A.1.1 “ئه‌نارکی” چی ده‌گه‌یێنێت؟
ڕیشه‌ی وشه‌ی ئه‌نارکی "anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشگری(an) یا (a) به واتای “نا”، “به‌بێ”، “نه‌بوون” له‌ته‌ك واژه‌ی archos که به واتای “فه‌رمانڕه‌وا”، “به‌رێوه‌به‌ر”، “سه‌رۆك”، "فه‌رمانده‌ر" یا “ده‌سه‌ڵاتدار” دێت، یا به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر کرۆپۆتکین Peter Kropotkin له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌نارکی ڕیشه‌ی یۆنانی هه‌یه و به واتای “دژه ده‌سه‌لات” دێت.“ [Anarchism, p. 284]
له کاتێکدا که واژه یۆنانییه‌کانی anarchos و anarchia به زۆری به "نه‌بوونی میری" یا "بێ ده‌وڵه‌تی" لێك ده‌درێنه‌وه، واتای ڕه‌سه‌نی ئه‌نارکیزم ته‌نیا به واتای "به‌بێ ده‌وڵه‌ت" نییه. "An-archy" به واتای " به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا" و یا به شێوه‌یه‌کی گشتی به واتای "بێ سه‌روه‌ری"ه. بۆ نموونه کرۆپۆتکین ئاوا مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، که ئه‌نارکیزم " نه‌ك ته‌نیا هێڕش ده‌کاته سه‌ر سه‌رمایه، به‌ڵکو هێڕش ده‌کاته سه‌ر ڕیشه‌کانی – یاسا، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌ت- ." [Op. Cit., p. 150] بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ئه‌نارکی به‌و جۆره‌ی که به‌گشتی وێنا ده‌کرێت، به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نییه، به‌ڵام به واتای نه‌بوونی ده‌ستوور و فرمانه.“[Benjamin Tucker, Instead of a Book, p. 13] له‌م ڕووه‌وه باشتره سه‌رنجی کورته‌یه‌کی زۆر جوانی داڤید وایك David Weick له‌مه‌ڕ ئه‌نارکیزم بده‌ین:
" ئه‌نارکیزم ده‌توانرێت وه‌ك بیرێکی ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌رك بکرێت، که دژی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانڕه‌وایی، زاڵیی و چینبه‌ندییه‌کی قوچکه‌ییه، ویست و داخوازیگه‌لێکه بۆ سڕینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه…. به‌م پێیه ئه‌نارکیزم شتێکه واوه‌تر له دژه‌ده‌وڵه‌تی …. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر میری (ده‌وڵه‌ت) … به دیاریکراوی ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان بێت" [Reinventing Anarchy, p. 139]
له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌نارکیزم له بنه‌ڕه‌تدا له‌بری ئه‌وه‌ی دژه‌ده‌وڵه‌ت یا دژه‌میری بێت، بزاڤێکه دژی پێکهاته‌ی قوچکه‌یی (hierarchy ). بۆچی؟ چونکه “پله‌به‌ندییه قوچکه‌ییه‌کان” پێكهاته‌یه‌کی ڕێکخراون، که چێتی به فه‌رمانڕه‌وای ده‌به‌خشن. له‌و کاته‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت باڵاترین جۆری پله‌به‌ندی قوچکه‌ییه، ئه‌نارکیسته‌کان، دژه ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی ته‌واو نییه بۆ ئه‌نارکیزم. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که ئه‌نارکیسته که‌توارییه‌کان نه‌ك ته‌نیا دژی دوڵهتن، به‌ڵکو دژی هه‌موو جۆره ڕێکخراوێکی پله‌به‌ندی قوچکه‌یین. براین مۆریس Brian Morris واته‌نی:
"واژه‌ی ئه‌نارکی ڕیشه‌یه‌کی یۆنانی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا به واتای نه‌بوونی فه‌رمانڕه‌وا دێت. ئه‌نارکیسته‌کان که‌سانێکن که هه‌موو جۆره میرییه‌ك و ده‌سه‌لاتێکی سه‌پاو، هه‌موو پێکهاته قوچکه‌ییه‌کان و دهسهڵاتخوازییهك ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. به‌م پێیه وه‌ك ئه‌نارکیستی مه‌کسیکی فلۆرێس ماگۆن Flores Magon پێی ده‌ڵێت: “ئه‌نارکیسته‌کان “دژی سێکوچکه‌ی” – ده‌وڵه‌ت، سه‌رمایه و کلیسا-ن. له‌م ڕووه‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان له‌پاڵ دژایه‌تی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تدا، دژی هه‌موو جۆره جۆره ده‌سه‌ڵاته ئایینییه‌کانن. به‌ڵام ئه‌نارکیسته‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، به شێوازی جیاواز، هه‌وڵی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێكهاتوو له ئه‌نجوومه‌نه خۆبهشهکانن، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی فیدراسیۆنه‌کان، دوور له ناوه‌ندێتی و ڕێکخستنه سهروخوارییهکان" [Anthropology and Anarchism, pp. 35-41, Anarchy: A Journal of Desired Armed, no. 45, p. 38]ئاوڕدانه‌وه له واژه‌ی "پله‌به‌ندی قوچکه‌یی" له‌م ده‌قه‌دا بۆ گه‌شه‌یه‌کی نوێی چۆنایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه – ئه‌نارکیسته کلاسیکه‌کان له‌وانه پرۆدۆ‌ن ، باکونین و کرۆپۆتکین ئه‌گه‌ر چی ئه‌م واژه‌یان به‌کار بردووه، به‌ڵام زۆر که‌م ( ئه‌وان به‌گشتی واژه‌ی “ده‌سه‌ڵات – authority” که کورتکراوه‌ی " لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتداری- authoritarian" بووه، به‌کار ده‌به‌ن.) هه‌رچه‌نده له نووسینه‌کانی ئه‌واندا ده‌رده‌که‌وێت، فیلۆسۆفییهك بووه دژی پله‌به‌ندی قوچکه‌یی و دژی نایه‌کسانی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵاواردن له‌نێوان تاکه‌کان. باکونین، له‌م باره‌وه قسه‌ی کرد، کاتێك که هێرشی کرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاته “فه‌رمی”یه‌کان و به‌رگری له کارایی سروشت کرد، هه‌روه‌ها وتی:
" ئایا ده‌ته‌وێت هیچ که‌س نه‌توانێت زۆر و سته‌م له هاوجۆری خۆی بکات؟ ده‌ی دڵنیابه له‌وه‌ی که نابێت هیچ که‌س له ژێڕ ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی که‌سێکی دیکه‌دا بێت"[The Political Philosophy of Bakunin, p. 271]هه‌روه‌ك جیف دراوگن Jeff Draughn تێبینی کردووه، “ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌م به‌شێك له ‘پرۆژه‌ی شۆڕش’ په‌رده‌پۆشکراوه، ته‌نیا له‌م دواییانه‌دا چه‌مکی دژه پێکهاته‌ی قوچکه‌یی وردتر واتای خۆی وه‌رگرت. له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ڕیشه‌ی ئه‌م ڕاستییه به‌رجه‌سته‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕیشه‌کانی واژه‌ی ‘ئه‌نارکی’ " [Between Anarchism and Libertarianism: Defining a New Movement] **
دووباره پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرینه‌وه، که دژایه‌تی له‌ته‌ك پله‌به‌ندی قوچکه‌یی، بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، ته‌نیا به میری و ده‌وڵه‌ت به‌رته‌سك نابێته‌وه. ئه‌م دژایه‌تییه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارییه ئابووریییه‌کان و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایتییه‌کان، هه‌روه‌ها ڕامیارییه‌کانیش، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که به خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری و کرێکاری کرێگرته‌وه، وابه‌سته‌ن. ده‌توانین ئه‌مه له به‌ڵگه‌نامه‌کانی پرۆدۆ‌ن دا وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنین "سه‌رمایه … له زه‌مینه‌ی ڕامیاریدا هاوشێوه‌ی میرییه … بۆچوونگه‌لی ئابوورییانه‌ی سه‌رمایه‌داری، ڕامیاری میری و ده‌سه‌ڵاتداران و بۆچوونگه‌لی خوداناسانه‌ی کلیسا، هاوشێوه‌ی یه‌کترن و به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر به‌یه‌کتره‌وه به‌ستراون. هێڕش بۆ سه‌ر یه‌کێکیان، هاوتای هێڕشه بۆ سه‌ر هه‌موویان… ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه به کرێکار و ده‌وڵه‌ت به ئازادی ڕه‌وای ده‌بینێت، هه‌مان شته که ئایین به گیانی ڕه‌وا ده‌بینێت. ئه‌م سێکوچکه سه‌رکوتگه‌رانه به هه‌مان ڕاده‌ی که له فیلۆسۆفیدا ژه‌هراوییه، له که‌تواریشدا ژه‌هراوییه. کاراترین ڕێگه‌ی سته‌مکردنه له خه‌ڵك، که هاوکات جه‌سته و ویست و ژیرییان کۆیله ده‌کات." [quoted by Max Nettlau, A Short History of Anarchism, pp. 43-44] سه‌ره‌نجام به‌وه ده‌گه‌ین که ئێما گۆڵدمان دژی سه‌رمایه‌داری پێیگه‌ییشت “ مرۆڤ ده‌بێت کاری بفرۆشێت، له‌به‌ر ئه‌وه، حه‌ز و داوه‌رییه‌کانی ملکه‌چی ویستی خاوه‌نکار ده‌بن.“ [[Red Emma Speaks, p. 50] چڵ ساڵ لهوهوپێشتر باکونین ئه‌م خاڵه‌ی ده‌ستنیشان کرد، که له سایه‌ی سیستمی هه‌نووکه‌یدا “ کرێکار که‌سێتی و ئازادی خۆی له‌به‌رمبه‌ر کرێدا به سه‌رمایه‌دار ده‌فرۆشێت. " [Op. Cit., p. 187]
به‌م پێیه، “ئه‌نارکی” واوه‌تر له نه‌بوونی میریی، ده‌گه‌یێنێت. ئه‌نارکی به واتای دژایه‌تی له‌ته‌ك هه‌موو جۆره‌کانی ڕێکخراوه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان و پله‌به‌ندییه قوچکه‌ییه‌کان دێت. کرۆپۆکین واته‌نی " ڕیشه‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نارکیستی … له ڕه‌خنه گرتن له پێکهاته‌ی قوچکه‌یی دامودهزگهکان و چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازی و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاراستانه‌دایه که له بزاڤه پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا خۆیان ده‌رده‌بڕن." [Op. Cit., p. 158] ئه‌نارکیزم، لای ئێریکۆ مالا‌تێستا “له یاخیبوونی مۆراڵی له دژی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌دایك بوو.“ ئه‌وه‌ی که “ له‌به‌ر هۆکاری دیاریکراوی نه‌هامه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه” که توانرا له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تدا په‌یان پێ ببرێت.“ کاتێك که مرۆڤی سته‌مدیده “هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ندارێتییه‌که‌ی دا، ئه‌و کاته بوو، که ئه‌نارکیزم له دایك بوو.“ [Errico Malatesta: His Life and Ideas, p. 19]
سه‌ره‌نجام، هه‌ر جۆره هه‌وڵێك بۆ نیشاندانی ئه‌نارکی ته‌نیا وه‌ك دژه‌ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵه‌یه‌که له لێكدانه‌وه‌ی واژه‌که و ڕێگه‌یه‌ك که بزاڤی ئه‌نارکیستی گرتوویه‌تییه به‌ر. به‌و جۆره‌ی که براین مۆریس ده‌ستنیسانی ده‌کات " کاتێك که که‌سێك نووسراوه‌ی ئه‌نارکیسته کلاسیکه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه … وێرای سروشتی بزاڤی ئه‌نارکیستی … ده‌رده‌که‌ویت که ئه‌نارکی هیچ کات [ته‌نیا به دژه‌ده‌وڵه‌ت] به‌رته‌سك نه‌بووه‌ته‌وه. ئه‌نارکی هه‌میشه دژی هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و به‌هره‌کێشی خه‌باتی کردووه و به هه‌مان شێوه‌یه‌ش ڕه‌خنه‌ی له سه‌رمایه‌داری، ئایین و ده‌وڵه‌ت هه‌بووه." [Op. Cit., p. 40]
هه‌روه‌ها بۆ راستکردنه‌وه و فراوانکردنی ده‌ربڕینه‌که، ئه‌نارکی (anarchy) به واتای بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی (chaos) نییه و هیچ کات ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئافه‌راندنی بارێك له بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و ئاژاوه‌گیڕی ناده‌ن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئێمه خۆزگه به ئافه‌راندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی تاك و هه‌ره‌وه‌زی خۆبه‌خشانه، ده‌خوازین. به واتایه‌کی تر، ڕێکخستن له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای بێسه‌ره‌به‌ره‌یی له سه‌ره‌وه‌ڕا بۆ خواره‌وه و ڕێکخراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵاوه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ها، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی راسته‌قینه‌ی بێ سه‌روه‌ر ده‌بێت.
له کاتیكدا که ئێمه له به‌شی یه‌که‌مدا له‌مه‌ڕ واتای ئه‌نارکی ده‌کۆڵێنه‌وه، نائوم چامسکی Noam Chomsky هه‌ندێك له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌م جۆره کورت ده‌کاته‌وه، کاتێك که له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی راستینه‌وه ده‌دوێت “هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان مرۆڤه‌کاندا که واوه‌تر له په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی بێت — به‌و واتایه‌ی که شێوه‌یه‌کی ده‌زگه‌یی یا جۆریکی تر به‌خۆوه بگرێت — له کۆمه‌ڵگه‌دا یا له شوێنی کار، له خێزاندا، له کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌وره‌تردا یا هه‌ر شتیکی تر، ده‌بێت له‌ژێر کۆنترۆڵی راسته‌وخۆی به‌شداراندا ده‌بێت. به‌م جۆره واته کرێکاران له ئه‌نجومه‌نه پیشه‌سازییه‌کاندا، له دیموکراتی گه‌لیی له کۆمونیتییه‌کاندا، له کارلێککردنی نێوانیاندا، کۆمه‌ڵه ئازاده‌کان له کۆمه‌ڵگه گه‌وره‌کاندا، تا ده‌گاته ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی. “ [Anarchism Interview] کۆمه‌ڵگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌وخواری وه‌ك خاوه‌نکار و کرێکار یا میری و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش نابێت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئازادانه له به‌شداری له ڕێکخراوه هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا پشتئه‌ستوور ده‌بێت و له خواره‌وه‌ڕا بۆ سه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. شایانی باسه، که ئه‌نارکیسته‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆیان ده‌لوێت، ئه‌وڕۆکه وه‌ها کۆمهڵگهگهلێك، له ڕێکخراوه‌کانیاندا، له خه‌باتیاندا و له چالاکییاندا، به‌و راده‌ی که ده‌توانن، بئافرێنن.————————————————————
پهراوێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت پهڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
** ئه‌م په‌ره‌گرافه له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا نه‌هاتووه، له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌وه وه‌رگیراوه.
*** ئه‌م پهرهگرافهش له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا نه‌هاتووه، له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌وه وه‌رگیراوه.سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-4.aspx
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html