
گه‌نج .. سیاسه‌ت … ده‌سه‌ڵات…..به‌شی سێیه‌م
– ٣ –
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌مان هه‌بێت بۆ بارودۆخی گه‌نج له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕاستییه‌كمان لا گه‌ڵاڵه ئه‌بێت ئه‌ویش چواندنی گه‌نجه به ( قومبه‌له‌یه‌كی ته‌وقیتكراو ) به‌ڵام ئایا گه‌نجی كورد به‌شێكه له‌و قومبه‌له ته‌وقیتكراوه ؟
تێگه‌یشتن له دینامیكییه‌تی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره كارێكی ئاسان نییه پێویستی بهشرۆفهكردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تایبه‌ت هه‌یه ، چه‌ندێتی و چۆنێتی په‌یوه‌ندی گه‌نج بهنێشتمانهوه و هه‌ستی ئینتما دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كین بۆ تێگه‌یشتن له‌كاریزمای گه‌نجی كورد و دیاریكردنی پێگه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و ئاستی په‌یوندی نێوان گه‌نج وده‌سه‌ڵات ، له‌ڕاستیدا هه‌ریه‌ك له هه‌ستی هاونیشتمانێتی و ئینتما دوو مه‌ترسی گه‌وره‌ن ڕوبه‌ڕوی ده‌وڵه‌ته تازهدامهزراوهكان ئه‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت گه‌نج ، لێره‌دا دووجۆر گه‌نج به‌رهه‌می كارێزمای ده‌سه‌ڵاته ، گه‌نجێك چالاك و به‌رپرس ، گه‌نجێك ڕه‌شبین و ڕوخاو ، بۆ پێناسی گه‌نج پێویستمان به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ واقعی ( كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، ئابوری ، ده‌سه‌ڵات ) چونكه ڕۆڵی كارای گه‌نج به‌ستراوه به‌كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات و چۆنێتی ڕه‌وشی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌وه ، حه‌زی گه‌نج بهنزیكبونهوه له‌كایه ( حیزبی وسیاسییهكان ) فاكته‌رێكه بۆ دیاریكردنی قه‌باره‌ی ئینتما بۆ نیشتمان دواتر بۆ ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌سه‌ڵات به‌ئاڕاسته‌ی پێچهوانهله داواكانی گه‌نج ئهسوڕێت ، كه‌واته میكانیزمی ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر كاریزمای گه‌نج .
گه‌نجی كورد دوای راپه‌ڕین جیاوازه له‌گه‌ڵ گه‌نجی پێش راپه‌ڕین ئه‌مه‌ش راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره ئه‌گه‌ر راستوێژانه شیكاری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین ، گه‌نجی پێش راپه‌ڕین سه‌رباری بارودۆخی نائارامی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستی ئینتماو نیشتمانی بههێزوكارابو له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كۆنخوازی ڕوخاودا و هه‌میشه بزاڤێكی شۆڕشگێری خهباتكهربوو له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه ڕه‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا و هێزی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بێسنوربوو ، هه‌ر ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وئینتمایهبووه هۆی وهدهستیهێنانی ئه‌م ئازادییه‌ی كهگهنجی دوای راپه‌ڕینی توشی شكست وخۆخواردن كردووه ، هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك باسم كرد تێنه‌گه‌یشتنه لهدینامیكییهتی قۆناغی گه‌نج ، ، لێره‌دا به‌ڵگه بۆ دروستبونی گه‌نجێكی شكستخواردو ئه‌و سیاسه‌ته یه‌كلایه‌نه‌یه كه ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی ئه‌كات .
دوره‌په‌رێزی گه‌نج لهپرۆسهسیاسییهكاندا بۆته گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و ئینتمای گه‌نجی كاڵكردۆته‌وه ، گه‌نج حه‌زی بهنوێخوازی وگۆڕانه و گه‌نج وگۆڕان دووزاراوه‌ی پێكهوهلكاون ، كاتێكیش ده‌رفه‌تی هاتنهنێوكایهی حیزبی‌و حكومی نه‌بوو وێنه‌یه‌كی شێواو لهئهقڵیدا دروست ده‌بێت له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی حیزبهدهسهلاتدارهكاندا و هه‌ر ئه‌م راستییه‌شه وایكردووه گه‌نج هه‌وڵی هه‌ڵاتن بدات له‌واقع و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پێناسی نه‌ته‌وایه‌تیدا بگه‌ڕێت ،
لێره‌دا به‌كارهێنان و وه‌كارخستنی سیاسه‌ت وه‌ك چه‌مكێك بۆ بهمۆدێڕینییهتكردنی كۆمه‌ڵگه و پێكهاته كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ئه‌بێته هه‌نگاوێكی پراكتیكانه له هه‌مبه‌ر هاتنهبهرڕۆشنای ده‌سه‌ڵات و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌و بۆچونه گهڵاڵهبوانه لهئهقڵییهتی گه‌نجدا دژ به‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات .
مۆنۆپۆلكردنی دامودهزگاو موئهسهساته حكومییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سانسۆره‌وه فاكته‌رێكی دیكه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نج و نه‌مانی باوه‌ڕ به ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی وێرای گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوسانی به‌رپرسان به‌كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه و جێنهكردنهوهی گه‌نج بۆ كاركردن وهاتنه نێو كایهحیزبی و حكومییه‌كانه‌وه … كه‌ئه‌مانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی گه‌نج له‌بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا و ناوه‌ندی بڕیاردا .
له‌راستیدا هه‌ستی نیشتمانییه‌تی و ئینتما لای تاك كاتێك به‌هێز ئه‌بێت كه ڕۆڵی كارای هه‌بێت له ( به‌ڕێوه‌بردن ، بڕیاردان ، بیكردنه‌وه ، هه‌ڵبژاردن ، به‌شداریكردن ، یه‌كسانی ) ی ده‌وڵه‌تدا چونكه تاك هێزی ڕاگیربون ومانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی توندوێژی سانسۆركهئهمهیان دژ به‌خوازی تاك ڕه‌نگئه‌داته‌وه ، لێره‌دا ئه‌ركی ده‌سه‌لات پیاچونه‌وه‌ی میكانیزمییهتی به‌ڕێوه‌بردنه له‌پێناو چاكسازیدا به‌مانا ره‌هاكه‌ی بۆ ئه‌كتیڤكردنی ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌و له‌ناویدا گه‌نج چونكه كه‌لتوری توندبێژی و سانسۆر له‌میكانیزمی ده‌سه‌لاتدا هاودژه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌مڕۆی به‌ڕێوه‌بردندا كه‌بریتییه له‌زمانێكی شه‌فاف و دایلۆگكرنێكی دیموكراسییانه هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بزاڤه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌دا .