
فرۆشتنی مێژووی حیزبێک !!!!
ــ که‌سی بێده‌نگ بووله ڕاستی، وه‌کو شه‌یتانێکی لاڵ وایه ــ ((1)). کاتێک ده‌بیته شاهیدی مێژوویه‌ک و ده‌بینیت ناحه‌قی له مێژووه‌که ده‌کرێت، ئازاری ویژدانی تاوت ده‌دات بۆ درکاندنی ڕاستیه‌کان . ڕاستی گوتن جۆرێکه له پاک بوونه‌وه، یان ئارام کردنه‌وه‌ی ویژدان، بۆ تاکه‌که‌س، له ڕووی کۆمهلێشهوه سود گه‌یاندنه ، به‌ڕاست کردنه‌وه‌ی مێژوویه‌ک که هه‌وڵی شێوانن و گه‌نده‌ڵ کردنی ده‌درێت.
لێره‌وه له مێژووی پارتێک ده‌دوێم ، که له وه‌ڵامێکی مێژووی پڕ کۆستی هه‌ره‌س ونائومێدیهوه دروست بوو ، بهدووڕوکاردا :
یه‌که‌م ـــ به‌ڕووی کاره‌ساتی هه‌ره‌س و(ئاشبه‌تاڵ) دا ، وه کو وه‌ڵامێک بۆ ته‌سلیم نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ک به نائومێدی.
دووه‌م ـــ وهکودامهزراوی پارتێکی ئاشکرا، بۆ بیرووباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، که‌تائه‌وکاته ، هاوبیره‌کانی له کوله‌که‌دا بانگیان بۆ ئه‌دا ، یان به پاڕهسایتی( ژێماڵهیی) له سهرلاشهی پارته ئاشکرا‌کانی ئه‌وکاته‌ی گۆڕه‌پانی کوردی دا ئه‌ژیا.(پاسۆک)له‌ساڵی 1976دروست بو وه‌کو وه‌ڵامی مێژوویی (هه‌ره‌س) و به‌نوێنه‌ری ده‌نگی نه‌ته‌وه‌خوازی له‌وکاته‌دا ، به‌سه‌ربه‌خۆیی وه‌کو ڕاپسکان له که‌له پوری ( کاژ‌یک) که ههرگیزنهیتوانی بوو، به پارتی ئاشکراو سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ئۆرگان بژی .
پاسۆک چی لێ هات؟
پاسۆک توانی بووی، له وسه‌رده‌مێکی مێژوو خوڵقێندا، خۆی ساغ بکاته‌وه ، له ئه‌ندام وبیرخوازانی ڕاڕاو نه‌وێری (کاژ‌یک) . له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و ئۆرگانه حیزبیه‌دا ، کۆمه‌ڵیک کادیرو پێشمه‌رگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی پێشکه‌ش بکات به شۆڕشی نوێ ی گه‌لی کوردستانی باشوور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ، له رووی فیکریه‌وه زۆر مه‌به‌ستی بوو جیاوازی خۆی له پارته‌کوردیه‌کانی پێش خۆی پێشان بدات ، هه‌وڵێکی نوێ بخاته گه‌ر، بۆ ئامانجه ناسیونالیستیه‌کانی کورد.ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ، وه‌کو قوتابیه‌کی قۆناغی ئاماده‌یی، ته‌مه‌ن 17 ساڵی ته‌ڤلی بوو، له و پارته‌داو له ساڵی دروست بوونیدا له 1976ه‌وه، بکه‌ومه گێڕانه‌وه‌ی مێژووه‌که‌ی، له ئاگردانه‌که‌ی خۆمه‌وه ، وه‌کو ( ره‌سوڵی حه‌مزاتۆڤ) ده‌ڵیت. به‌هۆی خولیاداری خۆم بۆدنیای مێژوو، به‌خۆم ڕاده‌بینم چه‌مکێکی ته‌سه‌ل وتێری ئه‌و پارته بگه‌یه‌نم، به توانستێک و ئاگاییه‌کی که خۆم هه‌مه . به‌ڵام ئه‌وه له هه‌مواری ئه‌م نوسینه‌دا نیه.
ئه‌وه‌ی گرنگه، ده‌سپێکی ئه‌م پارته‌یه له شوێن وکاتی شیاوی مێژوویی خۆیدا. هیج مه‌نتیقێکی ڕاستی ناتوانێت نکولی له ڕه‌وایه‌تی ئه‌و مێژووه بکات . به‌ڵام وهکوپرسیارهکهی سه‌ره‌وه مه‌به‌ستێکه لێره‌دا، ئاخۆ ئه‌م پارته چی لێهات ؟!! بۆ وه‌ڵامی ، ده‌بێت وه‌کو پرسیارێک له وێژدانی مێژووی سیاسی کوردی ئه‌مڕۆ بکرێت .
له دنیای زۆرانبازی وململانێی، ناڕه‌وای حیزبه ته‌قلیدیه کوردیه‌کانی ئه‌و رۆژگاره‌دا ، رێگه له گه‌شه‌ی سروشتی و ئاسایی گیراو له باری پاوه‌نخوازی وگۆڕه‌پان قۆرغ کردن دا، نه‌یتوانی وه‌کو به‌رخێک له بیانووی گورگه پیره‌کان قورتاربێت، تابهوهی په‌ڕو باڵی کراو، بووبه پۆڕی خوراو.
ئێستاکه زووربه‌ی پارته کوردیه‌کان ، له هه‌ڵپه‌دان بۆ خۆ ناساندن به پارتی نه‌ته‌وه‌یی یان زۆر نزیک له بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی وناسیونالخواز.
له‌کاتیکدا( پاسۆک )بانگی بۆ بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌دا له زووربه‌ی ئه‌و پارت‌و لایه‌نانه‌وه ، بیری نه‌ته‌وایه‌تی وه‌کو بیری قاچاغ وبێزراو سه‌یری ده‌کراو بهناتۆرهو توهمه حساب ده‌کرا. بێ ئه‌وه‌ی سه‌یر کردن و حسابێک بۆ ئاسۆی دووری ڕاسته‌قینه ی ئه‌م ڕۆژه بکه‌ن. له دنیای بێ ئه‌رگومێنت ودوور له عه‌قلانی کوردید ا بهتێزو لاقرتێوه ، گاڵته‌و شۆخی به‌ژماره‌ی که‌می ئه‌ندام وپێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م حیزبه ده‌کرا((2)).
به‌هه‌ر جۆر ئه‌م حیزبه به هه‌موو کۆسپ ونههامهتیهکیهوه خۆی گرت ومایه‌وه ،تا گه‌یشت به‌قۆناغێک، ئهویشیهکهم ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی 1986بووله پاش شه‌ڕی براکوژی دوور‌و درێژی هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای هه‌ره‌س. دواتریش بهشاد بوون، به‌یه‌کێک له ئامانجه‌کانی، که له کۆتایی حه‌فتاکانه‌وه یه‌که‌م پارت بوو له پێش هه‌موولایه‌که‌وه،له بانگ وداخوازی وهه‌وڵدان دا بوو بۆی . ئه‌ویش پێکهاتنی (به‌ره‌ی کوردستانی) بوو.هه‌رچه‌نده وێرانکردن وئه‌نفال به‌سه‌ر دێهاتی کوردساتنداهات، به‌ڵام مانه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی لهوباروزروفهدا، بووه هۆی گه‌یشتن به‌ئامانجی گه‌ش تری ڕاپهرێنیبههاری 1991 و، به‌وهۆیه‌شه‌وه حیزبی کوردی، بوون به میراتگری به‌رهه‌مه‌کانی ڕاپه‌ڕین هه‌تا به‌ئێستاشه‌وه.
به‌ڵام ئاخۆ بۆچی( پاسۆک) له وبونه مێژوویی وسه‌رده‌مه سه‌خت ودژوارانهوه خۆی گرت؟!!
که چی هه‌ر له دوای سه‌رده‌می ڕاپه‌رێنه‌وه شوێن بزر بووله سه‌ر شانۆی حیزبایه‌تی کوردی. دووهۆ هه‌بوون بۆ ئه‌و سه‌ره‌نجامه.هۆی یه‌که‌م : ــ پوکانه‌وه‌و ماندوویه‌تی سهرکردهگهڕاوهکانی شاخی ئه‌وپارته.
هۆی دووه‌م : ــ هه‌ڵمه‌ته کاسه‌یی ئه‌ندامانی شاری حازر خۆر‌و وابه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی و گرێ‌دراو مهشبوهی لایه‌نی ترزلحیزبێک جگه له رۆحیه‌تی کۆنی پاوه‌نخوازی و کورت بینی ، زلحیزبه‌که‌ی تر.
ناوگۆڕینی(پاسۆک) له کۆنفرانسی نیوه‌ناچل دا له1992 به ناوێکی تر((3)).و دواتر توێنرایه‌وه له (پ.د.ک)دا .به‌م جۆره ئه‌م پارته مێژووکرده دوابزمار بهتابوتیدا داکوتراو به زیندوویی نرایه گۆڕه‌وه‌و شه‌رعیه‌ته ئۆرگانیه‌که‌ی که‌وته ده‌ست (پ. د.ک).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌و مێژووه بێخاوه‌ن و ئه وژماره شه‌هیده بێخاوهنانه یه ، که دوور له مۆراڵ و سلوکی خه‌باتی ڕاسته‌قینه هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که بیانووی خواردنی به‌رخی بێگوناحیان دا به ده‌ست گورگی پیره‌وه ، ئێستاکه له لادوکانی سیاسی دا ئیسقانهکانه پواوکۆنهکان( پاسۆک) ی نێژراو به‌ده‌ستی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه به م لایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌کورسی په‌رله مانی سبه‌ینێ بهسهلهم . هه‌روه‌ک چۆن دوێنێ به‌لاکه‌ی تریان ده‌فرۆشت به نرخێکی تری ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی.
دوور له به‌زه‌یی وسۆزێک بۆ مێژووی ئه‌و تابوت نشینه، دوور له بیر کردنه‌وه له‌ئارامی به‌خشینێک ورێزێک بۆ ئه‌و گۆڕه دروست کراوه‌ی ده‌ستی خۆیان.لێره‌دا رووده‌که‌ینه ئه‌و لایه‌ی که ده‌یه‌وێت گه‌نده‌ڵی بنبر بکات ، ده‌بێت بیرێک له‌وه بکاته‌وه ، که ته‌نها ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵات کرمی گه‌نده‌ڵی تێی نادات ، ده‌بێت بزانێت مێژووش کرمی گه‌نده‌ڵی خۆی هه‌یه. نابێت ئیسقان کڕی مردوویه‌ک بکا ت که‌شایسته‌ی ئارامی ومردنێکی رێزداره . ئه‌گینا پێجه‌وانه‌ی بن بڕکردنی گه‌نده‌ڵی ، که داوای ڕاسته‌قینه‌ی په‌یامه‌که‌ی خۆیه‌تی.
تێىینی
ــــــــــ:
((1))گووته عه‌ره‌بیه‌که‌ی(الساکت عن الحق، هو الشیطان الاخرس).
((2))به‌وه‌ی ده‌یانگوت(حیزبێکه به قاعیده‌و قهواعیدیهوه به مهنجهڵیک یاپراخ تێر ده‌خۆن ).
((3))ناوه‌که‌ی له کۆنفراسێک که له قه‌ڵاچوالان به‌خۆیان گرتیان، گۆڕا به‌پارتی(سه‌ربه‌خۆیی)که هه‌نگاوێک بووبۆ کوژاندنه‌وه‌ی مێژووی (پاسۆک) دواترههنهگاونان بۆ تواندنه‌وه‌ی.1-6-2009
saidaraf@hotmail.com