌تا ده‌گاته ڕۆشنبیرانی به‌ناو سهربهخۆو ، ته‌نانه‌ت به ڕواڵه‌ت چه‌پیش له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كه‌وتونه‌ته ده‌ست بردن بۆ كارێك،به ناوی كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ئاكامه‌كه‌ی ته‌نها به قازانجی سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌ری یه‌كانی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره .
ئه‌مانه له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند ههنگاوێگیان ناوه.هه‌ر له سازدانی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی جۆراوجۆر تا نامه ناردن به‌م لاو ئه‌ولادا .دیاره مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سانه زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ،به تایبه‌تی لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كه به ناوی لیستی گۆرانهوهیه، بتوانێت چه‌ند كورسی یه‌ك به ده‌ست بێنێت و به خه‌یاڵی خۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش نه‌گرن ،هێزی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان پێك بێنن.به‌ڵام هه‌روه‌ك ووتمان ئه‌م كاره‌ی ئه‌مانه بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت ، بزانن یا نه‌زانن، له زۆر ڕووه‌وه‌و، به تایبه‌تی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه، به قازانجی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردوو حزبی ملیشایی ده‌سه‌ڵاتدار ته‌واو ده‌بێت:
یه‌كه‌م: گرینگ‌ترین خاڵێك كه به قازانجی یه‌كێتی وپارتی ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه، كه نه‌فره‌ت و نای خه‌ڵكی كوردستان، له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه‌و هه‌ڵبژاردنیان به‌لارێدا ده‌بن و خه‌ڵكی دوباره ده‌كه‌نه‌وه قوربانی سیاسه‌ته‌كانیان.
له ڕاستی دا ئێستا ئیتر دوای 18 ساڵی تاقی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر له ژێر فشاری نان و موچه‌و كرێ بڕین و ترس و تۆقاندن نه‌بێت ئه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاماده نین به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئاوا گاڵته جاڕی ببن كه سور ده‌زانن هه‌ر ئه‌و دوو حزبه تیادا سه‌رده‌كه‌وێت .چونكه لای خه‌ڵكی ڕوونه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌روه‌ك وه‌ك موبایهعهكانی سه‌دام حوسین وایه‌و پێش وه‌خت ئاكامه‌كه‌ی دیاره‌و هه‌موو نه‌خشه‌كان دیاری كراون.به‌ڵام ئه‌م به‌ڕێزانه به‌م كارانه‌یان خه‌ڵكی نه‌ك به ترس و تۆقاندن، به‌ڵكو به چاو به‌ستراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خۆش خه‌یاڵ كردن به گۆران له ناو په‌رله‌مانه‌وه، نه‌ك له شه‌قامه‌وه، دێننه به‌رده‌م سندوقی هه‌ڵبژاردن و په‌نجه مۆریان لێوه‌رده‌گرن بۆ شه‌رعیه‌ت دانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ملیشیایی عه‌شیره‌تگه‌ری ئه‌و دوو حزبه.
دووه‌م:ئاكامی ئه‌م كه‌مپه‌ینه ڕێك ده‌بێت به پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی وپارتی و سهركهوتنهكهیانی زیاتر پێ ده‌ڕازێننه‌وه‌و زیاتر شه‌رعیه‌تی پێ ده‌ده‌ن .وه ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر پاك و خاوێن بوو. هیچ كه‌س به زۆر ده‌نگی پێ نه‌دراوه‌و و ته‌زویر نه‌كراوه‌و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆش كه‌مپه‌ینیان كردوه بۆ نه‌زاهه‌تی هه‌ڵبژاردن و به چاودێری هه‌مو لایه‌ك، به‌ڵام ئێمه تیایدا هه‌ر سه‌ركه‌وتین. بۆیه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان زیاد له هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانی تر به‌رهه‌ق تر‌و شه‌رعیتره !!!.به‌م شێوه‌یه ئه‌مانه تا چه‌ند ساڵی تر زیاتر جێ پێی خۆیان قایم ده‌كه‌ن و سه‌ركوتیش ده‌كه‌ن.
سێ یه‌م:ئه‌وانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن له ڕاستی دا هیچ ناكۆكی یه‌كی سیاسی ڕیشه‌یی قوڵیان نی یه به سیاسه‌ته سه‌ره‌كی یه كۆنه‌په‌رستانه‌كانی ئه‌و دوو حزبه. ئه‌وه‌ی هه‌یانه ته‌نها وورده گله‌یی و بۆڵه بۆڵ و پرتهپرتهو به‌س.ئه‌مانه دژی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ی سیاسی و پرۆژه سیاسی یه‌كانی ئه‌م دوو حزبه كۆنه‌په‌رسته قومی و عه‌شیره‌تی یه نین . ئیتر هه‌ر له پرۆژه‌ی فدرالی و دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه بگره، تا دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ماف و به‌رژوه‌ندی یه‌كانی تری خه‌ڵكی كرێكار و زهحمهكێش و ژنان و لاوان و قوتابیان و مناڵان . وه تا به‌ندو به‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌و جهان له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕو جه‌نگی سهركوتگهرانه و داگیركارانه‌یان .به راستی بهڕێخهرانی كه‌مپه‌ین هیچ ناكۆكی و دژایه‌تی یه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئه‌م دوو حزبه نی یه. ئه‌مانه ته‌نها و ته‌نها دژی هه‌ندێك دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و دابه‌ش نه‌كردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستانن ،به لانی كه‌می یه‌كسانی، به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كاندا. نه‌ك دابه‌ش كردنی یه‌كسانی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستاندا.یاخود تێكڵاو بوونی ده‌سه‌ڵاتی حزب و حكومه‌ت و ئه‌م جۆره شتانه .ده‌نا نه ئه‌وانه‌ی به‌م كه‌مپه‌ینه هه‌ڵده‌ستن و نه لیسته‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه لیسته ڕه‌شه‌كه‌ی نه‌وشیروان، هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكهتنخوازانهیان به قازانجی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان نی یه نه‌بوه‌و ناشبێت.بۆیه لیرَهشهوه ئه‌م پروپاگه‌نده‌یه‌ی ئه‌مانه ده‌یكه‌ن به‌ناوی كه‌مپه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی پاوك خاوێن و به نه‌زاهه‌ت ته‌نها ئاو ده‌ڕژێنێته ئاشی یه‌كێتی و پارتی یه‌و شه‌رعیه‌تی زیاتر ده‌دات به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌مانه. با به فه‌رز وه‌ری بگرین ئه‌گه‌ر لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست بێنێت ئه‌وه هه‌مان سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی ره‌نگه به ره‌نگیكی تر ،نه‌ك سه‌وزو زه‌رد،پیاده ده‌كرێت و بگره خراپتریش ده‌بێت.ئاخر سه‌رۆكی لیستێك، هه‌ر بۆ نمونه،كه باس له كێشه‌ی ژنان له كوردستان كراوه، كه یه‌كێكه له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی یه گه‌وره‌كان ،ئه‌و ده‌ڵێت كوا كێشه‌ی ژنان هه‌یه..!!.ژن له ئه‌وروپاش ده‌كوژرێت!!.یانی گاڵته‌ی دێت به كێشه‌ی ژنان له كوردستان كه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دوێنی ئه‌ودا هه‌زاران ژن بونه قوربانی سیاسه‌تی ئه‌مانه.
هه‌ڵبه‌ت له زۆر نوسین و بابه‌ت و باسی تردا ئاماژه‌مان پێداوه كه به‌ڕای من گرفت ته‌نها له‌گه‌ڵ خودی نه‌زاهه‌و نا نه‌زاهه‌و ته‌نانه‌ت خودی ئه‌م شێوازه له هه‌ڵبژاردن نی یه ، به‌ڵكو گرفته‌كه زۆر سه‌ره‌كی تره. ئه‌ویش په‌یوه‌سته به سه‌رجه‌م پرۆسه‌یه‌كی سیاسی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانی كه خه‌ڵكی كوردستانیان تێگلاندوه.گرفته‌كه هه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نی یه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه به‌ڵكو گرفته‌كه له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌یه‌كی سیاسی دایه كه ئاماكهی بۆته به‌دی هێنانی دروشمی فدرالی قومی كه له بناغه‌دا دژی به‌رژه‌وه‌ندی یه گشتی یه ئانی و ئاتی یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه.
بۆیه بۆ هه‌ر كه‌س و ههڵسوراوو ڕێكخراو و حزبێكی سیاسی كۆمۆنیست و چه‌پ و ئازادیخواز ده‌بێت زۆر وشیارانه مامه‌ڵه بكات و هه‌ڵوێست وه‌رگرێت به‌رانبه‌ریان. ئیتر هه‌ر له كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و فیدرالی و سه‌رجه‌م سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م دوو حزبه و هاوكاره‌كانیان و سه‌رجه‌م پرۆسه‌یه‌كی سیاسی كه ئه‌وه دوو ده‌یه‌یه له كوردستاندا ده‌گوزه‌رێت. وه پێویسته هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ست بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ ستراتیژێكی سیاسی كه له‌م چه‌ند ساڵه له ئاستی جهان له سایه‌ی باڵا ده‌ستی و زلهێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پیاده كراوه، كه ئێستا ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م سیاسه‌تانه شكست ده‌خوا. ته‌نانه‌ت ئه‌م ڕیزبه‌ندی یه تازه‌یه‌ش كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌ێت و دێته پیشه‌وه راسته‌وخۆ، ئه‌گه‌رچی له ڕوویه‌كه‌وه هۆكاری ناوخۆیی هه‌یه له ده‌رس و تاقی كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حزبه‌و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی كۆنهپهرستانیان و ناڕه‌ازیه‌تی خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر ئه‌مانه و گه‌ڕان به دوای به‌دیلی تره‌وه، هاوكات هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌یه له ئاستی ناوچه‌كه‌و جهان.
دیاره كه كۆمه‌ڵگه‌و جهانی ئه‌مرۆ وه‌ك كۆمهڵگاو جهانی ده‌یه‌كانی جه‌نگی سارد و ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌یش نی یه .ئه‌مرۆ هه‌رچۆن هه‌ر ئاڵوگۆرێك له ته‌كنیك و پیشه‌سازی و به‌رهه‌م و كاڵا ،ئه‌مانه زۆر جهانییهو جهانی ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ سیاسه‌ت و هه‌ر گۆرانگاریی یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌روایه‌و، ئاوا كاریگه‌رییان هه‌یه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌كتر.
بۆیه به بڕوای من له جیاتی به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردن و پروپاگه‌نده بۆ كردنی ،یاخود كه‌مپه‌ین بۆ به‌ڕێ خستنی هه‌ڵبژاردنی به نه‌زاهه و پاك و خاوین، پێویسته هه‌موویان له چوارچێوه‌ی یه‌ك پرۆسه‌ی سیاسی ته‌ماشا بكرێت و لێك بدرێته‌وه‌و هه‌ڵوێستی لێوه‌ربگرێت .چونكه له‌م پرۆسه‌یه‌و چوارچیوه سیاسی یه‌دا ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتوه . بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه‌و نه‌هامه‌تی یه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا پێویسته به شوێن ڕێگایه‌كه‌وه بین كه لانی كه‌می ده‌رچون بێت له‌م چوارچێوه‌یه. بۆیه به به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی پاك و خاوێن و په‌رلمانی فیدرالی و ئه‌م جۆره سیاسه‌ت و دروشمانه ناتوانین له به‌ڵاو شه‌ڕو سه‌ركوت و گه‌نده‌ڵی و سه‌رجه‌م سیاسه‌تی قومپهرستی و عه‌شیرتگه‌ری ئه‌مانه ڕزگارمان بێت.
له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌ركی جدی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی كۆمۆنیست و چه‌پ و ئازادیخوازه، چ به تاك چ به كۆمه‌ڵ ،تا ڕێكخراوه‌و حزبه‌كان ،ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی و( نا)ی خه‌ڵكی به‌م حزبانه و به هه‌ڵبژاردنیان یه‌ك ڕیز و ڕێكخرێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی رۆشن و به قازانجی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان. كه ئه‌ویش كۆتایی هێنانه به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووحزبه كه له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ت و دروشمی فیدرالی قومی و ئاكامه‌كانی، خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ مه‌به‌ستی خۆیان زیندان كردوه .وه بۆ به‌دی هێنانی ووڵاتیكی سه‌ربه‌خۆ و ده‌مه‌زراندنی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكی سكویلارو ئازاد‌و یه‌كسان بۆ هه‌موو دانیشتوانی كوردستان، جیاواز له‌زمان و داتاشینی ناسنامه‌ی قه‌ومی و ئاینی و تایه‌فی و عه‌شیره‌تی.هه‌ڵبه‌ت له‌بارترین و باشترین و كه‌م ده‌ردی سه‌ر ترین ڕێگاش بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه سیاسی یه به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی ڕیفراندۆمه له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌و خه‌بات و تێكۆشانه بۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر ڕای گشتی و نێو ده‌وڵه‌تی دا .من دڵنیام ئه‌مه ئاوات و ئامانجی ئیستای زۆربه‌ی هه‌ر زۆری خه‌ڵكی كوردستانه، جا با هه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵی شاعیرانه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بێت.بۆیه ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌رگه‌رم ده‌كه‌ن به كه‌مپه‌ینی نه‌زاهه‌وه با بێن و په‌یوه‌ست بن به دروشم خواست‌و داوا به‌رهه‌قه سیاسی و واقعی و ئازادیخوازانه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌و تاكه ڕێگای ممكنه له‌مڕۆدا بۆ رزگار بوون له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه‌و سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌ری یه‌كانیان.كۆتایی مه‌ی 2009