دیدار له‌گه‌ڵ شانۆکار عه‌لی که‌ریم
عه‌لی كه‌ریم:
شانۆ سروتێكی پڕ ته‌لیسمه، لێواو لێوه له سیحر، تێكه‌ڵه به شیعر، جێگه‌ی (ئایدیۆلۆژیای) تیا نابێته‌وه!!له‌م دیداره‌دا عه‌لی كه‌ریم، به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه و راستگۆیانه لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌زموونی هونهریو قۆناغه‌كانی ژیانی خۆی ده‌خاته‌ڕوو، دیارترین ره‌گه‌ز له‌م دیداره‌دا كه به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه، (راشكاوی و راستگۆی)یه، ئه‌و باس له په‌یوه‌ندیی نێوان (خۆی و سیاسه‌ت خۆی و شانۆ، خۆی و دراما) ده‌كات، له باسی شانۆ و سیاسه‌تدا ده‌ڵێت: هیچ هێڵێك نییه سیاسهتو شانۆ پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه، هه‌شبێت من له‌گه‌ڵیدا نیم، چونكه ئه‌و جۆره هێلاَنه نه‌زۆكن!… هیوادارین ئه‌م گفتوگۆیه چۆن لای ئێمه جێگه‌ی سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و هه‌سته‌ش لای خوێنه‌ر دروستكات..
دیداری: كامه‌ران سوبحانبۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن……