به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان !!
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان !!
به‌هره‌وه‌ر مهرزانیههڵبژاردن وه‌ك یه‌كێك له كایه‌كانی دیموكراتیه‌ت رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌گۆڕان و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ململانێیه سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ی دوور له هه‌موو داسه‌پاندن و به‌كارهێنانی زه‌برو زه‌نگێك, ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانه له‌پێناو گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا, كه به‌خه‌ون و ئومێدی یه‌كه یه‌كه‌ی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه داده‌نرێت و هه‌ر له‌رێگای ئه‌و دامه‌زراوه‌شه‌وه حكومه‌ت داده‌مه‌زرێت و سیسته‌می ژیانی ئه‌و وڵاته رێكده‌خرێت له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكانه‌وه.
دیاریكردنی نوێنه‌رانی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران له رۆڵه‌كانیه‌تی به‌هاو گرنگی زۆری هه‌یه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان كه به‌درێژایی مێژووی داگیركردنی كوردستان داگیركه‌ران هه‌وڵیان داوه نیشتمانه‌كه‌مان سوتماك بكه‌ن و گه‌له‌كه‌مان له‌ساده‌ترین مافی مرۆڤ بوون بێبه‌ش بكه‌ن و كولتورو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه, بۆیه پێویسته ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو چین و توێژ‌و ره‌نگه‌كانه‌وه روو له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌ره‌كانیان و گه‌یاندنی رووی گه‌شی گه‌له‌كه‌مان به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌و زیاتر جوانكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه, له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیشه‌وه پێویسته ده‌نگده‌ران ده‌نگی خۆیان به‌و كه‌س و لایه‌نانه بده‌ن كه خه‌بات و تێكۆشان و ماندوو بوونیان سه‌لماندوویه‌تی له‌كاروانی خه‌باتدا پێشه‌نگ و دڵسۆزن بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان و ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه نیشتمانه‌كه‌مان به‌ره‌و رزگاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتر‌و گه‌شانه‌وه‌ی باری ئابووری ببرێت و كه‌سایه‌تی تاكی كورد كه چه‌ندین ساڵه رژێمه‌كانی ئه‌و وڵاته تێكیان شكاندووه له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی و ئینتمابوون بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه بنیادبنرێته‌وه , تاكو گه‌له‌كه‌مان له‌رووی پێشكه‌وتن و ژیارییه‌وه بگاته ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا‌و به‌ته‌واوی مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شادبێت و هه‌موو خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانیه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت, به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان له‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین ئه‌ركی چاره‌نوسسازی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدایه كه گرنگترینیان كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه, له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ماده‌ی ( 140 ) ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه تایبه‌ته به‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه له‌نیشتمانی دایك دابڕێندراون و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان دراوه,
چونكه شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌ب له‌و وڵاته‌دا تا ئێستا نه‌یتوانیوه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ پێكه‌وه ژیان و قوڵكردنه‌وه‌ی ژیانی دیموكراتی بڕه‌خسێنێت و وه‌ك جاران به‌عه‌قلیه‌تی به‌عس و رژێمه شۆڤێنیه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان له‌كه‌مترین مافه‌كانی بێبه‌ش بكه‌ن, ئه‌وه‌تانێ دۆسته‌كانی دوێنێمان ئه‌مڕۆ له‌پێشی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ن كه دژ به مافه‌كانمان كارده‌كه‌ن و له‌جێبه‌جێكردن به‌ندوو خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و نایانه‌وێت جێبه‌جێیان بكه‌ن, بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه‌بده‌ن كه ئه‌وان به‌بێ گه‌لی كورد هه‌رگیز ناتوانن عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی دروست بكه‌ن چونكه به درێژایی مێژوو جگه له زمانی شه‌ڕوكوشتن وبڕین وتیرۆرو تۆقاندن له‌هیچی تر نه‌گه‌یشتوون.
بۆیه پێویسته ئه‌مجاره‌یان په‌رله‌مان له هه‌موو روێكه‌وه كاراتر بكرێت و له‌ئاست داخوازی و داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت ئه‌گینا مێژوو به‌زه‌یی به‌هیچ كه‌سێكدا نایه‌ته‌وه‌و هه‌موو روێكی جوان و ناشیرن ده‌خاته به‌رده‌ست نه‌وه‌كانی داهاتوومان بۆ ستایش و نه‌فره‌تباركردنیان .