
جه‌لال جه‌وهه‌ر :نه‌مانتوانی له‌ناو حزبدا گۆڕان بكه‌ین .
جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكاره‌كانی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی چوار مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌و پرسی گۆڕان وپرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌ر له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت بێ ئومێدبوون له‌گۆڕان له‌ناوخۆی یه‌كێتی بۆیه ناچاربوون بێنه ده‌ره‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب به‌و هه‌نگاوه هه‌ڵسن.
ئاسۆ:چه‌ند ساڵێكه باسی گۆڕان وچاكسازیی له‌حیزبدا ده‌كرێ، هۆی چی بوو ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه له‌ناو حیزب سه‌ری نه‌گرت؟.جه‌لال جه‌وهه‌ر:هه‌وڵ وته‌قه‌لای زۆر درا، گۆڕان ونوێبوونه‌وه له‌حیزبدا بكرێ، به‌ده‌یان یاداشت وپڕۆژه پێشكه‌شكرا، به‌ده‌یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناریان بۆ به‌سترا، به‌سه‌دان وتار‌و لێكوڵێنه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، به‌ده‌یان جار بڕیاری بۆ دراو به‌ڵێن درا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچی لـێ سه‌وز نه‌بوو، به‌ڵكو نائومیدیی وبێ بڕوایی زۆری لێكهوتهوه. ئه‌م ساڵ بۆ ئه‌و ساڵ، ئه‌م مانگ بۆ ئه‌م مانگ تا به‌ته‌واوی بێ بڕوا‌و نائومێدبووین، له‌وه‌ی چاكسازیی له‌ناو حیزب‌دا بكرێ. هۆیه‌كه‌شی دیاره، ویستێكی به‌هێز هه‌یه له‌دژی چاكسازیی، كه‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی قۆرخكردووه. به‌ڕای ئێمه چاكترین رێگه ئه‌وه‌یه گۆڕانكارییه‌كان له‌ڕێی هه‌ڵبژاردن وسندوقهكانی ده‌نگدانه‌وه بكرێ. ئه‌مڕۆ جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌و رووبه‌رێكی فراوانی گرتۆته‌وه، له‌ناو حیزب ورێكخراوه‌كان، له‌ناو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له‌میدیاكان، كه‌سایه‌تی،.. ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی نوێ رێكبخرێ وئاڕاسته بكرێن بۆ گۆڕان ونوێبوونه‌وه.
ئاسۆ:زۆر باسی گۆڕان ده‌كرێت، ئایا ده‌كرێ وه‌ك یه‌كێك لهقوتبه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی كورت مهفهومێكمان بده‌یتێ له‌سه‌ر گۆڕان، چونكه به‌ڕاستی ئه‌م چه‌مكه تائه‌مڕۆش لای زۆرێك له‌خه‌ڵك به‌ته‌واوی ناناسرێ؟.جه‌لال جه‌وهه‌ر:به‌ڵێ به‌ڕاستی گۆڕان وه‌ك بیر‌و رێباز ره‌هه‌ندێكی جیهانی هه‌یه، زیادبوونی خێرای به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی ئابووری ورووناكبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیی له‌سه‌ر ئاستی دنیا فه‌زای زه‌روریه‌تی به‌رجه‌سته‌بوونی گۆڕانی خوڵقاند، ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك، هه‌ر زوو دركمان به‌وه‌كرد گۆڕان هه‌قیقه‌تێكی یه‌قین وحهتمییهو ناكرێت پشتگوێ بخرێت، بۆیه زۆر به‌جیددی كه‌وتینه كار به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گۆڕان له‌ناو حیزبه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی باڵاده‌ستبوونی ئه‌وانه‌ی دژی گۆڕان بوون، بوینهووه، نه‌مانتوانی له‌ناو حیزبه‌وه ئه‌وه بكه‌ین بۆیه بڕیارماندا له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌نجام بده‌ین، لێره‌دا وه‌ك مه‌فهومی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی چه‌ند ئاڕاسته یان چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه، له‌بواری سیاسیی‌دا ده‌بێ گۆڕان له‌سروشت وشێوازی سیستمی سیاسی‌دا بكه‌ین خاڵی سه‌ره‌تای ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م شت له‌سه‌پاندنی عورفی ئاڵوگۆڕكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت، له‌بواری بیر‌و رووناكبیریدا كاتی ئه‌وه هاتووه ئێمه‌ش ته‌جاوزی عه‌قڵیه‌ت وبیری سه‌ده‌ی بیسته‌م بكه‌ین، بنه‌ماكانی بیری نوێمان له‌سه‌ر دره‌وشاوه‌كانی بیری نوێ دامه‌زرێنین، نه‌ك چاوه‌ڕوان بین، بیرێكمان بهموعهلهبی بۆ بێنن و بیكه‌نه ئایدیای حیزب.
ئاسۆ:به‌ڕای ئێوه رێگای هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌به‌ستی گۆڕان ئه‌نجامی ده‌بێ. گرنگی لیستی جیاواز چییه؟ پێتوایه زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبێنن؟ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئۆپۆزیسیۆن قه‌بوڵ ده‌كه‌ن؟.جه‌لال جه‌وهه‌ر:رێگای هه‌ڵبژاردن وده‌نگدان، ئه‌ویش رێگایه بۆ گۆڕان، بێگومان چاكترین رێگاشه، هیوادارین رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن وسندوقهكانی ده‌نگدان ببێ به‌كولتووری گۆڕان ونوێبوونه‌وه له‌ژیانی سیاسیی وحیزبی وحوكمڕانی. هه‌ر لایه‌ك ده‌چێته هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه زۆرینه به‌ده‌ستبێنێ، گه‌ر زۆرینه‌ش بهدهستنههێنێ، ده‌بێ به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕان ودروستبوونی ده‌نگی جیاواز‌و ئۆپۆزسیۆن، ده‌بێ به‌كولتوورێكی شارستانی وئاشتیانهی میلله‌ته‌كه‌مان وجووڵانهوهكهی، بۆ دهساودهسكردنی ده‌سه‌ڵات. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌بێ معاره‌زه قه‌بوڵ بكه‌ن، گه‌ر قه‌بوڵی نه‌كه‌ن ناتوانن له‌گه‌ڵا بار‌و زروفی ئه‌مڕۆی عێراق وكوردستان بگونجێن، ده‌بێ رابێنرێن وخۆشهبكرین بۆ قه‌بوڵكردنی عه‌قڵێتی معاره‌زه. رۆڵی معاره‌زه دیاره‌و به‌رهه‌میشی لـێكهوتۆتهوه، یه‌كه‌م ده‌سكه‌وت: به‌دروستبوونی جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی معاره‌زه ده‌قێكی گرنگی شكاند، كه‌سه‌رده‌مێك خه‌تی سور بوو، هه‌موو مه‌یدانه‌كانی جه‌ماوه‌ریی (رێكخراوه‌كان)و حیزبه سیاسییه‌كان، میدیاكانی گرتۆته‌وه، هه‌ر ماوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی چاكتر خۆی رێكبخات وخۆی ئاماده بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده. دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌درێ ئه‌مڕۆو ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدراوه له‌چه‌ند مانگی نزیكی رابردوو له‌خزمه‌تگوزاریی وئاوه‌دانكردنه‌وه به‌ده‌ستخۆشییه‌وه، به‌ڵام به‌ری فشار‌و ده‌سكه‌وتی معارهزهو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی.
ئاسۆ:پێتانوایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌پاكی به‌ڕێوه ده‌چێ، زه‌مانه‌ت چییه له‌م هه‌ڵبژاردنه ساخته‌كاریی ناكرێ؟.
جه‌لال جه‌وهه‌ر:هیوادارین هه‌ڵبژاردنێكی پاك بێ وساختهكاریی تێدا نه‌كرێ وهیچ كارێك نه‌كرێ بۆ سووككردن و له‌كه‌داركردنی هه‌ڵبژاردن، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ناو وناوبانگی لایه‌نه سیاسییه‌كان ومیللهتهكهمان ده‌بێت. گه‌ر ناو وناوبانگی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان لا پیرۆزه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌ت و وڵاتمان لاگرنگه‌و له‌پێشه‌وه‌یه، ئه‌وه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی بخرێته دوای به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، به‌ڕای من ده‌بێ هه‌موو رێگه ئسوڵییه‌كان بگرینه به‌ر بۆ چاك وپاكڕاگرتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌بێ وابكرێ چاودێریی ورد بكرێ، هه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كیانی سیاسیی، كۆمیسیونی هه‌ڵبژاردن، چاودێرانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، میدیاكان، چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، هاوكات ئه‌ركی ئێوه‌یه، ئه‌ركی هه‌موو رۆژنامه‌نووسێك ورووناكبیرێكی پاك ودڵسۆزه كه‌ئه‌مڕۆ به‌گیانی له‌خۆ بووردهییهوه، له‌پێناو ئایندهی میلله‌ته‌كه‌مان وبۆ رێگرتن لهدووبارهنهبوونهوهی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵ وتفتهی ساڵانی رابردوو بێنه مه‌یدان، كار له‌سه‌ر ئاشكراكردنی راستییه‌كان وریسواكردنی گه‌نده‌ڵیی ونارێكییهكان بكه‌ن.
ئاسۆ:گه‌ر ساخته‌كاریی ئه‌نجامدرا رێگه‌چاره‌ی ئێوه چییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه؟.جه‌لال جه‌وهه‌ر:رێگای ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ساخته‌كاریی له‌هه‌ڵبژاردن، رێگای دیموكراسی ورێگای ئاشتییه، رێگای دادگایه له‌كوردستان، رێگای دادگای فیدراڵییه له‌عێراق ، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ین به‌ئه‌نجام رێگای دادگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرینه‌به‌ر، ده‌بێ خه‌ڵكی ئه‌وه بزانێ كه‌دنیای ئه‌مڕۆ، دنیای سه‌رده‌م به‌عس نییه كه‌سانێك له‌ده‌سه‌ڵات بتوانن خوڵكی ئهنفالو قه‌تڵ وعام بكه‌ن وكه‌سیش توانای نه‌بێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. له‌سه‌ره‌تای (2009) له‌چوارده پارێزگای عیراق هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامدرا، كه ئه‌نجامه‌كانی زۆر جیاواز بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی (2005). هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پیرۆزباییان له‌یه‌ك كرد‌و په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌شه‌ش ساڵ تێبه‌ڕ بوو به‌سه‌ر رزگاركردنی عیراق له‌دیكتاتۆرییه‌ت وهیچ جۆره كێشه‌یه‌كیش دروست نه‌بوو. ئێمه‌ی كورد زیاتر له(18) ساڵه ئازاد‌و شانازیش ده‌كه‌ین به‌و ئازادیی ودیموكراسییهتهی هه‌یه له‌كوردستان، به‌حیساب ناوه‌ندێكی دیموكراتین! بۆ ده‌بێ زیاتر بیر له‌ساخته‌كاریی بكرێته‌وه‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌تی؟.
ئاسۆ:مه‌ترسی ده‌سه‌ڵات له‌لیستی گۆڕان ولیسته تازه‌كان بۆ؟ هێشتا هیچ نه‌بووه شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵمه‌ت وهێرش ده‌كرێته سه‌ر لیستی گۆڕان ولیسته‌كانی تر؟.جه‌لال جه‌وهه‌ر:مه‌سه‌له‌ی موماره‌سه‌ی دیموكراسییه‌ت له‌ناو جووڵانه‌وه‌ی كورددا هیشتا به‌شێكی هه‌ره زۆری هه‌ر ناو ودروشمه، موماره‌سه‌ی دیموكراسی ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبیشدا نه‌بۆته نه‌ریت وكولتوور. دیموكراسییه‌ت به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویستی به‌چاندنی عه‌قڵییه‌ت وهۆشیاریی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌راستی هه‌موو ئه‌مانه‌ش تا ئه‌مڕۆ كاری پێویستیان بۆ نه‌كراوه، بگره له‌ناو حیزب‌دا نه‌مانتوانیوه دیموكراسی بین چجا له‌ناو كۆمه‌ڵ، به‌بارێكی تردا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌وجۆره بێ له‌ناو حیزب‌دا، ده‌بێ چه‌ند بواری موماره‌سه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌بێ له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كاندا. عه‌قڵیه‌تێك ئاماده‌نه‌بێ ده‌ساوده‌سی ده‌سه‌ڵات له‌ژیانی رێكخراوه‌یی وحیزبیداو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی بكات، چۆن وا به‌ئاسانی موماره‌سه‌ی كاری دیموكراسی له‌گه‌ڵا حیزب ورێكخراوی سیاسیی تر ده‌كات؟!.
له(5 – 6) ساڵی رابردوو پێشكه‌وتن بووه له‌موماره‌سه‌ی دیموكراسی، له‌بواری هه‌ڵبژاردن وراگه‌یاندنی ئازاد‌و كاری رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی، له‌عیراق به‌گشتیی. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرا پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان بكه‌وێته پێش عیراق، به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو به‌هۆی زاڵبوونی عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازیی له‌كوردستاندا بگره ئێمه كه‌وتینه دوای ئه‌وانیش. بۆیه پێویست ده‌كا حیزب ورێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستان عه‌قڵیه‌تی وزهنیهتی خۆیان (سه‌ركردایه‌تی وكادران، ئه‌ندام) رابێنن وبگونجێنن وخۆشه بكه‌ن بۆ بوونی ئۆپۆزسیون له‌كوردستان چونكه ئه‌وه ناوه‌ڕۆكی دیموكراسییه‌ته، ئه‌گه‌ر ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نه‌بێ، ئه‌ی بۆ ده‌بێ بترسن له‌م لیستانه؟ خۆ ئه‌م لیستانه له‌شكرو تۆپ وتهیارهو هێزه‌كانی پۆلیس وئاسایشیان نییه ته‌نیا شتێك كه‌هه‌یانه بڕوایه به‌گۆڕان وبهبوونی ئۆپۆزیسیۆن، جه‌ماوه‌رێكی بێ چه‌ك وته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه.