بۆچی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری سلێمانی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه .؟
بۆچی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری سلێمانی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه .؟
سه‌روه‌ر كه‌ریم
له‌وكاته‌وه‌ی شاری سلێمانی دروست بووه ، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری و نووسه‌ران و شاعیران بووه‌و ، به‌دیوێكی تریش دا شاری په‌روه‌رده‌كردنی شاعیران و نووسه‌ران و ئه‌دیبان بووه‌و چه‌ندین داهێنه‌ری به‌كۆمه‌ڵگای كوردی به‌خشیوه . كه‌منین ئه‌و ئه‌دیب و نووسه‌رانه‌ی جێ په‌نجه‌یان به‌ڕه‌وتی ڕووناكبیری یه‌وه دیاره‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیان ، له‌شاری سلێمانی یه‌وه بووه ، پێویست ناكات ناو ئه‌وڕووناكبیرانه بهێنین . من نامه‌وێت مێژووی ئه‌ده‌بی و ڕووناكبیری شاری سلێمانی بنووسم ، به‌قه‌ده‌رئه‌وه‌ی ده‌مه‌ێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بكه‌م ، كه‌ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا ، به‌فه‌رمانێك به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕوشنبیری سلێمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك دیارنی یه بۆ هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وفه‌رمانگه‌یه ، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌خودی وه‌زیری ڕۆشنبیریشه‌وه سلێمانی به‌پایته‌خی ڕۆشنبیری ده‌زانن . ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ، به‌كام پێوانه به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری زیاده‌یه ، به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌ك توانی بێت زۆرترین خزمه‌ت به‌نووسه‌ران و ئه‌دیبان بكات و مه‌ڵبه‌ندێك بێت بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی پانتایی ڕووناكبیری و ده‌رگای به‌به‌رده‌وامی واڵابێت بۆیان ، تاخزمه‌ت به‌داهێنان و به‌ره‌و پێش بردنی بواری ڕۆشنبیری بكات . كه‌واته ئه‌و بڕیاره بۆچی ؟ . ئایا كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری نی یه ، بۆیه هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه ؟ . یاخود ئه‌وبڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه سلێمانی له‌ماكه‌كه خۆی دابڕێت و هێدی .. هێدی نووسه‌ران و ئه‌دیبان په‌راوێز بخرێت و ئه‌و توانایانه‌ی له‌ویدا كۆبوونه‌ته‌وه په‌رته‌وازه‌بكرێت . ئایا كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به ناوه‌ندی ڕوشنبیری و توانای ڕۆشنبیر نی یه ، چونكه گه‌یشتوینه‌ته لوتكه‌ی ڕۆشنبیری و داهێنان و هیچ قه‌یرانێك بوونی نی یه ، ئیدی یه‌كه ڕۆشنبیریه‌كانمان بۆ چی یه ؟ . ئه‌وانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر كه‌ده‌كرێت له وه‌زیری ڕۆشنبیری بكرێت ، كه‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بۆچی ؟. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه هیچ خزمه‌ت به‌بواری ڕووناكبیری ناكات ، به‌ڵكو زیانیشی هه‌یه‌و ، هه‌نگاوێكیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی جۆراوجۆری ڕووناكبیری ، چونكه به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری ،جگه له‌كاره ڕۆشنبیریه‌كانی به‌رله‌ڕاپه‌ڕین ، دوای ڕاپه‌ڕین خاوه‌نی زیاتر له (300) كۆڕوسیمنار جۆراو جۆربووه بۆ ڕۆشنبیران به‌بێ جیاوازی و خاوه‌نی سێ فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و فێستیڤاڵێكی ژنان و له‌ساڵ 1998 وه به‌به‌ر ده‌وامی ڕێزی له‌ژنان ناوه‌و به‌چالاكی جۆراوجۆر یادی ڕۆژی جیهانی ژنی ڕێك خستوه و خه‌لاتی ڕێزلێنانی به‌ژنان به‌خشیوه … فه‌رمانگه‌یه‌ك خاوه‌نی ئه‌و خه‌رمانه له‌خزمه‌ت بێت به‌پانتایی ڕۆشنبیری بۆ ده‌بێت هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه ؟ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه پێویستی به‌ناوه‌ندو فه‌رمانگه‌كانی ڕۆشنبیری هه‌یه ، هیچ شوێنێكی دی پێویستی پێ نی یه . بۆیه حه‌قه وه‌زیری ڕۆشنبیری چاوێك به‌بڕیاره‌كه‌ی دا بخشێنێته‌وه ، چونكه زیان به‌ڕۆشنبیران و ڕه‌وتی ڕووناكبیری ده‌گه‌یه‌نێت ، له‌پایته‌ختی ڕۆشنبیریدا .
9/6/2009