A.1.5 ئه‌نارکیزم له کوێ سه‌ریهه‌ڵداوه؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):
" ململانێی چینایه‌تی به‌هۆی کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاره‌زوومه‌ندی و حه‌زیان بۆ ئازادی بووه‌ته هۆی ئافراندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم؛ بۆچوونگه‌لێك که دژی هه‌موو جۆره سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تن و خوازیاری جێگرتنه‌وه‌یانن به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران.“
“به‌م جۆره، ئه‌نارکیزم له بیرکردنه‌وه‌ی هیچ بیریار و فیلۆسۆفێكهوه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵکو هه‌ڵقوڵاوی راسته‌خۆی خه‌باتی کرێکارانه له دژی سه‌رمایه‌داری، له پێویستی و ناچاری کرێکارانه‌وه، له دهرکیانهوه بۆ ئازادی و یه‌کسانی سه‌رچاوه ده‌گرێت، دهرکگهلێك که له باشترین سه‌رده‌مه‌کانی ژیان و هه‌ڵچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌دایك ده‌بن.“
“ ئهندیشمهنده ده‌رکه‌وتووه ئه‌نارکیسته‌کان له‌وانه باکونین و کرۆپۆتکین و ئه‌وانی تر هیچ کات داهێنه‌ری بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم نین، به‌ڵکو به پهیپێبردنیان له‌ناو خه‌ڵك و هه‌روا به زانین و سه‌رنجی خۆیان هه‌وڵیان داوه تا ڕوونتر و فراوانتریان بکه‌ن."[pp. 15-16]
هه‌روه‌ك بزاڤه ئه‌نارکیسته‌کان به‌گشتی، ماخنۆڤیستیش بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار و به‌رهه‌ڵستی گه‌ل بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دووك ده‌سه‌ڵاتی سوور (کۆمونیست) و سپی (تزاریست و سه‌رمایه‌داری) له‌نیوان ساڵه‌کانی 1917 تا 1921 له ئۆکرانیا به‌ره‌نگاریی کرد. به‌و جۆره‌ی که پیته‌ر مارشاڵ Peter Marshall تێبینی کرد: " ئه‌نارکیزم … به‌زۆری پارێزه‌ران و پشتیوانیگه‌رانی خۆی له‌نێو کرێکاران و جوتیاراندا په‌یدا کردووه." [Demanding the Impossible, p. 652]
ئه‌نارکیزم له‌ناو خه‌باتی چه‌وساوان و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بۆ ئازادی سه‌ری هه‌ڵداوه. له لای کرۆپۆتکین، “ ئه‌نارکیزم… له خه‌باتی ڕۆژانه‌دا ڕێکخراو ده‌بێت” و “بزاڤی ئه‌نارکیستی نوێ بووه‌ته‌وه هه‌ر کات که وانه‌ی له ئه‌زموونه گرنگه کردهییکانهوه وه‌رگرتبێت؛ ئه‌نارکیزم له فێرکارییه‌کانی ژیانه‌وه هه‌ڵقوڵاوه.” [Evolution and Environment, p. 58 and p. 57] لای پرۆدۆ‌ن، “ به‌ڵگه” بۆ ئاڵوێرییبوونی (mutualist ) بۆچوونه‌کانی له‌نێو “کرده‌ی هه‌نووکه‌یی، کرده شۆڕشگێڕییه‌کان”ی کۆمه‌ڵه کرێکارییهکاندایه … ئه‌وانه‌ی که خۆبه‌خۆ … له پاریس Paris و لیۆنLyon پێكهاتن… [ئه‌وه نیشان ده‌ده] ڕێکخراوی دانپێدانراو و ڕێکخراوی کرێکاری هه‌ر یه‌کن و هاوتان. " [No Gods, No Masters, vol. 1, pp. 59-60] له‌ڕاستیدا، وه‌ك چۆن مێژوونوسێك مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات، بوونی “په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و وێكچوو له نێوان ئه‌و نموونه باڵایه‌ی پرۆدۆ‌ن… و به‌رنامه‌ی ئاڵوێریی لیئۆن” و “ نزیکایه‌تییه‌کی به‌رچاو (له نێوان بۆچوونه‌کاندا) هه‌بوو، پێده‌چێت که پرۆدۆ‌ن باشتر توانیبێتی به‌رنامه‌که‌ی به‌هۆی هۆگریی بۆ نموونه‌ی کریکارانی ئاوریشمی لیئۆن ده‌ربڕیت. سۆشیالیزمێکی نموونه‌یی که وی پێی له‌سه‌ر داده‌گرت، به کرده‌وه له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه که‌تواری ده‌کرایه‌وه و ده‌رک ده‌کرا." [K. Steven Vincent, Pierre-Joseph Proudhon and the Rise of French Republican Socialism, p. 164] *
به‌م جۆره، ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و ئاره‌زوومان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی ته‌واو مرۆڤانه‌دایه، ژیانێك که له‌وێدا کاتمان هه‌یه بۆ ژیان، بۆ ئه‌وینداری و بۆ یاری. چونکه زاده‌ی بیری که‌سانێکی گۆشه‌گیر له ژیان نییه، که له سه‌ره‌وه‌را بۆ خواره‌وه له خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگه بڕوانن و له‌سه‌ر بنه‌مای وێناکردنی خۆیان له‌مه‌ڕ چاكه و خراپه، دادوه‌رییان بکه‌ن. له‌بری ئه‌وه، ئه‌نارکیزم به‌ره‌نجامی به‌رهه‌ڵستی چینی کرێکاره له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات، چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی. ئاوا که ئا‌لبێرت مێلتزه‌ر Albert Meltzer بۆی چووه:
" ئه‌نارکیزم هه‌رگیز به‌ره‌نجامی بیری تیئۆریدارێژان نه‌بووه، به‌ڵام به‌خۆی تیئۆریداڕێژه‌رانی به‌رهه‌م هێناوه، که لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی فیلۆسۆفی وییان خستووه‌ته به‌ر توێژینه‌وه. ئه‌نارکیزم وه‌ك باوه‌ڕێك که له کرداره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و کاری کردووه، نه‌ك کرده‌ییکردنی بۆچوونی ڕۆشنبیران. زۆر جار، بۆرژوا نووسه‌رێك به ته‌نیا دێت و ئه‌وه‌ی که تا هه‌نووکه له‌لایه‌ن کرێکاران و جوتیارانه‌وه کرده‌یی کراوه‌ته‌وه و وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ده‌ینووسێته‌وه؛ دواتر به به‌رده‌وامی ئه‌و نووسه‌ره له‌لایه‌ن مێژوونووسانی بۆرژوازییه‌وه وه‌ك ڕابه‌ر خراوه‌ته‌ڕوو و ئه‌و کردهییهکردنه وه‌ك به‌ره‌نجامی بۆچوونی نووسه‌ره بۆرژوازییه‌کان یاد ده‌کرێته‌وه (به گێڕانه‌وه له مێژوونووسانی بۆرژوازییه‌وه)، به‌ردوام هه‌وڵ دراوه ئه‌وه بنوێنرێت که چینی کرێکار پێویستی به رابه‌ری بۆرژوازی هه‌یه."[Anarchism: Arguments for and against, p. 18]
له ڕوانگه‌ی کرۆپۆتکین دا، " ئه‌نارکیزم ڕیشه‌ی له‌و چالاکییه داهێنه‌ر و سازێنه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ردا هه‌یه، که له ته‌واوی په‌یمانگه (دامه‌زراوه) کۆمه‌ڵایه‌تییه مرۆڤکرده‌کان و له شۆڕشه‌کاندا … دژی نوێنه‌رانی زۆرداری، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌ی په‌یمانگه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر په‌یمانگه‌کاندا گرتووه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاریان بردوون." دواتر “ ئه‌نارکی له‌ناو هه‌مان ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه شۆڕشگێرانانهیهوه هاتۆته بوون، که بووه هۆی له‌دایکبوونی سۆشیالیزم به گشتی.” ئه‌نارکیزم به پێچه‌وانه‌ی شێوه‌کانی تری سۆشیالیزمه‌وه “نه‌ك ته‌نیا مستی گرمۆڵه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری، به‌لكو له دژی پایه‌کانی سه‌رمایه‌داری : یاسا، ئۆتوریته و ده‌وله‌تیش به‌رز کرده‌وه. ” گشت نووسه‌ره ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان داوه “ ئاماده‌کردنی ده‌ربڕێنێکی گشتی بووه له‌مه‌ڕ پرنسیپلهکانی [ئه‌نارکیزم] و بنچینه‌ی زانستی و تیئۆری فێرکارییه‌کانی. “ که له ئه‌زموونی خه‌باتی خه‌ڵکانی چینی کرێکار و هه‌روا له شیکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌وه به‌گشتیی، سه‌رچاوه‌یان گرتووه.[Op. Cit., p. 19 and p. 57]
له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا، ئاراسته ئهنارکیستیییهکان و ڕێکخراوه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ر له‌وه‌ی که پرۆدۆ‌ن ده‌ست به نووسین بکات و له ساڵی 1840 دا خۆی به ئه‌نارکیست بناسێنێت، بوونیان هه‌بووه. هاوکات ئه‌نارکیزم، وه‌ك تیئۆرییه‌کی ڕامیاری دیاریکراو، له‌ته‌ك په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له‌دایك بوو ( ئه‌نارکیزم “ له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ده‌رکه‌وت … [و] هاوکات بهرههلستییهکی دوو لایه‌نه‌ی بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت له ئه‌ستۆ گرتووه. “ [Peter Marshall, Op. Cit., p. 4]) نووسه‌رانی ئه‌نارکیست مێژووی ئاراسته ئازادیخوازه‌کانیان شی کردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه، کرۆپۆتکین واته‌نی “له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا ئه‌نارکیستان و ده‌وڵه‌تخوازان هه‌بوون.“ [Op. Cit., p. 16] له په‌رتووکی کۆمه‌کی ئاڵووێرانه «Mutual Aid» (نووسینه‌کانی تردا)، کرۆپۆتکین لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی ئازادیخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگه پێشینه‌کان کردووه و تێبینی ئه‌وانه‌ی کردووه، که ده‌کرێت به سه‌رکه‌وتووانه (به ڕاده‌یه‌ك) له ڕێکخراوه یا لایه‌نه‌کانی ئه‌نارکیزمدا جێبه‌جێ بکرێن. وی کارایی ئاراسته‌ی نموونه کرده‌ییه‌کان له‌سه‌ر بۆچوونه ئه‌نارکییه‌کان دیاری کردووه، که پێش سه‌رهه‌ڵدانی (فه‌رمی) بزاڤی ئه‌نارکیستی بوونیان هه‌بووه و مشتومڕیان له‌سه‌ر ده‌کات:
" هه‌ر له کۆنه‌وه، له سه‌رده‌می چاخی به‌ردیندا، مرۆڤه‌کان په‌یان به‌وه بردووه، که به‌کرێگرتنی که‌سانێك لێیان له‌لایه‌ن هیندێکهوه، ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێنده… ئیتر لێره‌وه، له نێو خێله سه‌ره‌تاییه‌کان، گوندنشینه‌کان، سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست… و دواجار له نێو ئازادشارهکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، له‌وانه پهیمانگهلێك که توانای به‌ره‌نگاری دژی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژیانیان و سامانیاندا ده‌گرت، هه‌ر دووك چ ئه‌و نامۆیانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌ماندا ده‌گرت، چ پیاوانی ناو خێڵه‌که‌ی خۆیان که هه‌وڵی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌دا، هه‌بوون." [Anarchism, pp. 158-9]
کرۆپۆتکین خه‌باتی خه‌ڵکانی چینی کرێکار (ئه‌وه‌ی که ئه‌نارکیزمی هاوچه‌رخ لێوه‌ی هه‌ڵقووڵاوه)، له ئاستی خه‌باتی ڕێکخراوه گه‌لییه‌کانی سه‌رده‌می کۆنی دانا. هه‌روا وتی “په‌یوه‌ندییه کرێکارییه‌کان … به‌ره‌نجامی هه‌مان به‌ره‌نگاری و دژایه‌تی گشتیی به‌رامبه‌ر فراوانتربوونی ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تی بوون — لێره‌دا مه‌به‌ست له سه‌رمایه‌داره‌کانه“ هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ره‌نجامی به‌ره‌نگاری له‌ناو خێڵه‌کان، گوندنشینه‌کان و هه‌روا “مانگرتنه ئازاده‌کان، چالاکییه فێدراتیڤییهکانی چه‌ند به‌شێکی پاریس و گشت شاره گه‌وره‌کان و هه‌روا ‘شاره‌وانییه’ بچووکه‌کان له سه‌رده‌می شۆرشی فه‌ره‌نسه” له ساڵی 1793دا، بوون. [Op. Cit., p. 159]
به‌م جۆره، له کاتێکدا که ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه بۆ ده‌ربڕینی خه‌باتی چینی کرێکار و چالاکی-خۆیی له دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ، بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم به به‌رده‌وامی له هه‌ر کوێیه‌ك مرۆڤایه‌تی هه‌بووبێت، خۆیان نیشان داوه و ده‌رکه‌وتوون. بۆ نموونه، زۆرێك له گه‌لانی بومی (indigenous) ئه‌مه‌ریکای باکووری و ناوچه‌کانی تری سه‌ر زه‌وی به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نارکیزم وه‌ك تیئۆرییه‌کی رامیاری دیاریکراو ده‌ربکه‌وێت، بۆ هه‌زاران ساڵ به‌کاریان بردووه. هه‌روا، ئاراسته و ڕێکخراوه ئه‌نارکیستییه‌کان له شۆرشه گه‌وره‌کاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه — کۆبوونه‌وه‌کانی شاری نیو ئینگلاند له ڕه‌وتی شۆڕشی ئه‌مه‌ریکادا، به‌شه‌کانی پاریس له ڕه‌وتی شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌کان و کۆمیته‌ی کرێکارییه‌کان له ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا نموونه‌گه‌لێكن له ئاراسته ئه‌نارکیستییه‌کان ( بۆ زنیاری زیاتر سه‌رنجیThe Third Revolution، Murray Bookchin بده‌ن). که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌نارکیزم، به‌و جۆره‌ی که ئێمه مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، به‌رهه‌می به‌ره‌نگارییه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا هه‌روا له به‌رامبه‌ر سوکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداراندا، به‌ره‌نگاری و بزاڤگهلیك له‌دایك ده‌بن، که ئاراسته‌ی ئه‌نارکیستیان ده‌بێت (بێگومان، هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بێ ده‌سه‌ڵاتداری ناتوانێت کۆمه‌ك بکات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی بێت).
به واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم بریتییه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی، گشتگیرکردنی ئه‌زموونی خه‌ڵکانی کرێکار و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که له سیستمی هه‌نووکه‌ییدا چی هه‌ڵه‌یه و هه‌روا ده‌ربڕینی هیوا و ئارهزووهکانمانه بۆ داهاتوویه‌کی باشتر. ئه‌م ململانێیانه به‌ر له‌وه‌ی ناوی بنرێت ئه‌نارکیزم، بوونیان هه‌بووه، به‌ڵام بزاڤه ئه‌نارکیستییه مێژووییه‌کان ( به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که گروپه‌کانی خه‌ڵكی بۆچوونه‌کانی خۆیان ناو ده‌نێن ئه‌نارکیزم و ئامانجیان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکییه) له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خه‌باتی چینی کرێکاره دژی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت، دژی چه‌وسانه‌وه و به‌هره‌کێشی و هه‌روه‌ها بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد له تاکه ئازاد و یه‌کسانه‌کان.
*په‌راوێـز:
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا زۆر شت پهڕێنراون یا ده‌قاوده‌ق واتای خۆیان وه‌ر نه‌گرتووه، ناچار وه‌رگێرانه کوردییه‌که له‌ته‌ك وه‌رگێرانه ئینگلیزییه‌که به‌راورد کراوه. (و.ك)
* ئه‌م په‌ره‌گرافه له وه‌رگێرانه فارسییه‌که‌دا نه‌هاتووه، له ده‌قه ئینگلیزییه‌که‌وه وه‌رگیراوه. و.كسهرچاوهی وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی: http://no-compromise.blogfa.com/post-8.aspx
سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی: http://www.infoshop.org/faq/index.html