
نیشتیمانێك ، مات وەكو خۆم
نیشتیمانێك ، مات وەكو خۆم
بەرزان هەستیار
كانوونی دووەمی 2009
كۆلن
bhastiar@yahoo.de
بیركردنەوە لە نیشتیمان …
چزووی ئەو دووپشكە بێ ئومێدەیە
لە نێو كلیلەی ئاگردا
لە سەری خۆی ئەچەقێنێت ،
بیركردنەوە لە نیشتیمان …
پەنجە خستنە نێو قژی شۆخەژنێكە….
لەبەر تریفەی مانگەشەوێكی هاویندا ،
بیر كردنەوە لە نیشتیمان
ژەهرێكە لە ماچی یار شیرینتر و
كڵۆ شەكرێكە لە فیراق تاڵتر
من وەك منداڵێك ،
چۆن بیر لە هاتنی یەكەم أۆژی جەژن ئەكاتەوە
بیر لە نیشتیمان ئەكەمەوە
بیر لەو شەأانەش ئەكەمەوە بە یەكمان فرۆشت ،
ئەو "داو"انەی بە ناوی عیشقەوە
لەسەر بەفری " أیا " بۆ یەكمان دانا
ئەو بوختانانەی بە بیانووی ناپاكییەوە بۆ یەكمان كرد
ئەو "مین "انەی لە لا أێدا بۆ یەكتریمان چاند
"مین"ی عیشق و خیانەت و
گومأابوون و
" مین " ی هەموو شتێك ، هەموو ……………..!
*******
لەوە تێ ئەگەم نووستن ، مردنێكە كاتیی ،
بەڵام بیركردنەوە لە نیشتیمان ، زیندەگانییەكە هەمیشەیی و
مردنێكە ، نا كۆتا ؛.
نیشتیمان ، بە دڵێكی پاك و
بە هەموو تەنەكە خۆڵە ژەنگاویەكانیەوە
پیاسەی كەناری " أاین " م لەگەڵ ئەكات و
بە أیزێك "مەنهۆلََّ "ی شكاوەوە
لەگەڵما خۆی ئەكات بە كڵیسا زەبەلاحەكەی "دۆم "دا و
بە شەقامە پأ تاسەو چاڵەكانیەوە
قۆڵ ئەكات بە قۆڵما و
بە سوپەر ماركێتەكاندا فأكەمان دێت
بە أانك و چۆغەیەكی شأەوە …
پێش من خۆی ئەكات بە باأێكی قەرەباڵغدا و
بەو نیوە زمانییەی خۆیەوە …..
داوای دوو " بیرە " بۆ هەردووكمان ئەكات
چەند جوانە نیشتیمان ،
بێ ئەوەی ئارایشت بكات ،….
لەگەڵما دێتە ئاهەنگ و
سەما ئەكات و گۆرانیش ئەڵێت ،
لە ناكەس بەچەیی كوأەكانی نەبێت ،…
شەرم لە سادەیی خۆی و
لە بێكەسیی خۆی و
لە نابووتیی خۆی ناكات ؛
لەوەتەی هەیە نیشتیمان ،
وەكو دایكم…..
هەر خەریكی منداڵ بوون و
گسكدان و
قاپ شۆرین و
جل شتن و
میوان بەأێ كردنە ،
وەك نەنكیشم …..
دەستەكانی ئەلەرزن و
چاوانی ، كز ،
لە نێوەندی شەقامێكی قەرەباڵغدا
هۆأنی ماشێنەكان كاسی ئەكەن و
كەس نییە بیگەیەنێتە سەر شۆستەكە
*******
نیشتیمانە بێ دەرگاكەم ،
نیشتیمانە بەرەڵڵاكەم ،
نیشتیمانە فریشتەكەم ،
نیشتیمانە نورانییەكەم ،…..
هەموو أۆژێك ئەیبەنە بەر دەروازەكەی بەهەشت و
ناشهێڵن بچێتە ژوورێ ،
أۆژ نییە نەیگەیەننە بەر قاپیی دۆزەخ و
سووتانی خۆی پیشان نەدەن ؛
نیشتیمانە وەحشییەكەم ، ئەلف و بێ جیا ناكاتەوە و
ئەدرێسی خۆی لەبەر نییە ،
هەموو أۆژێك لە كۆڵانەكەی خۆشمانا ون ئەبێت و
ئەبێت دراوسێ حیزەكان بیهێننەوە