
كه‌ركوك له ته‌ونی شێركۆ بێكه‌سدا
كه‌ركوك له "ته‌ون"ی شێركۆ بێكه‌سدا
ئارام سدیق
سه‌ره‌تا
ئه‌گه‌ر به‌بێ موجامه‌له‌و هه‌ڵنان باس له ئه‌زموونی شیعری شێركۆ بێكه‌س بكه‌ین، ده‌بینین كه شێركۆ له شاعیره نوێخوازه‌كانی كورددا پڕ به‌رهه‌مترین شاعیره‌و داهێنانیشی له هه‌موویان زیاتره، ئه‌م قسه‌یه زۆرجار نه‌یاره‌كانیشی ناتوانن زار له وتنی بپارێزن، ئه‌وه‌ی ته‌ماشای هه‌موو ئه‌زموونی شیعری ئه‌م پیاوه بكات چه‌ندین وێنه‌ی دووباره به‌كاربراو ده‌بینێت كه ئه‌م شاعیره زیره‌كانه بهكاریبردونهتهوهو له‌شوێنی تردا وه‌زیفه‌ی تری پێبه‌خشیون، هاوكات ئهزمونهكهشی به‌ده‌ر نییه له خۆدووباره كردنه‌وه‌و جوینه‌وه‌ی هه‌ندێك له وێنه‌كانی پێش خۆی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا من بڕوام پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاعیره توانای داهێنانی ماوه‌و ده‌توانێت شیعری جوانتر بنوسێت. ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م شاعیره‌ی لای من زیاتر كردووه ئه‌و دانپێدانانه‌ی خۆیه‌تی كه له چه‌ند دیدار‌و چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی تا ئێستا نوسیویه‌تی ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێكی باشی تێدابێت ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت. ئه‌مه‌ش دیسان مانای ئه‌وه‌یه كه شێركۆ هه‌ستی به‌وه كردووه كه هه‌ندێكجار خۆی دووباره كردۆته‌وه، له هه‌مووی گرنگتر كه لێره‌دا لێی بدوێین ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاعیره ئاگاداره له‌وه‌ی هه‌ندێكجار خۆی دووباره كردۆته‌وه، خاڵی لاوازی شێركۆ له‌وكاته‌دا ده‌بوو، زیاتر له‌دیار ده‌كه‌وت كه لهخۆدووبارهكردنهوه به‌رده‌وام بوایه‌و لافی تازه‌گه‌ری لێبدایه، به‌ڵام ئه‌م لافلێنهدانهی دیسان ئه‌و وشیاربوونهی ده‌سه‌لمێنێت. من وا له شێركۆ گه‌یشتووم كه ئه‌و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری شیعر بێت، بۆیه به‌رده‌وامه له‌نوسین، چونكه ره‌نگه چیتر وه‌زیفه‌ی ئه‌و له شیعردا ته‌واو بووبێت، یان ره‌نگه خۆی هه‌ست بكات هێشتا شتێكی ماوه بۆ وتن، بۆیه به‌رده‌وامه له نوسین. من راموایه گریمانه‌ی دووه‌م دروستتر بێت به‌و پێه‌ی من تا ئێستاش زۆرجار وێنه‌و روئیای نوێ له‌نێو شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره‌دا ده‌بینم.كورد، پیاوه بچكۆله‌كه
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نووسینه‌یه قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر كۆی ئه‌زموونی "شێركۆ بێكه‌س"، به‌ڵكو ئه‌م ده‌روازه‌یه بۆ ئه‌وه‌بوو كه قسه‌له‌سه‌ر نوێترین كتێبی شیعری ئه‌م شاعیره بكه‌ین به‌ناوی "ته‌ون" كه ده‌زگای سه‌رده‌م له‌م ماوه‌یه‌دا به‌چاپی گه‌یاند. له‌م نوسینه‌دا نامانه‌وێت له هه‌موو ده‌قه‌كان بدوێین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قێك بدوێن كه له‌م كتێبه‌دا بۆ كه‌ركوك نوسراوه‌و پێموایه ئه‌و ده‌قانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌سه‌ر بكرێنه‌وه، نه‌ك وه‌ك زۆر ده‌قی جوانی تر به فه‌رامۆشی بسپێردرێن. ئه‌م كتێبه نوێیه‌ی شێركۆ وه‌ك ئه‌و كتێبانه‌ی تری ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی چه‌ندین ده‌قی له‌خۆگرتووه له شیعری درێژ‌و كورت، كه به‌شێكیان خوێنه‌ر ماندوو دهكهنو به‌شێكی تریان گوڕێكی نوێ به خوێنه‌ر ده‌به‌خشن، بێگومان ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و خاڵه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ره‌تاوه باسم كرد، كه خۆدووباره‌كردنه‌وه‌یه. به‌ڵام بێویژدانییه به‌كۆی ده‌قه‌كانی نێو ئه‌م كتێبه بڵێن خۆدووباره‌كردنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك ده‌قی زۆر جوانی تێدایه، كه خوێنه‌ر توشی رامان‌و سه‌رسامی ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌قانه‌ی بۆ كه‌ركوك نوسراون‌و من لێره‌دا ده‌مه‌وێت لێیان بدوێم.
شیعری یه‌كه‌می نێو كتێبی "ته‌ون" كه بۆ كه‌ركوك نوسراوه به‌ناوی "دوو نامه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ كه‌ركوك" له‌و شیعره‌دا بێجگه له‌وه‌ی شاعیر خۆشه‌ویستی خۆی بۆ كه‌ركوك دووباره كردۆته‌وه، هاوكات باسی له‌وه كردووه كه دوو كه‌سایه‌تی نه‌مری نێو كه‌ركوك كردووه، كه یه‌كێكیان گیانی بۆ كه‌ركوك به‌خت كردووه و ئه‌ویتریشیان گه‌روی به كه‌ركوك به‌خشیوه‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر بۆته ناسنامه‌ی كه‌ركوك، كه ئه‌ویش ده‌نگی "عه‌لی مه‌ردان"ه.
شیعری دووه‌م ناوی "كه‌ركوكی جه‌سته‌م"ه. شاعیر له‌م شیعره‌دا زۆر به شێوه‌یه‌كی ئیستاتیكی باسی له خۆ بچوك دیتن‌و بچووك روانینه‌ی كوردی كردووه بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ده‌نوسێت:
له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا
بێ نموونه‌م، تاقه كه‌سم
ده‌نگدان له‌سه‌ر جه‌سته‌و رۆح‌و
له‌سه‌ر دایك‌و له‌سه‌ر باوك‌و
له‌سه‌ر دهستو په‌نجه‌ی خۆم‌و
ده‌نگدان له‌سه‌ر ماڵی خۆم‌و
ژوورهكهمو پێخه‌فه‌كه‌ی!
ته‌ماشاكه‌ن
من
ئه‌و پیاوه بچكۆله‌یه‌م!! ل66
لێره‌دا ده‌نگی توڕه‌یی و ناڕازیبوونی شاعیر ده‌بیستین به‌رانبه‌ر به‌و هه‌موو لێبورده‌ییه‌ی كورد له‌مه‌ڕ پرسی كه‌ركوك. له‌رووی بونیاده‌وه شاعیر له رێی خولقاندنی وێنه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر جه‌سته‌و خود و دایك‌و باوك ئه‌و توڕه بونه‌ی شاردۆته‌وه كه له سیمای شیعره‌كه‌دا دهبینرێتو هاوكات له‌دوا وشه‌ی شیعرهكهشدا وشه‌ی " بچكۆله‌یه‌م" ئه‌و خۆبچووك دیتنه‌ی كورد‌و روانینی بۆ كێشه‌كه‌ی خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه شاعیر بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ناكات كه كورد ئه‌وه‌نده لێبورده نهبێتو توندوتیژ بێت. به‌ڵام پێیشی نه‌نگییه كورد خۆی له‌وه بچوكتر بكاته‌وه، چونكه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی لێبورده‌ییه كه كورد له‌مه‌ڕ دۆزی كه‌ركوك نواندویهیتی.كه‌ركوك‌و هه‌سته‌كان
له‌شیعری سێیه‌مدا كه ناوی (هه‌میشه.. كه‌ركوك.. هه‌میشه)یه شێركۆ باس له‌وه ده‌كات كه بوونی هه‌سته‌كانی ئه‌و به‌هۆی بوونی كه‌ركوكه‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نهوبایه هه‌سته‌كانی ئه‌ویش نه‌ده‌بوون. چونكه له رێی هاواری كهوركوكهوه هه‌ستی "بیستن"ی كراوه‌ته‌وه‌و له‌رێی خه‌مه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌ستی "تامكردن"ی كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له رێی كڵپه‌ی بابه‌گوڕگوڕه‌وه كه دهستو له‌پی سوتاندووه هه‌ستی "له‌مس"ی كاراتر بووه، چونكه پێشتر نه‌یمابوو. هاوكات بۆنی هه‌ژاری و برسێتی كۆڵانه‌كانی كه‌ركوك هه‌ستی "بۆنی" ئه‌ویان كردۆته‌وه. له‌كۆتایشدا شاعیر ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك نه‌بوایه شیعره‌كانی نابینا دهبوونو بینایی شیعره‌كانی دووچاوی شه‌هیدێكی كه‌ركوك پێی به‌خشیوه.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شاعیرێك بێت‌و په‌یوه‌ندی نێوان "هه‌سته‌كان‌و كه‌ركوك" له‌نێو تێكستدا ته‌وزیف بكات، بێگومان ئه‌گه‌ر جوانی ئه‌م شیعره به‌شێكی بۆ ئه‌مه بگه‌ڕێته‌وه، به‌شێكی بۆ ئه‌و مێژووه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ركرده‌و شۆڕشگێڕانی كورد به‌درێژایی مێژوو كه‌ركوكیان وه‌ك هه‌ر پێج هه‌سته‌كه لاگرنگ بووه هه‌ر له شێخ مه‌حموده‌وه تا ئێستا، به‌ڵام له‌شیعری "كه‌ركوكی جه‌سته‌م"دا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه كورد له شێخ مه‌حموده تا ئێستا هیچ كات ئه‌وه‌نده خۆی بچوك پیشان نه‌داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كه‌ركوك، بێگومان پێده‌چێت ئه‌مه‌ش ئه‌و ویستگه‌یه بێت كه دواچارهنووس بۆ كه‌ركوك یه‌كلایی بكرێته‌وه. واته ناكرێت ئێمه ته‌نها لهرووكارێكی ساده‌وه له‌م شیعرانه‌ی شێركۆ بێكه‌س بڕوانین، به‌ڵكو له‌پشت دێڕه‌كانه‌وه هه‌ست به قوڵایی مێژووی خه‌باتی كورد ده‌كرێت بۆ كه‌ركوك.وێنه‌كانی ئێواره‌ی كه‌ركوك
له‌شیعری چواره‌مدا كه ناونیشانی (حه‌وت په‌ره‌سێلكه‌ی ئێواره‌یه‌كی كوركوك!)ه. لێره‌شدا شاعیر چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ كه‌ركوك كێشاوه، وێنه‌گه‌لێك كه سیمایه‌كی تری كه‌ركوك بخاته‌ڕوو، سیمای كهركوكێكی عاشق‌و كهركوكێكی بریندار‌و كهركوكێكی ژێر چه‌پۆكی ئیسلامی سیاسی‌و توندوتیژی و تیرۆر. له‌م شیعره‌شدا شاعیر خه‌می گرێدانه‌وه‌ی به كوردستان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وشاره ده‌خاته‌ڕوو و كه هه‌ریك له "هه‌ولێر، دهۆكو سلێمانی" دیاری خۆیان بۆ كه‌ركوكی دهستو پێ شكاو دهبهنو به‌ڵێن دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
رێبواری سیوه‌یلی پێی وایه "خه‌یاڵی شاعیرانه، یان خه‌وبینینی شیعری ئه‌و رێگایه‌یه كه بیركردنه‌وه ده‌یگرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌وتێكی دیكه‌ی ژیان‌و بۆ سازدانی په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ ژیاندا". ئه‌م شیعرانه‌ی شێركۆش بۆ كه‌ركوك ده‌كرێت وه‌ك خهوبینینو خه‌یاڵی شاعیرانه سه‌یر بكرێن، یان هه‌وڵ بن بۆ په‌نجه خستنه سه‌ر ئه‌و زامه‌ی مێژوویه‌كی درێژه به جه‌سته‌ی كورده‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌م شیعرانه هه‌وڵن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌وتێكی دیكه‌ی ژیان‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر زامێكو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی تری پێكه‌وه ژیان له‌نێو كه‌ركوكێك كه تا ئێستاش ئایندهی نادیاره.سه‌رچاوه‌كان:
*شێركۆ بێكه‌س، ته‌ون-شیعر‌و په‌خشان، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، ساڵی (2009).
* رێبوار سیوه‌یلی، شیعریه‌تی بوون، شیعرستان ژماره (8)-پاشكۆی ئاینده، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م (2001).