با ئاورێک له خود وژیان بده‌ینه‌وه…..دلێر په‌روێز
له خه‌می جه‌نجاڵه‌ی ژیان پرین، چاومان کراوه‌ته‌وه رۆژانه که له چه‌نده‌ها چرکه پێک دێت ده‌روانین ، هه‌ر شتێ به ره‌نگ ورووخساری خۆی به پێشماندا گوزه‌ر ده‌کات ،هه‌نگاو به‌ره‌و رووناکی ده‌نێین که‌چی له تاریکیدا ئاسوده‌ترین !بۆ به‌ختیاری فێر ده‌بین که گوێ له فێربوون ده‌گرین به‌ختیاریمان له کیس ده‌چێت،هه‌مان ئه‌و مرۆڤه‌ی که وه‌کو من له دایک ده‌بێ و ده‌مرێ له ژیاندا جیاوازه ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی من نیمه ئه‌وه‌ی منیش هه‌مه یه‌کێ تر نییه‌تی ئاخ له‌م نا یه‌کسانییه‌ی ژیان،هه‌موو له هه‌وڵدانداین ،هه‌ر که‌س به شێوه‌و ئاره‌زووی خۆی به جۆرێک ژیان ده‌بینێ، ئه‌وه‌ی ره‌نگه به‌لای ئێمه‌وه گرینگ نه‌بێ که سانی تر خۆیان بۆ ده‌که‌نه قوربانی ته‌واوی پێچه‌وانه‌که‌شی راسته،سه‌یر له‌وه‌دایه هیچ شتێ به ساده‌یی خۆی راست نییه ره‌نگه هه‌ڵه‌ش نه‌بێ!ده که‌وایه ئه‌وه ئێمه‌ین واتا به شته‌کان ده‌به‌خشین نه‌ک خودا؟
خولاسه‌ی ژیان ئه‌وه‌یه به باشتر به‌گه‌ین بێ ئاگایین نازانین گه‌یشتن به باشترین خراپترینه،ئێمه‌ی مرۆڤ درندهین ،ته‌نها ئه‌و که‌سانه بێپاکن که هێشتا له دایک نه‌بونه ، ئه‌مه‌یه تالاسیمای دونیا به خاوێنی دێین وبه پۆخلی ده‌چین ،راستی ئه‌م ژیانه له کاتێ کۆتایی دێ که مرۆڤ بگاته لوتکه!
کێ ده‌گاته لوتکه ئێمه هێشتا خۆمان ناناسین ،له واتای ژیان ودونیا نه‌گه‌یشتووین ، زه‌م نییه چاره‌نووسه، به نه‌ناسراوی دێینه دونیاوه بۆیه هه‌میشه نامۆییییین ،تێده‌کۆشین بۆ ئه‌وه‌ی پێیانداوین رێکی بهخهین نه‌ک فریا ناکه‌وین ئه‌وه‌نده‌ی تری ئاڵۆز ده‌که‌ین ، به ئاڵۆزی ده‌بینه یه‌کێک له رابردوو ئیدی پێش وپاشی چی؟
یه‌کێک هه‌یه یان شتێ هه‌یه غه‌دری لێکردووین که نازانین له پێشماندا چی رووده‌دات وئهرکمان چییه، خولاسه ئه‌وه‌ی بێ پرس ئێمه‌ی خسته ناو ئه‌م ژیانه جهنجالهوه هه‌رگیز لێی خۆش نابییییییییییین.دلێر په‌روێز/هێلسینکی