له دین چی ده‌زانین؟.. ئیسلاممان ناسیوه؟…. مێهراسا
وه‌رگێرانی: عوسمان_ م….
ناسینی دینه‌کان و له‌وانه ئیسلام نه‌ک هه‌ر سه‌خت نه‌بوه و نییه و پیویستی به ره‌نج و زه‌حمه‌ت نییه، به‌ڵکو زۆر ساده و ئاسانه. ته‌نانه‌ت ئیدیعا که‌رانێک که به ناوی ئیسلام ناس ده‌ناسێنرێن و ناوبانگیان هه‌ێه و له زانستگه‌کانی رۆژاوادا پروپاگانده‌ی دین ده‌که‌ن، به هه‌ر زانیاریه‌که‌وه که ههێانه، له مهلاێهک و فهقیهکی حوجره‌کانی دین زیاتر هیچیان له جانتادا نییه. ناسینی ئیسلام راست وه‌ک ناسینی ئاوی کۆڵاوه که رواڵه‌تی رون و دیاره و تراوێکی بێ ره‌نگ و بێ بۆ و بێ تامه. به‌ڵام کاتێک که ده‌خه‌یته ژێر تاقی کردنه‌وه، بێجگه له 2 ئه‌تۆم-هیدرۆژن و ئه‌تۆمێکی ئوکسیژن هیچیتری تێدا نابینی.
دینه‌کانیش به ته‌واوی وه‌زع و چۆنیه‌تیان روون و دیاره. ته‌واوی تاێبهتمهنیهکان و مه‌عریفه‌کانی دینه سامییه‌کان به ته‌واوی له کتێبه‌کانی خۆێاندا به‌ێان کراوه.
ته‌رجۆمه‌ی ته‌ورات و ئینجیل به زمانی جۆراوجور و له‌وانه به فارسی ده‌ست ده‌که‌وێ و که‌نیسه‌کان به خۆرایی به هه‌مو که‌سێکی ده‌ده‌ن. قورئانیش به هه‌مان شێوه به زمانی جوراوجور ته‌فسیر کراوه. دیاره برێک له وه‌رگێره‌کانی قورئان له‌وانه قهمشهیی هه‌وڵیان داوه شتی خۆێانی پێ زیاد بکه‌ن و له ناو که‌وانه‌دا بینوسن. هه‌ستی شیعه‌گه‌ری جه‌نابی قهمشهیی له ماناکانی برێک له ئایه‌ته‌کاندا ده‌بینرێ که ویستویه‌تی به‌لای شیعه‌دا دایشکێنێ. خواجه عه‌بدوڵڵای ئه‌نساریش قورئانی کردوه به فارسی و له کتێبخانه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپادا هه‌ێه. خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی توشی تێگه‌یشتنی هه‌ڵه نه‌بێت، واباشتره به‌سه‌ر نوسراوه‌ی ناو پهرانتێزهکاندا تێپه‌رێ و هه‌ر ده‌قی تهرجومهکان بخوێننه‌وه. چونکه خودی قورئان ده‌ڵێ: "ئێمه ئه‌م کتێبه‌مان به زمانی ساده‌ی عه‌ره‌بی ناردوه تا هه‌موان بتوانن لێی تێ بگه‌ن…" که واێه وه‌رگێران و ته‌فسیر کردنی قورئان به پێی پێخۆش بون و لاێانگریی وه‌رگێره‌کان، ته‌نیا ده‌بێته ماێه‌ی شکان و بێ ئابرویی خۆێان.
له راستیدا موحه‌ممه‌د کتێبێکی بۆ هاوشاری و قه‌ومه‌کانی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی که بریتییه له‌په‌ند و ئاموژگاری و ره‌وشتی حوکمرانیی خۆی، نوسی که عه‌ره‌به‌کان لێی تێ ده‌گه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێ ترجومهکهی به زمانی خۆمان یان زمانێکی‌تر بخوێنینه‌وه. ئه‌م کتێبه مانیفێستی حکومه‌ت کردنی موحه‌ممه‌ده به‌سه‌ر شێوه دورگه‌ی عه‌ره‌بستاندا. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌ێه که بۆچی فارس وکورد و ئهندونزیایی و هێندی و خه‌ڵکانی غه‌یری عهرهبیتر به بێ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن ده‌بێ بیخوێنن و ته‌نانه‌ت ژیانیشیان به پێێ ئه‌م کتێبه بنیاد بنێن؟ وڵامه‌که‌ی له‌راستیدا له ده‌می شمشێر داێه.
دیسان ده‌لێم، مانای قورئان رونتر و ئاسانتر لهوهێه که پێویستی به ته‌فسیر هه‌بێ. ته‌نیا دبێ شه‌ئنی هاتنی ئاێهتهکان بڵێن و هۆی ده‌رکردنیان و نوسینیان دیاری بکه‌ن. به‌م شێوه‌ێه بۆمان رون ده‌بێته‌وه که زۆربه‌ی ئه‌م ئاێه‌تانه ته‌نیا به پێی پێویستی کات و له روی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نی ئه‌م کتێبه و پێویستیه‌کانی رۆژ ده‌رکراوه. به‌ڵام بۆ ئێستا و ئه‌م کاته، به هیچ شێوه‌ێه‌ک به عه‌مه‌ل ناێه‌ت. هه‌روه‌ها هیچ که‌سێک که‌مترین به‌هره و نه‌تیجه‌ی لێ وه‌ر ناگرێ. ئاموژگاری و رێنوێنیهکانیشی زۆر منداڵانه و بێ که‌ڵک و گاڵته‌جارین.
قورئان پێک هاتوه له 114 سوره‌ت که درێژترینیان سوره‌تی بهقهرهێه- مانگا یان گوێلک که 286 ئاێه‌ته. کورتترینیان سوره‌تی کاوسهره که تنیا 3 ئاێه‌تی هه‌ێه. به پێی ئه‌وه‌یکه له قورئاندا گونجێندراوه و له سوره‌کاندا نوسراوه، 86 سورت له‌م کتێبه له مه‌که و 28 سوره‌تی له مه‌دینه نوسراوه. به‌ڵام ئه‌م قورئانه که ئێستا لهبهردهستمانداێه، به هۆی که‌م ته‌رخه‌می یان نه‌زانیی دارێژه‌رانی، ژماره‌ێه‌ک له ئاێته مه‌ده‌نیه‌کان له سوره‌ته‌کانی مه‌کی وه ژماره‌ێه‌ک له ئاێه‌ته‌کانی مه‌کی له سوره‌ته‌کانی مه‌ده‌نیدا هاتون که به ته‌واوی دیارن.
موحه‌ممه‌د له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا به ره‌سمی ئیدیعای پێغهمبهراێهتی خۆی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی خهدیچه باس کرد. خه‌دیجه که له‌و کاته‌دا 55 ساڵ ته‌مه‌نی بو و 15 ساڵ له موحه‌ممه‌د گه‌وره‌تر بو، یه‌که‌مین که‌س بو که قسه‌کانی مێرده‌که‌ی په‌سه‌ند کرد و ئیمانی به اڵڵای که‌شف کراوی مێرده‌که‌ی هێنا. که‌سی دوهه‌م عه‌لی کوره مامی موحه‌ممه‌د که منداڵێکی 9 ساڵان بو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه له ژێر نفوزی مهحهممهددا گه‌وره ببو، چاو به‌ستراو و به بێ تێگه‌یشتن له ئیدیعاکه‌ی موحه‌ممه‌د، ئیمانی هێنا که کوری مامی پێغه‌مبه‌ره. سێهه‌مین که‌س ئه‌بوبه‌کر پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و براده‌ری نزیکی موحه‌ممه‌ده که له منداڵیه‌وه پێکه‌وه بون وه دواتریش پێکه‌وه چونه‌ته سه‌فه‌ری بازرگانی. ئه‌بوبه‌کر باش له ئاره‌زوه‌کانی موحه‌ممه‌د ئاگادار تێگه‌یشتوه. پاشان موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر بونی خۆی به خزم و هاوشاریهکانیتری راگهێاند که پێشوازیی لێ نه‌کرا.
موحه‌ممه‌د به درێژایی 12 ساڵ که له مه‌که خه‌ریکی بانگه‌واز و جاردانی دینه‌که‌ی بو، نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت 100 که‌س له ده‌وری خوی کۆ بکاته‌وه و بیانهێنێته سه‌ر دینه نوێێه‌که‌ی. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا به ده‌ر کردنی 86 سوره‌ت له کتێبه‌که‌ی داوا له خه‌ڵک ده‌کا که ئیمانی پێ بهێنن و له بۆت په‌ره‌ستی که ئایینی باپیرانی بوه و به ئیرس بۆێان جێ ماوه، ده‌ست هه‌ڵبگرن. به درێژایی ئه‌و ساڵانه نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری خه‌ڵک ده‌کا، له عه‌زابی جه‌هه‌ننه‌م و ئاخره‌ت دهێانترسێنێ، به‌سه‌رهاتی قه‌ومه ئه‌فسانه‌ییه‌کان و ئه‌و چیرۆکانه‌ی که هیچ بنهماێهکی مێژوییان نییه، له روی ته‌ورات بۆێان باس ده‌کا؛ به‌رده‌وام به ئاێه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی به گوێێاندا ده‌دا که ئه‌وه‌یش وه‌ک مو‌سا و عیساێه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌ێه که بۆت په‌ره‌سته‌کانی مه‌که، نه عیسا و نه موساێان ویستوه و نه ناسیونیان. به‌هه‌رحاڵ موحه‌ممه‌د سه‌روه‌تی خه‌دیجه و ئه‌بوبه‌کر له‌م رێگاێهدا به‌کار دێنی و چه‌ند کۆیلهێهک به پاره‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر ده‌کرێ و ئازادی ده‌کا. به‌ڵام خه‌ڵک بۆ سه‌لماندنی پێغهمبهراێهتیهکهی داوای موعجزه‌ی لێ ده‌که‌ن تا مل بده‌ن به ئیدیعاکانی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه موحه‌ممه‌د نه‌یتوانیوه موعجزه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌یکه خۆی له مو‌سا و عیسای گێراوه‌ته‌وه بخوڵقێنێ، هاوشاری و خزم و که‌سوکاره‌کانی گاڵتهێان پێ کردوه.
قسه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه راستن. پێی ده‌ڵێن: باشه، تۆ که ده‌ڵێی مو‌سا و عیسا موعجزهێان نیشان داوه و له رێگای نیشاندانی موعجزهکانیانهوه پێغهمبهراێهتی خۆێان به خهڵکهکێان سه‌لماندوه، تۆی پێغه‌مبه‌ری نوێ و خۆت به پێغه‌مبه‌ر زان، بۆ خۆت چی موعجزهێهکهت هه‌ێه؟ ئه‌گه‌ر موعجزه پێوه‌ری حه‌قانییه‌ته، موعجزهێهک بکه با ئیمانت پێ بهێنین. به‌ڵام موحه‌ممه‌د له نیشاندانی هه‌ر جۆره موعجزهێهک داماوه و پێی نییه . له به‌رانبه‌ردا له زمانی خوداوه ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر موعجزهش بکه‌م ئه‌وان باوه‌ر ناکه‌ن. بۆ باوه‌ر ناکه‌ن؟ مه‌سه‌له‌که ده‌بێته ماێه‌ی گاڵتهژاری هه‌موان. ته‌نانه‌ت مامی خۆشی یانی ئه‌بوله‌هه‌ب گاڵته‌ی پێ ده‌کا.
دیسانکه پێویست به وتنه که هه‌وڵ دان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاکامی باش و به به‌هره له خوێندنه‌وه‌ی قورئان ئه‌وه‌ێه که به دور له ته‌عسوبی دینی و له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ختی ئیمان و دواکه‌وتنی کوێرانه بێ. ئیمان رێگرێکی گه‌وره و گرانه له رێگای تێگه‌یشتن و فام کردنی هه‌رجوره مانا‌و حه‌قیقه‌تێکدا.
له قورئاندا به رونی و زۆر ئاسان ئه‌ندێشه و خواسته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌بینرێن. به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی عه‌ره‌بی، یان ته‌فسیر و وه‌رگێرانه‌کانی به رونی له مه‌به‌ست و ئاره‌زوه‌کانی موحه‌ممه‌د تێده‌گه‌ین که ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌ت به‌سه‌ر عه‌شیره‌کانی نه‌جد و حیجازدا.
موحه‌ممه‌د ده‌یهه‌وێ ببێته ئه‌میر و پاشای عه‌ره‌ب زمانی وڵاته‌که‌ی. ده‌یهه‌وێ سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی نه‌جد و حیجاز بێ ده‌سه‌ڵات بکا و کۆتایی به به‌سات و کولتوری عه‌شایری بهێنێ. موحه‌ممه‌د ده‌یهه‌ویست ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیرانه و ده‌وڵه‌مه‌ندانی ناوچه‌که که زۆربه‌ی سه‌روه‌ته‌کانیان یان له رێگای تاڵان کردنی کاروانه‌کان و راوروت کردنی خه‌ڵکی شاره دور و نزیکه‌کانه‌وه به‌ده‌ست هێناوه، وه یان به مامه‌ڵه و بازرگانی پێی گه‌یشتون، له مه‌یدانی ده‌سه‌ڵات و سهروکاێهتی وه‌ده‌ر نێ. موحه‌ممه‌د ده‌یهه‌ویست نه‌ریتی عه‌شیره و قه‌بیله له‌ناو به‌رێ و ته‌واوی شێوه دورگه‌ی عه‌ره‌بستان بخاته ژێر سۆڵته و ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک حکومه‌ت و یه‌ک حاکم که خۆێه‌تی. ئامانجی موحه‌ممه‌د ئه‌وه بو که حکومه‌تێکی یه‌ک پارچه‌ی وه‌ک ئێران و شام و رۆم دامه‌زرێنێ و عه‌ره‌به‌کان له پرشوبڵاوی، یه‌کگرتو بکا. ده‌یهه‌ویست عه‌ره‌به‌کان له ده‌ست تانه و سوکاێه‌تی میله‌تانیتر که عه‌ره‌بیان به قه‌ومێکی چوڵه‌وانی و بێ شارستانیه‌ت ناو ده‌برد که ئه‌مه‌ی زۆر جاران له سه‌فه‌ره‌کانیدا بۆ شام و رۆم بیستبو نه‌جات بدا. موحه‌ممه‌د ده‌یهه‌وێ له عه‌ره‌بستان و خه‌ڵکه‌که‌ی وڵات دروست بکا. دیهه‌وێ قه‌وم و وڵاته‌که‌ی نرخدار بکا. دیاره حاکمی ئه‌م فه‌رمانره‌واییه و دارێژه‌ری ئه‌م کاره‌ش هه‌ر خۆی بو.
به‌ڵام موحه‌ممه‌د چلۆن و له چی رێگاێهکهوه ئه‌م رێگاێهی گرته به‌ر؟ موحه‌ممه‌د نه سامانی هه‌ێه و نه سپا، نه سواره و نه هێزی شمشێر وه‌شێن. که واێه چی بکا و له کامه رێگاوه هه‌نگاو بنێ تا به‌م ئامانجه گرنگه بگا؟ هه‌مان رێگا که عیسا رۆیشت و له رێگای پێغه‌مبه‌رییه‌وه ئیدیعای داساڵاتی کرد. هه‌مان رێگا که مو‌سا گرتیه به‌ر و له ناو به‌نی ئیسرائیل‌دا گه‌یشته پله‌ی فێرعه‌ونی. رێگای داود و سلێمان (پاشا و نه‌بی)… ته‌نیا رێگاێهکی که‌م خه‌رج که پێویستی به پێداگرتن و باوه‌ر به خۆ بون هه‌ێه. رێگای ده‌ست به داوێنی اڵڵاه، وه دروست کردن و خولقاندنی 1 خودا و به پێی پێویست خۆ رزگار کردن له بۆته بێ ئه‌ژماره‌کان. رێگای خۆ به بۆت و پاشا کردن تا رۆژانه ده‌ێان جار حه‌مد و سه‌نای بکه‌ن و سه‌ڵواتی له‌سه‌ر بده‌ن. یانی هه‌مان بژی بژی کردن.
مه‌گه‌ر مو‌سا له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنیدا شمشێر و قه‌ڵغان و نێزه‌ی هه‌بو؟ مه‌گه‌ر مو‌سا له لاێه‌ن یه‌هوه‌وه بۆ به‌رده‌وام کردنی بزوتنه‌وه‌که‌ی پاره و زێری کۆ نه‌ده‌کرده‌وه؟ به کورتی مو‌سا چلۆن به‌ره‌نگاری فێرعه‌ون بوه‌وه که سه‌رکه‌وت و پاشای به‌نی ئیسرایلی کۆشت؟
ئه‌م لێکۆلینه‌وه و لێکدانه‌وه و شی کردنه‌وانه له‌سه‌ر شیوازی رێ و ره‌وشتی پێسینیان و چاره‌نوسیان له لاێه‌ک، وه له لاێه‌کیتره‌وه بینینی پله و پاێه و خۆپه‌ره‌ستیی سه‌رانی عه‌ره‌ب له‌وانه ئهبوسهفیان و که‌سانیتر، ته‌واوی ئه‌و هۆکارانه بون موحه‌ممه‌دی تامه‌زروی ده‌سه‌ڵاتی هان ده‌دا تا بگا به ئامانجه‌کانی که ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ بو. با ئه‌وه‌ش بڵێم که موحه‌ممه‌د له هونه‌ری نوسه‌ریش به‌هره‌مه‌ند بوه که له نێوان خه‌ڵکی حیجازدا پێشینه‌ی هه‌بوه.
موحه‌ممه‌د به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه و به پاڵپشتی لێبراویی به‌رده‌وام و کۆڵ نه‌دانی به ئاواته‌که که حاکمیه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی بو گه‌یشت. تا ئه‌و رۆژه‌ش که مرد، لانیکه‌م سه‌رتاسه‌ری عه‌ره‌بستان له ژێر نفوز و هێزی ئه‌ودا بو، وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ش سهڵواتیان بۆ نارد و بۆی ده‌نێرن.
به پێچه‌وانه‌ی موسوڵمانانی ته‌عه‌سوبی، بۆت په‌ره‌ستی له نێوان کۆمه‌ڵگاکانی عه‌ره‌بدا به هیچ شێوه‌ێه‌ک زیانبار و کێشه ساز نه‌بو. عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر ده‌می موحه‌ممه‌د و پاش ئه‌ویش، گرفتیان بۆت په‌ره‌ستی نه‌بو، وه له‌گه‌ڵ نه‌ریتی بۆت په‌ره‌ستیدا هیچ موشکلێکیان نه‌بو. ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی که ده‌رباره‌ی زیندو به گۆر کردنی کچانی عه‌ره‌ب باسی ده‌که‌ن، هه‌ر هه‌موی درؤێه. بۆ به درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌م ناراستیانه ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌ین باشتره:
1- ئه‌گه‌ر کچانی عه‌ره‌بیان زیندو به چاڵ کردبا ژن له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا ته‌واو ده‌بو وه نه‌سڵ و ره‌گه‌زی عه‌ره‌ب کۆتایی پێ ده‌هات.
2- پیاوانی عه‌ره‌ب له باری هه‌وه‌سه‌وه له ته‌واوی پیاوانیتری ئه‌و سه‌رده‌مه چڵێستر و به تواناتر بون. ته‌نانه‌ت نه‌ێان ده‌توانی ته‌نیا یه‌ک شه‌و به بێ سێکس کردن له‌گه‌ڵ ژنان رۆژ بکه‌نه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه مه‌لا باقری مه‌جلیسی له کتێبه‌کانیدا باسی کردوه و ته‌نانه‌ت به به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندی باش و به‌ره‌که‌تی خودا و ئیمامانی شێعه‌ی ناو ده‌با و شانازی پێوه ده‌کا که موسوڵمانانی ئه‌و کات له ههوهسدا به هێز بون. خودی موحه‌ممه‌دیش به پێی ریواتهکانی عایشه، هه‌ر شه‌وێک له‌گه‌ڵ یه‌کیک له ژنه‌کانیدا خه‌وتوه.
3- هه‌ر پیاوێکی عه‌ره‌ب چ پێش و چ پاش ئیسلام چه‌ندین ژن و که‌نیزیان هه‌بوه وه ژماره‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا هه‌میشه له پیاوان زیاتر بوه.
4- له مه‌که‌دا (ئه‌ڵبه‌ته به‌ر له داگیر کردنی له لاێان موسوڵمانانی مه‌دینه‌وه) ژماره‌ێه‌کی زۆر له‌ش فرۆشخانه هه‌بوه. یه‌کێک له مێژو زانانی خه‌ڵکی رۆمانیا له کتێبه‌که‌یدا به ناوی "موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رێک که ده‌بێ سه‌ر له نوێ بناسرێته‌وه" دنوسێ: "له هه‌ر گه‌ره‌کێکی مه‌که‌دا ژمارێهک مالی لێ بو که ماڵی له‌ش فرشان بوه. ئه‌م ژنانه ئاڵاێه‌کی ره‌شیان به‌سه‌ر ده‌رگای ماڵکانیاندا هه‌ڵده‌واسی تاکو دیاری بێت و مشته‌ریه‌کان به هه‌ڵه له ده‌رگای ماڵی خه‌ڵکیتر نه‌ده‌ن. ئه‌م ماڵانه که ئێستا فاحێشه یان قه‌حبه‌خانه‌ی پێ ده‌ڵێن، به پێی هه‌لومه‌رج و نه‌ریتی ئه‌و کاته ته‌نانه‌ت به جێگاێهکی رێزدار ناو ده‌برا و له مه‌که‌دا شتێکی نائاسایی نه‌بون. هوه‌که‌شی ئه‌وه بوه که له لاێهکهوه مه‌که ناوه‌ندی تیجاره‌ت و مامه‌ڵه‌ی ته‌واوی عه‌ره‌به‌کان، زیاره‌تگه‌ی قه‌ومه جۆراوجۆره‌کان و خه‌ڵکی عه‌ره‌ب زمان بوه. له‌م روه‌وه شاری مه‌که به‌رده‌وام شوێنی هاتوچوی کاروانه تیجاریه‌کان و ده‌سته و گوروپی حاجی و تهوافچیهکان بو. دیاره به له‌به‌ر چاو گرتنی ته‌بعی ههوهسنی عه‌ره‌به‌کان، ئه‌م هه‌مو مسافر و گهرۆکانه نیازمه‌ندی ئه‌م ماڵه له‌ش فرۆشانه بون. بێ گۆمان هه‌ر به‌م ده‌لیله، ژماره‌ێه‌ک له پیاوانی عه‌ره‌ب نه‌خۆشی جنسییان هه‌بوه و له رێگای سێکسه‌وه ژنانیش توشی بون.
5- ژن له عه‌ره‌بستانی به‌ر ئیسلامدا، راست به پێچه‌وانه‌ی را و بۆچونی ته‌فسیرکه‌رانی موسوڵمان، به‌تایبه‌تی دوکتور و به‌ناو شاره‌زاێانی ئیسلام ناس، که هه‌وڵ ده‌ده‌ن دژکرده‌وه‌کان و ره‌فتاره‌کانی دینی ئیسلام سه‌باره‌ت به رێز گرتن له ژن به گه‌وره نیشان بده‌ن، ژنان زۆر رێزدارتر و ئازادتر بون تاکو سه‌رده‌می حاکمیه‌تی ئیسلام. عه‌ره‌به بۆت په‌ره‌سته‌کان زۆر زیاتر له موسوڵمانان رێز و حورمه‌تی ژنیان گرتوه. بۆ نمونه خودی خه‌دیجه که دواتر بو به هاوسه‌ری موحه‌ممه‌د، به سهرماێهکهی که له دو مێرده مردوه‌کانی بۆی به جێ مابو، تیجاره‌تی ده‌کرد. بۆ ماوه‌ێه‌ک موحه‌ممه‌دی وه‌ک راوێژکار و حهسابداری خۆی دامه‌زراند و ژنێکی ناودار و بریارده‌ر بو. یان هێند ژنی ئهبوسهفیان که له شه‌ری به‌دردا به‌شداری کرد و به رێنوێنیه‌کان و هاندانه‌کانی ئه‌و قوره‌یشیه‌کان زۆر سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر موسوڵماناندا به‌ده‌ست هێنا و پاش شکست دانی سپای ئیلام، سینگی حه‌مزه مامی پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵدری و له به‌رچاوی هه‌مواندا جه‌رگه‌که‌ی جوی و نه‌ریتێکی سه‌یری له دوژمناێه‌تی بۆ خۆ په‌سه‌ندی له مێژودا چه‌سپاند.
عه‌ره‌به‌کان له‌و مه‌کان و سه‌رده‌مه‌دا که موحه‌ممه‌د ئیدیعای پێغهمبهراێهتی کرد، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی خه‌ڵک ئابوری بو نه‌ک گۆرینی دین و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ره‌کان. عه‌ره‌به‌کان خه‌ڵکانێک بون بێگانه به کشت و کاڵ و سه‌نعه‌ت . بێجگه له دزی و راوروت و تاڵان‌کردنی ماڵ و سامانی تایفه و میله‌تانیتر، هیچیتریان نه‌ده‌زانی. ئاماده به فێر بونی هیچ کارێکیتر نه‌بون. ئه‌گه‌ر پاره و پولێکیان به‌ده‌ست ده‌هێنا، سه‌ره‌تا شمشێری یه‌مه‌نی و زرێ و زنجیری رۆمییان پێ ده‌کری تا به پاڵپشتی ئه‌مانه برۆن بۆ تاڵانکردی شاره‌کان و قه‌ومه‌کان و میله‌تانیتر. وه‌ک ئوسول، عه‌ره‌به‌کان خۆێان له کاری سازه‌نده نه‌ده‌دا. ئێستاش پاش تێپه‌ر بونی 14 سه‌ده، عه‌ره‌به‌کانی عه‌ره‌بستان، ئه‌گه‌ر نه‌وتیان نه‌بێ و یان حاجیه‌کان هه‌مو ساڵێک ئه‌و هه‌مو پاره‌ێه نهرێژنه ناو مه‌که و مه‌دینه، جونکه سه‌رده‌می تاڵانگه‌ری و راوروت نه‌ماوه، به دڵنیاییه‌وه له برسا ده‌مرن.
ئه‌وه‌یکه له قورئاندا باسی جنۆکه ده‌کرێ، شتێکی بێ جێ و نائاسایی نییه. جنۆکه‌کان ژماره‌ێه‌ک هه‌ر له‌م عه‌ره‌به بیابان نشینانه بون که به رۆژ خۆێان له ئه‌شکه‌وته‌کان و کێوه‌کاندا ده‌شارده‌وه و به شه‌و ده‌چون بۆ راوروت و تاڵان کردنی ماڵی خه‌ڵک وه به‌ر له هه‌ڵهاتنی رۆژ ده‌گه‌رانه‌وه بۆ حه‌شارگه‌کانیان.
ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌کانی مه‌دینه سه‌ره‌رای له‌بار بونی ئاو و هه‌وا و زه‌وی به پیت، کشت‌و کاڵیان نه‌ده‌کرد و زۆربه‌ی زه‌ویه‌کان به‌ده‌ست جوله‌که‌کانه‌وه بو. عه‌ره‌به‌کان وه‌ک کرێکار کاریان بۆ جوه‌کان ده‌کرد. به‌م شێوه‌ێه عه‌ره‌به‌کان به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی موحه‌ممه‌د و پهیروانی، گرفتیان بۆت په‌ره‌ستی نه‌بو، به‌ڵکو ته‌مه‌ڵی و مشه‌خوری بو. بۆت په‌ره‌ستی موشکلی گه‌وره‌ی خودی موحه‌ممه‌د بو. چونکه تا کولتوری بۆت په‌ره‌ستی به‌رده‌وام بواێه، ئه‌و نه‌ده‌بو به فه‌رمانره‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار. عه‌ره‌به‌کان، ته‌واوی کار و ئامانج و ئاواتیان تالانکردنی ماڵ و سامانی خه‌ڵکیتر، خواردن و خه‌وتن، عه‌یاشی کردن و سێکیس کردن له گه‌ڵ ژنانی زۆردا بو. ته‌نانه‌ت له کاتی ده‌ستدرێژی و تاڵان کردنی ناوچهکانیتردا، ژنانی وڵاتانیتریان ده‌دزی و له بازاری مه‌که‌دا دهێانفرۆشت. گه‌وره‌ترین تیجاره‌ت و سات و سهوداێان به‌سه‌ر کۆیله‌کانه‌وه بو.
عه‌شیره عه‌ره‌به‌کان به‌درێژایی مێژو و له سه‌رده‌می بۆت په‌ره‌ستیدا له عه‌ره‌بستان، 1 له ده‌ی ئه‌وانه‌ی که له 23 ساڵ حاکمیه‌تی موحه‌ممه‌د له شه‌ره‌کانی ئوحود و به‌در و خه‌نده‌ق و گرتنی مه‌که‌دا کۆژران، کۆژراویان نه‌بوه. هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا، با قورئان بخوێنینه‌وه. لانیکه‌م ئه‌گه‌ر تاقه‌تی خوێندنی قورئانمان نییه، باوه‌ر به درۆ و ده‌له‌سه‌کانی مه‌لاکان و جارچیانی ئیسلامی نه‌که‌ین. با سه‌یری کرده‌وه‌کانی حاکمانی ئیسلامی له رابوردو و ئێستادا بکه‌ین و بزانین عه‌داله‌ت و ره‌حم و به‌ره‌که‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئیمامان چی بوه. جێگای خۆێه‌تی به وردی له مێژوی شه‌ره‌کانی ئیسلام و پێشره‌فتی دین، به‌سه‌رهاتی گه‌وره‌کان، خه‌لیفه‌کان و سه‌ردارانی موسوڵمان بکۆڵینه‌وه. بیر له حکومه‌تی ئیسلامی ئێران، حکومه‌تی تاله‌بانی ئه‌فغانستان، مه‌لا عومه‌ر و ئیسلامیهکانیتری ناوچه‌که بکه‌ینه‌وه. به بێ هه‌ڵچون ئه‌و کۆشتارانهی که تیرۆریسته ئیسلامیه‌کان له خه‌ڵکی بێ تاوانی کۆڵان و بازار و شه‌قامه‌کان، وه له ناو مه‌کته‌به‌کان و نه‌خۆشخانه‌کاندا ده‌یکه‌ن بهێننه به‌رچاومان. ئه‌مه‌ێه عه‌داله‌تی ئیسلامی و به‌ره‌که‌ت و ره‌حمه‌تی خودا و پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان.
ئه‌م راستیه به یه‌قین و دڵنیاییه‌وه بزانن که قورئان نه که‌لامی خوداێه و نه وه‌حی ئاسمانه که له لاێان خوداوه و له رێگای شتێکی خهێاڵیهوه به ناوی جوبره‌ئیل هاتبێته خواره‌وه. قورئان کتێبێکه که له لاێه‌ن موحه‌ممه‌د و چه‌ند که‌سێکه‌وه دارێژراوه وه نوسراوه، هه‌ر وه‌ک ته‌واوی ئه‌و کتێبانهیتر که هه‌ر کامه‌ێان نوسه‌ر و دارێژهرێکی هه‌ێه؛ ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌م کتێبه‌ش واته قورئان بنوسرێت: "قورئان، له نوسین و دارشتنی موحه‌ممه‌دی کوری عهبدوڵڵاه له دایکبوی مه‌که و متهوهلیی مه‌دینه".
ئه‌م کتێبه که‌سێک نوسیویه‌تی که لێوه‌شاوه‌یی و هونه‌ری شێعر و ده‌ربرینی هه‌بوه و وه‌زن و قافیه‌ی زانیوه. قورئان هه‌رچه‌نده شێعری نوێ نییه، به‌ڵام په‌خشانێکی خۆش و که‌لامێکی ئاسنینه که ته‌قریبه‌ن له ته‌واوی سورهتهکانیدا ئه‌م مه‌سه‌له‌ێه ده‌بینرێ. دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه نوسه‌ره‌که‌ی خوێنده‌واریی ته‌واوی نه‌بوه و له‌بری خوێنده‌واریی پێویست له هه‌ست و سۆز به‌هره‌مه‌ند بوه، هه‌م له باری نوسین و هه‌م له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه غه‌ڵه‌تی زۆری تێداێه. به گشتی قورئان نه‌ک هه‌ر موعجزه‌ی خودا نییه، به‌ڵکو ناتوانێ موعجزه‌ی به‌شه‌ریش بێ.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه عه‌ره‌به‌کان خه‌ڵکێکی مشه خۆر و ته‌مه‌ڵ و زۆربه‌ێان تاڵانچی و راوروتکهر بون، موحه‌ممه‌د له کتێبه‌که‌یدا ته‌نانه‌ت یه‌ک رهستهش چییه باسی کشت و کاڵی نه‌کردوه تاکو ئه‌م عه‌ره‌به ته‌مه‌ڵانه بۆ کار کردن هان بدرێن. ته‌نانه‌ت له بابه‌ت خراپیی دزی و راوروت و تاڵانیش نه‌ک هه‌ر شتێکی نه‌وتوه، به‌ڵکو بۆ دابین بونی ماڵ و سه‌روه‌تی موسوڵمانان، وه‌ک ده‌ستکه‌وتی شهر ئه‌سحابه‌کانی خۆی بۆ هان داوه.