فۆتۆی مه‌حشه‌ر ……. سه‌ڵاح جلال
ئه‌م وێنه‌یه فیزیای روانینی پۆشیوه (…)
بوه به (بون)ی ئه‌فسانه‌یی (ئێوه)و(ئه‌وان)
چیه ئه‌م مه‌حشه‌ره فۆتۆییه (…)؟!!
چیای فیكر خوێناوی گه‌ردونی هه‌ڵگرتوه(…)!!
***
گه‌رده‌لولی روانین په‌نجه‌ره‌ی (بون)ی تێك‌شكاند(…)!!
ره‌نگی بیر چونه‌وه‌ی یاقوتی مناڵیه
زه‌مه‌نی مه‌رگ بو به تۆڕی عیشقی كۆتا(…)!!
گه‌ڵا ڕێزانی ته‌لێكسی فه‌لسه‌فی (ئه‌و)ی پۆشی
ئاوێنه‌ی ساواییم به بیر شكاند(…)!!
گه‌ردون بو به په‌ڕه‌یه‌كی ره‌نگاڵه‌یی ..
هێلكه وڵهی ته‌ونی هه‌زاره‌ی هه‌زاره(…)!!
****
جێ پێی مه‌حشه‌ر به دڵمه‌وه هه‌ڵكه‌نراوه(..)
توله رێی (بون ) له وێنه‌دا توایه‌وه
چی گێژاوێك بۆ مه‌حشه‌ری عیشق ده‌چێت؟
تا ببمه دوا رێبواری هه‌ساره‌كان(…)؟!
***
شه‌هلای (بون و نه‌بون) شیله‌ی بیرچونه‌وه‌ی تكاند (…)!!
چرۆی كۆرپه‌ی مانگی ده‌ركرد(..)
گزنگ له نابینایی ته‌قیه‌وه..!!!
كاتژمێری (زه‌مه‌ن) به قوڕی (حه‌وا) سیواخ كرا؟!!
زه‌مه‌نی مه‌رگ چاخی به‌ردی مه‌رگی مۆركرد..!!
كێ له‌م گه‌رده‌لولی به‌رده وێنام ده‌كات (…)؟!!
***
به‌ردی ئه‌زه‌ل هه‌زاره‌ی (بون)ی گرێ دا(…)
گه‌وهه‌ری (نه‌بون)به تۆوی (نائهزهل) ره‌نگ بو
تێزابێك نه‌بو رۆحم له مه‌حشه‌را بشوا ؟!!
به‌ردی ئه‌زه‌ل فۆتۆی نازهمهنی كردم
بوم به یه‌كه‌م وێنه‌ی (بون)ی مهحشهرستان(…)
سلیمانی