كاك جه‌وهه‌ر نامیق ئه‌وكات و ئه‌م كاته‌ت باش
كاك جه‌وهه‌ر نامیق ئه‌وكات و ئه‌م كاته‌ت باش
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
ماوه‌یه‌كه شه‌ڕه شه‌ڕعییه‌ت ده‌ستی پێكردوه ، ئه‌وه‌ی تا دوێنی زمانی له ده‌مدا نه‌بوو ، ئه‌مڕۆ بۆته فه‌یله‌سوفی به‌خشینه‌وه‌ی شه‌ڕعییه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا ، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه‌س وجودی كه‌سی پێ شه‌ڕعی نییه ، تۆ له جه‌وهه‌ر نامیق گه‌ڕێ رۆژی له رۆژان سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه و ئه‌مڕۆ به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت له حزبه‌كه‌ی تۆراوه ،و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه په‌رله‌مان شه‌ڕعییه‌تی نه‌ماوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتی خۆی سه‌رۆكێكی زۆر شه‌ڕعی په‌رله‌مان بووبێت ، راسته ئه‌وكات زرووفه‌كه وابوو ، له یه‌ك كاتدا ده‌بوایه هه‌م پیاوی حكومه‌ت بویتایه، هه‌م پیاوی حزب ، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك كاك جه‌وهه‌رنامیق هه‌م راصدێكی باشی راجیمه حه‌یاته‌كان بیت و ، هه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، ره‌نگه ئێستا پێی وابێت ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو شه‌ڕعییه‌تێكی زۆری هه‌بووه ، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی ئێستای كه له دوا ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتیدا ده‌ڵێ په‌رله‌مان شه‌ڕعییه‌تی نه‌ماوه ، تۆبڵێی شه‌ڕعییه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وكاتی زیاتر بووبێت كه جه‌نابی وه‌ك راصد له ژووره‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی راجیمه حه‌یاته‌كانی دیاریده‌كرد ، یان ئێستا كه په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی یاسا و به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه‌تی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو درێژ كردۆته‌وه .
باشتر وایه كاك جه‌وهه‌ر نامیق پێش ئه‌وه‌ی باسی شه‌ڕعییه‌ت بكات ، قیچه‌ك جورئه‌تی ئه‌وه‌ی بدابوایه خۆی به روون و ئاشكرا بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی روونكردبایه‌وه كه ئه‌و دوای ئه‌و هه‌موو پاڵه‌وانییه‌ته‌یه‌ی بۆچی له پارتی تۆراو وازی هێنا ، كاك جه‌وهه‌ر ده‌كرێ پێمان بڵێ بۆ چی ناوی له لیسته‌كه‌ی نه‌وشیرواندا جێی نه‌كرایه‌وه ، ئه‌ی بۆچی روورنكردنه‌وه‌یه‌كی روون و پێویستی نه‌دا له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا جه‌نابیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یان نا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بڵاوكرایه‌وه ، پێم وانییه كه‌سێك كه به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی ناشه‌ڕعی به‌سه‌ر بردبێت ئه‌مڕۆ بتوانێ شه‌ڕعییه‌ت ببخشێته‌وه ، به تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌ك جه‌وهه‌ر نامیق كه خاوه‌نی سێ وێستگه‌ی زۆر پڕ شه‌رمه‌زارییه له ژیانیدا .
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیش گه‌ڕێ كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشه‌ڕعی له مه‌یدانی حه‌یوانان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نانبیان ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكرایه‌وه .