
ئازاری وشه‌كانی سێریۆ…..به‌شدار سامی
ئازاری وشه‌كانی سێریۆ
به‌شدار سامی
0
له ژووره‌وه پاڵكه‌وتووم
مه‌ره‌كه‌ب ده‌ڕژێنمه سه‌رته‌وێڵی ته‌نیاییم
نه په‌نجه‌ره‌یه‌كم هه‌یه بۆ ته‌ماشا
نه ده‌رگایه‌ك بۆ چوونه ده‌ر
گوێم له‌ده‌نگی خۆم گرتووه و
كه‌س نابیستم
هێنده نه‌بێ
كه نازانم نیشتیمان چۆن له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و
چۆن من به‌خۆی ده‌به‌ستێته‌وه1
خاكم نه‌بوو
ژوورم هه‌بێ
خاكم نه‌بوو
ئاسمانم هه‌بێ2
بیست ساڵی ته‌واو كردووه ته‌مه‌نم
بیست ساڵ پتر
له‌بێ نیشتیمانی دا3
كه حه‌وشه‌م نه‌بێ
تیایدا ڕووتبونه‌وه‌ی چه‌سته‌م هه‌بێ
دیواره‌كه بۆ به كه‌له‌ی سه‌ر نه‌شكێنم4
خه‌فه‌تێك له كۆشم دایه
خه‌فه‌تێك كه‌وتۆته كۆشم
به‌درێژایی سه‌عاته‌كانی ته‌نیاییم باڵاده‌كات5
به‌هۆی زۆر ڕۆیشتنم
ده‌یان پێڵاو له‌پێیه‌كانم جێماون
ده‌شێ سه‌دانی تریش بدڕێن و جێبمێنن
تاده‌گه‌م به‌نیشتیمان6
ژوور له‌سه‌ر خاك ده‌كرێ
نیشتیمانم نه‌بێ
خاك له كوێ بێنم
ژوور جێگای ده‌وێ جێگا
جێگا له كوێ بێنم7
كۆمكه‌ره‌وه ئه‌ی زه‌وی
ژیان له نێو پێڵاوه‌كه‌م دا
بۆنی گۆره‌وی گرتووه8
تاكه شتێك له‌بونم كرمۆڵه‌ی نه‌كردبێ
نیشتیمانی خاوه‌ن خانووی
ژووره كه‌مه9
نیشتیمان مه‌ترێك لێمه‌وه دووره
مه‌ترێك واتا
ئه‌و له حه‌وشه‌كه‌مان دایه
من له جاده‌كان به دوای دا ده‌گه‌ڕێم10
هێنده‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا نوستم
هێنده له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌م نا
هێنده‌ی له‌گه‌ل تۆدا ڕۆیشتم
هێنده له‌گه‌ڵ خۆم نا
هێنده‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا مردم
هێنده له‌گه‌ڵ مردن نا!11
تا ئێره قێزه‌ونی كه‌ده‌تبینم
له‌وجێگایه‌دا جوانی كه دیارنی
ده‌بێ بڕۆم
ده‌بێ نه‌تبینمه‌وه!12
مناڵه‌كه‌م داوای شیرینی بكات
بۆی ده‌كڕم
داوای نیشتیمانم لێبكات جیبكه‌م ؟13
تائێره زه‌وی ڕایكێشاوم
تائێره نیشتیمان له من دا كۆنه‌بۆته‌وه
ئه‌ی ئاسمان تۆیش سه‌عاتێك ڕام كێشه!14
كه نیشتیمان خه‌وی لێكه‌وتووه
بۆ بوه‌ستم
جاده‌كان ده‌ڕۆن
جاده‌كان هه‌میشه ده‌ڕۆن!15
گه‌ر بڕیاره بمخه‌یته په‌راوێزه‌وه
خۆت چ به‌هایه‌كت ده‌مێنێ؟
ڕێگه‌م بده خۆم كۆكه‌مه‌وه16
گونجاوترین شوێن بۆ پێیه‌كانم زه‌وییه
به‌هۆی گه‌رانه‌وه‌م بۆ بۆشایی
له بۆشاییدام
زه‌وی له كوێ بێنم؟17
مرۆف تادێ زێترده‌بێ
تادێ زێتر و به‌خوڕتر
ئاوه‌دانی ژووره‌كان ده‌به‌خشێته كۆڵان
زه‌وی وه‌ستاوه
زه‌وی له‌وه په‌رشتر نابێ18
هیچ شتێك ئه‌وه ناسه‌لمێنێ كه‌من نه‌وه‌ی قوڕبم
گه‌ر وابوایه نیشتیمان وه‌ك گه‌وره‌ترین قوڕ
قه‌تره‌یه‌ك قوڕی به‌من ڕه‌وا ده‌بینی2009 كرێچی هه‌مووشتێك ته‌نیاییش
bashdarsami@yahoo.com