هه‌رده‌نگنه‌دانێك هه‌ڵوێسته…!
هه‌رده‌نگنه‌دانێك هه‌ڵوێسته…!
(وێناكردن‌و ڕاڤه‌كردنی چاوه‌ڕوانی و هه‌ڵوێسته‌كانی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن)
موزه‌فه‌ر عبدالله
mozafar_as@yahoo.com_ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له سایه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسی یه‌ی باڵاده‌ستی ئه‌حزابی قومی ملیشیایی و عه‌شیره‌تی ونه‌بونی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستور یاسایه‌كی مۆدیرن كه ده‌سته‌به‌ر ی ماف و ئازادی یه سیاسی و فه‌ردی یه‌كان بكات هیچ شه‌رعیه‌تی نی یه وپه‌یوه‌ندی به چاره‌نوسی كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه نی یه، بۆیه نابێت به‌شدار بین! هه‌ڵوێستی كۆمۆنیستێك .
_هه‌ر لیستێك ده‌رچێت هه‌ر گۆڕینی ده‌م و چاوه‌كانه، هیچ له كرێ یه‌كه‌ی من ناگۆڕێت!بۆیه ده‌نگ ناده‌م .هه‌ڵوێستی كرێكارێك.
_ هه‌ژده ساڵه په‌رله‌مان چیان بۆ ژنان كردوه، جگه له مۆر دانه‌وه له یاسای فره ژنی و بره‌و دان به‌كه‌لتوری كۆنه‌په‌رستی و دژه ژنی، بۆیه ده‌نگ ناده‌م! هه‌ڵوێستی ژنێك.
_ ئه‌مانه كه‌ی گوێیان له خواستی لاوان گرتوه تا ده‌نگیان بۆ بده‌م، بۆیه هه‌ر ده‌نگ ناده‌م! هه‌ڵوێستی لاوێكی دڵ‌پڕ له هیوا.
-كوڕه ده‌نگ به لیستی گۆرانیش بده‌م سبه‌ینێ كوڕه‌كانی ئه‌وان له زانكۆ لافمان به‌سه‌ردا لێده‌ده‌ن، بۆیه ده‌نگ ناده‌م به‌وانیش ! هه‌ڵوێستی خوێندكارێكی زانكۆ.
-به خوا نمره‌یه‌كی به‌رزیش بێنم خۆ هه‌ر له كۆلیژێكی باش وهرناگریم، چونكه حزبی و ڕۆڵه‌ی مه‌سئول نیم،بۆیه ده‌نگ ناده‌م! هه‌ڵوێستی قوتابی یه‌كی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی.
– ده‌نگ بده‌م یان نه‌ده‌م، هه‌ر یه‌كێتی و پارتی ده‌رده‌چن و، هه‌ر نایه‌ڵن به ئازادانه بیر بكه‌ینه‌وه‌و ڕای خۆمان به بێ ترس ده‌ربرین، بۆیه نازانم ده‌نگ بده‌م نه‌ده‌م…..!سا ده‌نگ ناده‌م به هیچ لیستێك و فۆرمه‌كه به سپێتی پڕ ده‌كه‌مه‌وه! هه‌ڵویستی نوسه‌ر، شاعیر و ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆشنبیرێك.
– هه‌ر لیستێك ده‌رچێت بۆ ئه‌م په‌رله‌مانه ،بروایان به مافه‌كانی تاك و، به ئازادی عه‌شق و خوشه‌ویستی نی یه. بۆیه ئیتر بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌م،! به چاوی خۆشه‌ویسته‌كه‌م نایكه‌م! په‌یامی كوڕكچێكی ئاشق.
-به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌م و ده‌نگ به لیستی كوردستانی بده‌م ،له‌و باوه‌ره‌دام له باری هونه‌ری یه‌وه كۆمه‌كی مادی باشم بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی كلیبهكهم،نازانم بیكه‌م نه‌یكه‌م..!كوڕه ئاخر دوایی ده‌بمه گۆرانی بێژی ده‌ربار….سابه هونه‌ره‌كه‌م ده‌نگ به هیچیان ناده‌م! هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژ.
-به‌شداری بكه‌م یان نه‌كه‌م و، ده‌نگ به باشترین لیستیش بده‌م ،من هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م شۆسته‌یه ده‌بێت دهشتفرۆشی بكه‌م.كه‌واته هه‌موو دونیا هه‌ستێت له دژم به‌شداری ناكه‌م .هه‌ڵوێستی پاكهتفرۆشێكی سه‌ر شۆسته‌كان.
-هه‌تیو ئه‌حه ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌خوا له‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاری ڕوو ده‌دات…!
حه‌مه بڵێ ئێی…! كامیان زۆر باش باس له گۆڕانكاری ده‌كات هه‌ر كه چوه ناو په‌رلمانه‌وه باشتر پۆلیس و ئاسایش هانده‌ده‌ن تا پڕ شه‌قمان كه‌ن و تڕو تفاقهكانیشمان بشكێنن.هه‌تیو …گۆڕان درۆیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وانه‌یه كه تۆراون له تاڵه‌بانی و بارزانی. بۆیه به‌شداری چی و لیستی گۆڕانی چی!!به‌خوا ده‌نگ به كه‌س ناده‌م..! هه‌ڵویست و گفتوگۆی نێوان پینه‌دۆزێك و سبوغچی یه‌كی پێڵاوی سه‌ر شۆسته‌كان.
– ه ه ه باوه گیان مودیره‌كه‌مان وتی به باك و دایكتان بڵێن با ده‌نگ به لیستی كوردستانی بده‌ن…
ڕۆڵه‌كه‌م تۆ هێشتا مناڵی… باشه ،مودیر بۆ ئه‌م قسانه له قوتابخانه بۆ ئێوه ده‌كات، خۆ ئێوه هێشتا مناڵن!!نا ڕۆڵه‌ی خۆم، تۆ هه‌قت نه‌بێت، من خۆم ده‌زانم ده‌نگ ده‌ده‌م یان ناده‌م!! ….تۆ وه‌ره سه‌یر كه ئه‌مانه له ڕێگای قوتابخانه سه‌ره‌تایی یهكانیشهوه مناڵان ده‌كێشنه پای سیاسه‌ته‌وه.باشه ئه‌مانه چه‌ند عه‌شایه‌رو دواكه‌وتون…!!!!.
گفتوگۆی نێوان قوتابی یه‌كی سه‌ره‌تایی و باوكێكی كرێكاری بیناسازی به هه‌ڵوێست.
-كاكه بیللاهی ده‌نگ بشدهم هه‌ر پارچه زه‌وی یه‌كم ناده‌نێ و هه‌ر حه‌مه‌د ئاغا‌و بایز ئاغاش ده‌كه‌نه سه‌رۆكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان….بۆیه واللهی ده‌نگ ناده‌م ..!خۆ چیم هه‌یه… ئه‌وپه‌ڕی بایه‌عه‌كه‌م ده‌بڕن، ده‌با بیبڕن!هه‌ڵویستی جوتیارێكی زه‌حمه‌تكێش.
-به هه‌زار ده‌ردی سه‌ری و پینه‌وپه‌ڕۆ و ڕه‌نجكێشان زانكۆم ته‌واو كرد. ئێستا ده‌مه‌وێت ماسترهو پاشان دكتوراكهش بێنم…. به‌ڵام له‌م لا ده‌ڵێن ده‌بێت پارتی بیتو، لاولایش ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌كێتی بیت.كوڕه ده‌با هه‌ر نه‌بێت به‌خوا ده‌نگ بۆ هیچیشیان ناده‌م! هه‌ڵوێستی ده‌رچوویه‌كی زانكۆ.
-له شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه تا ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 و وه‌ده‌رنانی به‌عس، من چه‌كم له شان بووه. به خه‌یاڵی خۆم بۆ كۆتایی هێنانی به سته‌مه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌یه سه‌رفرازو سه‌ربه‌خۆی بێت.كه‌چی ئیستاش هه‌ر سه‌ره‌ك جاش و موسته‌شارو به‌عسی یه‌كان له‌سه‌رو ئێمه‌وه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن و ده‌نگ به لیستی كوردستانی نه‌ده‌ن موچهكهتان ده‌بڕێت…سا به موقهدهساتم ده‌نگ ناده‌م ده‌با ئه‌و موچه‌یه‌ی من له سایه‌ی ئه‌مانه‌و به ده‌ستی كۆنه سه‌ره‌ك جاشه‌كان وه‌ری ده‌گرم با ببڕێت..! هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین.
-ده‌یان ساڵ به ده‌ست به‌عسه‌وه له‌م شاره‌دا ڕهزالهتمان بوو تا ته‌رحیلی كردین و سه‌روه‌ت و سامانی لێ داگیر كردین. شه‌ش ساڵیشه به زۆر و به ته‌فره‌دان ئیمه‌یان هیناوه‌ته‌وه كه‌چی ئه‌وه 6 ساڵه له ناو ئه‌م كهلاوهیهداین نه ئاوومان هه‌یه، نه كاره‌با ،نه نه‌وت. نه كار …ئێستاش له‌م سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر دیعایه بكه‌ن بۆ لستی كوردستانی ئه‌وه دوای هه‌ڵبژاردن به بۆڕی نه‌وت و غاز ده‌هێنین بۆ ناو ماڵه‌كانتان و به دۆری زل ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت ده‌یان ساڵی تر هه‌ڵمان خه‌ڵتێنن ولهم كه‌لاوه‌یه‌دا له چاوه‌ڕوانی بمان هێڵنه‌وه.واللا هه‌ق نی یه كه‌س له‌و كوردستانه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.هه‌ڵوێستی ئاواره‌یه‌كی كه‌ركوك………هتد
– له ئه‌نفاله‌كه براو باوك و پیاو دوو كوڕی گه‌نج و ماڵ و سامانمان هه‌موی له ده‌ستدا ،كه‌چی ئێستا ده‌بێت داوا له‌و كۆنه موسته‌شاره‌ی ،كه كه‌واسوری به‌له‌شكری به‌عس بوو، داوا له‌و بكه‌ین تا شه‌هیدانه‌مان بۆ دابین بكات ،ئه‌ویش ئیستا ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر ده‌نگ به لیستی كوردستانی نه‌ده‌ن شههیدانهكهتان ده‌بڕین.كوڕه ده‌با بی بڕن به غه‌وزی گه‌یلان ده‌نگیان پێ ناده‌م . ده‌ی بڕن ده با بیبڕن…! بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێستی ژنه ئهنفالێكی گه‌رمیان.
ئه‌مانه‌و ده‌یان شێوه بیر كردنهوهوههڵوێستی تر، وێنایه‌كه له موشاههداتی واقعی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستان به چین و تویژه جیاجیاكانی یه‌وه له‌م سه‌رو به‌ندی سیناریۆی هه‌ڵبژاردندا.دیاره له به‌رانبه‌ر ئه‌م وێناكردنهدا وێنه‌یه‌كی تر هه‌یه له به‌رپرسانی ڕیزه‌كانی یه‌كێتی وپارتی و سه‌رمایه‌دار و ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و بارزگانو به‌ڵێنده‌ره‌كان له ناو ئه‌و حزبانه‌و حزبه ورد ودرشتهكانی تر كه داوا له ڕیزه‌كانیان ده‌كه‌ن به هه‌مو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و ده‌نگیان بۆ بده‌ن .
هه‌روه‌ها له‌م نێوه‌دا به نێهنی وئاشكرا به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان، به تایبه‌تی هی لیستی كوردستانی پارتی و یه‌كیتی ،فشار دێنن له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی كار و ژیان، هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌و كارخانه‌كان تا قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆكان و دوائیرهكان و بانكه‌كان و كۆڕوكۆمهڵهكانی ،وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان‌و خوێندكاران‌و قوتابیان‌و هونهرمهندانو نوسهرانو جوتیاران‌و پیشهوهرانو ده‌یان ڕێكخراوی وه‌همی به تاڵی به‌ناو جه‌ماوه‌ری و به‌ناو سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به یه‌كێتی و پارتی .ئیتر چ به ترس و تۆقاندن و چ به ته‌فره دان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن خه‌ڵكی وادار ده‌كه‌ن تا به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
هه‌ر كه‌س له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و هه‌واڵ و قسه‌وباس و گفتوگۆیانه‌ی دابێت كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاو بۆته‌وه ،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبانه‌دا نین ، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له پاڵ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی زۆر هه‌یه به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌نگ ده‌دات و به‌رژه‌وه‌ندی له‌م دانگدان و هه‌ڵبژاردنانه هه‌یه. به‌ڵام هاوكات به هه‌زاران كه‌س هه‌یه له ترسا‌و له برساو له‌به‌ر ناڕۆشنی ده‌نگ ده‌ده‌ن .وه هه‌زارانیش هه‌ن ده‌نگ ناده‌ن و ده‌زانن كه ئه‌م شێوازه له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ دان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه قومی یه ملیشیایی یه و له نه‌بونی كه‌شێكی ئازادانه هیچ به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان نی یه .وه زۆری تریش هه‌ن كه زۆر ڕۆشنن و ده‌زانن خودی شێواز و سیسته‌می په‌رله‌مان ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی یه سیاسی یه چینایه‌تی یه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان نی یه و له جێی ئه‌م شێواز‌و سیسته‌مه له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت سیسته‌مێكی تر كه له‌سه‌ر بنه‌مای شورایی یه بنیاد بنرێت .
ئه‌گه‌ر به واقعی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی كوردستان بده‌ین له‌م سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌م دوو به‌ره سیاسی یه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌مان زۆر به ئاشكرا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
تا ئه‌و جێگه‌ی دهگهریَِتهوه به‌به‌ره‌ی به‌رگری و لایه‌نگرانی هه‌ڵبژاردنی په‌رلمانه‌وه له هه‌مو سات و كاتێكدا ڕیزه‌كانی خۆیان له حزبه قومی و ئیسلامی یه بۆرژواو وورده بۆرژواكان ڕێك خستووه و له ڕێگای ژوورنالیست و میدیا بهكریگیراوهكانیانهوه توانیویانه هه‌زاران كه‌سیش خۆشخه‌یاڵ كه‌ن و ناچاریان كه‌ن به‌شداری هه‌ڵبژاردن كات .
به‌ڵام به داخه‌وه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به به‌ره‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه كه‌لێن و بۆشایی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه كه به‌هره‌مه‌ند نین له ڕیزی یه‌كگرتوو سه‌راسه‌ری سیاسی وحزبی و جه‌ماوه‌ری خۆیان. بۆیه ئیتر هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسی یه مه‌نفی یه‌ی كه به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م حزبه قومی و ئیسلامیانه دهردهبڕدێت به وێنه‌ی تاك و په‌رش و بڵاو دێته به‌رچاو.
هه‌ڵبه‌ت پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشایی یه سیاسی یه و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكه‌ی كوردستان ئه‌ركی هه‌ر ئێستای كۆمۆنیسته‌كان و ڕابه‌رانی كرێكاری و كه‌سایه‌تی یه ئازادیخوازه‌كانه بۆ كۆتایی هێنان به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه به زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا.نیوه‌ی جونی 2009