شانۆ چیه؟
شانۆ چیه؟
نووسینی: د. فازل ئه‌لسودانی
وه‌رگێڕانی: نیهاد جامی
یۆژینیۆ باربا له‌كتێبی (به‌له‌مێك له كاغه‌ز) پرسیارێكی ئه‌به‌دی له‌باره‌ی شانۆ ده‌خاته ڕوو، پرسیاره‌كه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات: شانۆ چیه؟ ئایا پانتاییه‌كه له‌ناو بیناسازیه‌كی ده‌ركه‌وتوو؟ یاخود ئه‌فراندنی جوانی و فیكری دینامیكیه؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه دوور بخاته‌وه، یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانی باساڤانا مان بۆ ده‌گوازێته‌وه، كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێ له‌ئاینه یاخیه‌كان بوو له‌سه‌ر یهقینیهكان له‌سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م له‌هند "په‌رستگایه‌ك درووست ده‌كات بۆ چاكبوونه‌وه/ منیش/ هه‌ژارم/ چیبكه‌م؟/ ده‌بوو وهڵامدهمهوه:/ قاچه‌كانم وه‌ك عاموده
/سینه‌م سه‌كۆی سه‌ربڕینه/ سه‌رم كڵاوی زێڕینه/ (به‌وه ته‌واو ئه‌بێت) گوێم لێبگره سه‌روه‌ری ڕووبار كه وه‌ریده‌گری/ شته جێگیره‌كان ده‌كه‌ون/ جوله ده‌مێنێته‌وه"
به‌دڵنیاییه‌وه باساڤانا ئه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردووه كه شانۆ وكرۆكهكهی چیه، ئه‌ویش جوله ودینامیكیهتی فیكره‌كان و وێنه‌یه، به‌وه‌ش شانۆ لهبنیاتێكی بیناسازی جێگیری بێ جوله ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌رستگایه‌كی هونه‌ری، ئه‌و شانۆیه‌ی كه گۆردن گریك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه وه‌ك وه‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه ووتراوه، كه بیناسازی بنیاتی شانۆ له‌یه‌ك كاتدا دراما وشانۆ ده‌خوڵقێنن.
ووتی: شانۆ ئه‌و ده‌نگه فیزیكییه بۆ مرۆڤ، كه گوزارشتی ڕووخسار وجولهی جه‌سته‌ی مرۆیی یا ئه‌كته‌ره، ئه‌وه‌ش مانای وایه ئه‌و شانۆیه‌ی بیناسازی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌جوله‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات، واتا ئه‌وه پانتایی هونه‌ره نه‌ك بنیات، به‌مانایه‌كی تر ئه‌و په‌روه‌رده كردنی ئه‌كته‌ره له‌سه‌ر جوله‌و وشێوه‌و داده‌نرێ به یه‌كێ له پێكهاته گرنگه‌كانی شانۆ ونمایش.
له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م كاتێ پرسیاره كرۆكیهكه ده‌ستی پێكرد، ئه‌وه‌ی جه‌ختی له بایه‌خی ده‌رهێنان ده‌كرد له نمایشی شانۆیی، زۆر له‌خه‌ونی جاڕسكه‌ر ده‌ركه‌وت، كه داواكاری ئه‌وه بوون پلان ودیدگاو شێوازی ده‌رهێنانی ده‌قی شانۆیی له‌سه‌ر كاغه‌ز (سكرێبت) جێگیر بكرێت.
باربا ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه هه‌ندێك له نووسه‌ران له‌وانه چیخۆف ئاره‌زووی له‌وه بوو له‌دیدی تێكسته شانۆیه‌كانی كه ستانسلافسكی ده‌ریده‌هێنا، به‌شێكی دابڕاو نه‌بێت له‌و نووسینه‌ی بۆ ده‌رهێنانی شانۆییه‌كه دایناوه، به‌و پێیه‌ی ده‌قه شانۆییه‌كان درووست كراون له‌سه‌ر دیدگای ده‌رهێنانی نمایش.
واتا ئایندهی ده‌ق هه‌ر له نووسینیه‌وه له‌لایان نووسه‌ره‌وه، جیا نابێته‌وه له‌نمایشی شانۆیی، به‌ڵكو ئه‌وه تۆی ده‌رهێنانه وته‌نیا ئه‌ده‌بی نیه، له‌دیدی ده‌رهێنانی لای ده‌رهێنه‌ر گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت، له‌وه‌شدا نووسه‌ر داوای لێ ده‌كرێت كه له‌نووسینی تێكستدا بیر له‌شێوازێكی ئه‌ده‌بی نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له‌سه‌ریه‌تی ڕاهێنان بكات و فێری چۆنیه‌تی نووسینی ده‌ق ببێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، كه بتوانێ قه‌باره‌و پێداویستیه‌كانی زه‌مه‌نی نمایشی میتافیزیكی تێبگات، نه‌ك شێوازی ئه‌ده‌بی، گۆردن گریك له‌ده‌رهێنانی بۆ شانۆگه‌ری (گڕگرتنی قه‌شه ماتیا) ی باخ ئاره‌زووی ده‌كرد كه پلانه دهرهێنانیهكهی وه‌ك نۆته‌ی مۆسیقی بێت كه هاوپێچی ده‌ق بێت،ساڵانه به‌بۆنه‌ی ئاههنگسازكردن بۆ ئه‌و قه‌شه‌یه دووباره ده‌ریده‌هێنایه‌وه.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش شانۆ دوور ده‌خاته‌وه له ئهفڕاندنێك له‌سه‌ر خوڵقاندن بێت وده‌رهێنه‌ر ده‌گۆڕێت بۆ جێبه‌جێكارێكی ته‌كنیكی، هه‌روه‌ها برێخت ده‌یویست تێكه‌ڵاو كردنێك بكات له‌نێوان ده‌قی ئه‌ده‌بی وپلانی ده‌رهێنا، ئه‌وه‌ی جه‌ختیشی له‌سه‌ری ده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو كه ده‌قی شانۆیی له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێویسته به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌یالۆگ چڕ نه‌كرێته‌وه، شیاوه كه هاوپێچی (ئاماژه‌و دۆخی دیمهنهكهو جل وبه‌رگ وهێلكاری جوله‌ی كه‌سێتیه‌كان له‌سه‌ر ده‌رچوون هاوپێچ بكرێت به جوله‌ی ئه‌كته‌ره‌كان)
به‌ڵام له شانۆی سه‌ما ئامێز زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانی رۆدلف لابان و ئیم‌یل دالكرۆزی و به‌هاوكاری ئه‌دۆلف ئه‌پیا هه‌وڵیاندا ئه‌و پلانی جوله‌ی ڕیتمه له‌سه‌ر كاغه‌ز جێگیر بكه‌ن
به‌ڵام له شانۆی سه‌ما ئامێز زۆربه‌ی هه‌وڵه‌كانی رۆدلف لابان و ئیم‌یل دالكرۆزی و به‌هاوكاری ئه‌دۆلف ئه‌پیا هه‌وڵیاندا ئه‌و پلانی جوله‌ی ڕیتمه له‌سه‌ر كاغه‌ز جێگیر بكه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگیش بێت ئه‌و ئه‌زموونانه كه جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاتنه‌دی شیعریه‌تی جوله‌ی جه‌سته یا مۆسیقا (كردار—جوله) كه هه‌موویان ده‌كرێ له سه‌مادا تێبینی بكرێن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه پریشكی ئه‌و ڕووناكییه‌ی ڕێگای پشكنینه نوێیه‌كانه، كه تایبه‌ته به مۆسیقا‌و شیعریه‌تی جه‌سته‌ی پیرۆز له پانتایی شانۆ، كه وای له ئه‌نتوان ئاڕتۆ كرد لهمیتۆدهكهی له كتێبی (شانۆی توندوتیژیی) ببێت بهدهرخهری ئه‌و بیرۆكانه‌ی تایبه‌تن به گرنگی جه‌سته و جوله له نمایش، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌وه ببێت به ده‌ق.
له‌جیهاندا زۆر له‌ده‌رهێنه‌ران تا ئێستاكه‌ش زۆری‌تریش كاریگه‌ری ئه‌و بیرۆكانه‌یان له‌سه‌ره، كه متمانه‌یان كرۆدته سه‌ر ئه‌و میتۆده، توانیوویانه كه‌شفی گه‌شه‌سه‌ندنی نوێی بۆ بكه‌ن. ئه‌و میتۆده به‌ره‌و پێش بردرا له‌لایان گرۆتۆفسكی و شوێن ههڵگرتووهكهی باربا و پیته‌ر بروك و یۆزیف شاینا، هه‌ندێك ده‌رهێنه‌رانی وه‌كو جۆرج بۆتیف و میخائیل چیخۆف و جاك كۆبۆ وماكس راینهارت، له ڕووسه‌كان هه‌ریه‌ك له نیكۆلا ئهفرینۆف و ئه‌لیكسه‌نده‌ر تایرۆف له‌سه‌ر لابردنی سنووری نێوان سه‌ما و نواندن كاریان كرد یاخود له‌نێوان جوله‌ی سه‌مازان وجولهی ئه‌كته‌ر و بانتۆمایم، له‌پێناو تێكه‌ڵ كردنی جوله‌ی ئه‌كته‌ر و سه‌مازان و ئه‌كته‌ری بانتۆمایم، متمانه‌یان كردۆته سه‌ر توێژینه‌وه‌ی جوله له كۆمیدیای دیلارتی و بانتۆمایم هه‌روه‌ها هه‌ندێك شێوازیتر.
له دانیمارك ده‌كرێ ئه‌و كاریگه‌ریه به‌ڕوونی هه‌ست پێبكه‌ین له‌كاره‌كانی گرووپی شانۆی وێنه‌یی، هه‌روه‌ها لای كریستین دۆلهۆلم و بیێر فیلنگ باسه وبیتهر هۆڵمگۆ و یۆژینیۆ باربا و ئه‌وانیتر.
ده‌توانین لێره‌دا جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و میتۆده‌ی شانۆی هاوچه‌رخ له‌جیهان ڕزگار ده‌كات له هه‌رزانی و كاریگه‌ریی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و بازاری بزنس و گۆڕینی بۆ داهێنانی دینامیكی نوێ، بریتیه لهسهراپاگیریی ده‌ربڕینه‌كان و سه‌مته فكریی و ته‌كنیكیه‌كان،
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی داهێنه‌رانه بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له نمایشی شانۆیی، لابردنی سنووری جۆر‌و شێوازه ئه‌ده‌بیه‌كان و ده‌ربڕینه بینراوه‌كانی هونه‌ره جیاوازه‌كان، هیچ سنوورێك نیه له‌نێوان ووشه‌ی بینراوو درامی و شیعریه‌تی جوله‌و بێده‌نگ و سه‌ماو مۆسیقای جه‌سته‌و نه‌بوونی ئه‌كته‌ر (یاخود ئه‌وانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت به بووكه شووشه و ماتریاله‌كان و په‌یوه‌ندیان به پانتاییه‌وه) هه‌روه‌ها نواندن نه‌كردن و كوتله‌و سینۆگرافیای پانتایی.
كرۆكێكی گرنگی‌تر له شانۆی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌یه ملكه‌چ ناكات، به‌ڵكو دژی بڕوای هۆكارو ده‌ره‌نجامه له جوله‌ی ئه‌كته‌ر یا له ده‌ق یاخود له پێكهاته‌كانی پانتایی، ئه‌وه‌ش جوله‌یه‌كی ئازاده، ته‌نیا بۆ زه‌مه‌نه ئهفڕێنهرهكهی ملكه‌چ ده‌كات، واتا بۆ زه‌مه‌ن و شوێنی هه‌نووكه‌یی (ئێستا‌و لێره).
هه‌موو سهمتێكی ئه‌فڕێنه‌ر له‌م شانۆیه‌دا به‌هۆكارێك ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام بههۆیهكیتر ئاشكرا ده‌بێت، گه‌شه سهندنیشی له‌ڕێگه‌ی هۆكارێكی نوێتره، یان ده‌ره‌نجامێكی نوێیه كه په‌یوه‌ندی به هۆكاری سه‌ره‌تا نیه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ئه‌نجامه واقعی و لۆژیكیهكانهوه نیه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌كته‌ر وپانتایی شانۆ دهیچریكێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك درووست ده‌كه‌ن له میتۆدی بیناسازی له جوله و پانتایی، كه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ده‌ربڕینانه به‌كار بێنێت كه پێش گوزارشت لای ئه‌كته‌ر بوونی هه‌یه، واتا پێش پێشكه‌ش كردنی سرووتی ئهفڕێنهرهكهی له‌به‌رامبه‌ر بینه‌ر.