
نامه‌یه‌ك بۆ عومه‌ر سه‌یده
نامه‌یه‌ك بۆ عومه‌ر سه‌یده
هاوسه‌ره شیرینه‌كه‌م..
ویستم نامه‌یه‌كی پڕ له گوڵت بۆ بنوسم، به‌ڵام گریان رێگه‌ی نه‌دام، زۆرت بیر ده‌كه‌م زۆر، بیركردنه‌وه‌م له تۆ‌و فرمێسكی چاوم وشه‌كانی لێ لێڵ كردم، بمبوره ئه‌م نامه ساده‌یه‌ت بۆ ده‌نێرم، بمبوره وشه‌م نه‌ماوه له دوری تۆ، خۆ تۆ رۆیشتی هیچم بۆ جێنه‌هێشتم جگه له مشتێ ئهشكو كۆڵێك خه‌فه‌ت..
ئه‌مشه‌و به حوزنه‌وه یادی جه‌ژنی بهیهكگهیشتنمانم كرده‌وه له دوری تۆ، یادی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌نگی رۆحمان تێر كرد له هه‌ڵاڵه‌ی عیشق، ئاسمانی دڵمان پڕ كرد له باڵنده‌ی حه‌زو ئاره‌زوو، ژیانمان پڕ كرد له جوانی، مردینو به ماچ یه‌كمان زیندوو كرده‌وه، سوتاینو به بارانی عیشق یه‌كمان كوژانده‌وه، ژیاینو له باوه‌شی یه‌كدا دوباره مردینهوه، پێكهنینو گوڵ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌می كرده‌وه، گیانی من.. سه‌فه‌ری تۆ زۆر درێژه‌ی كێشا، سه‌فه‌ری تۆ زۆر شتی له من گۆڕی، هه‌مو شتێكی بیر بردمه‌وه‌و په‌یوه‌ستی كردم به بیركردنه‌وه له تۆ، سه‌فه‌رت پڕی كردم له چاوه‌ڕوانی، چاوی كردم به ئه‌ستێره‌ی نه‌كوژاوه، به‌رده‌وام له ئاسمانی چاوه‌ڕوانیدا ده‌گه‌شێته‌وه، خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌ی شاد ده‌بمه‌وه به تۆ؟ تۆ كه رۆیشتی رۆحت بردم له‌گه‌ڵ خۆت، شیعرت بردم، وشه‌ت بردم، ته‌نیات كردم ته‌نیاتر له ته‌نیایی، گه‌رچی له وڵاتی خۆمدام به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م غه‌ریبم، چی بكه‌م له وڵاتێك تۆ سنوریت تێپه‌ڕاندبێ، چی بكه‌م له شارێك بونی تۆی تێدا نه‌بێت، له كۆڵانێك تۆ پێدا تێپه‌ڕ نه‌بیت، شه‌قامێك پیاسه‌ی تۆی تێدا نه‌بێت، له هه‌مان كاتدا بۆنی تۆ له هه‌مو شوێنێكی كوردستان ده‌كه‌م، روخسارت له روخساری هه‌مو كه‌سێكی ئه‌م شاره ده‌بینم، هه‌نگاوه‌كانت دێنه به‌رگوێم كاتێ به نه‌رمی ده‌هاتیه ژوره‌وه‌و پێت ده‌وتم چۆنی گیان؟
گیان باش نیم ئێستا، زۆر ماندوم له دوری تۆ، زۆر بێزارم، وه‌ره بمبهو رزگارم بكه له چاوه‌ڕوانیت، بمپهڕێنهوه له سنور، بمبه بۆ لای خۆت، من له پاڵ تۆ نه‌بێ ژیانم ناوێ، له دوری تۆ رۆژی سه‌د جار دهمرمو ده‌ژیمه‌وه، ئاخر هه‌ناسه.. من ده‌مزانی به‌رگه‌ی دوری تۆ ناگرم، دڵنیا بووم مه‌رگ یه‌خه‌م ده‌گرێ تۆ بڕۆی، ئه‌وه‌تانێ ناتوانم یادت نه‌كه‌م، ناتوانم خۆم رابێنم به‌م كۆچه‌ت، هه‌مو كات له‌گه‌ڵ یادی تۆدا چاو ده‌نێمه خه‌وو به ئومێدی بینینی تۆ له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، روحم وه‌ك شۆڕه‌بیه‌ك سوژده بۆ ده‌ریای عیشقت ده‌با، وه‌ره‌و شهپۆلێكت بێنه په‌لم بگره‌و توند بمبه، یانیش وه‌ره‌و به یادی جاران به‌نه‌رمی وه‌ره ژوره‌وه‌و پێم بڵێ چۆنی گیان؟
داواكار بوم له خودا دیاری ئه‌مساڵم له 6/6 گه‌یشتنه‌وه‌م بێت به تۆ، به‌ڵام داواكهمی به جێ نه‌هێنا، ده‌ی گیان دڵنیام خودا له بیرمان ناكات، هه‌ر وه‌ك چۆن له 6/6/2006به یه‌كی شاد كردین، به‌یه‌كمان شاد ده‌كاته‌وه ئه‌مجاره‌ش دڵنیام.
شێتی تۆ
ئاوێزان