سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان…….تاهیـر حـه‌سـه‌ن
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان, له نێوان حه‌قیقه‌ت و خۆشخه‌یاڵیدا!
تاهیـر حـه‌سـه‌ن
tahirhassan1@yahoo.comسه‌رنجێكی خێرا:
وا جارێكی تر له‌رزووتای هه‌لبَژادنی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی هه‌رێم كوردستانی گرته‌وه. وا بڕیاره له ئێستاوه تا نزیكه‌ی دوو مانگی تر ئه‌م له‌رزووتایه, كه‌پێ ده‌چێت ئه‌مجاره له هه‌موو كه‌س زیاتر ڕۆشنبیران ئالووده‌ی بووبن, به ده‌ماره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هاتووچۆ بكات. ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوو نه‌كراوه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن بووه‌ته مشتومڕی نێو هه‌موو كۆڕوكۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی. له میدیاكان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه, تابڵاوكراوه‌و ڕۆژنامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات, له‌ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی مووچه‌خۆری ده‌سه‌ڵاته‌وه تا ماڵپه‌ڕه‌كوردیه‌كان وتۆڕی پاڵتاڵك وگفتوگۆی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌كان . هه‌موو له‌گۆشه‌نیگای جیاواز‌و به‌لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و زۆر جار دژ به‌یه‌كه‌وه خه‌ریكن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن قسه ده‌كه‌ن. هه‌ندێك ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا جیاوازی گه‌وره‌ی هه‌یه, چونكه ئێستا ته‌جروبه‌ی زیاترمان هه‌یه, میدیای ئازادتر هه‌یه, خه‌ڵكی له ده‌سه‌ڵاتی ئێستا بێزارن و له‌جاران ووشیارترن, یه‌كێتی و پارتی ته‌نیا نین و ئه‌مجاره چه‌ندین مونافس (ئۆپۆزسیۆن)یان هه‌یه. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌وهه‌لومه‌رجه ناله‌باره سیاسی و ناوچه‌ییانه‌ی پێشوو, كه سه‌نگینیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو ده‌كرد, ئێستا نه‌ماون ومه‌ترسیه‌ك له‌ئارادا نیه. كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به چوونی چه‌ندین كه‌سی تری ناڕازی بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌توانێ په‌رله‌مان له‌خه‌وی تائێستای خه‌به‌ربكاته‌وه‌و بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌پێشوو چالاكتری بكات. خه‌ڵكێكی ئێجگار زۆر حه‌وسه‌ڵه‌ی به خه‌رجدانی ئه‌ده‌بیاتی نێو ڕۆژنامه‌كانیان نیه‌و به دێڕێك ده‌ڵێن: هه‌ر هێزێكی تر هه‌بێت پۆرتی یه‌كێتی و پارتی بشكێنێ, ئیتر گرنگ نیه كێیه‌و چیه, هه‌رباشه!.خه‌ڵكانێكی تریش به‌پێی كارنامه‌یه‌ك كه له هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بینویانه و 18ساڵه ته‌جروبه‌ی ده‌كه‌ن, نیگه‌رانی فرت وفێل وكڕینی ده‌نگ و نانبڕین وهه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ڕۆژی هه‌ڵبژاردن كاره‌ساتی پێكدادانی چه‌كدارانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
له‌م لایشه‌وه ده‌سه‌ڵات خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی زه‌وی و زار‌و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رو به‌ڵێندانه به كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پرۆِژه‌ی جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاری به‌خه‌ڵك. هێشتا هیچ نه‌بووه هه‌ردوولا ڕاده‌گه‌یه‌نن, كه مه‌سعودبارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه. یه‌كێتی ده‌ڵێ: پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی هه‌رێم مافی یه‌كێتییه!. به‌هه‌رحاڵ هه‌ردوولایان پێكه‌وه خه‌ریكن پۆسته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان له ئێستاوه له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. له‌به‌ری ئه‌وبه‌ریشه‌وه چه‌ندین لیست خۆیان هێناوه‌ته پێشه‌وه تا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سوچێك له ده‌سه‌ڵاتیان پێببڕێ. ( گۆڕان, ڕیفۆرم, چاكسازی, پێشكه‌وتن ) ئه‌و لیست و ناوه به‌ڕواڵه‌ت تازانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ تامه‌زرۆیی و هیوای خه‌ڵك به گۆڕینی ژیانی ناشایسته‌ی ئێستایان و بێزاریان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رتاپا غه‌رقی گه‌نده‌ڵی ئێستا, بكه‌نه چه‌ند كورسیه‌ك و له‌هۆڵی په‌رله‌مانی دوومانگی تردا له‌سه‌ری دابنیشن. سه‌ر ئه‌نجام به ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزاب وڕه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌موویان باسی گۆڕان و چاكسازی و ڕیفۆرم خۆراكی هه‌موو ڕۆژه‌ی میدیاكانیانه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان به‌چاوێكی كراوه‌و به هوشیاریه‌كی زیاتره‌وه ئامانج وئاراسته‌ی ئه‌م هه‌موو مووشه‌كه ڕاگه‌یاندنانه‌ی ئێستا بزانێ و سه‌رئه‌نجام بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه‌چی بكات و چ هه‌ڵوێسته‌یه‌ك به‌قازانجی ژیانی ئێستا‌و سبه‌ینێی خۆی و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی له كوردستاندا بگرێ. له‌و بڕوایه‌دام كه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دروست به‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ده‌توانێت كۆمه‌كی گه‌وره پێبكات.
ئایا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی كه بڕیار وایه دوومانگی تر له ژێر ناوی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه بچێ, ده‌توانێ په‌رله‌مانێكی واقعی وحكومه‌تێكی واقعی (نه‌ك به‌ته‌ماعی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا), به‌ڵكو په‌رله‌مان و حكومه‌تێك به كه‌مترین ستانداردی مافی حكومه‌تكردنی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ی, لێبكه‌وێته‌وه؟ . ئایا ئومێد به‌ستن به‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت وه‌زعیه‌تی ناله‌باری ژیانی ئێستای خه‌ڵك, ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت بگۆڕێت, واقعیه, یان خۆشخه‌یاڵیه؟.ئایا لیستی گۆڕان ده‌توانێت گۆڕان له‌شێوازی حكومه‌تكردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قانوون وه‌ك ئیدیعای بۆ ده‌كه‌ن, بكات؟. ئایا ئاینده‌ی چاره‌نووسی كوردستان له نێو هاوكێشه سیاسیه نوێیه جیهانیه‌كاندا چۆن پێشبینی ده‌كرێ؟. ئایاچاره‌نووسی په‌یوه‌ندی كوردستان به حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عێراق و مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و فیدرالیزم ومادده‌ی 140 به‌كوێ ده‌گات؟. ئایاده‌نگدانی خه‌ڵكی چ ئاكامێكی ده‌بێت؟. خه‌ڵكی ده‌نگ بده‌ن باشتره, یان نا؟. ئه‌گه‌ر به‌ڵێیه بۆچی و ئه‌گه‌ریش نه‌خێره بۆچی؟. سه‌رئه‌نجام كام ڕێگا بگیرێته به‌ر به‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ژیانی ئێستا‌و سبه‌ینێیان ته‌واو ده‌بێت؟.
من هه‌وڵ ده‌ده‌م به ده‌وری خۆم به‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه, ئومێده‌وارم بتوانم له‌م ڕاستایه‌دا كۆمه‌كێك بكه‌م.هه‌لومه‌رجی سیاسی دنیا‌و كاریگه‌ری
له‌ســـه‌رئاینـــــده‌ی سیـاسی كوردســـــتان:
من له‌وباوه‌ڕه‌دام ,خۆكوژیه, خۆشباوه‌ڕیه‌كی به ئه‌نقه‌سته, ئه‌گه‌ر كه‌سێك قوورسایی هاوكێشه سیاسی و ئابووریه نوێیه‌كانی دنیای سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ و هاوسه‌نگی هێزی تازه‌ی نێوان زلهێزه ئیمپریالیسته جیهانیه‌كان, له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وئاینده‌ی سیاسی عێراق و كوردستان به تایبه‌تی, وه ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش , لاوه‌كی ونادیده بگرێ.
ئۆردووگای سه‌رمایه‌داری جیهانی ئه‌مڕۆ غه‌رقی قه‌یرانی سیاسیه, قه‌یرانێك كه‌ئاكامی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌وه‌یه له ئارایش وپه‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا , كه به ڕه‌وینه‌وه‌و هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ژموونی سیاسی وئابووری ئه‌مریكا به‌سه‌ر جیهاندا هاتۆته پێشه‌وه. ئامانجێك كه ده‌سته‌ی ڕاستڕه‌وی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریكا بۆ شكڵدان به‌نه‌زمێكی جیهانی كه تیایدا خۆی پۆلیسی سیاسی وئابووری وسه‌ربازی جیهانی دوای جه‌نگی سارد بێت, و له پێناویدا جه‌نگه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی(خه‌لیج وئه‌فغانستان وعێراق)ی خوڵقاند, سه‌رئه‌نجام شكستی خوارد. پرۆژه‌ی (نه‌زمی نوێی جیهان), كه‌نزیكه‌ی دوو ده‌هه بوو هه‌لومه‌رجی سیاسی دنیای خستبووه ژێركاریگه‌ری خۆیه‌وه, به شكستی ئه‌مریكا له عێراق, گه‌یشته بنبه‌ستی یه‌كجاری. به‌م شێوه‌یه هاتنه‌خواره‌وه‌ی جێگا‌و ڕێگای سه‌رووتری ئه‌مریكا دوای ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی هه‌ژموونی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی به‌سه‌ر دنیادا, بێشك كاریگه‌ری جدی له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه ئیمپریالیسته‌كان و لێره‌وه وه‌زعیه‌تی جیهان به‌جێ ده‌هێڵێ . په‌یامه‌كانی لێره به‌دوای ئه‌م ئاڵوگۆڕو هاوسه‌نگی هێزه جیهانیه نوێیه, پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی جیهان ده‌كاته جه‌وهه‌ری تووندبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌كان و به‌رامبه‌ركێی نێوانیان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نفوزی سیاسی وئابووری له دنیادا. زیادبوونی قه‌یرانی ئابووری جیهانی سه‌رمایه‌داریش بۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه, پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی جیهان له نێوان زلهێزه ئیمپریالیسته‌كاندا هه‌رچی تووندترو حه‌تمی تر ده‌كاته‌وه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی عێراق كه هه‌رله سه‌ره‌تاوه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگی بردنه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (نه‌زمی نوێی دنیا)ی ئه‌مریكا بوو, به‌تووندی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه به پرسه سیاسیه بێ وه‌ڵامه‌كانی تائێستا و پێناسه‌كردنی هاوكێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی تائێستای عێراق, ده‌بنه سه‌نتێزی به‌رامبه‌ركێ و ململانێی زلهێزه ئه‌مپریالیسته جیهانیه‌كان.
خزان به‌ره‌و خواری جێگا‌و ڕێگای سه‌رووتری ئه‌مریكاوشكستی ئیستیراتیژی وبنه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی نه‌زمی نوێی دنیا‌و پڕۆژه‌ی( ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره), بێشك ئیستیراتیژی ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی كه ئومێدی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشنتنیان, یان له ده‌سه‌ڵاتدا مانه‌وه‌یان به سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه له ناوچه‌كه‌دا گرێدابوو, له‌گه‌ڵ شكست و بنبه‌ست به‌ره‌و ڕوو ده‌كات. بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا- ناسیونالیزمی كورد‌و هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی( یه‌كێتی و پارتی) قوربانیانی ئه‌م شكسته‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌بن.
یه‌كێتی و پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداوه‌وه(1990), ئیستیراتیژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان, یان شه‌ریكبوونیان له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی ئه‌وكاتی عێراقدا, به ئیستیراتیژی ئه‌مریكاوه له ناوچه‌كه‌دا گرێدا, به‌م شێوه‌یه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانیشیان تێكه‌ڵ به چاره‌نووسی خۆیان كرد‌و به دیار سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه له عێراقدا ڕایانگرتن. هه‌لومه‌رجی نادیار‌و سه‌رگه‌ردانی سیاسی و بێحكومه‌تی وگه‌نده‌ڵی وشه‌ڕی ناوخۆ و ژیانی هه‌ڵواسراوو بێ ئاسۆیی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 1991 ه‌وه تا ئه‌م له‌حزه‌یه, شتێك نیه‌و نه‌بووه, جگه له ڕاگرتنی به‌زۆر و ناڕه‌وای چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان به دیار سیاسه‌تی دژی ئینسانی و پڕۆژه‌ی نادیار وئاڵۆزكاوی ئه‌مریكاوه له عێراقدا.
بڕوانن. دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت و هاتنه‌كایه‌وه‌ی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا, ئه‌مریكا تێكه‌ڵاوێك له‌هێزی دژ به‌یه‌كو ناكۆكی ( قه‌ومی- دینی- تایه‌فی) له جێگای قووتكرده‌وه‌و بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له‌و قه‌وم و تایه‌فه‌و ئه‌دیانانه ڕیش سپیه‌كی بۆ داتاشین وناردنیه په‌رله‌مانی عێراق. یه‌كێتی وپارتی وه‌ك ده‌م سپی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه جێگایه‌كیان له‌وێ وه‌رگرت. پاشان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و بۆ وه‌رگرتنی قانوونیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان و ڕووسپیكردنی ملهوڕی سه‌ربازی ئه‌مریكا له دنیادا, سیناریۆی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراقیان خسته‌ڕێ ودواتریش ده‌ستووری عێراقیان نووسیه‌وه. یه‌كێتی و پارتی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتێكی له‌وه‌وپێشتره‌وه كه له كوردستاندا هه‌یانبوو, ئاماده‌ترین هێزی بۆرژوایی نێو ئه‌و پڕۆژه كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانیه بوون كه ئه‌مریكا وه‌ك به‌دیلی ڕژێمی به‌عس له‌عێراقدا پێكه‌وه‌ینا. چ ده‌سه‌ڵاتێك كه له به‌غدا پێكه‌وه‌نرا, چ ده‌ستوورێك كه نوسرایه‌وه به‌قسه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌وافق پێكهات, نه‌ك هیچ شتێكی تر. به‌ڵگه نه‌ویسته كه ته‌وافقیش له نێوان دوو هێز یان چه‌ند هێزێكی جیاواز ودژ به‌یه‌ك وناكۆكدا, كه هه‌ریه‌كێكیان چاره‌نووسی سیاسی و به‌شه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له بێ هێزكردن وبێ ده‌سه‌ڵاتكردنی ئه‌وانی تردا ده‌بینێ, له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوسه‌نگی هێزی سیاسی و سه‌ربازی( به‌تایبه‌تی بۆ ووڵاتێكی نائارامی وه‌ك عێراق) پێك دێت. هه‌ركاتێك ئه‌و هاوسه‌نگی هێزه به‌لایه‌كدا گۆڕا, ته‌وافقی پێشوو له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گۆڕێ و ته‌وافقی تازه دێنێته ئاراوه.
بۆیه چی له‌وه ئاسایی تره كه هێزه‌كانی تری وه‌ك ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و ئیسلامی سیاسی شیعه‌و ئیسلامی سیاسی سووننه, كه‌له سه‌ره‌تاوه هێشتا خۆیان كۆنه‌كردبۆوه‌و ڕیزه‌كانیان پێكه‌وه نه‌نابوو, زمان شیرین و مته‌وازع و‌دڵ گه‌وره بن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتیدا‌و مه‌رجه‌كانیان بۆ به‌شی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتداو نووسینی دێڕێكی زیاتر له ده‌ستووردا قبووڵ بكه‌ن.
به‌شكستی ئه‌مریكا له عێراق و هاتنه‌خواره‌وه‌ی جێگاوڕێگای سیاسی وئابووری وسه‌ربازی له دنیادا, ووشكه كه‌ڵه‌كی ته‌وافقی نێوان هێزه پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش له عێراقدا ده‌گۆڕێ. به‌هه‌وادا چوونی مادده‌ی 140و كه‌وتنه ژێرپرسیاری فیدرالیزمه قه‌ومیه‌كه‌ی یه‌كێتی وپارتی, و هێنانی فیرقه‌ی 12ی سووپای مه‌ركه‌ز بۆ ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی گه‌رمیان, دواخستنی هه‌رجاره به به‌هانه‌یه‌كی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مه‌ركه‌زه‌وه. ئه‌وه‌ی كه مالیكی ده‌ڵێ لێره‌به‌دوا حكومه‌تكردن به موحاسه‌سه‌و ته‌وافوق كۆتایی دێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن ده‌بێ دووباره ده‌ستوور ده‌ستكاری بكرێته‌وه‌و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بهێنرێ. هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌كانی تێكچوونی ته‌وافوقی پێشووه, كه‌له ئاكامی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزی پێشووی مه‌ركه‌ز له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمی كورددا به قازانجی مه‌ركه‌ز هاتۆته ئاراوه.
بۆیه یه‌كێتی و پارتی ڕاست ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دایه. به‌ڵام ئه‌مه نه‌ك هه‌ر هیچ حه‌قانیه‌تێك به‌وان نادات وله‌جێگای دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان دایان نانێت , به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان به‌گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی لكاندنه‌وه‌ی كوردستان به عێراقه‌وه‌و ڕاگرتنی چاره‌نووسی خه‌ڵكه‌كه‌ی به دیار سیاسه‌تی ئه‌مریكاو هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزكاوی عێراقه‌وه, مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌وان خۆیان به‌شێكن له قه‌یرانی سیاسی كوردستان و له‌مپه‌رێكی سه‌ره‌كین له‌به‌رده‌م هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی ئینسانی‌دا به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت مه‌ترسی مه‌ركه‌ز له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان لاببرێت, ده‌بێ به‌ر له‌هه‌رشتێك چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستی یه‌كێتی وپارتی كه به ناڕه‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی ملیۆنی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه لكاندیانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتێكی قه‌ومی _ ئیسلامی _ تایه‌فی له عێراقدا, ده‌ربهێنرێت.
له جوگرافیایه‌كی وه‌ك ئێستای كوردستاندا, كه هیچ ناسنامه‌یه‌كی به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسراوی ووڵاتی نیه, مافی حكومه‌تكردن تیایدا له هیچ پشتیوانیه‌كی یاسایی نێو ده‌وڵه‌تی به‌هره‌مه‌ند نیه, تا ئێستا‌و به‌شێوه‌یه‌كی قانوونی به‌شێك بێت له عێراقێكی ئاڵۆزكاوی سیاسی وپڕكێشمه‌كێش وهه‌تا سه‌ر مۆخ فاسد و گه‌نده‌ڵ, بودجه‌ی بژێوی مانگانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له مه‌ركه‌زه‌وه بێت. دوو حزبی خاوه‌ن میلیشیای چه‌كدار ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی موقه‌ده‌رات وسه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه‌دا گرتبێ, ته‌نانه‌ت نانی بژێوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك به بارمته‌ی لایه‌نگری له لایه‌كیان گیرابێ. چاوه‌ڕوانی له‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بكرێت و خه‌ڵكی ئازادانه ده‌نگ بده‌ن و په‌رله‌مانێكی خاوه‌ن سه‌لاحیه‌تی بڕیاردان و چاودێربه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاره‌كانیدا پێك بێت. په‌رله‌مانێك كه سه‌ربه‌خۆ مافی بڕیاردانی هه‌بێت و توانای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قانوونیه‌تی له هه‌ر كابینه‌یه‌كی حكومه‌تی له ده‌ستدا بێت, په‌رله‌مانێك ( له‌نێو قه‌یرانی سیاسی و پڕكێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌ز)دا, ده‌ستی به‌سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی میلیشیایی چه‌كداری ئه‌و دیو دیواری په‌رله‌ماندا بڕوات. بێجگه له خۆشخه‌یاڵیه‌كی ڕووت و بێ په‌رده هیچ شتێكی تر نیه.
به‌هه‌ڵه‌دا چوون و تێنه‌گه‌یشتنه له ڕیشه‌ی كێشه‌كه, ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و بڕوایه‌دا بێت, كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان, ته‌نیا دزی و ڕاووڕووت وبه‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه, یان نه‌بوونی حكومه‌تی قانوون وپه‌رله‌مانێكی چالاكه له كوردستان. دروست پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته. خودی نه‌بوونی حكومه‌تی قانوون وفه‌سادی ئیداری وگه‌نده‌ڵی و په‌رله‌مانی كارتۆنی, ڕیشه‌ی له بێ ئاسۆیی و سه‌رگه‌ردانی سیاسی وهه‌ڵواسراوی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستاندایه, ڕیشه‌ی له به‌ڕه‌سمیه‌ت نه‌ناسینی مافی حكومه‌تكردن له جوگرافیایه‌كی پێناسه‌نه‌كراوی نێو ده‌وڵه‌تیدایه. كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان كێشه‌ی سیاسی هه‌یه, به وه‌ڵامدانه‌وه به‌و كێشه سیاسیه ده‌كرێ قسه له په‌رله‌مان وحكومه‌ت و هه‌ڵبژاردن بكرێت وسه‌ره‌تانی گه‌نده‌ڵی و دزی و فه‌سادی ئیداری له كۆڵ كۆمه‌ڵگه بكرێته‌وه. ئه‌وه‌شی كه چاره‌نووسی كوردستانی به هه‌ڵواسراوی تا ئێستا هێشتۆته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای چه‌كداری دانا, ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ خۆی قۆرخ كرد و هیچ كه‌سێك ئامارێك ده‌رباره‌ی سه‌رمایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوویان نازانێت, به‌رهه‌می سیاسیه‌تی یه‌كێتی و پارتیه‌و ئه‌وان له گه‌وره تابچوكی به‌ر پرسیارن.
ئه‌وان خۆیان موسه‌بیبی گه‌یاندنی كوردستانن به‌م ئاسته‌ی ئێستا, ئه‌وان مانه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه درێژه پێ ده‌ده‌ن, هه‌رجۆره ئاڵوگۆڕو ڕیفۆرمێك له ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان به‌ره‌و ڕووخاندنیان ده‌بات. بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌راربێت ئاڵۆگۆڕێك بكرێت ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانێك بێت كه ئه‌وان دیاری ده‌كه‌ن. نه‌ك چوون بۆ ناو كایه‌یه‌ك كه ئه‌وان نه‌خشه‌كه‌یان كێشاوه‌و له ئێستاوه نه‌تیجه‌كه‌ی دیاره.
ڕه‌نگه له‌م سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ندێك ده‌موچاو بگۆڕێن و له‌بری كه‌سانێكی ئێستای ئه‌ندام په‌رله‌مان, كه‌سانێكی تر مووچه‌كه‌یان وه‌ربگرن. به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی سه‌ره ده‌رزیه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی وه‌زعیه‌تی ئێستا نابێت. ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم, دامه‌زراوه‌ی به‌زۆر به یه‌كه‌وه‌نراوی دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره كه له ئاكامی قه‌یرانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازیدا له عێراق فرسه‌تی مانه‌وه‌ی تا ئێستای له كوردستاندا پێبڕاوه. هه‌لومه‌رجی نوێی دنیا‌و گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزی جیهانی و ناوچه‌یی, هه‌تا دێت ئه‌و فرسه‌ته به‌ره‌و داخران ده‌بات. له‌م نێوه‌دا چه‌نده (مالیكی) و(حه‌كیم) و ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی شیعه بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئیستیراتیژی حزبه‌كانیان بۆ په‌رله‌مانی كارتۆنی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه, هه‌رئه‌وه‌ندش ( بارزانی وتاڵه‌بانی) بۆ ساتوسه‌ودای به‌شی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له كوردستاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
چاره‌نووسی كوردستان له نێو زه‌لكاوی وه‌زعیه‌تی سیاسی عێراقدا گیری خواردووه, ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانی برده نێو ئه‌و زه‌لكاوه‌وه, بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا_ ناسیونالیزمی كورد و هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ین له كوردستان. به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ته‌نیا یه‌كێتی و پارتی نین. ته‌واوی ئه‌و لیستانه‌ی تر له پێش هه‌موویانه‌وه لیسته‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) كه ئێستا‌و له‌م بانگه‌شه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ریكن گه‌نده‌ڵكاریه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به با ئه‌كه‌ن, ئه‌وانیش ئه‌ندامانی هه‌مان خێزانی بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا_ ناسیونالیزمی كوردن. ئیمتیحانی 18ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی یه‌كێتی وپارتی له كوردستان, ئیمتیحانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بۆرژوازی كورده به هه‌موو ڕه‌وت وباڵه‌كانیه‌وه, هه‌ر بۆیه له‌په‌یوه‌ند به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ڕیشه‌یی و سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وبردنی بائاقاری ده‌ربازكردنی له زه‌لكاوی سیاسی ئێستا, نه ووشه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ووتن و نه‌كارێكیان هه‌یه بۆ كردن. هه‌موو هه‌ر خه‌ریكی جووینه‌وه‌ی زۆر دره‌نگ وه‌ختی كه‌سافه‌تكاریه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی یه‌كێتی و پارتین, كه خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر ده‌یانزانێ, به‌ڵكو له دژی هاتنه‌مه‌یدان و سنگیان كرایه نیشانه‌ی گوولله‌ی ده‌سه‌ڵات.
بۆ ده‌ربازكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له هه‌لومه‌رجی ئاڵۆزكاوی ئێستا, ده‌بێ ئه‌و قومارخانه‌یه‌ی كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانراوه, تێك بدرێ. ده‌بێ له بناغه‌وه ڕواڵه‌تی سیاسی مه‌سه‌له‌كه كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا قه‌تیس كراوه بگۆڕدرێ. ده‌بێ مافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی به‌زۆری چه‌كو به هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینی خه‌ڵكی كوردستان له یه‌كێتی وپارتی وه‌ربگیرێته‌وه‌و بخرێته ده‌ستی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكه‌وه, ده‌بێ ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆو جه‌ماوه‌ری فراوان و ڕێكخراوی خه‌ڵك به كرده‌وه‌ی سیاسی ده‌ربهێنرێ. نابێ بوار بدرێت ده‌ریای ئاواتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ گۆڕینی ژیانی ناشایسته‌ی ئێستایان, بڕژێنرێته كاسه‌ی ڕه‌وتێكی تازه له ژێر عه‌با ده‌رهاتووی یه‌كێتی یان پارتیه‌وه.
ده‌بێ كوردستان جیابكرێته‌وه له عێراق و ده‌وڵه‌تێكی سكۆلاری غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره دینی له كوردستان پێك بێت. هه‌موو ئه‌مانه كرده‌وه‌یه‌كی شۆڕگێڕانه‌و خه‌باتێكی هه‌قخوازانه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سیناریۆی پووچی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ. قه‌یرانی سه‌رتاپاگیری سیاسی وئابووری وئیدیۆلۆژی نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی ئه‌مڕۆ, سه‌رباری ئاسته‌نگه جدیه‌كانی, شانسی سه‌ركه‌وتنی ئاوها كرده‌وه‌یه‌كی شۆڕشێگڕانه به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات, به‌مه‌رجێك ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵ وڕێكخراو بكه‌ن و به‌كرده‌وه بێنه‌مه‌یدان.ماوێتی
له به‌شه‌كانی تردا:1- سیسته‌می په‌رله‌مانی غه‌ربی و په‌رله‌مانه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات.
2- لیسته‌كه‌ی نه‌وشیروان و نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕان.
3- ڕێگاچاره‌چیه‌و چۆن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی كوردستان پێك دێت؟.