عێراق نوێ ،عێراقی دیکتاتۆره تازه په‌یدابووه‌کان
عێراق نوێ ،عێراقی دیکتاتۆره تازه په‌یدابووه‌کان
ئازاد حه‌مه‌ڕه‌شید
له‌دوای کۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و نه‌مانی دیکتاتۆریه‌ت له‌عێراقدا،عێراق نه‌بووه ناوچه‌یه‌کی ئارام ،به‌ڵکو عێراق بووه ئه‌وپێگه جیوگرافیایه‌ی که‌هه‌میشه زۆرترین هه‌واڵ وڕاپۆرته تراژیدییه‌کان بداته گوێی جیهانی ده‌ره‌وه.شه‌ش ساڵه له‌ووڵاتی عێراق ژنان ،پیاوان منداڵ، کارمه‌ندان وکرێکاران ده‌بنه قوربانی سیاسه‌تێکی نائینسانیانه ودژه به‌شه‌ری ،که‌ئیتر قسه‌نه‌کردن وهه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن و به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته خه‌سڵه‌تی مرۆڤایه‌تی وئینسان دۆستی ده‌خاته‌به‌رده‌م پرسیاره‌وه،که بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنی مه‌حفه‌له ده‌ولیه‌کان له‌به‌رامبه‌ریدا به‌شێکه له‌تاوانباری .؛
ئیترده‌بێت خه‌ڵکی عێراق به‌هه‌موو ئتینیکه مۆزائیکی که‌یه‌وه به‌سانایی هه‌ست به‌وه‌بکه‌ن که‌ڕه‌ووت ی ناسونالیزمگه‌ری وته‌عه‌سوبی دین بووه‌ته داینه‌مۆی ئه‌م کوشتن و بڕینه‌ی ئه‌مڕۆ عێراقی کردۆته ده‌ریای خوێن
ناسونالیزمی عه‌ره‌ب به‌هه‌رددوو پێکهاته‌ی شیعه وسونه‌وه به‌ڕابه‌ڕایه‌تی حیزبی ده‌عوه و مه‌جلیسی ئه‌علا و سونه تووند ڕه‌وه‌کان به‌ره‌یه‌کن له‌وه‌ی هه‌میشه به‌رداشی گه‌ووره‌ی تیرۆر وکوشتن له‌عێراقدا ده‌گێرن.
ئه‌گه‌ر بۆساتێک گۆێ له‌هه‌واڵه‌جیهانی کان بگرین ،ده‌بیستین هه‌میشه ناوی شاره‌کانی به‌غدا و که‌رکوک وموصل و ئه‌نبار، بووته گه‌رمو گووڕی هه‌واڵه خه‌به‌ری و ڕۆژنامه‌وانییه‌کانی جیهان ،که‌ڕۆژانه مرڤ له‌م شاره‌دا ده‌بێته قوربانی سیاسه‌تی به‌چککه دیکتاتۆره‌کانی عێراقی نوێ؛
له‌سه‌رشانۆی سیاسی عێراق دین گه‌وره‌ترین مینبه‌ری ڕاگه‌یاندنه بۆکشتار و تۆقاندن و فڕاندنی به‌رده‌وامی ژنان و ماۆستایانی زانکۆ و که‌سه‌یه‌تیه ئه‌کادیمییه‌کانی عێراق .که‌له‌م کایه سیاسییه‌دا مه‌رچه‌ع وکه‌سایه‌تییه تووندڕه‌وه‌کانی وه‌ک موقته‌داسه‌در به‌ئاشکراو به‌ڕاشکاوانه‌بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندن بۆکوشتنی ئینسانه‌کان ده‌کان و مینبه‌ر و بڵنگۆی مزگه‌ووته‌کانیان کردۆته موئه‌سه‌سه‌یه‌کی ئیعلامی بۆ به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر و کوشتنی خه‌ڵکانی مه‌ده‌نی .
بزووتنه‌وه‌ی ناسونالیزمی کورد له‌م ململانێ سیاسیه‌دا وه‌ک ناسونالیزمی عه‌ره‌ب به‌رپرسه له‌گه‌نده‌ڵی وبه‌تاڵنبردنی بودجه‌ی ووڵات و تیرۆر وڕاونای ڕۆژنامه‌نووسان وکه‌سایه‌تییه ساسییه ئۆپۆزیسۆنه‌کانیان.
نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و گشت گه‌ووره به‌رپرسانی تری ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه و و له‌به‌رڕؤیشتنی خوێن له کۆمه‌ڵگای عێراق به‌رپرسیاری یه‌که‌م وڕاسته‌وخۆی هه‌لومه‌رجه که‌ن.کاتێک هێزه‌کانی ئه‌مریکا موشه‌ک باران و به‌هه‌زاران ته‌ن بارووتی کرده سه‌رعێراقییه‌کان .کۆمه‌ڵگای عێراق ئه‌گه‌ری کۆتایهێنان به‌سه‌دامی دیکتاتۆر و ژیانێکی نوێیان به‌ده‌ستی خۆیان ده‌خواست. به‌ڵام له‌دوای ڕووخانی به‌عس عێراق، عیراق بووته فابریکی هاتنه مه‌یدانی ده‌یان به‌چکه دیکتاتۆری وه‌ک سه‌دام . که‌واته‌کۆمه‌ڵگای عێراق ده‌کرێت بۆ جارێکی تر خۆیان ساز و ته‌یار بکه‌ن بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵات وحکومه‌ته‌که‌ی نوری مالکی و هاوکاره‌کانی.
تاعێراقێکی نوێ بنیات بنرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی سکولار‌و لیبرا لی غه‌یره قه‌ومی دوور له گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ره‌جه‌عی دین و کۆنه‌په‌رستی .تامرۆڤه‌کان به‌بێ جیاوازی قه‌ومیه‌ت و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ئاین ،ژیانێکی نوێ و دوور له‌خوێنڕێژی بنیات بنینن