
نیگایه‌ك له هونه‌ری رووتگه‌رایی سپه‌نسێر تۆنیك
"جل پۆشین شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕووتیه…. ئه‌گه‌ر (ڕووتی) ئاره‌زووێكی به‌رده‌وام بێت بۆ (پۆشین) ئه‌وا (پۆشین) (ڕووتی)یه‌كی ئه‌زه‌لییه.."
له‌رۆمانی (مامزێڕ)ی كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور-هوههونهری رووت‌و روتگه‌رایی سه‌ره‌تاكانی خۆی له‌مێژووییه‌كی هێجگار كۆن ده‌دا، بۆ ئه‌و چه‌رخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤ هێشتا (پۆشین)ی نه‌دۆزیبووه‌وه، هێڵكاریه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌شوێنه دێرینه‌كان، ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن. له قوناغی دایكساریدا جارێكی تر هونه‌ری رووتی پهرهدهستێنێتو ئه‌مجاره جه‌سته‌ی ژن وه‌ك خودایه‌ك وێنه‌ی ده‌كێشرێت.. به‌بڕوای من هێشتا سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ری رووتگه‌رایی روون نییه، ئه‌و ساته وێنه‌ی جه‌سته بووه كارێكی هونه‌ری كه له‌پێناوی جوانیدابوو، نه‌ك له ناهوشیاری پۆشین یان سرووتێكی ئاینی یان كلتوریه‌وه بێت، ئه‌گه‌رنا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه خێڵ هه‌یه سه‌رجه‌می ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕووتی دهژینو هیچ ئه‌زموونێكی پۆشینیان نییه، لێره‌دا پۆشین‌و رووتی وه‌ك یه‌كیان لێهاتووه؛ له‌وه‌ها خێڵێكدا جه‌سته‌ی رووت هێنده ئاسایی بۆته‌وه كه جیگای سه‌رنج نییه، وه‌ك چۆن پۆشینی مرۆڤی نوێ (به هه‌ڵاوێرد لهمۆدهو وه‌ك سوژه‌یه‌ك) هیچ جێیی له‌سه‌ر وه‌ستان نییه.
له‌هونه‌ری نیگاركێشی ئه‌م سه‌دانه‌ی دوایدا، ناكۆتا تابلۆی رووتمان هه‌یه، لێره‌به‌دواوه جه‌سته ئه‌رزشی هونه‌ری خۆی به‌ده‌ست دێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت بیرماننهچووه، كه ئاین (زیاتر مه‌به‌ستمان ئاینه تاك خوداییهكانه) ده‌ستی گه‌وره‌ی لهناشرینكردنی جه‌سته‌و شاردنه‌وه‌یدا هه‌یه، كاتێك ئه‌و له‌شی خۆمان وه‌ك عهیبهیهكو ناشرینییه‌ك وێنادهكاتو پێمان ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه ئیتر سپهیسیكی درێژ له‌به‌رده‌م هونه‌ردا كه (به‌دیوه فرۆیدیزمیهكهیدا شوێنی سهههڵدنهوهی چهپاندنهكانه) جێدیڵێت، تا سه‌ر له‌نوێ له‌سه‌ر ستاندێكو له‌ناو تابلۆیه‌كدا رووتمان بكه‌نه‌وه، ئه‌م یاری پۆشین‌و رووتییه له‌نێوان ئاین‌و نهریتو خێڵ لهلایهكو به‌ته‌نیا هونه‌ر له‌لایه‌كدا وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی نێوان تۆم‌و جێری لێدێت، به‌رده‌وام یه‌كێكیان ده‌یشارێته‌وه‌و یه‌كێكیان رووتی ده‌كاته‌وه!
سپه‌نسێر تۆنیك ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه جارێكی تر جه‌سته‌ی مرۆڤی نوێ بایه‌خ پێدهداتهوهو هه‌وڵده‌دات، لهكۆكاریهكانیدا هه‌زاران ژن‌و پیاو بێبه‌رامبه‌ر، بهرووتو قووتی كۆبكاته‌وه‌و وێنه‌یان بگرێت.
پرسیاری ئاماده له بیرۆكه‌و چۆنیه‌تی خوڵقاندنی فۆتۆیه‌ك نییه كه سه‌ده‌ها نێر‌و مێ به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه به‌رووتی وهستاونو كه‌سیشیان پێیان (شوره‌یی!) نیه، به‌ڵكو پرسیار له‌وه‌دایه چۆن ئه‌وو هه‌موو خه‌ڵكه بۆ نمونه له مه‌كسیكۆسیتی ته‌نها له‌یه‌ك وێنه‌دا 20000 بیست هه‌زار كه‌س به‌ڕووتی ئاماده‌یه، چی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه كه ئاماده‌ن شارهوهترین پنته‌كانی جه‌سته‌یان له‌به‌رچاوی یه‌كتر نیشان بده‌ن؟
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له 1-1-1967 له مێدلیتۆن له نیۆررك دایكبووه‌و له 1988بهكالۆرێسی له‌ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه، یه‌كه‌مجار له 1992 ده‌ستی كردووه به گرتنی وێنه‌ی جه‌سته‌ی روت به فۆتۆو ڤیدیۆ، هه‌ڵبه‌ت سپه‌نسێر له‌ڕووی پۆرۆنۆگرافییهوهو وه‌ك هونه‌ری وێنه‌سازی سێكسفرۆشی ئه‌م كاره ناكات. به‌ڵكو به‌بڕوای ئه‌و: "جه‌سته‌ی مرۆڤ شیاوترین سوبژێكتێكه كه بۆ كاری هونه‌ی ده‌ستبدات".
1994 بۆ جاری یه‌كه‌م پێشانگا له‌ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه، دواتر پێشانگاكانی له دبلن، له‌نده‌ن، میلبۆرن، رۆما، ڤێنا، دۆسلدرۆف بهرههوام دهبێتو یه‌كه‌مجار لهكۆكارییهكی هونه‌ریدا به ئاماده‌بوونی 7000 ژن‌و پیاوی رووت له‌به‌رشه‌لۆنه ده‌ستده‌كات به وێنه‌گرتن. كاره‌كانی تۆنیك-ی هونه‌رمه‌ند له‌ناوچه گشتییه‌كان، شهقامو سه‌نته‌ری شاره‌كان، بهستهڵهكو رۆخی ده‌ریاكان، سۆپهرماركێتو ترێنو فه‌رمانگه‌كان، ناو جهنگهڵو دارستانهكاندایه.
نوسه‌رێكی ئینگلیزی كه یهكێبووه له‌به‌شداربووانی كارێكی هونه‌ی سپه‌نسێر له‌باره‌ی هه‌ستی خۆیه‌وه له‌به‌شداریكردنی ئه‌و رووتبوونهوهیهدا ده‌ڵێت: "ته‌واو سه‌یربوو! له‌هه‌مانكاتدا هه‌ستی ئازادبوونی به بونیام ده‌دا، چێژی ئارامییه‌ك.. وه‌ختێك سه‌یری جه‌سته‌ی خۆت‌و ئه‌وانی تر ده‌كه‌یت، بیر لهوهدهكهیتهوه، هه‌موومان چه‌ند جوانین". لێره‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی سپه‌نسێر تۆنیك-م داناوه ده‌توانن ته‌ماشای بكه‌ن:
www.Tanyaee.Kurdblogger.com