
زه‌مه‌ن.. ده‌مێكه وه‌ستاوه
زه‌مه‌ن.. ده‌مێكه وه‌ستاوه
زانا سامان
كه‌خه‌ونی سه‌حه‌ری ژیان
گه‌ردنی گه‌ردوون دهگرێو
كه‌ته‌مه‌ن بهبانیژهی
تێنه‌گه‌یشتنی خۆیدا هه‌ڵده‌زنێ
چ پرسیارێكی درێژ
ئاوێته به قه‌سیده ده‌بێت
چ خه‌مێكی سه‌ر سه‌ختیش
نۆبه‌ره‌ی گومان
ده‌خاته‌وه
له‌ناو تهنیاییدائاخر هێشتا..
حه‌قیقه‌تی ئه‌و پرسیاره كهسكانه
له‌ناو ته‌بیعه‌تی ئێمه‌دا گه‌ڵاڵه نه‌بووه
ئاخر هێشتا..
هه‌موو شتێك
به نه‌گه‌یینی هه‌رمێیه‌ك ده‌چێت
هێشتا.. لێره
چاوه‌كانی دیقه‌ت
به‌ر ڕۆشنایی په‌نجه‌ره‌كان نه‌كه‌وتووه‌و
بێده‌نگی دره‌خته پیره‌كان
لهحاشیهی توانه‌وه‌دا قه‌تیسی خواردووه‌و
هه‌موو شتێك
ئاوه‌ها خۆی ده‌نووسێته‌وه،هێشتاكه …. "با"
كۆڵانێك ئه‌ودیو جهخارهو
هه‌موو………..
بێپه‌روا… بێپه‌روا
به‌ده‌م وهنهزدانهوه
خۆمان ده‌خه‌ینه به‌ر تیغی وشه‌و
قاسیدێك له‌ولای حه‌قیقه‌ته‌وه نایه‌ت
لهخۆیمان هه‌ڵكێشێت،هێشتاكه.. ئاو
چه‌ند خوڕهیهك
له‌وسه‌ری بێهووده بوونه‌وه‌یه
به‌دیار ڕووت‌و قووتی خۆیه‌وه
په‌نگی خوادووتهوهو
خوێنی بێگه‌ردی ئێمه‌ش
ناچێته ناو زاری كانیله‌یه‌كی ساواوه،هێشتاكه… باران
به‌بێ خوڕه ده‌بارێ و
باراناو بێ جۆگه ده‌ڕواو
تهڕبوونیش
وای له ته‌ڕبوون
چ شێتانه
سپێده‌ی هیواكانی خۆی
له سێداره ئه‌دات و
تریشقه‌ی هه‌وریش
چۆن خه‌ریكی خۆخواردنه‌وه‌ی
له‌رزۆكی دهنگهكانیهتی،هێشتاكه… ژیان
عاده‌تی هه‌میشه‌یی
به‌خۆیه‌وه نه‌گرتووه‌و
له‌زه‌برو زه‌نگه‌كه‌ی خۆیدا
هێشتا هه‌ر پرسیاری هه‌یه‌و
جارێ هه‌ر له‌خۆی ده‌ڕوانێ‌و
به‌ده‌م گوێگرتن
لهگۆرانییهكهی گه‌ردوونه‌وه
ده‌لاوێته‌وه،هێشتاكه… سروشت
نه‌گه‌یشتووه به‌ڕه‌نگ و
ده‌ستی به‌دڵی خۆیه‌وه گرتووه
چاوی بڕیوه‌ته بێمانییو
ده‌هریی بووه
به‌ده‌ست گڕوگاڵ گرتنی
قه‌رسیلی چیمهنێكهوه،هێشتاكه… شیعر
له‌به‌رده‌م ماتڵبووندا گیرۆدهبووهو
واوه‌یلا
بۆ داڵغه ڕۆیشتنی باخێك دهكاتو
به‌ده‌ست یه‌قینی گشت شتێكه‌وه
ماخۆلانییهتی
وشه‌یه‌كی بۆ ناخرێته
ناو جۆگه‌له‌ی ڕستهیهكهوهو
له ته‌نیاییدا گیریی خواردووه،هێشتاكه… گریان
چه‌ند هه‌نسكێكی ماوه
بگاته شیوه‌نی خۆی‌و
ماویه‌تی ئه‌و فرمێسكه وه‌ریوانه بنووسێته‌وه
ئێمه‌یان لهتهریقهتدا به‌جێهێشتووه
گریان ماویه‌تی
برژه‌نگه یاخییه‌كان كۆبكاته‌وه‌و
چاوه عهبهسیهكان بكاته هاوڕێ،هێشتاكه… ته‌مه‌ن
چه‌ندین هه‌نگاوی ماوه
له‌به‌ر قاپی ژیاندا
بیره‌وه‌رییه‌كانی گه‌ڵا
بنووسێته‌وه‌و
تێههڵچێته ڕابردوویی
دڵشكاندنی ماسییه‌كان
له‌كه‌ناری زه‌مه‌ندا،ماویه‌تی…
هێشتا…
هه‌موو شتێك… ماویه‌تی
زه‌مه‌ن ده‌مێكه وه‌ستاوه.