حزبی شیوعی نه جاشایه‌تی كردووه‌و نه قبوڵیشی ده‌كات
وه‌ك ده‌زانین حزبی شیوعی مێژوویه‌كی دورو درێژی هه‌یه له‌خه‌بات و به‌رخودان دژ به‌و رژێمه دیكاتۆریانهی كه له عێراقدا دروست بون، و هه‌رده‌م حزبی شیوعی خۆی كردووه‌ته سوته‌منی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌موو گه‌لی عێراق به‌گشتی و به‌بێ جیاوازی،چونكه واقعی دروست بونی حزبی شیوعی بۆ گیانی جه‌نجاڵی و زوڵم و زۆری دیكتاتۆره‌كان دروست بووه،دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له تێكۆشان ئێستا زۆر بهسهربهرزیانه درێژه به‌خه‌باتی خۆی ده‌دات، به‌بێ گوێدانه كه‌می بواری مادی، گرنگ ترلهوهش حزبی شیوعی كوردستان توانی جارێكی تر لیستێك دروست بكات، و ئافره‌تێك بكاته سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگی خۆی بهێنێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی گه‌ل بكات، به‌ڵام ده‌بینین لێره‌و له‌وێ له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كاندا پڕ‌و پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه حزبی شیوعی رۆژێك له رۆژان جاشایه‌تی كردووه ،به‌ده‌ر له‌وه‌ی شیوعییه‌كان هه‌رده‌م پشتگیریان كردووه له ئازادی راده‌ربڕین و قبوڵیشیانه،به‌ڵام هه‌رگیز رای هه‌ڵه‌و به‌بێ بنه‌ما و دور له راستی قه‌بوڵ ناكرێت له لای هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیموكرات خواز،چجا ئه‌و جۆره رایانه لای حزبی شیوعی هه‌ر گوێی پێ نادرێت، چونكه من دڵنیام ئه‌و قسانه له قورسایی ئه‌و حزبه كه‌م ناكاته‌وه كورد وته‌نی وه‌ك و ڤنگه‌ی مێش وایه، ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر شیكردنه‌وه له نێوان وشه‌ی شیوعی و جاشایه‌تی ئه‌وا تێده‌گه‌ین كه جاشایه‌تی و شیوعییه‌ت له مێژوو و ئێستای كوردستان و عێراقدا دووشتی دژ به‌یه‌كن مێژووش شاهیدی ئه‌وه‌یه،چونكه رژێمه‌كان خۆیان جاشیان دروست ده‌كرد دژ به حزبی ناوبراو راست تر بڵێین ئه‌و حزبه‌ی كه جاش به‌تایبه‌ت بۆ دژایه‌تی كردنی دروست كرابێت حزبی شیوعی بووه،من ته‌نها له‌و كه‌سانه ده‌پرسم كه‌به‌م شێوه‌یه هێرشی ناكاریگه‌ر ده‌كه‌نه سه‌ر حزب ئایا ئێوه بڕواتان به‌و نوسینانه‌ی خۆتان هه‌یه؟ بۆ له‌خۆتان ناپرسن؟ به‌رێزینه بۆ بیر ناكه‌نه‌وه حزبی شیوعی ئه‌گه‌ر جاشایه‌تی بكردایه ئێستا وه‌زعی مادی واده‌بوو؟له‌چاو حزبه‌كانی تر،حزبی شیوعی به‌رده‌وام جاشایه‌تی پێ قبوڵ نه‌بووه‌و تائێستاش هه‌ر قه‌بوڵی نییه كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه توانای مادی ئه‌وه‌نده نییه كه كه‌ناڵێكی ئاسمانی دابنێت،كه‌زۆر به‌ئاسانیش ده‌توانێت ببێته جاشی وڵاتێك و نه‌ك یه‌ك كه‌نال دوان و سیانیش دابنێت، به‌ڵام ئه‌وه نهروشتی شیوعییه‌كان و حزبه‌كه‌یان بووه‌و نهدهبێتیش،و حزب چاوه‌ڕوانی ده‌ست خۆشی ناكات به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره به‌ڵك و ئه‌مه ئه‌ركی حزبه كه‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بكات‌و جاشایه‌تی پێ قه‌بوڵ نه‌بێت،،چونكه حزبی شیوعی عاره‌قه‌ی ناوچاوانی كرێكارێك و جوتیارێك به‌هه‌موو ماده‌ی جیهان ناگۆڕێته‌وه،بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و قسانه‌ی ئێوه هه‌رگیز هاو هه‌رگیز كار له‌و پێناسه‌یه ناكات كه حزبی شیوعی له مێشكی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقی به‌ده‌ستی هێناوه، و ئه‌گه‌ر ئێوه بیرتان له‌وه كردبێته‌وه كه به‌م نوسینانهتان گورز بوه‌شێنن له‌حزبی شیوعی له‌م كاته‌دا كه واده‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك بووه‌ته‌وه واچاكتره باش تێبگه‌ن هیچ كات وره‌ی پۆڵاینی شیوعییه‌كان بۆ به‌ژداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێك كاری تێناكات ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كاتێك نوسینی له‌و جۆرانه دژ به شیوعییه‌كان ده‌نوسرێت پێكه‌نینمان دێت چونكه تهئكیدین ئه‌و كه‌سانه یان خه‌ڵه‌فاون یان جورێكی ترن له جاشی مۆدێرن و جارێكی تر دژ به حزبه‌كه‌ی ئێمه بهكادههێنرێن، بۆیه ده‌ڵێم سه‌ركه‌وتنی ئێمه هه‌رده‌م به‌ند بووه به سه‌ركه‌وتنی گه‌ل و نیشتیمانه‌وه،ئه‌گه‌ر ده‌نگیش نه‌هێنیت ئه‌وه هه‌ر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت،چونكه سه‌ركه‌وتنی حزبی شیوعی به‌ند نه‌بووه به سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌ركه‌وتنی گه‌ل سه‌ركه‌وتنیه‌تی،چونكه حزبی شیوعی هه‌رده‌م له تێكۆشاندا بووه له پێناو نیشتیمانێكی ئازاد‌و گه‌لێكی به‌ختیاردا.
شه‌ماڵ ره‌ئووف/ كفری
shamalshano@yahoo.com