بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟
و. له فارسییه‌وه*: هه‌ژێن
زۆرێك له ئه‌نارکیسته‌کان به له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی "ئه‌نارکیزم" له ڕابوردوودا، چه‌مکگه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه. چه‌مکه فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له "سۆشیالیزمی ئازاد free socialism"، "کۆمونیزمی ئازاد free communism"، "سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialism" و "کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism". بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به کرده‌وه هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه. یا به‌و جۆره‌ی که ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: "پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیال-دیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه؛ ئێمه باوه‌ڕمان به هیچ جۆره میری و ده‌وڵه‌تێك نییه." [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]
به‌ڵام ئایا ئه‌مه دروسته؟ به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر (American Heritage Dictionary) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت: ئازادیخوازLibertarian : که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی بیرکردنه‌وه و کردار هه‌یه؛ که‌سێك که باوه‌ڕی به ئازادی ویست (ئیراده) هه‌یه.
سۆشیالیزم Socialism: سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌وێدا به‌رهه‌مهێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
ته‌نیا ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ن و ببینن چی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات: سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه Libertarian Socialism سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که باوه‌ڕی به ئازادی کردار، بیرکردنه‌وه و ویست هه‌یه. سیستمێك که به‌رهه‌مهێنه‌ران، تیایدا ده‌سه‌ڵاتی رامیاری و که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
(له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئێمه سه‌رنجه ڕۆژانه‌ییه‌کانمان بخه‌ینه سه‌ر گه‌شه‌نه‌کردووی رامیاریی که هێشتاکه به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌کاندا زاڵه. ئێمه ئه‌م پێناسانه ته‌نیا بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که "ئازادیخوازی" ناکاته "بازار ئازاد"ی سه‌رمایه‌داری و "سۆشیالیزم"یش ناکاته خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی. ئاشکرایه، که فه‌رهه‌نگه‌کانی تر پێناسه‌ی جیاوازیان هه‌یه — به‌تایبه‌ت بۆ سۆشیالیزم . ئه‌و ئارهزوومهندییه بۆ لێدوان له‌سه‌ر پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کان بۆ به دواچوونی بێ‌کۆتایی و هۆگریی بێسوودی رامیاریی کراوه‌یه، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت).
به‌ڵام، به سه‌رنجدان له پێكهێنانی پارتی ئازادیخواز Libertarian Party له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، زۆرێك له خه‌ڵكی پێیان وایه که "سۆشیالیزمی ئازادیخواز" واتایه‌کی دژه چه‌مكی هه‌یه. له‌ڕاستیدا زۆرێك له "ئازادیخوازان"پێیان وایه که ئه‌نارکیسته‌کان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تاکو بۆچوونگه‌لی "دژه ئازادیخوازی"ی "سۆشیالیزم" ( به‌و جۆره‌ی که ئه‌وان وێنای ده‌که‌ن) له‌ته‌ك ئایدیۆلۆژی پارتی ئازادیخواز، ئامێته بکه‌ن و به‌و جۆره بۆچوونگه‌لی "سۆشیالیزم" "په‌سه‌ندتر" بکه‌ن — به واتایه‌کی تر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوه‌کو سیمبولی ئازادیخوازی له هه‌ڵگرانی راستینه‌ی بدزن!
ئه‌مه زۆر له راستییه‌وه دووره. ئه‌نارکیسته‌کان له ده‌هه‌ی 1850ه‌وه چه‌مکی "ئازادیخوازی"یان بۆ ناساندنی خۆیان و بۆچوونه‌کانیان به‌کار بردووه. به‌پێی مێژووناسی ئه‌نارکیست ماکس نێتلاو Max Nettlau ئه‌نارکیستی شۆڕشگێڕ جۆزێف دیاکوا Joseph Dejacque ڕۆژنامه‌ی Le Libertaire, Journal du Mouvement Social ی له‌نێوان سالانی 1858تا 1861 له نیویۆرك ده‌رکردووه. ئه‌مه له کاتێکدایه که مێژووی به‌کاربردنی "واژه‌ی کۆمونیزمی ئازادیخواز" بۆ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1880 ده‌گه‌ڕێته‌وه. [Max Netllau, A Short History of Anarchism, p. 75 and p. 145] به‌کاربردنی چه‌مکی “ئازادیخوازی" له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه له ده‌هه‌ی 1890 به‌دواوه له فه‌ره‌نسه به مه‌به‌ستی ڕزگاری له ده‌ست یاسای به‌ربه‌ستکردنی ئه‌نارکیسته‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ به‌رگرتن له وێناگه‌ری نیگه‌تیڤی خه‌ڵك له واژه‌ی "ئه‌نارکی" په‌ره‌ی پێ درا (بۆ نموونه سێباستیان فاور Sebastien Faure و لویس میشێل Louise Michel ڕۆژنامه‌ی ئازادیخواز Le Libertaire یان له ساڵی 1895 له فه‌رنسه بڵاوکردووه‌ته‌وه).له‌و کاته‌وه به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، واژه‌ی ئازادیخواز به هزر و بزاڤه ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه په‌یوه‌سته. نموونه‌ی زیاتر له‌و باره‌وه، ئه‌نارکیسته‌کان له جولای 1954دا له ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیخوازانThe Libertarian Leauge پێکده‌هێنن، که له‌سه‌ر بنچینه‌کانی ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم پێك هاتبوو و تا ساڵی 1965 به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه، پارتی "ئازادیخواز"ی ئه‌مه‌ریکا، ته‌نیا له سه‌روبه‌ری ساڵانی 1970 سه‌ری هه‌ڵدا، ڕێك 100ساڵ پاش ئه‌وه‌ی که یه‌که‌مینجار ئه‌نارکیسته‌کان چه‌مکی ئازادیخواز بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان به‌کار بردووه (90 ساڵ پاش به‌کاربردنی یه‌که‌مین جاری چه‌مکی "کۆمونیزمی ئازادیخواز"). به‌م پێیه، ئه‌وه پارتی ئازادیخوازه که که چه‌مکی ئازادیخوازی "دزیوه" نه‌ك ئه‌نارکیسته‌کان. دواتر له به‌شی B دا، له‌و باره‌وه قسه ده‌که‌ین، بۆچی بۆچوونه‌کانی "ئازادیخوازی" سه‌رمایه‌داری (ئه‌وه‌ی که پارتی ئازادیخواز په‌سه‌ندییه‌تی) دژی چه‌مکه‌که‌یه‌تی.
به‌و جۆره‌ی که له به‌شی I دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه، ته‌نیا سیستمی خاوه‌نداریتی ئازادیخوازانه‌ی سۆشیالیستی Libertarian – Socialist ده‌توانێت ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان په‌ڕه پێبدات. پێویست ئه‌وه‌ش بوترێت، که خاوه‌نداریتی ده‌وڵه‌تی – ئه‌وه‌ی که "سۆشیالیزم" ناو ده‌برێت — بۆ ئه‌نارکیسته‌کان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك سۆشیالیزم نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ی که له به‌شی H دا تێی ده‌گه‌ین، "سۆشیالیزم"ی ده‌وڵه‌تی، ته‌نیا جۆرێکه له سه‌رمایه‌داری و هیچ ناوه‌ڕۆکێکی سۆشیالیستی نییه. هه‌روا که ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker تێبینی کردووه، سۆشیالیزم بۆ ئه‌نارکیسته‌کان "ته‌نیا پرسی زگتێری نییه، به‌ڵکو پرسی هێنانه ئارای کهڵچهڕێکه که شوناسی تاکه‌که‌سی و داهێنانی ئازادی که‌سه‌کان دابین ده‌کات؛ به‌بێ ئازادی، به‌ره‌و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی خه‌سێنه‌ر مل ده‌نێت و ته‌واوی بیرکردنه‌وه و هه‌ستی که‌سه‌کان ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌یاڵی گشتی ." [quoted by Colin Ward, "Introduction", Rudolf Rocker, The London Years, p. 1]
به سه‌رنجدان له ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌نارکیستی چه‌مکی “ئازادیخوازی”، که‌من ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی لایان ئاساییه که ببینن ئه‌م چه‌مکه له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆژییهکهوه دزراوه، که شتێکی وا هاوبه‌شی له‌ته‌ك بۆچوونه‌کانماندا نییه. له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان وه‌ك موره‌ی بوکین Murray Bookchin تێبینی کردووه “چه‌مکی ‘ئازادیخوازی’ بۆ خۆی، گرفت ده‌وروژێنێت، به‌تایبه‌ت فێڵی هاوتاکردنی ئایدیۆلۆژییایه‌کی دژه سه‌روه‌ری له‌ته‌ك بزاڤێکی هه‌وڵده‌ر بۆ ‘سه‌رمایه‌داری بێگه‌رد’ و ‘بازارئازاد’. ئه‌و بزاڤه هه‌رگیز ئافه‌رێنه‌ری چه‌مکه‌که نییه: به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزاڤی ئه‌نارکیستی سه‌ده‌ی نۆزده و پێویسته بگێڕدرێته‌وه بۆ دژهسهروهران … ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ده‌ده‌ن قسه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی وه‌ك گشتێك بکه‌ن، نه‌ك بۆ خۆپه‌رستی که‌سیی، ئه‌وانه‌ی که ئازادی و خاوه‌ندارێتی کۆمپانیاکان و سوود هاوتا ده‌که‌ن“. به‌و جۆره پێویسته ئه‌نارکیسته‌کان له ئه‌مه‌ریکا “بگه‌رێنه‌وه بۆ کرده‌ییکردنی نه‌ریتێك، که به هۆی ڕه‌وایی بازارئازاده‌وه شێوێنراوه”. [The Modern Crisis, pp. 154-5 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین، به‌و جۆره له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی بۆچوونه‌کانمان به سۆشیالیزمی ئازادیخوانه، به‌رده‌وام ده‌بین.**
په‌راوێـز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت پهڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
** ئه‌م په‌ره‌گرافه له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا نه‌هاتووه، له ده‌قه ئینگیزییهکهوه وه‌رگیراوه.سه‌رچاوه‌ی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-6.aspx
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html