بێدەنگیتان باشترە…!!…..عهتا قاجری
بێدەنگى نیشانەى ڕەوشت بەرزییه !!….
ئەم بێدهنگییەى کە لەم پەندەدا داواکراوە بەو ماناییە دیت کە تۆ خاوەنى مافیت بەلام ئەمە ناقۆزیتەوە بۆ پێشیلکردنى مافى خەڵکانى تر لەپاڵ ئەوەشدا بێ دەنگیەکەت جۆرێکە لە لێبوردەیى و رێزگرتنى بەرامبەر، بەڵام ئەمە بۆ سەرکردایەتى سیاسى دەست نادات چونکە ئەو بێدهنگییەى کە لەوان دەخوازریت جیاوازترە و لەو ڕوانگەیەوە سەرچاوەدەگرێت کە ئەوان تەواو پێچەوانەى ئەو شرۆڤەیەى سەرەوەن هەرچى دەم کردنەوەو قسەکردنێک رێزنەگرتن و قبوڵ نەکردنى ئەوانى ترى لێ دەکەوێتەوە لەبەرئەوى ئەوان ئەو خاوەن مافە ڕەهایە نین کە خۆیان پێان وایە گەندەڵى لەسەراپاى سیستەمى سیاسى و گارگێڕى و ئابورى ئەوەندە ئاشکرایە کە هەرتاکیکى ئاساى هەستى پێدەکات و زۆر بەئاسانى و بە زمانیکى دور لە ئەکادیمى و بازاڕى دە توانێ قسەى لەسەر بکات و هۆکارەکانیشى دەست نیشان بکات، بە دیوێکى تر هەرچى قسە وبەرگرى کردنێکتانە بۆ بەرگرى کردنە لە کورسى نەک خەڵک و بەرژەوەندییەکانى بەڵگەشم بۆ ئەم قسەیەم ئەگەر کارەکانتان بۆ خەڵک بوایە باى ئەوەندە خەڵک ویژدانى زیندوە کە وەک پەرچە کرداریک بەرگرى لێ بکردایە بەڵام ئەمە نابینینن تەنانەت ئەوانەشى کەبەرگرى ئەکەن ئەگەر زۆر بیجوڵێنى ئەوا هەمان ئەنجام ئەدات بەدەستەوە کە ئێمە پێی گەیشتوین.
بۆیە ئەمە بە پاکى و خزمەتکردنى خۆتان لێک مەدەنەوە چونکە لەبنەڕەتدا ئەمە خاترانەى خەڵکە و زۆریش خاترى گرتوون .
ئەمەش بەبوونى چەند هۆکارێک لەوانە خاترانەى مەسەلە نیشتمانیەکان کە نابێت ئەوەش لەبیربکەن کە ئەو هۆکارانەش کاریگەریان لەدەست داوە، چونکە باش لەوە تیگەیشتوین کە هیچ ریگە چارەیەکتان نەهێشتووەتەوە جگە لەسازش کردن لەسەریان نەبێت و بەدیهێنانیان جگە لە خەون هیچى تر بەولاوە نى یە چونکە بەدی نەهێنانیان لەکاتى خویداو لەدەستدانى هەل و کات خۆ سەرقاڵ کردن بە کەیسى لابەلاى و دژایەتى کردنى یەکدى چاک لە بیرمە کە( کاک ئازاد بەروارى) پێ وتین کە هەڵەى سیاسى وەک قوتدانى پاروە و گەڕانەوەى نى یە و دەبێ چاوەڕوانى ئەوە بکەیت کە شتى تر بە دواى خویدا کێش دەکات ڕەنگە کاک ئازاد ئەمەى بیر نەمابێت ئەگینا هەر هیچ نەبێت ئامۆژگارییەکى هاوڕییەکانى دەکرد کەبێ دەنگ بن وچیتر ئاسنى سارد نەکوتن بیر لە جوینى پارویەک مەکەنەوە کە قووت دراوە.جەنابى سەرۆک نەوەک کاک ئازاد پێت نەڵێت من لێرەوە داوات لێ دەکەم کەپێان بڵیت بێ دەنگ بن….
کاتێک پاڵەوانە دۆڕاوەکانى دۆێنى ى سەر مەیدانى کوردایەتى و خولقێنەرەکانى شەڕى ناو خۆ ئەمرۆ دەم ڕاست و بانگەشەکەرى خیرو بێرن بۆ خەڵک لەکاتێک قسەو باسەکانیشیان لە تیڕوانینە تەسکەکانیان تێپەڕ ناکات دەتوانن چیمان پێ بلێن؟
بەس نى یە ئەم قسە بێ بنەمایانەى کە لە پە خشان ئە چێت و کە بەدەستیکى لەرزۆک نوسراوە و بەدەنگیکى خنکا و ترساو دە خۆینریتەوە؟
بەس نى یە ئەم جورە ریکلامە سواو و تقلیدییەى کە تەنها لە مۆدیلى وڵاتانى تاک حیزب و تاک دەسەڵات دا هەیە؟
بەس نى یە فرۆشتنەوەى پیرۆزییەکانى خەڵک بە خەڵک و یاریکردن پێی؟
چى دەڵێت کە کاتیک قسەکەرەکانتان ئەوەندە پەشۆ کاو بێ ئاگان پێان وایە گۆڕانە جیهانى و ناوچە ییەکان و پیشکەوتنى گوزەرانى خەڵک لەڕوى ئابورى و شەڕکردن بۆپەیداکردنى قوتى ڕۆژانە لە دەسکەوتەکانى سەرکردایەتى سیاسین؟
ئەم داوەرى کردنەیەیان تەنها ئەوکاتە دەتوانین بڵین ڕاستە کە بۆ خۆیان بێت ولەئەنجامى گۆڕانى پۆستەکانیان و گۆڕانى شیوازى بازرگانى کردنەکانیان بێت لە دەسکەوت وسایەو سیبەرى سەرکردایەتى سیاسیە بەڵام ئەگەر بۆ قوڕبەسەریکى وەک ئێمە بێت جگە لە زیان و ماڵ ویرانى و بەخۆبەراوردکردنمان لەگەڵ ئەوان ئەوا دەبێت بڵین لە سۆماڵ دەژین،زۆرشت هەیە کەباس بکرێت بەڵام نامەوێت باسەکەم بە ئاقارێکى کەسى(شةخصى)دابڕوات. بەس ئەوانەى کە بڕیارە قسەبکەن با شیوازى گوزەرانى خۆیان نەکەنە گشتاندن لەسەر هەموو خەڵک و هەوڵ بدەن بێ دەنگ بن ئەگینا جگە لە تورەکردنى خەڵک هیچى ترتان دەست گیر نابێت،بە بێ دەنگیتان هەر هیچ نەبێت ئەوکۆمەڵە پرۆژەییەى کەلە فەرهەنگى ئێوە پرۆژەى ستراتیژین و بۆ خزمەت خەڵک ئەنجامتان داوە!با هەر ئەو بن کەخەڵک ئەیزانن و مەیکەنە منەت ومنە ت بارکردنى خەڵک ئە گینا ئەگەر بەجدى حیساب بکرێت ئەوا جگە لە قەرزارى هیچتان دەست ناکەوێت.
بەسە لە پێناوى چەند دەنگیک هەموو شت مەکەنە کاڵاى بازرگانى بۆ کڕینى دەنگ ئەم جارەش پاسیکتان ئەدەینێ بەڵام تیکەى بەرودوایە بەمەرجیک پیرۆزییەکانمان سووک مەکەن و ووس بن!!!