
نامه‌یه‌ك ،له ئیبراهیم گه‌له‌ژێری، بۆ سه‌لام نه‌ورۆز
نامه‌یه‌ك ،له ئیبراهیم گه‌له‌ژێری، بۆ سه‌لام نه‌ورۆز
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری/چۆمان
ئه‌و ده‌مه‌ی تۆم ناسی به‌ره‌بایه‌نیه‌كی زووی تازه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریم بوو ،ئه‌و كاته‌ی نیگای تۆم بینی زانیم تۆ پێویسته ده‌رگاكانی دڵًمت له رووی خۆشه‌ویستیه‌وه بۆ واڵا بكرێن . به‌قه‌د غه‌مگینی پاییز به‌دیار نیگا پرله ئه‌فراندنه‌كانت هه‌میشه بیرله جوانیت و له پاكیت بكه‌مه‌وه ، خۆزگه به ژیانی تۆ ده‌خوازم راستی و پاكی ته‌واوی جه‌سته‌تی داگیركردووه ، تۆ كه نازانی هێشتا خه‌یاڵدانی رق و كینه له‌كوێ یه؟ تۆ كه تا ئێستا جگه له‌و ووشه جوان و فه‌لسه‌فیانه هیچ ووشه‌یه‌كی ترت نی یه بۆ ژیان ، هه‌میشه گه‌شه به ژیان و له دایك بونی وشه‌ی نوێ ده‌ده‌ی ، له راستیدا من وا هه‌ست ده‌كه‌م كه تۆبونت هه‌یه له ژیانی من، ئێستا ژیانم خۆش ده‌وێ ،ئێستا حه‌ز ده‌كه‌م له‌بن دره‌ختێك ، له‌ته‌نیشت رووبارێك، له سه‌ر به‌ردێكی رووت دابنیشم .
بیر له و داهێنانه بكه‌مه‌وه كه تۆ له ژیان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ی، قه‌ده‌ری ژیانی تۆ جیاوازه، له هه‌موو قه‌ده‌ركانی ژیانی من ، هه‌رچه‌ند ڕابكه‌م من هه‌رگیز ناگه‌م به ته‌نیا ڕامانێكی پڕ له غوربه‌تی تۆ ، كه ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ت بۆ ڕیز ده‌كه‌م، له كاتێكدایه ئه‌مه‌وێت تۆش وه‌ك من به‌غه‌ریبی له‌م دونیا ئه‌ده‌بیه وون نه‌بی !وا هه‌ست بكه‌ی كه كه‌سێك هه‌یه به دیار هه‌ر جووڵه‌یه‌كی تۆ به دیار هه‌رنیگایه‌كت ئه‌یه‌وێت پێت بڵێت [ تۆ جوانترین ئینسانێكی كه سروشتی من، ئه‌و، ئیدی ،پێویستیانه ] خۆزگه به‌وه ده‌خوازم له پانتایی عه‌رشی داهێنانتداعوبری پێنوسه‌كه‌ت بومایه،هه‌میشه ئاگام له خشپه‌ی هه‌موو ئه‌فراندنێكت بایه ، تۆ جوانی و پاكیت بۆئه‌به‌دی به‌من به‌خشی هیوام وایه له كۆتایی هاوینی گه‌رمدا به‌دیار پاییزه‌وه پێكه‌وه ڕامانێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ خه‌زه‌ڵ وه‌ردا.
له‌سه‌ر هه‌ر گه‌ڵایه‌كی خه‌زان، په‌یامی خۆشه‌ویستی بنوسینه‌وه ، له‌سه‌ر هه‌ر دره‌ختێك تابلۆیه‌ك بنه‌خشێنین ، نه‌فره‌ت له نایه‌كسانی تۆخ بكه‌ینه‌وه ، له‌سه‌ر هه‌ر بسته زه‌ویه‌ك په‌خشانێك بۆ ژیانی یه‌كتر بهۆنینه‌وه ، ئه‌گه‌ر كه‌سیشمان لێنه‌پرسێت ئێمه خۆمان ژیان جوانتر ده‌كه‌ین .
له‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێ ، چونكه لای ئێمه ژیان بریتی یه له ته‌نیایی. بیركردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له رۆژه جه‌نجاڵه‌كان كه خه‌ڵكی ئه‌یانه‌وێ ، ڕێز به‌قه‌د ده‌ریا. خۆشه‌ویستی به‌قه‌د گڕٍی ئاگر. عه‌وداڵبون به‌ته‌نیایت به‌قه‌د گه‌وره‌یی ئاسمان. له گیانم هه‌میشه ریزی به‌ستوه . ژیانێكی كامه‌ران بۆتۆ لای من درێژه‌ی هه‌یه ..