ئۆپۆزسیۆن و دوژمنایه‌تی له کوردستاندا…. هیوا عبدوڵا
له‌و ڕۆژانه‌ی دواییدا هه‌رچوار حیزبهکوردستانیهکهی شه‌ریکی ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واته (سۆسیالیست، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوو، زه‌حمه‌تكێشان)، یاداشتێکیان پێشکه‌ش به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد‌و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان کرد.
ڕاپۆرته‌که‌ی مایکل ڕۆبن و یاداشتنامه‌که‌ی ههرچوارحیزبه کوردستانیه‌کان، بوه هۆی ئه‌وه‌ی که گفتوگۆیه‌کی چڕ‌وپڕ جاروبار توند، جاروباریش نه‌رم له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌و چه‌مکه بێته ئاراوه.
ئه‌شێ به ڕسته‌یه‌ک که له زانستیی سیاسیه‌وه هاتوه ده‌رباره‌ی مانا، یان وه‌ڵامی کێ ئۆپۆزیسیۆنه ده‌ستپێ بکه‌ین:-
"به‌وکه‌س یان گروپانه ده‌گوترێ که هێزی به‌ڕێوه‌بردن یان ده‌سته‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا نیه، له زۆربه‌ی زۆری وڵاته دیموکراته‌کاندا به‌و گروپ و پارتانه ده‌گوترێ ئۆپۆزیستیۆن که تا ڕاده‌یه‌ک ده‌نگیان بۆ گه‌یشتنه په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێناوه به‌لام ده‌نگی پێویستیان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت چ به شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و چ له‌گه‌ڵ گروپێکی دیکه‌دا به‌ده‌ست نه‌هێناوه".
ئه‌و جۆره ئۆپۆزیسیۆنه له‌ناو لوتکه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدا جێگای نابێته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێکی ناردۆته په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، له‌و ڕێگایه‌وه ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات و حکومه‌تدا ده‌کات و چاودێری کاره‌کانی ئه‌کات، وه مه‌رجیش نیه به‌رده‌وام ململانێ بکات به‌ڵکو باشتر وایه بڵێین ئه‌و به‌رنامه‌و پڕۆژانه‌ی حکومه‌ت که به‌لایه‌وه باش بن ئه‌رێی ده‌کا و ئه‌وانه‌ی که به خراپیان ببینێ نه‌فی یان ڕه‌خنه‌یان ده‌کا، یانیش به بۆچون و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌کانیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌کاو هه‌وڵ ئه‌دا حکومه‌ت ناچاربکات تاکو چاوێک بهبهرنامهکانیدا بخشێنێته‌وه.
جۆرێکی دیکه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه که هیچ ده‌نگی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌ست نه‌هێناوه ململانێ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌کات له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ڵاتدا.
وادیاره لای هه‌موو که‌سێکی تۆزێک به‌ئه‌گا ئاشکرایه که هه‌بوون و نه‌بونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕێکوپێک په‌یوه‌ندی به دیموکراتیکبونی ئه‌و وڵاته و ئاستی هۆشیاری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌یه.
کوردستانیش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌و حکومه‌ت و وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا ئێستا به‌ته‌واوی نه‌بۆته کاندیدێکی ئاماده‌کراو بۆ پرۆسه‌ی دیموکراسی، ئه‌وه له کاتێکدایه که سه‌رانی کورد به‌رده‌وام باس له دیموکراسی ده‌که‌ن و ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌وان ده‌رگای خۆیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی کردۆته‌وه، ئه‌گه‌رئه‌م کهسو لایه‌نانه باوه‌ڕیشیان به‌وه هێنابێ که ده‌بێ ده‌رگاکانی خۆیان به کراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌و پێشوازی له‌م چه‌مک یان مێتۆده بکه‌ن، به‌ڵام دیموکراسی پرۆسه‌یه، نه‌به بڕیارێکی سیاسی و نه‌به خواستن و نه‌خواستنی سه‌رکرده، تاک و گروپ به‌رجه‌سته نابێ، به‌ڵکو تێکۆشانێکی ده‌مدرێژ و هه‌مه‌لایه‌نه.
هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنیش پێویستیه‌کی حه‌تمی دیموکراسیی یه، چونکه ژیان و سیاسه‌ت بریتیه له ململانێ و له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌دا پێشکه‌وتنێکی ئیجابی و گۆڕانکاری پۆزه‌تیڤ دێته دی.
له کوردستانی ئێمه‌دا به‌دوو شیوه ته‌ماشای ئۆپۆزیسیۆن ده‌کرێ، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ڵات و لایه‌نگرانی حیزب ته‌ماشای ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان چۆن ئۆپۆزیسیۆن ته‌ماشای خۆی ده‌کات؟.
با له یه‌که‌مه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، واته ده‌سته‌ڵات و لایه‌نگرانیان چۆن ته‌ماشای ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ن و تاچه‌ندێک ڕێزی لێ ده‌گرن. ده‌سته‌ڵات و حیزب کاتێ وه‌ک خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و مه‌زهه‌ب سه‌یر کرا نه‌ک ڕه‌خنه، به‌ڵکو گله‌ییش نایگرێته‌وه، بۆیه زێده‌ڕۆیی ناکه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین له ڕه‌وشێکی وادا شاره‌زایانی دیبلۆماسی و سیاسی حیزبی لێ ده‌رخه‌ین که‌سانی دیکه‌ی لایه‌نگر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه به‌چاوی دوژمن سه‌یری ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌ن نه‌ک به چاوی حه‌قیقه‌ت و پێویستیه‌کی زه‌روری بۆ پرۆسه‌ی به‌دیموکراتیزه بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگه.
سیاسه‌ت له کوردستاندا به‌ته‌واوی وه‌ک زانست و میتۆدی به‌ڕێوه‌بردن سه‌یر ناکرێ، حیزبایه‌تی و ڕێکخراوبونیش زۆر جاران ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ک مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ت ته‌ماشای ده‌کرێ، وه‌ک ئامرازێکی گه‌یشتن به چه‌ند ئامانجێکی دیاریکراو سه‌یر ناکرێ، سه‌رکرده‌ش زۆر جاران له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر یان وه‌ک که‌سێک که ئه‌شی که‌موکورتی هه‌بێ وه‌کو هه‌موو مرۆڤه‌کانی دیکه سه‌ریر ناکرێ به‌ڵکو، وه‌ک خودا و پێغه‌مبه‌ر و به‌ده‌ر له که‌موکورتی و لادان سه‌یر ئه‌کرێ. لێدوانه‌کانی سه‌رکرده‌ی کرازماتیکیش زۆرجاران له‌لایه‌ن هه‌ندێ له لایه‌نگرانیه‌وه وه‌ک ئایه‌تی قه‌رئان ته‌ماشای ده‌کرێ. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه نه‌ک به‌ته‌نیا حیزبه‌کانی دهستهڵاتبهدهست ئه‌گرێته‌وه، به‌ڵکو هه‌موو حیزبێک ئه‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش له کاتێکدا ئه‌و حیزبانه ئه‌گرێته‌وه که جگه له خۆیان هیچ که‌سی دیکه له مه‌یدانی خه‌باتدا نابینن، زۆرجار به‌ته‌نیا خۆیان وه‌ک حیزبی سه‌رکرده "قائید" ده‌بینن، ئه‌وه‌ش واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه ئه‌گه‌ر چی به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سته‌ڵات چه‌ندین دروشمی تایبه‌ت به دیموکراسی، ئازادی و مافی مرۆڤ به‌رزده‌که‌نه‌وه به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سته‌ڵات ڕوحی ده‌سته‌ڵات له‌له‌شیاندا گه‌نیوه و خه‌ون به ڕۆژێک ده‌بینن که هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات تۆڵه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ره‌کانیان بکه‌نه‌وه‌و جگه له ده‌نگی خۆیان هه‌موو دهنگو ڕه‌نگه‌کانی دیکه، هه‌موو شارستانیه‌کانی دیکه له‌ناو ببه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆیان کرا، له‌هه‌رسێ به‌شی کوردستاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌بیندرێ، له باشوری کوردستان "ی ن ک – پ د ک" له باکور "پ‌ک‌ک" له ڕۆژهه‌ڵات حیزبی دیموکرات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای بایهخبێ ئه‌وه‌یه که ئه‌و چوارحیزبه کوردستانیه‌ی یاداشتنامه‌که‌یان پێشکه‌ش به سه‌رۆکی هه‌رێم کرد، له‌و ماوه دور و درێژه‌دا به‌رده‌وام هه‌ردوو قاچیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی ده‌سته‌ڵاتدار بوه، ئه‌وه جگه له نه‌بوونی جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزب. جگه له یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی پێموانیه له ڕه‌فتارو گوتاریشدا تا ئێستا جیاوازیه‌کی زۆر له نێوان شیوعی، زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا هه‌بێ له ڕابردو و ئێستاشدا، وه ئه‌و پێنج حیزبه کوردستانیه، له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق له‌ژێر چنگی حیزبی به‌عسه‌وه تاکو ئێستا به هه‌مووشتێک ڕازی بوونه، ئه‌وان له سه‌رده‌مێکدا که ده‌بوو ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی کردبایه نه‌یان کرد، له کاتی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق و کوردستان هه‌روه‌ها رێفراندۆم بۆ ده‌ستوری بنچینه‌یی عێراق ئه‌وه‌ی پێویست بوو نه‌یانکرد. ئه‌وان له پێناوی کورسیهکو دوو کورسی و بودجه‌یه‌ک هه‌رچی هه‌ردوو حیزب کردیان چاویان لێ پۆشی، ئه‌گه‌ر سوکه ڕه‌خنه‌یه‌کیش یان ئامۆژگاریه‌کی بچوکیشیان کردبێ، ئه‌وا نه‌بۆته به‌رنامه‌یه‌کی ڕێکوپێک که ده‌نگی خه‌ڵک له ده‌وری خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و هه‌ردوو حیزب که ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌هایان به‌ده‌سته ناچاری گۆڕانکاری بکه‌ن. جا نازانم لێره‌دا هه‌بونی ئۆپۆزیسیۆنێکی وا چۆن بتوانێ ببێته هێزێکی ئه‌وتۆ و ده‌سته‌ڵات ناچاری گۆرانکاری بکات، به‌ڕای من ئه‌وانه نه‌ک به‌ته‌نیا ناتوانن ببنه ئۆپۆزیسیۆن به‌ڵکو خه‌ڵکیش بێ هیوا ئه‌که‌ن، وه گومانم له‌وه‌دا نیه ئه‌گه‌ر هاتو ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاستودروستیش ده‌ربکه‌وێ دژایه‌تیان نه‌که‌ن. له‌هه‌مانکاتدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی و پارتی بۆ ئه‌و یاداشتنامه‌یه وه‌ک "ئێوه ده‌بێ ڕونیکهنهوه دۆستن یان دوژمن" یان "ئه‌گه‌ر وابکه‌ن یارمه‌تیه‌کانتان له‌سه‌ر ده‌بڕین" نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که تا ئێستا ده‌سته‌ڵاتی کوردی به‌چاوی یان دوژمن یان دۆست سه‌یری لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌کات. به‌لام له هه‌مان کاتدا وه‌ڵامی هه‌ندێ به‌رپرس وه‌ک "ئێوه خۆتان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه ئۆپۆزیسیۆنن یان لایه‌نگری ده‌سته‌ڵات" پڕ به پێستی ئه‌و داخوازیه‌ی ئه‌وان بوو، چونکه ئه‌وان تا ئێستاش ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌کانی کوردستان که تۆزێک له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ئه‌چێ. به‌کورتی ده‌بوایه ئه‌و لایه‌نانه له کاته‌کانی ڕابردودا گڵۆپی سوریان بۆ ده‌سته‌ڵات ههڵکردبایه نه‌ک دوای ئه‌وه‌ی بڕیاردرا کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له 42 وه‌زیره‌وه بۆ 18، نه‌وه‌ک دوای گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و دراوسێکانی عێراق و حیزبه عێراقیه‌کان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و ڕۆڵی کورد له ئایینده‌دا. چونکه ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌وان باسی لێوه ده‌که‌ن وه‌ک کێشه‌ی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان، له خوێندنگا-قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، کێشه‌ی که‌رکوک و چه‌ندین کێشه‌ی دیکه ئه‌وڕۆ سه‌ریان هه‌ڵنه‌داوه، به‌ڵکو له کاتێکدا سه‌ریان هه‌ڵدا که هه‌رچوار حیزب چه‌پڵه‌یان بۆ ده‌سته‌ڵات لێئه‌داو به‌رپرسه‌کانیان به ڕۆنی یه‌کێتی و پارتی سمێڵهکانیان چه‌ور ده‌کردن.
وادیاره ئۆپۆزیسیۆنبون له کوردستاندا کارێکی زۆر ئاسان نیه، زه‌مینی ئۆپۆزیسیۆنیش نه له‌بواری خۆیی، بابه‌تی، یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماده نیه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌سایه‌ی ئه‌و که‌موکورتیانه‌ی که باسمان کرد ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر بێزار ده‌بێ و دورده‌که‌وێته‌وه له هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و نیشتیمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتیمان، هیچ یاسایه‌ک نیه وه‌ک پێویست موچه و یارمه‌تی بۆ ئه‌و پارتانه ببڕێته‌وه که له ڕێزی ئۆپۆزیسیۆندان، ئه‌و حیزبانه به‌شێکیان پاره‌ی خۆیان له یه‌کێتی و پارتی وه‌رده‌گرن ئه‌وانی دیکه‌ش به‌و هۆیه ناتوانن هیچ چالاکیه‌کیان هه‌بێ، چونکه سه‌رده‌می کۆن به‌سه‌رچو تۆله‌سه‌ر بنه‌مای خۆیی بتوانی هاوکاری له میله‌ته‌که‌ت کۆبکه‌یته‌وه‌و خۆت به‌ڕێوه ببه‌ی، ده‌بێ لایه‌نێکت له‌دواوه بێ. ئه‌وه‌ی که ئێستا "پ‌ک‌ک" ئه‌یکات نانی سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌کداری کۆنه ئه‌یخوات و پێموایه ڕۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌وه که‌متر ده‌بێ. به‌شێک له‌و حیزبانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆنبوون ده‌که‌ن له ڕاستیدا یاخین له ده‌سته‌ڵات و ده‌یانه‌وێت پشکیان به‌ربکه‌وێت نه‌وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ت و واقیعیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه‌کان، هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیش لایه‌نێکی دیکه‌یه، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک جار هه‌ڵومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی بوارنادا سیاسه‌تی کوردی له‌ژێرناوی ئۆپۆزیسیۆن لاواز و په‌رته‌وازه بکرێ، به‌ڵام حیزبه‌کانیش زۆر جاران له‌ژێر ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به کۆمه‌ڵگه ده‌ده‌نه قه‌بوڵکردن به‌تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. وه‌من پێموایه له حاڵی حازردا ئه‌و حیزب و حیزبۆکانهی که له مه‌یدانه‌که‌دا وجودیان هه‌یه ناتوانن ببنه ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌هێز و کامڵ.
ئۆپۆزیسیۆنبون له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له لایه‌ن حیزبه‌وه سازنابێ، ئه‌وڕۆ ئه‌و ڕکهبهرایهتیهی که مێدیاو هه‌ندێک ڕێکخراوی مه‌ده‌نی نمونه "چاک" له کوردستان و ده‌ره‌وه ئه‌یکه‌ن له کاریگه‌ری حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست و یه‌کگرتو و شیوعی زیاتره، وه ئه‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه زوتر ده‌توانن بچنه ناو مێشکی خه‌ڵک، چونکه خهڵکو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له وشه‌ی حیزب ترساوه، دووه‌م حیزب تاکه‌کان ئه‌کاته کۆیله‌ی ئایدیۆلۆژیایهکو خه‌ڵک له لایه‌نی فکریه‌وه ده‌خاته ناو زیندان. بۆیه واباشتره چیدیکه چاومان له‌وه نه‌بێ ئۆپۆزیسیۆن له لوتکه‌دا واته له لایه‌ن حیزبه‌وه ئاراسته بکرێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌که‌ی له‌بارنیه، له هه‌مان کاتدا به‌هۆی نه‌بونی جیاوازیه‌کی گه‌وره له‌نێوان ئه‌وان و حیزبه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و حیزبانه که بێنه سه‌رده‌سته‌ڵات هه‌مان شت دووباره بکه‌نه‌وه. جا بۆیه باشتر وایه کاربکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئافراندنی تاکی ئازاد و کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد په‌یدا ببێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌وڕۆ له‌سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بونی بژێوی ژیان و یاسایه‌ک که پشتی هاوڵاتیان بگرێ چ له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌و چ له ئاستی ئه‌ندامه‌کانی حیزب‌دا جۆره بێده‌نگیه‌ک له‌به‌رانبه‌ر که‌موکورتیه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش تاسه‌ر نابێ، کاتێک دێ که تاکه‌کانی ناوحیزب جاروبار ببن به ئۆپۆزیسیۆن و حیزبه‌که‌یان ناچاری گۆڕان و نه‌رمڕه‌وی بکه‌ن، ئه‌وه‌ش قوربانی ده‌وێ، ئه‌گه‌ر مێژوی وڵاتانی پێشکه‌وتو بخوێنینه‌وه به ئاسانی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که گۆڕانکاری به‌ته‌نیا له ڕێگای کوده‌تا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رتانسه‌ری نایه‌ته ئاراوه. سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کی ته‌دریجی و له‌ڕێگای تاکی ئازاد، کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌و گروپی ئازاد و پاشان کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد هانی حیزبیان داوه پێشه‌نگایه‌تی بکات. ئه‌وڕۆکه‌ش له ئه‌وروپا، سیاسه‌ت و ڕکه‌به‌رایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی له لایه‌ن تاکو کۆڕوکۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌کرێ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ناکرێ.
دیارده‌یه‌کی دیکه که‌ده‌بێ له‌وبواره‌وه ڕه‌خنه بکرێ، ئه‌و تاکو گروپانه‌ن که به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆن له ڕیگای نوسین و ته‌کنۆلۆژیای مۆدێرندا چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه‌ی کوردستاندا کارده‌که‌ن. هه‌موومان ئه‌زانین که حیزبه‌کان له کاتی شه‌ڕی ناوخۆییدا، دیارده‌ی سوکایه‌تی و شه‌ڕه‌جنێویان بۆ ناشیرین‌کردنی مێژوو که‌سایه‌تی و هه‌بوونی یه‌کتریه‌وه به‌کارده‌هێنا، ئه‌وڕۆکه‌ش ئه‌و حیزبانه ئاشتبونه‌ته‌وه و سوێند به‌سه‌ری یه‌کتری ده‌خۆن، به‌ڵام تاکه‌کان که خۆیان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن و ناڕازی له‌ده‌سته‌ڵات ده‌ناسێنن ئه‌و دیارده‌یه له‌ژێر ناوی ڕکه‌به‌رایه‌تی دوباره ده‌که‌نه‌وه، که زۆربه‌ی جار، پێوانه‌و سنوره‌کانی ڕه‌خنه ده‌به‌زێنێت و ده‌گاته ئاستی سوکایه‌تی کردن به که‌سایه‌تی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ئه‌و سه‌رکرده‌و به‌رپرسانه‌ش وه‌کو هه‌موومان خاوه‌ن که‌سێتی و ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆیانن و ده‌بێ ڕێزیان لێ بگیرێ له کاتی ڕهخنهکردندا هێرش نه‌کرێته سه‌ر ژیانی تایبه‌ت و که‌سایه‌تیان به‌ڵکو ئه‌توانرێ ده‌قی کار، به‌رهه‌م و ئهنامهکانیان بخوێندرێته‌وه. ئه‌و کاره‌ی که له هه‌ندێک مالپهر له‌ژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌کرێ، جگه له بێ‌واتا کردن و چه‌واشه‌کردنی ئۆپۆزیسیۆن هیچی دیکه نیه. بۆیه ڕێگایه‌کی دیکه‌ی که ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن بیگرێته به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆی له شه‌ڕه‌جنێو و بوختان و بانگه‌شه‌ی به‌بێ به‌ڵگه دوور بکاته‌وه و به‌ڕێزه‌وه له به‌رانبه‌ره‌که‌ی بڕوانێ و بتوانێ ده‌قه‌کان بخوێنێته‌وه نه‌ک به‌ته‌نیا په‌نا بۆ که‌سێتی و ژیانی تایبه‌ت ببات، ئه‌گه‌ر چی حه‌قی خۆیه‌تی هه‌موو هاوڵاتیه‌ک ژیانی تایبه‌تی سه‌رکرده‌که‌ی بزانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڵێره‌دا ده‌کرێ ئه‌وه نیه، به‌ڵکو نیشانه‌ی نه‌بونی ئه‌و هێزه‌یه که توانای خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌کانی که‌مه بۆیه‌ش له ناچاری په‌لاماری که‌سێتی و ژیانی تایبه‌تی که‌سه‌کان ده‌دا و کهمتواناییهکانی خۆی له ژێر په‌رده‌ی ژیانی که‌سانی دیکه ده‌شارێته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێره‌دا شه‌ڕکردن دژ به گه‌نده‌ڵیه ده‌بێ، ڕێگاو میتۆدی جیاواز ببیندرێته‌وه تاکو حکومه‌ت و کاربه‌ده‌ستان ناچاری شه‌فافیه‌ت و دڕکاندنی زانیاری بکات، ئه‌وڕۆ نه‌بونی شه‌فافیه‌تی ته‌واو و سه‌رچاوه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی داهاته‌کانی حکومه‌ت زه‌مینه‌ی بۆ ئه‌وه خۆشکردوه ڕۆژنامه‌وان، نوسه‌ر و هاوڵاتیان بۆ به‌ده‌ستخستنی زانیاری په‌نا بۆ سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی ببه‌ن، ئه‌و سه‌رچاوه فه‌رمیانه هه‌رچه‌ند زانیاریهنیان ڕاستیش بن، ناتوانی له کاتی ته‌نگانه پشتی پێ ببه‌ستی بۆیه ئه‌و که‌سانه زۆر جاران ناچارن به‌بێ به‌ڵگه بانگه‌شه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر که‌سانی دیکه‌وه بکه‌ن، له‌وانه‌شه هه‌ندێک جار ئه‌و بانگه‌شانه ڕاست بن به‌ڵام له‌کاتێکدا که داوایه‌کیان له‌سه‌ر تۆمار بکرێ ناچاری په‌شیمان بونه‌وه، داوای لێبوردن و داننان به‌بێ به‌ڵگه‌یی و …. هتد ده‌بن. ئه‌وه‌ش زۆر جاران ئیراده‌ی و هیوای که‌سانی ناڕازی ده‌شکێنێت و که‌سانی دیکه چاوترسێن ده‌کات.
-به‌لجیکا
Hiwa.Abdullah@hotmail.com
—————————
سه‌رچاوه‌کان:-
http://radionawa.com/ku/news/NewsDetail.aspx?id=18096
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2753&Itemid=234