
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌مه بۆ ده‌كات!
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌مه بۆ ده‌كات!
فهرمانبهرێكماوهیهك له‌مه‌وبه‌ر بریارێك له وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه ده‌رچوو به‌پێی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت به‌رێوه‌به‌رێتی چاپ و بلاوكردنهوهوخانهی وه‌رگێران بكرێن به‌یه‌ك و به‌رێوه‌به‌رێتی هونه‌ری موسیقا و هونه‌ره میللیهكانیش یه‌كبگرن و به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریش له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رێتی گشت هونه‌رو رۆشنبیری نه‌ك هه‌ر یه‌كنه‌گرنه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت به‌شی رۆشنبیری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه وهه‌موو فه‌رمانبه‌رو و كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تردا دابه‌شكرێت. كێشه‌كه لێره‌دا له‌سه‌ر ناو گۆڕینی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه و دانانی به‌رێوه‌به‌ری نوێ نیه، به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌كه له‌سه‌ر ته‌فروتوناكرد فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناو ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه كه نزیكه‌ی هه‌شتا فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت و كه‌سی چاره‌نوسی خۆی نازانیت چی لێبه‌سه‌ردێت و ده‌خرێته كام به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه. پرسیاری سه‌ره‌كی فه‌رمانبه‌ركانی به‌ش رۆشنبیری ئه‌وه‌یه كه بۆچی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تر یهكیانپێدهگیرێتهوه و به ته‌نیا به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری هه‌ڵده‌وشێته‌وه سهرهِرای ئه‌وه‌ش یه‌كگرتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی تر به‌پێی ئه‌مرێك وه‌ستاوه به‌ڵام بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی رۆشنبیری سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به زووترین كات كاری پێبكرێت، له پێناوی چیدا وه‌زاره‌ت ئه‌مه ده‌كات؟؟ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی دایك وایه بۆ هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی تر و مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه بۆچی ئێستا ده‌یانه‌وێت لایبه‌رن و بیسڕنه‌وه؟ له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری په‌ره به‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه بدات هاوكاری زیاتر بكات و ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر بكات به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه.
كاتێك به‌رێز به‌رێوه‌بری گشتی كۆبونه‌وه به فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌كات و به هه‌شتێكی نه‌بوو ده‌خاته به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ره‌كان، كه‌چی وه‌كو تر به پێچه‌وانه‌وه به ئه‌مری نوسراو زیاتر ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌كرێت نه‌ك دروستكردنی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان نییه، ئێمه له‌وه یه‌كلای نه‌بوینه‌ته‌وه ئایا له رۆتینی كاری بهرێوهبهرایهتیهكاندا ئیش به قسه‌ی وتراو ده‌كرێت یان ئه‌مری نوسراو؟ من فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایم له‌و رۆتینیانه زۆر شاره‌زانیم ئایا ئه‌مه چۆن كاری پێده‌كرێت؟