له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌ی پرس
ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه، پرسیاری رۆژنامه‌ی(پرسه) و ئاراسته‌ی منیش کراوه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی، له‌لایه‌ن به‌ڕێزێک به ناوی (شێرزاد عبدوڵا). ئه‌م وه‌ڵامه‌ی خواره‌وه‌م ناردوه بۆ ڕۆژنامه‌که‌یان. بۆیه، پێم باش بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌مه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بارودۆخ و یاسا گه‌لێک بوونیان هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا، بخه‌مه ڕوو. هه‌ر لێره‌وه پێم خۆشه ئه‌م وه‌ڵامه‌م بنێرم بۆ ئازادی خوازانێک که خه‌باتیان له پێناو دنیایه‌کی باشتردایه بۆ ژنان و سه‌رجه‌م چه‌وساوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
قانون الاحوال الشخصیه رقم 188 لسنه 1959
الباب الپانی
الفصل الاول
المحرمات وزواج الكتابیات
الماده السابعه عشره
.یصح للمسلم ان یتزوج كتابیه , ولا یصح زواج المسلمه من غیر المسلم
به‌رێزت بیروبۆچوونی خۆت بنوسه ئایا ئه‌م ماده‌یه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گونجێ وتاچه‌ند له‌گه‌ڵ دیموكراسی یه‌ك ده‌گرێته‌وه . سوپاست ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌م نزیكانه ولامامهكهت بنێریت .بۆوه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان پێم باشه له‌و تێگه‌یشتنه واقعی و دروسته‌وه ده‌ست پێبکه‌م، که سه‌رجه‌م یاسا‌و ڕێسایه‌ک دانراوه و هه‌یه بۆ هه‌رچ نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگایه‌ک به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به، ئه‌و بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه که ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگا له چ ئاستێکدایه و ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ی بوونیان هه‌یه سه‌ر به کام چینی کۆمه‌ڵگان، یان شێوازی حوکم ڕانیهکان چ جۆرێکه؟ بۆیه ده‌کرێت هه‌ر له‌و دیده زانستی و دروسته‌وه بێین خوێندنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م یاساکان بکه‌ین و هه‌ر له‌و دیده‌شه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و گونجاندنهکانی ئه‌و یاسایانه بکه‌ین له‌گه‌ل هاتنه‌وه‌یان بۆ نێو بیروبۆچونی کۆمه‌ڵگاکان. سه‌رجه‌م یاسایه‌ک که داڕێژراوه له عێراقدا هه‌موی به ده‌ره‌جه‌یه‌ک په‌یوه‌سته به‌و کات و ساته‌ی ئه‌و یاسایه‌ی تێدا دارێژراوه. مێژووی عێراق به گشتی مێژوویه‌ک بووه له نێو جیهان بینی چه‌وساندنه‌وه و به پیرۆز ڕاگرتنی دینی ئیسلام تێیدا، هه‌ر له ڕێی ئه‌و سونه‌ت و ئه‌حکامانه‌ی له‌و دینه‌دا هه‌یه به‌و جۆره‌ی که زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای عێراق به ئیسلام ده‌درێت له‌قه‌ڵه‌م. ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقیش کاریان به‌و جۆره بڕیار و یاسایانه کردوه که بوونی مانه‌وه‌ی دنیا بینیه‌کی ته‌واو دواکه‌وتوانه و زاڵ بوونی ته‌وه‌جوهی ئیسلامیانه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م کایه فکری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه زاڵه‌کانی خۆیان کاریان له‌سه‌ر کردوه و تا هاتوه هه‌رچ شێوازی دارزیونابووت هه‌یه هێشتویانه‌ته‌وه و به پیرۆز کردنیشی، سه‌پاندویانه به‌سه‌ر زهنی زۆرینه‌ی تاکه‌کانی نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا.
من خۆم که‌سێکی یاسا نووس نیم وه‌ک کاری سه‌ره‌کیم، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤێکم و ده‌توانم بیر بکه‌مه و پرسیار بکه‌م له سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانێک، که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ده‌یباته پێشه‌وه، هیچ جێگا ئومێدێک له نێو ئه‌و یاسایانه‌دا نابینم تا ئێستا له عێراقدا هه‌یه. سه‌رجه‌م خاڵه‌کانی نێو ئه‌و ده‌ستور و یاسایه‌ی له عێراقدا بوونیان هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک خۆی له‌سه‌ر پێ ڕاگرتووه. یه‌ک له‌و خاڵانه مانه‌وه‌ی دنیا بینیه‌که که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای بۆ بیر کردنه‌وه‌یه‌کی ئازادانه تێیدا نابێته‌وه، پاراستنی حورمه‌تی ده‌سه‌ڵات، یه‌کێکه له خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی نێو ئه‌و یاسایانه، پاراستن و پیرۆز ڕاگرتنی جیهان بینی دنیای ئیسلام خاڵێکی سه‌ره‌کی نێو ئه‌و یاسایانه بووه تا ئێستا و هه‌رچ ڕه‌خنه‌یه‌ک به دژی ئه‌و دیده‌ی ئیسلام هه‌یه‌تی بۆ خۆی و ئه‌وه‌ی بڕوای پێیه‌تی، جێگای ڕه‌خنه گرتن لێی به تیاچونی ئه‌و که‌سه ته‌واو بووه یان ته‌واو ده‌بێت. خاڵێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی نێو یاسا و ڕێساکانی عێراق پاراستنی ژینگه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی نێو چه‌مکی ناسیۆنالیزمی دواکه‌وتوانه‌ی ناوچه‌که بووه و که‌لتورو فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌ی عه‌شیره‌ت گه‌رای و خێڵ گه‌رای تا هاتوه پاراستوه.
خاڵێکی گرنگی نێو پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان وا تێگه‌یشتبم په‌یوه‌ندی به شێوازی زه‌واجه‌وه هه‌یه. به‌ڕێزم من ڕه‌خنه‌م له‌سه‌رجه‌م فه‌رهه‌نگێکی زاڵ هه‌یه تا ئیستا حوکم ده‌کات و جێگا‌و ڕێگای ژن وه‌ک که‌سێکی لاواز و ده‌ره‌جه دوو سه‌یر ده‌کات. سه‌رجه‌م زه‌واج کردنێک بوونی هه‌یه له نێو دید و بۆچونه باوه‌کانی نێو دنیای ماره بڕین و ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و شێوازه‌وه هه‌یه، بۆ خۆی مامه‌ڵه‌یه‌که له نێو کڕیار و فرۆشیاردا. چونکه کاتێک که‌سێک ده‌درێت به‌که‌سێک به عه‌قدێکی باو که هه‌یه له نێو که‌لتوری تا ئێستادا به مامه‌ڵه کردنێکی دراویانه خۆی بردۆته پێشه‌وه و که‌سایه‌تی ژن تێیدا جێگا‌و ڕێگایه‌کی دیاری نیه خۆی بتوانێت بڕیار ده‌ری شێوازی ژیانی خۆی بێت، واته بیر کردنه‌وه‌یه‌ک که په‌یوه‌سته به بڕیار دانی نێوان دوو که‌سه‌وه ده‌بێت یاسایه‌ک ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕێک بخات و ته‌رتیبی ژیانی ئه‌و دوو که‌سه بکات. لێره‌دا ئه‌وه‌ی دیار نیه ئاستی تێگه‌یشتنێکی واقعیانه‌یه بۆ لێکتر تێگه‌یشتنی نێوان ئه‌و دوو که‌سه و نه‌بوونی خۆشه‌ویستیه‌ک که به‌دوور بێت له به‌رژه‌وه‌ندی مادیانه. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌له‌پچه قورسه‌ی کراوه‌ته گه‌ردنی ژنان و به‌ستنه‌وه‌یان به دیدگای دینێکه‌وه و حه‌رام کردنی ژیان لێیان ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژنه که‌سێکی غه‌یری دینه‌که‌ی خۆی خۆش ویست، ئیتر ئه‌وه ده‌رگا لێی داخراوه و به‌کردنی ئه‌و کاره ده‌رچوونه له‌سه‌رجه‌م خواسته‌کانی دینه‌که‌ی که ئیسلامه. ئه‌م کۆت و به‌ند کردنه به‌هیچ شێوازێک نایه‌ته‌وه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌گه‌ر خوازیار بێت دنیا بینیه‌کی یه‌کسانی خوازی و هه‌قی ئازادانه‌ی هه‌رچ ئافره‌تێک که ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ هه‌رچ ئینسانێکدا خۆی ده‌یخوازێت ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بدات، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تائێستا ئه‌م کاره‌ی وه‌ک حهرامکردنێکی قوڵ چاو لێکردوه به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی ژن بۆ هاوڕێی ژیانی خۆی. بۆیه تا ئێستا سه‌رجه‌م کاره‌ساتێک ده‌بینین ڕۆژانه ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ژناندا هه‌ر په‌یوه‌سته به‌و جۆری یاسا و دابوو نه‌ریته باوه‌ی که عه‌قڵی پیاو سالاری تێیدا زاڵه و جێگا‌و ڕێگای ژنان وه‌ک کۆیله‌یه‌کی به‌رده‌ستی پیاو ده‌ر که‌وتوه. کوشتنی هه‌زاران ژن و ناچار کردنیان به خۆساوتاندن گه‌وره ترین وه‌ڵامی دروستن به‌و ئاسته له دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م هه‌لومه‌رجێکی باو که هه‌یه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دنیای دیموکراسیه‌ت و ژیانێکی ئازادانه‌وه هه‌بێت، تا ئێستا نه کۆمه‌ڵگای عێراق خه‌می خۆی له‌و خاڵه‌دا کۆکردۆته‌وه که‌سه‌رجه‌م تاکه‌کان هه‌قی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیانێکی دڵخوازانه‌ی سه‌ربه‌ستی خۆیان هه‌بێت له شێوازی دابین کردنی ژیانیاندا، نه ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیش به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردیشه‌وه ئه‌و ئاماده‌ییان تێدایه که ئه‌و فه‌رهه‌نگه باوه‌ی هه‌یه ئاماده بن بیگۆڕن و کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست و خاوه‌ن بیر کردنه‌وه به به‌رهه‌م بهێنرێت، به‌ڵکو ڕێک به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ساته‌و به جۆرێک کار له‌سه‌ر کوشتنی هه‌رچ ده‌نگێکی ئازاد و پرسیارێکی دروست ده‌که‌ن که خه‌ریکه دێته گۆ؟ ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان هه‌میشه کار له‌سه‌ر دروست کردنی فێرگه‌یه‌ک ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵگا یان ئه‌و چینه‌ی ده‌چه‌وسێته‌وه وه‌ک ڕه‌عیه‌تێک له خۆی بڕوانێت و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ک سه‌روه‌ر و بێده‌ست لێنهدرواو ببینرێت له نێو دید و زهنی خه‌ڵکیدا. ئه‌م جۆره له په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگا ئینسان مه‌گه‌ر خۆی گێل بکات یان به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌کانی به‌سه‌ریدا زاڵ بێت و بێت بڵێت، به‌ڵێ ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات و ئازادی خواز. ئه‌گه‌ر نا به چاوێکی دوور له به‌رژه‌وه‌ند خوازی ته‌سک بینانه‌وه سه‌یرێکی ئه‌و مێژوه‌ی تا ئێستای عێراق بکرێت به ئه‌ندازه‌یه‌ک له نێو عه‌قڵیه‌تی دینی و تایفه گه‌رێتی ناسیۆنالیزمێکی فاشیانه‌دا خۆی سه‌پاندووه و ئه‌وه‌ی کاری له‌سه‌ر نه‌کرابێت هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بووه به‌ره‌و دنیا بینیه‌کی ڕاسته قینه‌ی یاساکانی داد په‌روه‌ری و گه‌شتن به چه‌مکی دیموکراسیه‌تێک، ئه‌گه‌ر قه‌رار وابێت یانی ده‌نگی خه‌ڵک و ئازادی ڕا ده‌ربڕینی خه‌ڵک بگه‌یه‌نێت. به چ شێوازێک بێین دڵخۆش بین به‌و جۆره یاسا‌و بڕیارانه‌ی تا ئێستا بوونیان هه‌یه، له کاتێکدا سه‌رجه‌م یاساکان وه‌ک شورایه‌ک وابێت بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و ناعادیلهکانی تا ئێستا بوونیان هه‌یه. من وه‌ک خۆم جارێکی دیکه ده‌یڵێمه‌وه ڕه‌خنه‌ی ته‌واوم له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاساکانی عێراق هه‌یه له مێژووی دروست بوونیه‌وه تا ئه‌وه‌ی ئێستاشی و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به جێگا‌و ڕێگای ژنانه‌وه هه‌یه، سه‌رجه‌میان وه‌ک کۆیله‌یه‌ک مامه‌ڵه له گه‌ڵ ژنادا ده‌کات. من ئه‌و یاسایه‌م پێ قبووڵه که ژن وه‌ک کاڵایه‌ک مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌کرێت. واته یاسایه‌ک سه‌رجه‌م بوونیاته خاوه‌ن داریهتیه شه‌خسیه‌کان له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و که‌س موڵکی که‌سێکی تر نه‌بێت. له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
29/05/2009
هۆڵه‌ندا