
هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ پیرۆزی عیشق…..ئاره‌زو نوری
به‌یادی سێ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ كاتێ دوو هه‌ست ناسك به‌یه‌ك گهیشتنو یه‌كتریان شیعربارانو عیشق باران كرد، كاتێ وشه‌ی هۆنراوه‌كان یه‌كتریان لهئامێزگرتو به‌بۆنی عیشق‌و خۆشی، خه‌میان فه‌رامۆشكرد.پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌ردوو نووسه‌رو شاعیری هه‌ست ناسك عومه‌ر سه‌یده‌و ئاوێزان نوری ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی بههاوسهربوونیان، ده‌م بهدوعامو هیوادارم خودا به‌زوترین كات به‌یه‌كیان شاد بكاته‌وه‌و له ئامێزی یه‌كدا ئامێز بۆ وشه جوانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و دور لهخهمو دور لهدوریو دور له‌نامۆبوون شیعر بارانمان بكه‌ن، دوباره له‌خودا داواكارم وه‌ك له 6\6\2006 گه‌یاندنی به‌یه‌ك، ئه‌مساڵیش به ئاسانی بیانگهیهنیتهوه بهیهكو ساڵێكی دیكه له 6\6ێكی یمه به‌یه‌كه‌وه یادی ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ردوكیان
ئاره‌زو نوری