ئه‌فسانه‌ی ڕۆشنگه‌ری له گه‌مه‌ی سیاسی بۆرژوازی کوردی‌دا
ئازاد به‌کر
ئه‌فسانه‌ی ڕۆشنگه‌ری له گه‌مه‌ی سیاسی بۆرژوازی کوردی‌دا
له‌په‌یوه‌ند هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانئهو بیرۆکانه‌ی ناتوانن كێشمه‌کێشی ئاشکرای نێوان چینه‌کان ده‌ربخه‌ن، تاسه‌ر ڕۆشنایی به‌خۆیانه‌وه نابینن و مایه‌پووچ ده‌مێننه‌وه، نه‌ک له ترسی کۆتوبه‌ندکردنی، به‌ڵکو به‌هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و بێ وه‌ڵامی له‌ئاست داواکانی خه‌ڵک و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له واقع و ئاوێته نه‌بوونی له‌ته‌ک ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. سه‌ره‌ڕای به‌خه‌رجدانی کۆشش و ماندووبوون، سوڕانهوهیهتی له‌بازنه‌ی داخراوی نائومێدی و نه‌بووندا. سه‌رباری دانهخزانی بیرۆکه‌ی ڕۆشنگه‌رێتی بۆ دامێنی تاکه سته‌ملێکراو زۆرلێکراوهکانی کۆمه‌ڵ و ئنجا پاشه‌کشه و شکستخواردنی له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا. چونکه لایه‌نگر و به‌شداری له‌مانه‌وه‌ی ڕژێمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌دا ده‌کات، به‌رنامه‌ی کار و پڕۆژه‌ی سیاسی نه‌زۆکی زۆر بڕناکات و له‌سه‌ره‌تای ڕێگادا په‌کیده‌که‌وێت. ڕۆشنگهڕی هه‌وڵده‌دات به میتۆدێکی نامۆ، به‌پاڵپشتی نوێگه‌رایی و له‌ڕێی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه له‌ده‌رگای سیاسه‌ت بدات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش وه‌ک بوارێکی زانستی له‌سه‌رده‌می مۆدێرنه‌دا له‌سه‌رده‌ستی هیگڵ و مارکسدا دامه‌زراوه. به‌لای هێگڵه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کایه‌ی چالاکی ئابووریه، به‌ڵام لای مارکس کایه‌ی ململانێی چینایه‌تی یه، وه ئه‌و زاراوه‌یه‌ش بۆ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی به‌کارهێنراوه. زانستی مارکسیزم ڕوانگه‌یه‌کی زیندووی خوێندنه‌وه و ڕاڤه‌کردنی مێژووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تیه‌وه تائه‌م کاته. فه‌لسه‌فه‌ی په‌یدابوونی نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه و ڕزگارکردنی مرۆڤه‌کانه له ده‌ستنه‌گه‌یشتنیان به‌هه‌موو ده‌سکه‌وته ماددی و زانستیه‌کان به‌یه‌کسانی، ڕێباز و ئامانجیشی ئاماده‌کاری ئامڕاز و پێوستیه‌کانی گۆڕینی واقعی ئێستایه هێمنانه به واقعێکی شایسته‌ی مرۆڤ دوورلهستهم و توندوتیژی. ڕاگه‌یاندنی ئایدیای چینایه‌تیه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌قڵی ماددی مرۆڤه‌کاندا، شۆڕشه دژی چه‌وسانه‌وه و ته‌واوی خورافه و نه‌زانین و دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی. تێگه‌یشتنی زانستیش له شۆڕش، واته گوازتنه‌وه له قۆناخێکه‌وه بۆ قۆناخێکی تر، وه گۆڕان له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا، که ژێرخانی ئابووری و سه‌رخانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌گرێته‌وه، به‌مانای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵی باو به‌ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌ڵبژێراوی ئازاد و دادپه‌روه‌ر. به‌ڵام ئه‌وه ڕژێمی داماوی سه‌رمایه‌دارییه، به‌هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی سه‌رکوتی داواکانی خه‌ڵک و بیروڕای جیاواز و پێشێلکاری گشت ئازادیه‌کانی مرۆڤ ده‌کات، ڕێگره له بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌وه سیسته‌می زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داریه که‌زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی له‌ڕێی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگه‌وه کردۆته کۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆی. هه‌ر ئه‌وه که به‌که‌ڵه‌گایی ده‌ستی به‌سه‌ر داهات و سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا گرتووه و چینی کرێکاری لێ بێبه‌شکردووه و له ڕووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌وه بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگه ده‌چه‌وسێنێته‌وه. تیرۆر و تۆقاندن و زیندان و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانه که پاڵنه‌ر و هانده‌ری جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌یه تا له ڕێی خه‌بات و تێکۆشانیاندا ناچارن شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن و وه‌ڵامی توندی شۆڕشگێڕانه به بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتدار بده‌نه‌وه. ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی له‌ئێستاوه شیوه‌نی فه‌رهاد بۆ ئاوابوونی خۆری ناسیۆنالیستی کورد ده‌که‌ن و چاویان له ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی سته‌می چیانهتیدا هه‌ڵنایه‌ت، نابینن و هه‌ست ناکه‌ن ئه‌و هه‌موو زۆرداری و نابه‌رابه‌ریه‌ی کۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ سه‌رچاوه‌که‌ی بیروباوه‌ڕی ڕزیوی کۆنه‌په‌رستی سه‌رمایه‌داریه که جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه و کۆمه‌ڵگه‌شی دابه‌شی چین و توێژ و نه‌ته‌وه و ئایین و خێڵ ناوچههتد.. کردووه. هه‌ر ئه‌و ئایدیۆلۆژیا پووچه کۆنه‌په‌رستانه‌یه مرۆڤه‌کانی له به‌هاو ئیراده‌ی مرۆڤانه‌یان داماڵیوه و له خزمه‌ت چینی سه‌رمایه‌داردا وه‌ک کۆیله به‌کاریان ده‌هێنێ. ئه‌وانه بانگه‌شه و پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌تا شانی خۆیان له کێشمه‌کێش و کێبڕکێی نامرۆڤانه و ڕه‌فتاری شهڕنگێزانهی نێوان بۆرژواکان خاڵی بکه‌نه‌وه و تۆمه‌تی ئۆقیانووسێک له‌تاوان که خۆیان کردوویانه بده‌نه پاڵ کۆمۆنیزم. ئه‌وه شه‌ڕی ڕۆژانه‌ی سه‌رمایه‌دارانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م جیهانه‌ی ته‌نیوه و زیانی به‌ڕه‌وتی گه‌شه و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه. ئه‌وه چه‌توونی و هه‌ڵوێستی دڕندانه‌ی بۆرژوایه زه‌مینه‌ی شه‌ڕ و توندوتیژی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یه‌کتری مرۆڤه‌کان له‌ژێر په‌رچه‌می تایه‌فه و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئاییندا خۆشکردووه. ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیرانی بۆرژوازی که‌وتوونه‌ته خۆیان و خه‌ریکی داتاشینی تیۆر و دانانی پلانن بۆ ڕزگاربوون له زه‌بری ئه‌و قه‌یرانه‌ی واخه‌ریکه گێژاوه‌که‌ی نوقمیان ده‌کات. ئه‌وانه چیان ده‌وێت؟ چیان له واقعی ئه‌مڕۆی کوردستاندا دۆزیوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌نه‌بێت سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌کانی خه‌ڵک بوون. چ داهێنانێکی فیکری و ڕۆشنگه‌ری و تیۆریان خستۆته سه‌ر گه‌نجینه‌ی مێژوویی ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی؟ ته‌نیا مه‌به‌ستێک که هه‌یانه هێشتنه‌وه‌ی که‌شی زاڵی ئێستا‌و گۆڕینی ڕووخساری حوکم و مانه‌وه‌ی هه‌مان سته‌مه، چونکه ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستنیشانی هۆکار و سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و ناته‌واویه‌کانی کۆمه‌ڵگه دووچاریبووه بکه‌ن و ئه‌لته‌رناتیڤێکی ئه‌کتیڤ و واقعبینانه له هه‌گبه‌یاندا نیه و هه‌میشه‌ش له‌پشتی ڕووداوه‌کانه‌وه‌ن. ئیتر ئه‌وانه ڕه‌وتێکن هیچ ڕایه‌ڵ و په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیان به بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه نه‌ماوه. هه‌میشه خۆیان له‌سه‌رو خه‌ڵکه‌وه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان زیاتر به چینی باڵاده‌سته‌وه گرێدراوه. بۆ دژایه‌تی بزووتنه‌وه زیندووه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تیه‌کان تێکۆشاون و ئه‌رکیان به‌لاڕیدا بردنی ئاسۆی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و چاوبه‌ستن و په‌رده‌پۆشکردنی ناته‌واویه‌کانی بۆرژوازی بووه. له ئه‌زموونی میژوویی ڕابه‌ڕانی شۆڕشگێڕ‌دا زۆر قسه‌وباس له ڕۆڵی نیگه‌تیڤی ڕۆشنفکرانی بۆرژوازی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه کۆمهڵایهتیهکانکراوه، که تا چ ڕاده‌یه‌ک مه‌ترسیان بۆ خه‌بات و جووڵانه‌وه کرێکاریه‌کان هه‌یه، ئه‌م ڕه‌وته له هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌کانیاندا بزۆکن و هه‌ر ڕۆژه ئاوازێک ده‌چڕن و ده‌هۆڵێک ده‌کوتن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ناوه‌رۆکێکی چینایه‌تی جێگیره و له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌رهاویشته‌ی ڕه‌وشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی چینێکی دیاریکراوه. ئه‌م توێژه دوژمنی سه‌رسه‌ختی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی یه، ئه‌رکی پیرۆزکردن و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی بیری ناسیۆنالیستی و لێدانی خه‌نجه‌ری پیسی ژه‌هراوی بۆرژوازیانه‌یه له پشتی چینی کرێکار. به‌ئاشکرا خه‌ریکی شێواندن و چه‌واشه‌کردنی ڕاستیه‌کانن و ئه‌رکیان دژایه‌تی تیۆری و ڕێکخراوه‌یی و ئامانجه شۆڕشگێڕانهکانه، پشت به‌ستوو به‌هێزو توانای بۆرژوازی ڕووی ڕمی تیۆری بیری کرچهڵیان کردۆته دڵی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری. له باردۆخێکی نوێی وه‌ک ئه‌مڕۆدا ئه‌م ڕه‌وته‌ی پارێزه‌ری بۆرژوازی، لایه‌نگر و گرێدراوی بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری هه‌ناوی سه‌رمایه‌داریه به‌ناوی چاکسازی و گۆڕان، کار له‌به‌هێزکردنی پایه‌کانیدا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت سیسته‌می بهچۆکداهاتووی سه‌رمایه‌داری بخه‌نه‌وه سه‌رپێی خۆی. پاش ئه‌وه‌ی بۆرژوازی له‌ڕووی تیۆری و پراکتیکه‌وه له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌دا شکستیخوارد، ئه‌مانه خه‌م و په‌ژاره دایگرتون و له‌هه‌وڵی داتاشینی په‌یکه‌رێکی نوێدان بۆ په‌رستن. ئه‌و ڕۆشنبیرانه ڕیاکارانه ڕاستیه‌کان ده‌شوێنن، ئه‌گینا هه‌تا کرانه‌وه‌ی سیاسیش له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاکی مرۆڤی خۆپه‌رست و سه‌ربه‌خۆیه وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی، به‌ڵام له‌ڕووی مافه ئینسانیه‌کانی وه‌ک یه‌کسانی و ئازادی و ئاسایش و مڵکداریهوه سنووردار و هه‌لپه‌رستانه‌یه و ته‌واوی دانیشتوانی ناو کۆمه‌ڵگه ناتوانن له گشت بواره‌کاندا وه‌کو یه‌ک سوودمهندبن. ئیتر زاڵکردنی بیرێک به‌ناوی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیاوه له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا، له‌ڕاستیدا خزمه‌ته به ئایدیۆلۆژیایی بۆرژوازی، چونکه بۆرژوازی ده‌مێکه له که‌له‌به‌رێک ده‌گه‌ڕێت لێیه‌وه تا سه‌رکوتی ئایدیۆلۆژیایی چینانهیهتی بکات و مرۆڤ سه‌رقاڵی بیری مۆدێرنه بێت و بێ‌ئاگا و دڵسۆز بۆ سه‌رمایه بمێنێته‌وه و دژی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆی به‌کاری بهێنێ، که‌ئه‌مه‌ش زۆر له‌سته‌م و توندوتیژی مه‌ترسی زیاتره چونکه له‌ژێر په‌رده‌ی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا ده‌سه‌ڵات و ئایدیۆلۆژیایی بۆرژوازی بره‌و پێده‌دات. له‌هێندێ باردا ئه‌و ڕۆشنگه‌رانه پێمان ده‌ڵێن گوایه فره ڕه‌نگ و فره بۆچوون و فره حیزب ده‌سکه‌وتی نوێگه‌رایی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌و کۆمۆنیسته‌کانیش حه‌زیان لهتاکڕوهوی و دیکتاتۆریه‌ته، به‌ڵام له‌بیریان چۆته‌وه که‌ئه‌و ڕه‌نگانه به‌رهه‌می چه‌وسانه‌وه و ده‌ستکردی نیزامی سه‌رمایه‌داری خۆیه‌تی. ده‌زانین قسه‌کردن له‌سه‌ر دیموکراسی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ نرخی نیه ئه‌گه‌ر به‌مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بێت که‌ئه‌ویش مافی به‌ده‌ستیهێنانی هه‌لومه‌رجی مرۆڤانه‌ی کارکردنه دوور له هه‌موو شێوازه‌کانی چه‌وسانه‌وه. ئه‌و ڕۆشنبیرانه به‌پێی میزاجی خۆیان تیۆری و گریمان داده‌ڕێژن و به‌ڵام ناتوانن شیکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی و زانستی و ڕه‌خنه‌گرانه بۆ بارودۆخی ئێستا بکه‌ن. ڕه‌خنه‌کانیان له‌ڕیشه‌ی ئه‌م دامودهزگاو سیسته‌مه‌دا چڕنهکردۆتهوه، ئه‌لته‌رناتیڤی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان بۆ ده‌رچوون له‌م بارودۆخه‌ی کۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ده‌رناخه‌ن و په‌نجه ناخه‌نه سهرشکستهێنانی ئه‌و نه‌زمه‌ی جگه له کوێره‌وه‌ری و برسێتی و هه‌ژاریی و نه‌بوونی و بێمافی هیچی تری پێ نیه، ئیتر ڕۆشنبیری چین. ئه‌رکی مێژوویی ڕۆشنبیری ڕیالیست و ڕه‌خنه‌گر و داهێنه‌ر سوود وه‌رگرتنه له‌خه‌رمانه‌ی به‌رهه‌می فیکری و فه‌رهه‌نگی و زانستی شۆڕشگێڕه بیرمه‌نده‌کان به‌درێژایی میژووی مرۆڤایه‌تی، نه‌ک هه‌ر ڕۆژه‌ی بهپاساوێک نه‌توانن جیاوازی له‌نێوان باڵی چه‌پ و ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ن. ئێستاش به‌شانۆیی هه‌ڵبژاردن گه‌شبینن و بانگه‌شه‌ی بۆده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌م سیناریۆیه‌ش هه‌رچیه‌ک بێت ناتوانێ مافه‌کانی دانیشتوان له ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریدا بۆهه‌موان دابین بکات.
6.6.2009