ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت
ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت
{ به‌شی دووه‌م }
ئا : رزگار سه‌عید
ده‌وڵه‌ت چیه؟:
کاتێک باس له ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت ته‌نها باس له بوونی خاکیکی دیاریکراو ناکرێت به‌ڵکو باس له‌ڕێکخستنه سیاسیه‌کانی ده‌کرێت ، هه‌ڵده‌سن به په‌یڕه‌وکردنی یاسا‌و ڕێکخستنی به‌رنامه‌و پاراستنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وخاکه دیاریکراوه که به‌به‌رده‌وامی تێیدا ده‌ژین ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ش پێی ده‌وترێت نه‌ته‌وه ، واته تاکی کۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیه‌کی ،مێژووی و جوگرافی و فه‌رهه‌نگی گرێدراوو هاوبه‌شیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه ،ناکرێت باس له‌ده‌وڵه‌ت بکرێت به‌بێ نه‌بوونی ده‌زگا یاسایی و ئیداری و موئه‌سه‌ساتی.
کاتێک ده‌وترێت ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کات واته ده‌وڵه‌ت پشتده‌به‌ستێت به کۆمه‌ڵگه‌لێک یاسا‌و بڕیاڕی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئارامی و ئاسایش و پێکه‌وه‌ژیانی ئاسوده‌یی کۆمه‌ڵگه.
پرسیارکردن له‌سه‌ر مهشروعیهتبوونی ده‌وڵه‌ت و مومارهسهکردنبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چه‌ندین بۆچوون هه‌یه ،لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌کورتی لێیان بدوێین .قۆناغی یه‌که‌م ( بهمهشروعیهتبونی ده‌وڵه‌ت)
له چه‌مکی مهشروعیهتبوندا پێویسته جیاوازی بکرێت له‌نێوان مه‌شروع{ légitime} به‌ئامانج گه‌یاندنی {ڕاستی و یاسا‌و دادگا } تا هاووڵاتی بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ئامانجه‌کانی بگات ،که جیاوازه له‌گه‌ڵ شه‌رعی {(légal دا و به‌واتای{ چی ڕاسته } دێت ، ئه‌م واتایه‌ش به‌پێی ئه‌وده‌قانه‌ی نوسراوه و ناوی یاسایان لێنراوه هاتووه جگه‌له‌وه‌ی ئاماژه‌شه بۆ واقیعی بوون و به‌کرداری کردنی فرمانه‌کان .
کاتێک باس له مهشروعیهتبوونی ده‌وڵه‌ت ده‌کرێت،پێویسته باس له کۆمه‌ڵێک تهبریرات و پشتگیری بکرێت که‌ده‌وڵه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کات له‌پێناو موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتیدا.
به‌م جۆره هه‌موو ده‌وڵه‌تێک پشت ده‌به‌ستێت به‌جۆره مه‌شروعیه‌تێک ،لێره‌وه ئیدی مه‌به‌ست و بوونی خۆی نیشان و ئاشکرا ده‌کات،هه‌رچه‌نده کارێکی گرانه بتوانرێت مه‌شروعیه‌ت جیابکرێتهوهله مه‌به‌ست .
که‌واته بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت چی بێت ؟.
کێ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشان ده‌کات ؟ .
له‌سه‌ر چ پره‌نسیپ و یاسایه‌ک داده‌مه‌زرێت ؟.
له‌کوێوه ئه‌م مه‌شروعیه‌ته ده‌هێنێت ؟.
ئه‌مانه کۆمه‌ڵگه‌لێک پرسیارن ، بێگومان بێوه‌ڵامیش نین ، دیاره بیرمه‌نده‌کان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان قسه‌و باسیان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه کردووه‌و ئاماژه‌یان پێداوه ، لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی پێویست تیشک بخه‌ینه سه‌رچه‌ند ڕایه‌کی جیاوازیان .1- هه‌ڵوێستی سپینوزا { spinoza} :
سه‌ربه‌ستی ئامانجی سه‌ره‌کیه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت :
مهشروعیهتبوونی ده‌وڵه‌ت لای بیرمه‌نده‌کان پشت ده‌به‌ستێت به ئیلتزام بوونی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی نێوان ئه‌ندامه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ، له‌و پره‌نسیپانه‌ش په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که‌هه‌ر وه‌ک بۆچونی ئایینه‌کان وایه بۆ ده‌وڵه‌ت . ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئازاده بنه‌مایه‌که بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر یاسای عه‌قڵ نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌زکردن ،چونکه ئه‌و حه‌زکردنه کێشه‌و ناکۆکی و ڕق و له‌خشته‌بردن له‌ئامێز ده‌گرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه دروستبوونی ده‌وڵه‌ت به‌پێی بۆچونی سپینۆزا به‌ئامانجگه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان و رزگارکردنی تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌یه له‌ترس و پاراستنی مافی سروشتی خۆی له‌ژیان و ئاسایش و سه‌ربه‌ستی. جگه‌له‌وه‌ی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر مه‌به‌ست له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ست له ئازادکردنی تاکی کۆمه‌ڵگه‌یه له‌ترس و بوار رهخساندنه به عه‌قڵ تا به‌سه‌ربه‌ستی بیر بکاته‌وه‌و وه‌زیفه‌کانی خۆی به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بکات دوور له کێشه‌و توڕه‌و هه‌ڵچون و ڕق و خشته‌بردن .
2- هه‌ڵوێستی هیگڵ : Friedrich Hegel
بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی ،گوزارشتێکه بۆ بوونی عه‌قڵی بابه‌تی :هیگڵ کاتێک باس له ده‌وڵه‌ت ده‌کات مه‌به‌سته ده‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک ئاشتی ، سه‌ربه‌ستی، موڵکیه‌ت رهخنهدهکات به مه‌به‌سته ناوهکیهکانیشهوه و هه‌مویان گرێده‌دات به وه‌ی که ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی نومایشی رۆح و ئیراده‌و هۆشی نه‌ته‌وه‌یه له نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌م نومایشکردنه به عه‌قڵێکی ئه‌خلاقی بابه‌تیانه داده‌نێت ، بۆیه ده‌وڵه‌ت ده‌بێته ئامانجێکی ته‌واوی رۆحی و ئه‌خلاقی چونکه ئیراده‌ی جه‌وهه‌رییه . جگه له‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک ببێته ئه‌ندام له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا و په‌یوه‌ست بێت پێوه‌ی ،واته هیچ تاکێکی ته‌واو به‌ئه‌خلاق نیه و نابێت گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بێت به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه .
ئابه‌م جۆره هیگل شیکاریه‌که‌ی لهکۆوه بۆ به‌ش و له ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ تاکی کۆمه‌ڵگه شیده‌کاته‌وه ، به‌واتایه‌کی دی به هه‌مان بۆچون مه‌شروعیه‌تی ده‌وڵه‌تیش پشت نابه‌ستێت به و هاوپهیمانیهتانهی نێوان تاکی کۆمه‌ڵ ، به‌ڵکو پشت ده‌به‌ستێت به پره‌نسیپه عه‌قڵی و بابه‌تیه‌کان که‌ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت نه‌ک حه‌زو ئاره‌زو و ئیراده‌ی تاکێک یان سه‌رۆکێک یان سه‌رکرده‌یه‌ک به‌ته‌نها .3- هه‌ڵوێستی ماکس فایبه‌ر
سێ پرۆژه هه‌یه ده‌وڵه‌ت پشتی پێ ببه‌ستێت .ماکس فایبه‌ر پێی وایه له‌میژوودا چه‌ندین جۆر لهمهشروعیهت هه‌بووه.
{ مه‌شروعیه‌تی حوکم } پشت ده‌به‌ستێت به که‌له‌پورو پاراستنی ڕابردو و خه‌ونی باپیرانه‌وه .واته مه‌شروعیه‌ت په‌یوه‌سته به‌که‌سێکی به‌تواناو به‌هێز نومایشی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ، ئه‌خلاقی ، یان ئایدۆلۆژی ده‌کات و به‌ناوی خۆیه‌وه حوکم ده‌کات .
{ مه‌شروعیه‌تی موئه‌سه‌ساتی } پشت ده‌به‌ستێت به‌هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌ره‌کانی و به‌پێی یاسا‌و ده‌نگه‌کان پۆسته‌کان دابه‌ش ده‌کات .
ماکس فایبه‌ر ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ده‌کات زۆر ده‌گمه‌نه { مه‌شروعیه‌تی تێکه‌ڵ و ئاوێته‌یی } له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا ببینینه‌وه ، به‌ڵکو ده‌ست تێوهردانهکان ناهێڵن پۆسته‌کان وه‌ک یه‌ک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کاندا دابه‌ش بکرێن.
ئه‌وپرسیاره‌ی دێته گۆڕێ ئه‌وه‌یه چۆن ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی خۆیده‌کات ؟ .ته‌وه‌ری دووه‌م : سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی .
کاتێک باسی سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کرێت به‌واتایه‌ک مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌کانی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ته،وه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کانی دادوه‌رو مه‌حکوم .که‌واته ده‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان سیاسه‌تمه‌دار لهلایهکو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی موماره‌سه‌ی ده‌کات له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بێت چی بێت ؟ . به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تایبه‌ته به موماره‌سه‌کردنی سیاسه‌ت ده‌بێت چی بێت که سه‌رۆکێک یان ئه‌میرێک یان سوڵتانێک له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا ده‌یکات ؟ .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دوو وه‌ڵامی دژ به‌یه‌ک هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ماکیاڤیلی و هه‌ڵوێستی ئیبن خه‌لدونه ، دوو بۆچونی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌م موماره‌سه‌کردنه .1- هه‌ڵوێستی ماکیاڤیلی : سیاسه‌ت ململانێ و هێزو له‌خشته‌بردنه .
ماکیاڤیلی ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه زۆرگه‌لێک له ئه‌میره‌کان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و بوونیاندا خۆیان زۆر گهورهنیشان ده‌ده‌ن و گه‌وره ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیلتزام به‌هیج پره‌نسیپێکی ئه‌خلاقیه‌وه بکه‌ن بۆ نمونه پارێزگاری ناکه‌ن له‌و وه‌عدو په‌یمانانه‌ی پێشتر داویانه بهجهماوهرهکهیان ،لێ هه‌موو ڕێگه‌کانی هێز ده‌گرنه به‌ر بۆ له‌خشته‌بردن تا سه‌ربکه‌ون به‌سه‌ر خه‌ڵکی و نه‌یاره‌کانیاندا . بۆیه ئه‌میر جارێکی دی ناچار هه‌ڵده‌ستێت به‌بۆچونی ماکیاڤیلی به به‌کارهێنانی دوو ڕێگه‌چاره بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی ؛ یه‌که‌میان پشت به یاسا ده‌به‌ستێت، ئه‌و یاسایه‌ش وا به حیکمه‌تانه به‌کارده‌هێنێت ده‌توانێت زۆر فێڵی تێدا بکات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌تیشی تێدا ڕه‌چاو بخات ،به‌ڵام ڕێگه‌ی دووه‌م ته‌نها پشت ده‌به‌ستێت به هێز بۆ چه‌وساندنه‌وه ئه‌مه‌ش له‌کاتی دیاریکراو‌و تایبه‌تدا به‌کاری ده‌هێنێت،لێره‌دا ئیدی ئه‌میر وه‌ک شێرێک ده‌رده‌که‌وێت بۆ ترساندنی هه‌موو گورگه‌کان و ڕێویهکیش ده‌بێت تا نه‌چێته ته‌ڵه‌وه و بگیرێت .به‌م جۆره ده‌بینرێت بونیاتی سیاسه‌ت لای ماکیاڤیلی له‌سه‌ر هێزو له‌خشته‌بردن گه‌وره ده‌بێت ،هه‌ر ئه‌م بۆچونهشه زۆرێک له بیرمه‌نده‌کان ره‌تی ده‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانن .
2- هه‌ڵوێستی ئیبن خه‌لدون : سیاسه‌ت یه‌کسانیه.
به‌بۆچونی ئیبن خه‌لدون په‌یوه‌ندیی سوڵتان { سه‌رۆک } به جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه هه‌مان په‌یوندیه که خاوه‌ن زه‌وی به زه‌ویه‌که‌یه‌وه هه‌یه‌تی ، بۆیه پێویسته سوڵتان چی باشه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت و چی زیانبه‌خشه بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی بدات ، تا ئه‌وپه‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی بونیات بنرێت ، نابێت سوڵتان جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بچه‌وسێنێته‌وه‌و لێیان توڕه بێت چونکه سه‌رئه‌نجام جه‌ماوه‌ر توشی گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی ده‌بن ،باشتر وایه سوڵتان ببێته هاوڕێی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی تا دڵنیایان بکاته‌وه له رێز‌و خۆشه‌ویستی و ده‌ستی یارمه‌تیشیان بۆ دریژ بکات له‌کاتی کاره‌سات و جه‌نگدا .
لێره‌دا ئیبن خه‌لدون دوو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کی پێناسه ده‌کات بۆ سیاسهتمهدارو پیاوانی سیاسی ئه‌ویش یه‌کسانی هاوڕێیه‌تیه ،له‌لایه‌ک ئازایه‌تی نیشان ده‌دات و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ماڵوێرانی و ترسنۆکی .
به‌م جۆره ده‌بینین ماکیاڤیلی چۆن سروشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌سه‌ر هێزو له‌خشته‌بردن و ململانێکان ده‌ستنیشان کردووه و هه‌موو ئامڕازێکی مه‌شروع و نامهشروعیش به کاردههێنێت بۆ ئه‌نجامدان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیبن خه‌لدون چۆن ئه‌و سروشته ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ یه‌کسانی و هاوڕێیه‌تی ،ئه‌م وێناکردنه ده‌مانباته سه‌ر دروستبوونی ئه‌و ئیشکالاته‌ی نێوان حه‌ق و توندوتیژیی.تکایه ماویه‌تی …