
فه‌له‌ستینیه‌کان، یه‌که‌مین گروپی مه‌زنی په‌نابه‌ری …
فه‌له‌ستینیه‌کان، یه‌که‌مین گروپی مه‌زنی په‌نابه‌ری سه‌ده‌ی پێشوو بوون
جه‌مال کۆشش
سویسرا.بیرن 24.5.2009
Jamal-hasan@hotmail.comله وه‌ڵام به چه‌ند ڕاسیستکی کوردی‌دا
سه‌ردانی مه‌حمود عه‌باس بۆ کوردستانی عیراق له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 4 ئه‌مساڵدا، ئاکامی جۆراجۆری نه‌بوو، به‌ڵکه له‌نیۆخۆی بیری کوردی‌دا، کۆمه‌ڵیک ماسکی له‌ڕووی نیه‌ته سیاسیه‌کان هه‌ڵماڵی. کاتیک مه‌حمود عه‌باس هه‌موو ئه‌و هاوارانه‌ی فه‌له‌ستینیه عیراقییه‌کانی هاونیشتمانی خۆی فه‌رامۆشکرد نزیک به4 سال به‌دوای ئه‌و بانگه‌وازانه‌دا، ته‌نها له‌گه‌ل سه‌رۆکه‌کاندا کۆبوه‌وه، له‌وانه سه‌رۆک بارزانی وتایبه‌تیش کێشه‌ی پاراستن و داڵده‌دانی 600خێزانی فه‌له‌ستینی باسلیوه‌کرد.
کێشه‌ی پاراستن وداڵده‌دانی عاره‌بی فه‌له‌ستینی، له‌نیو میدیای کوردی‌دا وته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا وه‌ک نه‌یارانیکی توندڕه‌و، ده‌مارگیر، سه‌رسه‌خت، سفرتۆلیره‌نس، وه نه‌ته‌وه‌په‌رستی تا ئاستی ڕاسیستی هه‌ڵکشا.
سایتی کوردستان پۆست، پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی راسیستی له‌دژی لیستی کوردستانی له‌که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا به‌کارده‌هینی ((لیستی کوردستانیی، حیله‌ی ئه‌سپی عه‌ره‌بیی و لیستی ته‌عریبی فه‌له‌ستینییه،))
((ده‌نگدان به لیستی کوردستانی، گه‌وره‌ترین خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییه))
به‌ڕیز سالار توتمانی له سایتی ئه‌نته‌رنیتی ((ئاوێنه))دا سه‌رده‌ولکیکی ووتار ئامیزی لاوانه‌وه‌ی راسیستی بلاوکردۆته‌وه به‌سه‌ر دیری ((جه‌نابی سه‌رۆک، ملازم موحسینیش فه‌له‌ستینی بوو)). تیادا ده‌نووسێت:
((پێیبڵێ كه له‌م جه‌نگه‌ی دوایشدا په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، به‌یاننامه‌ی تایبه‌تیان بڵاوكردۆته‌وه، له گۆڕانی‌و سرودوتنه‌وه بیگره تا گریان‌و دوعا‌و شین‌و رۆڕۆ بۆ ئه‌وان قسورمان نه‌كردووه، به‌بیریشی بهێنه‌ره‌وه كه ئافره‌ته گه‌نجه ئه‌نفالكراوه‌كانمان له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌دامی كوڕی حوسه‌ینه‌وه كه ئه‌وان به‌پاڵه‌وانی ئوممه‌ی عه‌ره‌بییان ده‌زانی‌و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هیواو ئامانجی عه‌ره‌فاتی ره‌حمه‌تی بوو ده‌سته بژێركران‌و وه‌ك نوقڵ‌وچیكلێت به‌خشرانه‌وه به‌یانه‌و به سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌واندا. ناوی ئه‌و بیست‌و ئه‌وه‌نده كچه كورده زیندوه‌ی تاهه‌نوكه‌ش له‌میسردا پێكه‌كان پڕده‌كه‌ن بخوێنه‌ره‌وه بۆی كه دووساڵ به‌ر له‌ئێستا هه‌واڵیانمان زانی. توخودا سه‌رۆك به‌بیری بهێنه‌ره‌وه‌و لێی بپرسه له‌كاتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی نه‌وه‌دویه‌كدا پاش تێكشكاندنی رژێمی به‌عس‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌حده‌و لیوایه‌كی سه‌ربازیی رژێم له‌لایه‌ن هیزی پێشمه‌رگه‌وه، بۆچی وه‌حده‌و لیوا سه‌ربازییه‌كانی یه‌مه‌ن‌و میسر‌و فه‌له‌ستینیان بۆ هێناین‌و ئێمه‌تان خاك به‌ده‌ركردو كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌تان پێئه‌نجامداین. . …))
وه چه‌ندینی تر …له‌و ته‌رزه سه‌ر‌گوزشته نایاب ودانسقانه‌ی هزری سیاسی ئه‌مڕۆمان.
چاوگێرانه‌وه‌یه‌کی خێرا به کێشه‌ی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کاندا:
نزیک به60 ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی ده‌ربه‌ده‌رکردنی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کاندا تیده‌په‌ڕیت. له‌ده‌می پاش کشانه‌وه‌ی له‌شکری کۆلۆنیالی به‌ریتانیا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌ساڵی 1948 دا، نزیکه‌ی 4.5 ملێۆن عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی له‌سه‌دان گوندوشارؤچکه‌دا ئاواره‌بوون بۆ ئوردن و عیراق و سوریا ومیسرو وڵاتانی جیهان. کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه به‌درێژایی ئه‌م شه‌ش ده‌یه‌یه ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کی سیاسه‌ت بووه له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینیدا. وه له هه‌موو گفتوگۆ و بریاره‌کاندا مه‌رجی پێشوه‌خت بووه.وه له‌و ده‌مه‌وه‌ش هه‌زاران ڕووداوی تاڵ به‌شێک بووه له سێبه‌ری ئاواره‌ییدا له فه‌له‌ستینیه‌کان جیانه‌بۆته‌وه. ئه‌م جه‌ماوه‌ره له‌بونیاده‌وه چوونه ماکینه‌ی ئاشی ناسیۆنالیزم و گۆردران به سه‌رمایه‌و چه‌کیکی سیاسی به‌ده‌ست نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌بییه‌وه. ئه‌م ئاوارانه ئیدی بۆ خۆیان نه‌بوون، به‌ڵکه بۆ دیرۆکیکی تر بوون. فه‌رده خؤڵیسه‌نگه‌ر بوون بۆ سته‌میکی تر، مقاش بوون به‌ده‌ستی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی ئۆپوزسیۆنی فه‌له‌ستینی و ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی. وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ش خراپتر ، بوون به ئاواره‌یی هه‌میشه‌یی، به‌ژیانکردن له‌خیمه‌و ئوردوگا، نه‌وه له دوای نه‌وه، گه‌وره‌ده‌بن، ده‌چنه قوتابخانه و زانکۆ، خێزان پیکده‌هینن، ته‌مه‌ن ده‌که‌ن وده‌بنه باپیره،…. ئه‌مانه هه‌موو له که‌مپی ئاواره‌یی دا رووده‌ده‌ن…. نه‌وانه هه‌موویان له ده‌روازه‌ی ئومێدی هه‌رگیز چاوه‌ڕواننه‌کراوی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ زێدی باوباپیران ڕاگیراون. ئه‌م ئاوارانه هه‌موو ئیراده‌یه‌کیان لسه‌نراوه‌ته‌وه‌و کراون به سه‌ربازانی سه‌ر زیله‌کانی نه‌گه‌یشتوو به‌به‌ره‌کانی جه‌نگیکی بیکۆتایی .په‌یره‌وکردنی ئه‌م سیاسه‌ته، ئه‌وپرۆسه‌و میکانیزمه‌یه که ئینسان له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌ته‌کێنی و نامۆیی هاوڵاتی بوون ده‌کاته گرێیه‌کی زکماکی. لێسه‌ندنه‌وه‌ی خواستی تاکه‌کان وبوون به قه‌ره‌جی سیاسی وڕاسپێردراوی جیهادو قاره‌مانانی ئازادکردنی سه‌رزه‌مینی پیرۆز، ….وه ناسنامه‌ی ئاواره‌بوون، فه‌له‌ستینی بوون، عه‌ره‌ب بوون، جه‌نگاوه‌ر بوون، ده‌کاته بابه‌تیکی میراتی، هه‌روه‌ک مه‌لکیه‌ت و خه‌لافه‌ت.
فه‌له‌ستینیه‌کان له‌عیراقدا:
ژماره‌ی دیاریکراوی فه‌له‌ستینیه‌کان له‌عیراقدا روون نیه، له‌لای ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ((ئون روا)) که له‌گه‌ڵ ئاواره ملیۆنیه‌که‌یدا، ڕیکخراویکی تایبه‌ت به‌ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کانه له‌لایه‌ن ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دامه‌زرا به 34 هه‌زار که‌س دیاریکراون که زۆربه‌یان له شاری به‌غدادو به‌شێکی که‌میان له‌موسل و هه‌ندیکی تریان له به‌سره ده‌ژین. ئه‌م ئاوارانه به‌شیکی زۆریان هه‌ر ئه‌وکاته خۆیان گه‌یاندبووه عیراق. به‌ڵام هه‌ندێک له ڕاپۆرته‌کان ته‌واوی ژماره‌یان تا 90 هه‌زار به‌رز ده‌که‌نه‌وه به سه‌رجه‌م خیزانه‌کانیانه‌وه.
حزبی به‌عس کۆمه‌ڵیک ئاڵوگۆڕی له‌یاسای هاولاتیبوونی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی له‌عیراقدا ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی بوو، کۆمه‌ڵیک کارئاسانی بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی هاولاتی بۆ عه‌ره‌بی نا عێراقی په‌سه‌ند کرد که سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ده‌گرته‌وه جگه له‌فه‌له‌ستینیه‌کان. مافی هاولاتیبوون بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان قه‌ده‌غه‌بوو. خالی 3 که‌به‌سه‌ر دیری ((وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی عیراقی له‌سه‌ر بنچینه‌ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به ، به‌پیی یاسای عێراقی پێدانی ناسنامه‌ی عیراقی بۆعه‌ره‌ب))به‌ندی الف: پیویسته داواکار عه‌ره‌ب بیت، جا ئه‌و که‌سه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ده‌وله‌تی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ یان ناسه‌ربه‌خۆیه، یان بیناناسنامه‌یه‌جگه له‌فه‌له‌ستینه‌یه‌کان به چاپۆشین له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕه‌زامه‌ند یان نارازیی بیت. وه یان ئه‌و ناسنامه‌یه ده‌بیته هۆی دوو ناسنامه‌یی یان نا. وه مه‌به‌ستیش له مه‌فهومی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه که که‌سه‌که به‌ره‌سه‌ن سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بیت نه‌ک ته‌نها به‌ناسنامه‌که‌ی له‌یه‌کیک له‌ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی دا بیت. )
…خالێ جیم که مه‌به‌سته‌که پتر ده‌رده‌خات ده‌نووسیت:
ج((ئه‌و که‌سه نابیت فه‌له‌ستینی بیت، نابیت ناسنامه‌ی عیراقی بدریت به‌فه‌له‌ستینیه‌کان، مه‌گه‌ر یاسایه‌کی تایبه‌ت یان ته‌شریعیکی جیاواز ده‌ربچیت تا ڕزگاری فه‌له‌ستین وگه‌ڕانه‌وه‌یان وه‌به ئامانجی ڕیگرتن له داگیرکاری و توانه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان له‌ڕیگه‌ی پێدانی ناسنامه‌ی ئه‌و ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیانه‌وه که ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کانی تیا ده‌ژین پاش دابه‌شکردنی فه‌له‌ستین له سالی 1948 دا. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ناسنامه‌یان پیبدریت، کێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌بیرده‌که‌ن و بیر له‌گه‌رانه‌وه ناکه‌نه‌وه‌وبزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌و به‌ره‌نگاری چه‌کدارانه له‌بیر ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به جیبه‌چیکردنی ئاواته‌کانی سه‌هیونیزم ده‌کات که ده‌ست بگریت به‌سه‌ر زه‌ویه‌کانیاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه‌و تۆی بیئومیدی له‌دڵیان ده‌چینیت. وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م مه‌رجه هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌گریته‌وه که‌به‌ره‌سه‌ن فه‌له‌ستینین له سالی 1948 به‌دواوه ، وه ئایا له فه‌له ستین ماوه‌ته‌وه یان ده‌رچووه ئایا ئه‌و که‌سه هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌کی یه‌کیک له‌ده‌وله‌تانی عه‌ره‌بی یه، یان بیانیه، یان بیناسنامه‌یه ده‌گریته‌وه. وه ئه‌م ته‌وقه ده‌مینیته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی فه‌له‌ستین ڕزگار ده‌بیت و گه‌ڕانه‌وه جیبه‌جی ده‌بیت.))
شایانی یادکردنه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م ده‌وله‌ته عه‌ره‌بیه‌کان ڕێکه‌وتنی نهێنیان له‌مه‌ر هات وچۆی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینیه‌وه له‌نیواندا هه‌یه و ته‌نها ئوردن ناسنامه‌ی هاوڵاتی بوون به‌فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌دات.
فه‌له‌ستینیه‌کان کاتیک ناچارکران ئاواره ببن، کاتیک لادی وشاره‌کانیان روخێنرا وشه‌ڕو کووشتار داسه‌پا، به‌شیکیان ڕوویان له‌عیراق کرد. خودی ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌کی کاره‌سات بوو له زنجیره بیکۆتاییه‌کانی کاره‌سات ، ئه‌مه سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی مێژوویه‌که له خودی نه‌گبه‌تی که تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه. کێشه‌ی فه‌له‌ستین، یه‌كیک له ئازاروترین کێشه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی پێشوو بوو که تا ئه‌مڕۆش دڕیژه‌ی هه‌یه، وه‌لیرده‌دا من ته‌نها له‌ڕوانگه‌ی کێشه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه به‌به‌رته‌سکی لێده‌ده‌وێم.
نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌ب و به‌عسیزم، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌وتبووه ژیر چه‌مۆڵه‌ی، ئیدی ببوه‌وه که‌ره‌سه‌ی جه‌نگیی وڕه‌وا بوو بۆی، چۆنیان به‌کارده‌هینی وله‌کوێدا له‌که‌یدا و بۆ کام مه‌رامی سیاسی و کرده‌وه‌ی فاشیستی و له‌کام یاریدا. جه‌ماوه‌ریکی ته‌نها و هانابردوو، ئاواره‌یه‌کی بێ نیشتمان و شێلدراوی نێو سیسته‌مه سه‌رکوتگه‌ره‌کان. ده‌بیت داهاتوویان چۆن بیت. ده‌وله‌تیک به‌ڕه‌سمی ڕایبگه‌یه‌نیت ، به ئیوه ناسنامه‌ی هاولاتی بوون ناده‌م ، به‌س به‌ئیوه، چونکه فه‌له‌ستینین، وه بچن بجه‌نگن، وه ڕۆژێک ده‌گه‌رێنه‌وه، سه‌رکه‌وتوو ده‌بین. له‌لایه‌کی دییه‌وه، له‌خزمه‌تی سه‌ربازی له‌عیراقدا که هه‌میشه هه‌ر به‌شی شه‌ڕ بووه، به‌شدار نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بوارتان هه‌بیت بۆ خاکه داگیرکراوه‌کانتان بجه‌نگن، له‌و جه‌نگه‌دا ده‌وله‌تی عیراقی 20 هه‌زار ئیرۆی ده‌دات به‌و که‌سانه قاره‌مانانه خۆیان ده‌ته‌قێیننه‌وه…. بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رستان، ئینسان هیچ به‌هایه‌کی له‌ده‌ره‌وه‌ی خاک و نه‌ته‌وه وگه‌مه‌ی سیاسی‌دا نیه. مه‌حکوم بوون به‌فه‌له‌ستینی تا ساڵی 2000 له‌عیراقدا بۆت نه‌بوو ته‌نانه‌ت هیچ ته‌له‌فۆن ودوکان و ئۆتۆمبیل و مولکیک به‌ناوته‌وه بیت. نه‌وه له دوای نه‌وه هه‌ر فه‌له‌سیتنین. ئه‌م ته‌وق ناپچڕێ و ئه‌م تونیڵه کۆتایی نایه‌ت. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌زۆری له‌شیوه‌ی ڕیکه‌وتدا تووڕدرانه ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه.
ڕووخانی حکومه‌تی به‌عس و کاره‌ساتی فه‌له‌ستینیه‌کان:
58 ساڵ له‌به‌غدا ده‌ژیام، وه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره که جێده‌هیلم. جێهیشتنی عیراق بۆم وه‌ک ئه‌وه وایه له‌ڕیشه‌وه هه‌ڵمکه‌نن. هه‌موو مناڵه‌کانم له‌وی له‌دایک بوون، هه‌ر شانزه‌یان و نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمیش. نه‌مانده‌توانی ده‌ربچین دوای ئه‌وه‌ی کوری برای ژنه‌که‌میان خنکاند، ناتوانین به‌هیچ جۆریک له‌عیراقدا ژیان بکه‌ین، هه‌موو مال و حاڵم جێهیشت، ته‌نها سه‌یاره‌که‌م نا، چونکه ساڵی پار دزییان. نه‌مانده‌زانی بۆ کوی بچین. هه‌موو ئاواتی ئیمه ئه‌وه‌بوو که گیانمان و مناڵه‌کانمان به‌سه‌لامه‌تی ده‌ربچین.
((په‌نابه‌ریکی فه‌له‌ستینی، ئۆردوگا تربیل له‌سه‌ر سنوور، 30.4.2006))
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاگاداری، ئاگاداری، ئاگاداری
بۆ فه‌له‌ستینیه‌خیناته‌کاره‌کان، ئه‌وانه‌ی هاوکارییان له‌گه‌ل بێباوه‌ره‌کان، وه‌هابیه‌کان، غه‌داره‌کان و به‌عسیه‌کان کردووه وبه‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌زۆری له‌ناوچه‌ی دوره ده‌ژین. ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ئیمه هه‌مووتان ته‌رد ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر خۆتان له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا چۆڵی نه‌که‌ن. وه په‌شیمانن ئه‌وانه‌ی ئاگادارمان کردنه‌وه.
سه‌رایای رۆژی حه‌شر.
به‌شوین رووخانی حزبی به‌عسدا وده‌سه‌لاتگرتنه ده‌ستی بانده میلیشیاییه جۆراجۆره‌کان. گروپی فه‌له‌ستینیه‌کان له‌و گروپانه‌ن که له‌گه‌ل کوشتن، رفاندن و سه‌ربرین، تاڵان، به‌زۆرده‌رکردن، وه راوه‌دونان به‌شیوه‌یه‌کی گشتی بوونه‌وه. فه‌له‌ستینی بوون به‌س بوو بۆ کوشتن، ڕفاندن. ئه‌گه‌ر باپیرت فه‌له‌ستینی بوو بیت. پیویسته بکوژرییت، پیویسته فه‌له‌ستینی له‌عیراق نه‌مینیت. ڕووداوه خویناوییه‌کانی فه‌له‌ستینیه‌کانی عیراق، وێنه‌و کاره‌ساته‌کانیان. دکیومینیتیک وبه‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی ته‌واوه بۆ ریسوایی و کۆنه‌په‌رستی وجه‌للادی باندی شیعه‌ی سیاسی له مڕۆی عیراقدا. فه‌له‌ستینه‌کان، له‌که‌مپی ئاواره‌یی هه‌میشه‌یییه‌وه، له ته‌حه‌مولکردنی گه‌مارۆی ئابووری و جه‌لادی به‌عس ه‌وه، بۆ نیۆ سیناریۆی گریخواردنی چاره‌نووس به‌ئاڵۆزترین و نائینسانیترین سیاسه‌ته‌وه له‌جیهاندا. به نه‌مانی گۆشه‌یه‌ک له جیهاندا تا له‌مه‌رگی ده‌ستئنه‌نقست وئاراسته‌کراو وبه‌شاڵآو ڕزگارت بکات، چ ئاینده‌یه‌که په‌نابه‌ری نه‌فره‌تلیکراو بیت و جێگیربوونیشت گریخواردنی چاره‌نووست بیت به مه‌رگی جه‌للاده‌وه.
هه‌لویسته نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌لویستی کوردی
ڕێکخراوه ئینسانیه جیهانیه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشت وکوشتاره‌دا، هه‌رچه‌نده به‌ته‌واوی مانا خه‌مساردییان نواند، به‌ڵام ، ڕیکخراوه‌ی هیومه‌ن رایت وۆچ، ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری وه چه‌ندین ڕیکخراوه‌ی تر جهیانیان له‌و کاره‌ساته به‌ئاگا هینا و داوای به‌رپرسیاره‌تیان له کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وڵه‌تی کرد و به‌فریای په‌نابه‌ران بکه‌ون ، به‌شێکیش له ده‌وله‌تان له‌وانه به‌ریتانیا، سوید، سویسرا. چیللی، رومانیا، بولگاریا،……. ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌یان گواسته‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان .ئوردن به‌فراوانی و سوریا به‌به‌رته‌سکی سنووره‌کانیان بۆ قوتاربوونی گیانی ئه‌و ئاوارانه والاکرد. ئاواره فه‌له‌ستینیه‌کان له نیو خیمه‌ی ئۆردوگاکانی ئه‌لته‌نه‌ف، سه‌ربازگه‌ی وه‌لید….که شه‌وانه له‌نیو مشک ومارو دوپشکدا رۆژده‌که‌نه‌وه، وه به‌رۆژێش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بانده‌کان و تۆزوخۆڵی ڕه‌شه‌با وخۆڵباران دا مناڵه‌کانیان نانده‌ده‌ن.
هه‌ڵویستی حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، دوژمنکارانه‌و غه‌دارانه‌و ناقانوونی و نائینسانی بوو. حکومه‌ت به‌ته‌واوی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی وه‌ک بیده‌سه‌لاتیک که‌وتبووه به‌رده‌ست که به‌شه‌للاقکاری عه‌زمی خۆی تیا ببینی. بانده ڕاهاتوو پرۆفسیۆناله‌کانی کوشتاری ئازاد کردبوو تا پیرو په‌که‌وته‌و مناڵه‌کان وژنه خۆشی نه‌دیوه‌کان زاره‌تره‌ک بکه‌ن و له‌به‌رچاوییان پیاوه‌کانیان بخنکینن، بکوژن، برفێنن.
هه‌لویستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌م کاره‌ساته‌دا نابه‌رپرسانه و نا ئینسانیانه بوو، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌نواند و ته‌نانه‌ت خۆی له‌هه‌موو بانگه‌وازه‌کانیش که‌ڕ کرد وبه‌ئه‌ندازه‌ی ڕاگه‌یاندنیکی ناره‌سمیش ئه‌و تاوانانه‌ی ئیدانه نه‌کرد. مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به‌تواناکانی حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه نیه. زۆر ئاشکرایه په‌یوه‌ندی به‌فه‌لسه‌فه‌و سیاسه‌ت وڕه‌وش وته‌نانه‌ت به ناوه‌ڕۆک وکاراکته‌ری پیکهاتووه‌کانیه‌وه هه‌یه. په‌یوه‌ندی به جیگاو ڕێگا وئازیزی ئینسانه‌وه له ناو ناسیۆنالیزمدا هه‌یه.
که‌له‌پوور وستاندارد ی ئینساندۆستی، سیاسه‌ت به‌ئارسته‌ی پاراستنی ماف وریزی ئینسان، فکر به‌ئیراده‌ی سه‌روه‌ری ئینسان، ترادسێۆنی هاوپشتی نیونه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌مانه له قامووسی حکومه‌تی کوردی‌دا با ده‌یان وه‌زاره‌تی مافی مرۆفی هه‌بیت جیگای نیه‌و ناشبیته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێم به‌جێگای خۆی، شانازییه‌کی سه‌روه‌رییانه‌ی له‌هیچ بوارێک‌دا نیه و ناشتوانرێت ئه‌وه‌ی ڵیڕاببینین. به‌ڵام له په‌یوه‌ند به‌هه‌مان کێشه‌وه کۆمه‌ڵیک ڕه‌وتی سیاسی وده‌موچاوی ڕۆشنبیری بیماسکی ڕاسیستی کوردی به‌ده‌رکه‌وتن . له‌هه‌موو ناشرینتر وقێزه‌ونتر وکۆنه‌په‌رستانه‌تر وسنگده‌رپه‌ڕیوتر و غرورتر وڕاستر وڕاسیست وته‌حه‌داکه‌رتر ، ره‌دی که‌مپینی کوردستان پۆست بوو له دژی لیستی کوردستانی(( ده‌نگدان به‌لیسیتی کوردستانی، ده‌نگدانه ….به‌لیستی ته‌عریبی فه‌له‌ستینی ، ده‌نگدانه به‌گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌یی نه‌ته‌وه‌یی)). حزبه راسته‌کانی ئه‌وروپا که‌مێک ئه‌هوه‌نتر له‌دژی به‌ره‌ی به‌رامبه‌رییان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌م چه‌مک وسیاسه‌تانه به‌کارده‌هینن. توندڕه‌وه گۆشه‌گیره په‌راوێزکه‌وتووه‌کان، خۆیان وه‌ک حه‌ره‌سی پاکیزه‌یی نه‌ته‌وه، وه‌ک ستانداردی رۆحی نه‌گریسی ناسیۆنالیزم . ده‌نوێنن. حزبی گه‌لی سویسرا، له‌که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، په‌نابه‌رانی وه‌ک مه‌ڕێکی ڕه‌ش له‌تابلۆیه‌کدا نه‌خشاند و به‌رامبه‌ره‌که‌شی به‌ترسنۆک و به‌کرێگیراو وخیانه‌تکار به‌خه‌ڵک ده‌ناساند ، ئه‌مه له‌کاتیکدا %21 بێگانه‌کان سه‌رجه‌م دانیشتوانی سویسرا پیکیده‌هینن و 150 نه‌ته‌وه‌ی تری تیا ده‌ژێت. ڕاسیستی کوردی که‌هیشتا په‌نابه‌رێک ڕووی له ووڵاته‌که‌ی نه‌کردووه، ته‌نها به‌به‌ڵێن وكێ ده‌زانیت که‌ی بریاره 600 خێزانی فه‌له‌ستینی که گیریان له نیو سه‌خترین هه‌لومه‌رجی فریاگوزاریدا خواردووه، ئه‌م هه‌رایه‌ی قاوداوه. گه‌وره‌ترین خیانه‌ته ئه‌گه‌ر بتوانیت سه‌رپانه‌یه‌کی ئارام ودوور له ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌به‌ڕاستی له‌چنگی مه‌رگدان ، په‌یدا بکات. چ سه‌رده‌مێکه ، چ ئاغایه‌کی ناجوامێره ئه‌مه. کاره‌سات ئه‌وه‌نده نیه، کاره‌سات ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕه‌خنه‌گرانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ئاستی کلتووری سیاسیان نزم و بێ مؤرال نیه، به‌ڵکه دواکه‌وتوانه‌تره له 1400 ساڵیش. کاتێ شۆرشی فه‌ره‌نسی به‌ر له 240 ساڵ ماف ده‌دات به‌هه‌ر که‌سێک که‌داوای په‌نابه‌ری بکات له‌کۆماری فه‌ره‌نساو به‌ئه‌رکی ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسی ده‌زانی ژیانی بۆ دابین بکات وبپارێزێت. کۆمه‌ڵگای ئینسانی له‌ماوه‌ی ئه‌م دووسه‌ده‌ونیوه‌دا به‌ئه‌ندازه‌ی چوارده سه‌ده گه‌شه‌ی کردووه، پێشکه‌وتووه وچاره‌نووس و ته‌عاتوفی له‌گه‌ل یه‌کتر تیکه‌ڵاوبووه. سه‌ده‌ی تیکه‌ڵاوبوون و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی یه‌کترو به‌رزبوونه‌وه‌ی شعور به‌به‌رپرسیاره‌تی له‌به‌رامبه‌ر ژیانی یه‌کتردا گه‌شه‌ی کردووه. ده‌یان ڕێککه‌وتننامه‌و په‌یماننامه‌ی له‌وباره‌وه چ له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی و چ له‌ئاستی ده‌وله‌تاندا به‌ده‌ستهاتووه. کوردستان پۆست وئه‌و به‌ڕیزانه‌ی تر چۆن ده‌توانن له‌ئاست ئه‌م هه‌موو پێشره‌ویدا بوه‌ستنه‌وه.
وێکهاتنه‌وه‌ی شێوه‌و ناوه‌ڕؤک، ستایلی حه‌یران ئامێز‌و کڕوزانه‌وه له ووتاری ((جه‌نابی سه‌رۆک ملازم موحسنیش فه‌له‌ستینی بوو…)) شایانی ئه‌و نیه‌ت ومه‌رام ومه‌به‌سته‌یه که به‌ڕێز سالار ووستیویه‌تی به‌خوێنه‌ری بگه‌یه‌نیت. ملازم موحسین، …. فه‌له‌ستینی بوو، ته‌عمیم کردنی ئه‌م تاکه بۆ گشت و سزادانی ئه‌م کۆمه‌ڵی فه‌له‌ستینیه عراقی یه له‌سه‌ر تاوانباری ئه‌م تاکه، بنچینه‌یه‌کی تیۆری ده‌دات به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی و خاپورکردنی ئه‌و گوند‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی که ته‌قیه‌کی لێوه ئاراسته ده‌کرێت. پاشان کولانه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی که به‌زۆری وه‌ک شه‌ره‌فی ئه‌تککراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که‌سه‌رۆکه‌که‌ی هانای هیناوه بۆ لاتان، هینده‌ی تر نامه‌عقولی و ناپه‌سه‌ندی داواکه‌ی وره‌دکردنه‌وه‌ی داواکه‌ی نیشان ده‌دات. سالار ده‌پاڕیته‌وه، ده‌نووزیته‌وه، سنگداده‌ڕیت وبۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ده‌ستی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و ملازم موحسینانه که جیرانی قاله فه‌ره‌جی شه‌هیدی پارتی دیموکراتی کوردستانه درێژ نه‌کات. لۆجیکی ته‌عمیم کردنی تاوانی تاک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا، پاشان ده‌ست ودامێنی له‌گیرانه‌وه‌ی چیرۆکی لاقه‌کردنی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌دیسکۆرسی پاکیتی کۆمه‌له فریشته‌ی کوردی به غه‌نیمه‌کراو، داشۆراوترین و داماوترین جۆری بیرکردنه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه بۆ ره‌دکردنه‌وه‌ی مافیکی یاسایی . وه له‌ڕاستیدا ئه‌مه فاشیزمی فکرییه له بواری په‌نابه‌ریدا و له‌ره‌دی داوای گروپێکدا بۆ هانا وداد.
به‌راوردکارییه‌کی نا به‌جێ ومامه‌ڵه‌یه‌کی بازرگانی :
به‌ڕیز کامیار سابیر له ووتارێکیدا که ڕه‌خنه له سالار و هاوبیره‌کانی ده‌گرێت و ده‌نووسێت:
(( ئه‌گه‌ر هه‌ندێک کێشه‌یه‌کی قووڵ وسیاسیی وه‌ک هاتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان به قامچیی و شه‌قه‌کانی مولازم موحسینی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووی شاری سلێمانییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، یاخود زۆرینه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌کانی عێراق به‌عسیی بوون، نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی گه‌وره به قه‌رزی کۆن ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵکو خۆگێلکردنیشه له‌ئاست ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی که کورده به‌عسییه‌کان و موسته‌شاره‌کان و هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی فایلدار له قاره‌مانه‌کانی شاخ و ئه‌و کۆنه به‌عسییانه‌ی هه‌نووکه له شاده‌ماری ده‌سه‌ڵاتی سیاسییدان، ئه‌نجامیان داوه.لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌کانی هاتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان:
1. په‌یامێکه بۆ 300 میلیۆن عه‌ره‌ب، بۆ ده‌یان ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی، بۆ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی و پانعه‌ره‌بیزم و پانیئیسلامیزمی عه‌ره‌بیی، بۆ هه‌موو جیهان، که کورد به‌و بێ ده‌وڵه‌تییه‌ی خۆیه‌وه، له‌هه‌رێمێکی بچووکدا باوه‌شیان بۆ ده‌کاته‌وه‌و به‌خێرهاتنیان ده‌کات.
2. شه‌ڕی پانعه‌ره‌بیزم له دژی کورد له‌ڕووی ویژدانیی و مۆراڵییه‌وه که‌مێک خامۆش ده‌بێته‌وه
3. به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌کی ئیسرائیلییه‌کانه که حه‌ز به‌جێگیرکردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌که‌ن ، دوور له‌سنووره‌کانی خۆیانه‌وه. کورد ده‌توانێ که‌ڵک له‌م کارته وه‌ربگرێ.
4. له‌سه‌ر بیروبۆچوونی کۆمکاری عه‌ره‌بیی و وڵاتانی زلهێزی عه‌ره‌بیی به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی کورد له کوردستانی عێراقداو له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک به‌تایبه‌تیی، ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێ.
لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی
1. وه‌ک ئاساییشی نیشتمانیی، بۆی هه‌یه هه‌ندێکیان له سیخوڕیی و تێرۆره‌وه بگلێن .
2. رق و کینه‌ی هه‌ندێ له ناسیۆنالیسته توندڕۆکانی کورد و ئه‌و ئه‌کادیمیستانه‌ی له دایاسپۆرادا کوردایه‌تیی ده‌که‌ن، په‌مپ ده‌دات و به‌زمانی عه‌ره‌بیی و زمانه بیانییه‌کانی تر بنووسن و ئه‌وه‌نده‌ی تر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بیی و ته‌وژمی ئیسلامیی له کورد تیژتر بکه‌ن.
به‌ڕیز کامیاریش ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌ونیوه‌دا په‌یدا بکات. کێشه‌که ده‌گۆریت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و بۆ کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیفی له‌سه‌ر دونیای عه‌ره‌ب وشه‌قامی عه‌ره‌بی. ئه‌مه‌ش ئه‌و لۆجیکه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم و مه‌سعود بارزانی کاری پێده‌که‌ن و وه‌ک نوسه‌ریش ده‌ڵێت زیره‌کانه‌و دبلۆماسیانه توانی یاری به‌م کارته بکات. ئیدی ناشبیت ره‌خنه له‌هه‌ر کارێک که حکومه‌تی هه‌ریم ده‌یکات بگیریت. ئه‌م کاره‌ی له‌خزمه‌تی کێشه‌ی کوردا دایه. گه‌لیک لایه‌نی پۆزه‌تیفی تیا داڕشتووه. ئه‌م ته‌رزه له بۆچوونی به‌راوردکاری و مامه‌له‌ی بازرگانانه به‌سیاسه‌ت ناوه‌ڕۆکیکی یه‌کجار دژه په‌نابه‌ری به‌رجه‌سته‌ی تیدا هه‌یه. پرسیار له‌سه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئینسان و ئاواره‌و په‌نابه‌ر نیه. پرسیار له‌سه‌ر یه‌کهاتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌ریم له‌گه‌ل یاسا نیوده‌وله‌تی و جاڕنامه‌جیهانیه‌کانی مافه‌کانی ئینسان نیه. پرسیار له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ده‌وله‌ت وده‌سه‌لات ده‌ر‌هه‌ق به‌خواست و پاراستنی ژیانی په‌نابه‌ران نیه. پرسیار له‌سه‌ر تواناییه‌ماددی وسیاسی یه‌کانی حوکمڕانان نیه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان له ئاست په‌نابه‌ران. ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر، ماف نیه بۆ ئینسان. مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌شیکی بنه‌ڕه‌تی و یاساییه وه له‌زۆرێک ده‌وله‌تانیشدا ده‌ستووریشه، که له‌کۆمه‌ڵگاکاندا که ڕه‌وتی شۆڕشگیری و ئینسانیکردنی کۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیهیناون. مافه‌کانی په‌نابه‌ران، مافی گروپیکی میوان نیه، مافێکن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌هه‌موو ڕایه‌ڵ و ستراکتوری کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی دا ژیانی هاوڵاتیاندا ده‌بینریته‌وه.
کاک کامیار ئه‌ویش وه‌ک رووناکبیریکی خۆ به‌به‌رپرس زان له ده‌ستکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌ریم وچاوه‌ڕوان به‌دیار ژماردنی کاره باشه‌کانه‌وه، لایه‌نی زیانباری پێشوازی و داڵده‌دانی فه‌له‌ستینیه بی نیشتمانه‌کان به‌که‌مده‌گرێت و هه‌لویستی سه‌رۆک زیره‌کانه تاریف ده‌کات. ئه‌م به‌راوردکارییه، فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته له‌وێدا به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی روخسه‌تی له‌هه‌موو پره‌نسیپیک وه‌رگرتووه بۆ یاری به‌کارته‌کانه‌وه، نه‌ک بۆ پێشکه‌وتن، به‌ڵكه بۆ مانه‌وه، نه‌ک بۆ هاولاتی به‌ڵکه بۆ ده‌سه‌لات. نه‌ک بۆ گه‌شی و به‌خته‌وه‌ری به‌لكه بۆ عومر به‌ته‌مه‌نی رۆژ…
کامیار به‌راوردکارییه‌کی دروست وزۆر گرنگ له کۆتاییدا له نیوان ڕاسیسته‌کانی ئه‌وروپا و پانکوردیسته‌کان و پانعه‌ره‌بسته‌کان دا هه‌ڵده‌هیننجێ که پیویسته له‌سه‌رم دووباره‌ی بکه‌مه‌وه ئه‌و ده‌نووسێت:
ئاخر پانکوردیسته‌کان، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌و فه‌ڵه‌ستینییانه مافی په‌نابه‌رییش له‌کوردستان وه‌ربگرن، ئه‌مه چ خراپیی‌و نه‌نگییه‌کی تێدایه. به‌ڵێ ئه‌و بۆچوونانه‌ی ئێوه زۆر نزیکه له بۆچوونی ئه‌و راسیستانه‌ی رۆژئاواوه که رقیان له‌سه‌رڕه‌ش‌و گه‌نمڕه‌نگ‌و ئاسیایی‌و ره‌شپێسته‌کانه، رقیان لێیانه چونکه ده‌ڵێن په‌ناهه‌نده‌کان‌و کۆچکردووان به‌شی ئه‌وان ده‌خۆن‌و رێژه‌ی بێکاریی زیاد ده‌که‌ن‌و کاری ئه‌وان ده‌به‌ن‌و کرێی کاری ئه‌وان ده‌هێننه خواره‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئێوه‌ی پانکوردیسته‌کان‌و پانعه‌ره‌بیسته‌کان دوو ڕووی یه‌ک دراون، گوتاری سیاسیی هه‌ردوولاتان زۆر شۆڤینیستانه‌یه. ئه‌وان دژی کورد‌و ئیسرائیلیی‌و ئێرانیین، ئێوه‌ش دژی عه‌ره‌ب‌و تورک‌و فارسن. ته‌نها جیاوازییه‌که‌تان ئه‌وه‌یه که پانعه‌ره‌بیسته‌کان نه‌سڵی سامییه‌کانن‌و پانکوردیسته‌کانیش خۆیان به ئاریایی ده‌زانن.