Skip to Content

Monday, October 14th, 2024

با لیژنه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعاره‌کان و چاودێری کردنی به‌ڵێنه‌ کانی ….!

Closed
by June 9, 2009 گشتی

 با لیژنه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعاره‌کان و چاودێری کردنی به‌ڵێنه‌ کانی حزبه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا دروست بکه‌ین!
 عه‌زیز….

      پێشتر و له‌ دوو کورته‌ وتاری جیاجیا دا  هه‌وڵم دا له‌ په‌یوه‌ند به‌ نوێنه‌رایه‌تی و په‌رله‌مانه‌وه‌ دوو ئاستی جیاوازی وشیاری بدوێنم: له‌ یه‌که‌میاندا ده‌مویست به‌ زمانێک بدوێم که‌ خه‌ڵکی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروست بێت که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێنه‌رانه‌ نوێنه‌ری ئێمه‌ن بۆ ده‌بێت که‌سانێک نه‌بن که‌ ڕۆژانه‌ وه‌ک ئێمه‌ ده‌ژین و کار ده‌که‌ن!؟هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌سته‌که‌ی من ڕوونه‌، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بڵێم ئه‌گه‌ر وا نی یه‌ ئه‌وه‌ ڕێک ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵبژاردنه‌ غه‌ریبه‌ به‌ ژیان و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و له‌ ژیان و مه‌وقعیتێکی تره‌وه‌، که هی چینه‌ ده‌سڵاتداره‌کانه‌، سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌ و تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌وه‌ به‌دی دێت و نوێنه‌ره‌کان ڕاسته‌وخۆ له‌ شوێنی کارو ژیانه‌وه‌ و به‌ ده‌سڵاتێکی تره‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێررێن، ئه‌وا کرێکاران گومانیان له‌ هه‌ر که‌سێک هه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌وان بناسێت ، به‌ڵام نه‌توانێت ته‌نیا مانگێک وه‌ک ئه‌وان بژی! .
له‌ وتاری دووه‌مدا ویستم ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌حزاب و ڕێکخراوگه‌لێک له‌ به‌ره‌ی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشدا هه‌ن ئه‌وا با ته‌نیا به‌ بانگه‌وازی موقاته‌عه‌ ئیکتفا نه‌که‌ن ، چونکه‌ زۆر ده‌مێکه‌ ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن چین و توێژه‌کانی تره‌وه‌ ئیحتوا کراوه‌ و ده‌بێت ئه‌و ئه‌حزاب و ڕێکخراوانه‌ به‌ ئاڵای : با ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ ناده‌ن و ده‌نگیان نه‌داوه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی گشتی دا نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن! بچنه‌ شه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و بۆ ته‌بدیل بوون به‌ خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگانه‌ له‌ هه‌موو ئیمکاناته‌ ئیعلامی و یاسایی یه‌کان که‌ڵگ وه‌ربگرن.
لێره‌شدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ن و له‌وه‌ دڵنیا نین که‌ کارو هه‌ڵسوڕانێکی به‌به‌رنامه‌و ئامانجدارانه‌ هه‌بێت، ئه‌وا با لیژنه‌گه‌لی لێره‌و له‌وێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعاره‌کانی حزبه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا و موتابه‌عه‌ کردنی وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌کانیان پێکبهێنرێت. چونکه‌ ئه‌گه‌رچی چینه‌ ده‌سڵاتداره‌کان ده‌توانن موقاته‌عه‌ ئیحتوا بکه‌ن به‌ڵام ناتوانن ده‌رسه‌ په‌روه‌رده‌یی یه‌کانی کۆمۆنیسته‌کان له‌بیر کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ببه‌نه‌وه‌. کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێت له‌م سه‌رو به‌ینه‌دا ده‌رسێکیان هه‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سڵات یه‌کێکه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کان له‌ ژیان و خه‌باتی چینی کرێکارداو به‌ته‌واویش جیایه‌ له‌و گاڵته‌جاڕی یه‌ی که‌ چینه‌ ده‌سڵاتداره‌کان ئه‌وان له‌ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نیدا به‌کار دێنن . ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شیعاره‌کانیان غه‌ریبن به‌ ژیان و گوزه‌ران و ئاوات و ئامانجه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌کانیشیان ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌ کردنی خه‌ڵکه‌و هیچی تر.پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆمان بکه‌ین که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دێت و ته‌واو ده‌بێت و چینه‌ ده‌سڵاتداره‌کان شه‌رعیه‌تی چوار ساڵی تر چه‌وساندنه‌وه‌ و بێکار کردن و برسی کردن و شه‌ڕ هه‌ڵگیرساندن و…وه‌رده‌گرن! ئه‌ی کرێکاران ده‌بێت چ تایبه‌تمه‌ندی و وشیاری یه‌کیان بۆ به‌دی بێت؟

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.