وه‌ستانێک له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه 955 ده‌قیقه‌که‌ی ….
وه‌ستانێک له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنه 955 ده‌قیقه‌که‌ی کاک شێرکۆ بێکه‌س
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
برای هێژامان کاک شێرزادهه‌ینی ، چاوپێکه‌وتنێکی درێژی له‌گه‌ڵ شاعیری ناسراوی گه‌له‌که‌مان کاک شێرکۆبێکه‌س ئه‌نجامداوه، که‌تێیدا چه‌ندین ڕووداو بابه‌تی ئه‌ده‌بی وسیاسی وفکری له‌گه‌ڵدا باسکردووه. لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ، ده‌ستخۆشی و سووپاسی ماندووبونی هه‌ردوو بهڕێزبکهین . وه‌لێ چ وه‌ک خوێنه‌ر چ وه‌ک نووسه‌رێکیش پێم خۆش بوو چه‌ند سه‌رنجێکی خۆم ده‌رباره‌ی ئه‌م کتێبه‌وه بنووسم . هیوادارم چ کاک شێرکۆبێکه‌س چ هه‌وادارانی به سنگێکی فراوانه‌وه سه‌رنجه‌کانمان وه‌ربگرن. پێشه‌کی پێم خۆشه چه‌ند سه‌رنجێک ده‌رباره‌ی شێوه‌ی نووسینی کاک شێرزاده‌وه بڵێم. هه‌روه‌ک دیاره ئه‌م کتێبه زیاتر ده‌چێته قاڵبی بیۆگرافیا( بیره‌وه‌ری) یه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ده‌بوایه که‌مێک ڕێنمایی زانستی بیۆگرافیای بکردایه. له‌ڕووی نووسینه‌وه خوێنه‌ر نازانێت ئایا ئه‌مه چاوپێکه‌وتنه یان قسه‌وباسی ئاسایی. بۆنموونه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاک شێرزادئاوا ده‌ستپێده‌کات ( ئه‌گه‌ر مامۆستا ده‌یه‌وێت قسه‌یه‌ک بکات ،بابفهرمێت.ل25). ئه‌مه که‌ی شێوازی چاوپێکه‌وتنه؟. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه کاک شێرزاد کێشه‌ی له چۆنێتی پرسیارکردن هه‌یه. له‌لایه‌کی تره‌وه قسه‌وباسه‌کان زۆر تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵ کردووه، جارێک نه‌سرین خانی خێزانی دێتهناوباسهکانهوه، جارێک منداڵه‌کانی خۆی، جارێک خۆی . له‌به‌رئه‌وه زۆرجار خوێنه‌ر سه‌ری لێتێکده‌چێت، چونکه هیچ نیشانه‌یه‌ک یان هێمایه‌کی دانه‌ناوه بۆئه‌وه‌ی قسه‌کان تێکه‌ڵ نه‌کرێت.
هه‌ندێک باس چه‌ندینجار دووباره بوونه‌ته‌وه ( جگه‌ره‌کێشان، شیعر، مام جه‌لال،حیزب،گه‌نده‌ڵی) که‌چی زۆر ڕووداوی گرنگ هه‌ن باسیان نه‌کردوون وه‌کو ( هه‌ره‌سی شۆرشی کورد، ئه‌نفال، کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌رکردنی سێ ملیۆن کوردی فه‌یلی، کۆڕه‌و، شه‌ڕی ناوخۆ چ له شاخ یان له شار). ئه‌م پرسانه‌ش زۆر گرنگن کاک شێرکۆ ده‌بوایه باسی بکردایه‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌مه‌ر ئه‌و ڕووداوانه بڵێت . له‌لایه‌کی تره‌وه کاک شێرزاد زۆرجار هانا بۆ شێوازی چیرۆکنووسین ده‌بات ، وه‌سفی حاله‌تی ده‌روونی کاک شێرکۆ ده‌کات ، چۆن توورهبووه، چۆن دڵخۆش بووه، له کوێ دانیشتوه، چی ده‌خواته‌وه. خاڵێکی تر که زۆر بێ تاقه‌تی کردم ، ئهوبازبازێنه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه بوو، کهههرجارهو باسی قۆناغێک یان رووداوێک ده‌کات. بۆنموونه له مامانهگاورهکهی کاک شێرکۆوه بازده‌دا بۆ 31 ئاب ل239. له 31 ئابه‌وه باز ده‌دا بۆ په‌یوه‌ندی باوکی له‌گه‌ڵ براهیم ئهحمهدل243. له باسی بێکه‌سی باوکیه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ل244. یان له چاودێری دارایه‌وه بۆ یه‌کێتی نووسه‌رانی شاخ.ل228. باسی بزاڤی ریفراندۆمی لێده‌کات ، که‌چی له‌پڕ ده‌ڵێت: قاهیره زۆرخۆشه بۆناچی ماوه‌یه‌ک له‌وێ بژی.ل219. به‌ڕاستی ده‌بوایه کاک شێرزاد ڕه‌چاوی گۆڕینی بابه‌ته‌کانی بکردایه. ده‌بوایه قۆناغ به قۆناغ بچووایه له‌گه‌ڵی ، ئاخر ده‌بێت حساب بۆنه‌وه‌ی نوێش بکه‌یت ، چونکه زۆربه‌مان ئاگامان له‌و کێشه و ڕووداوانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بووه. تۆهێشتا بابه‌تێکت ته‌واونه‌کردووه، بۆ ده‌چیته بابه‌تێکی قۆناغێکی تره‌وه. یان له لاپه‌ره 30 دێت ناو رۆژی له‌دایکبوونی باس ده‌کات. له‌کۆتایی باسه‌که‌شدا باسی سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌کات. به‌بڕوای من ده‌بوایه کاک شێرکۆ بێکه‌سیش له‌ڕووی زانستیه‌وه یارمه‌تی بددایه چونکه هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت ، زۆر بیره‌وه‌ری خوێندۆتهوهبهتایبهت باسی بیره‌وه‌ریه‌کانی شاعیری گه‌وره‌ی شیلی ( بابلۆنیردۆ) ده‌کات ، که چۆن هه‌ر له قۆناغی منداڵی تا لاوێتی و پاشتر پیری باس ده‌کات. باشتربوو پێش ئه‌وه‌ی چاپبکرێت ، کاک شێرکۆ چاوی پێدابخشاندایهتهوه. خاڵێکی تر که زۆر سه‌یربوو به‌لامه‌وه ، کاک شێرزاد زۆر وه‌سفی گۆڤاری رزگاری و النور ده‌کات، که باڵی جه‌لالی له شه‌سته‌کان ده‌ریانده‌کرد. ده‌ڵێت ( گۆڤاری ڕزگاری ، گۆڤارێکی زۆر باش بوو، زۆربابه‌تی باشی تێدابوو ، دهتانخوێندهوه، هیچت بڵاوکردۆته‌وه تێیدا.ل119.ل126)کاک شێرزاد وا وه‌سفی ئه‌م دووگۆڤاره ده‌کات ، یه‌کێ نه‌زانێت ئه‌م گۆڤاره بابه‌تی فکری و فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی بڵاوکردۆته‌وه. له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌م گۆڤاره زیاتر جنێو و قسه‌ی ناشرینی سیاسی بڵاوکردۆته‌وه. پێده‌چێت رۆژێک له رۆژان ، مێژووی سیاسی له‌باڵی جه‌لالیه‌کان خۆش بێت ، وه‌لێ هیچ کاتێک مێژووی ئه‌ده‌بی لێیان خۆش نابێت ، چونکه ئه‌وان یه‌که‌مین که‌سبوون ، که قسه‌ی ناشرین و جنێویان هێنایه ناو رۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌وه. به بڕوای من پێویستی نهدهکردکاک شێرزاد به‌و شێوه‌یه موجامه‌له‌ی ئه‌و باڵه سیاسیه بکات. بابێنه سه‌ر شاعیری هێژامان کاک شێرکۆ بێکه‌س. دیاره من وه‌کو هه‌موو چه‌پێک له‌دوای ڕاپه‌ڕین ، بۆچوونێکی نێگهتیفمان له‌سه‌ر کاک شێرکۆ هه‌بوو، زیاتر وه‌کو شاعیری ده‌سه‌ڵاتمان ده‌بینی . نووسینه‌کانی هێژا حهمهسهعیدحهسهنیش ، هێنده‌ی تر کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وجۆره بۆچوونه‌مان هه‌بوو. دیاره زۆری وویست هه‌تا ئه‌ده‌ب له‌سیاسه‌ت جیابکهینهوهو به‌چاوی ئه‌ده‌به‌وه سه‌یری به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بکه‌ین . له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می کاک شێرکۆم خوێندهوهبهتایبهت دواهه‌مین به‌رهه‌می ( حه‌فتا په‌نچه‌ره، زێ و زنه) جوانیه‌کی زۆرم له‌شیعره‌کانی بینی. هه‌رچه‌نده من زۆرحه‌ز به‌شیعره درێژه‌کانی ناکه‌م. به‌بڕوای من زیاتر له رۆمان و چیرۆک ده‌چن تا شیعر. ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا هه‌روه‌ک چۆن باوی ته‌نووره‌ی درێژ نه‌ماوه‌و باوی ته‌نووره‌ی کورته، ئاواش باوی شیعری درێژ نه‌ماوه، زیاتر شیعری کورت ره‌واجی هه‌یه. به‌داخه‌وه بۆچوونه‌کانی کاک شێرکۆ له‌سه‌ر زمانی کوردی ، دیسانه‌وه تووشی وه‌ستانێکی تری کردم. دیاره من سه‌ره‌تا ده‌بێت ده‌ستخۆشی له‌کاک شێرکۆ بکه‌م ، که‌له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا ، له‌زۆر شوێن به‌سه‌راحه‌ت و شه‌فافیه‌ت قسه‌ی کردووه. به‌ڵام له‌هه‌ندێک شوێندا ئاڵۆزیه‌ک دیاره. له زۆر شوێنیش‌دا شته‌کان به گشتی باس ناکات ، بۆنموونه هاتووه باسی ئه‌و شیعرهدهکات که‌کاتی خۆی بۆ بارزانی نووسیوه، وهلێشی په‌شیمان نییه. ئه‌مه جوانه ، به‌ڵام ده‌بوایه باسی ئه‌و شیعرهشت بکردایه که (هه‌جوو،جنێو)ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیت کردووه. هه‌رچه‌نده له‌ڕووی شیعریه‌وه زۆر نزمه. ده‌بوایه باسی هه‌ردووکیان بکه‌یت. زیاتر پارتیش له‌سه‌ر ئه‌و شیعره هه‌وڵی تیرۆرکردنیان دایت ، نه‌ک له‌سه‌ر قه‌سیده‌ی ( کۆچ) هه‌روه‌ک خۆت ده‌ڵێیت. کاک شیرکۆ ده‌ڵێت ( سامی شۆرش وه‌کو تهلهفوونی سه‌رجاده‌کان وایه ، تاپاره‌ی تێنه‌که‌یت کار ناکات.ل102) پاشتر هه‌رخۆی ده‌ڵێت( سامی له‌گه‌ڵ قیاده مرکزی بوو، ووتمان وه‌ره بابه چی ئه‌که‌ی له‌وێ ، وه‌ره ئێره تێر و پۆشتهتری ،هاته‌لامان.یه‌ک پاڵتۆی درێژی له‌به‌ربوو لهسهرئهرزهکه ئه‌خشا.ل134) واته کابرا پێشتر شۆرشگێربوو، ئێوهفێری جلی پۆشته‌و خواردنی چهورتانکرد، پاشتریش بوو به تهلهفوونی سه‌رجاده کان . تۆ ده‌ڵێیت ( ده‌بوایه مام جه‌لال پێشتر مووشوری گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بخواردیه، یان ده‌ڵێیت گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره گه‌وره‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات.ل 179) . هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕاپۆرتت بۆ نووسیوه. ئه‌مه هه‌مووی جوانه به‌ڵام تۆ ده‌لێیت ( مانگانه 3000 دۆلاری خانه‌نشینی وه‌زیری، 2 ملیۆن و 300 هه‌زار سه‌رده‌م وه‌رده‌گریت .603 م ئهرزهیهکی وه‌زیریت له‌باشترین شوێنی سلێمانی لهترایکه وه‌رگرتووه. له سویدیش مانگانه 500 کرۆن سۆسیال وه‌رده‌گریت ل113). به بڕوای من ئه‌م هه‌موو موچه‌یه چۆرێک زیاده. ئاخر ئه‌مڕۆ له‌کوردستان گه‌ر گه‌نجێک ، کچ بێت یان کوڕ ، کاتێک داده‌مه‌زرێت به‌لایه‌نی زۆره‌وه 200 دۆلار وه‌رده‌گرێت. گه‌نجێک که‌له‌سه‌رتای ژیانیدایه، هێشتا کۆمه‌ڵێک خه‌ون وهیوای گه‌وره‌ی هه‌یه، که‌چی به‌رێزیشتان که‌به‌ته‌نها ده‌ژین ،مانگانه 5000 دۆلار وه‌رده‌گرن . ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ، تۆمانگانه مووچه‌ی 25 مووچه‌خۆری گه‌نج وه‌رده‌گریت. ئه‌مه له‌حاله‌تێکدا هه‌روه‌ک خۆت ده‌لێیت ( کاتێک وهزیربوویت، زۆرجارلهکۆبوونهوهی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، ئاگات له‌کۆبوونه‌وه نه‌بووه، نه‌تزانیووه باسی چی ده‌که‌ن تۆ خه‌یاڵت لای شیعرێک بووه. ل156.) لهسهردهمیش (هیچ په‌یوه‌ندیت به کاری ئیداریه‌وه نییه ، زیاتر خه‌ریکی نووسینی شیعریت، چونکه ته‌نها به‌رۆژدا ده‌نووسیت.ل131 ). پاشان من تێناگه‌م تۆ هه‌مووی ساڵێک وهزیربوویت ، خانه‌نشینی وه‌زیری بۆ وه‌رده‌گریت؟. خاڵێکی تر پرسی ژنانه. کاک شێرکۆ ده‌ڵێت( به‌شی زۆری به‌رپرسه‌کان له بیره‌وه‌ریه‌کانیاندا باسی ژنه‌کانیان ناکه‌ن.). به‌ڵام زۆرسه‌یره کاک شێرکۆ ئه‌و هه‌موو شیعره‌ی بۆ ژنان نووسیوه، ته‌نها یه‌ک شیعری بۆ نه‌سرین خان نووسیوه، ئه‌ویش لێی نووسیوه پێشکه‌شه به (ن).ل115. ئه‌مه له‌حاڵه‌تێکدا (ن) ناومان له‌کوردیدا زۆره ( نه‌خشین، نه‌رمین،نازه‌نین،ناسک،،). پاشان گه‌ر بشینووسیبایه (نسرین) هه‌ر ناته‌واوبوو ، چونکه نسرین ناومان ئێجگار زۆره. من تێناگه‌م بۆچی نهونوسیوه پێشکه‌شه به خێزانه‌که‌م . ئه‌م شه‌رمه‌ی بۆچییه؟ وابزانم نه‌سرین خان‌یش مافی خۆیه‌تی گه‌ر له‌داهاتوودا پارچه‌شیعرێکی بۆبنووسیت. کاک شێرکۆ زۆر ده‌مێکه داکۆکی له‌مافی ژنان ده‌کات، ئه‌مه‌ش جوانه. وه‌لێ هه‌رخۆی ده‌ڵێت(له‌گه‌ڵاڵه .ئێمه سی که‌س بووین ،ژن و مێردێک نانیان بۆده‌کردین و جلیان بۆ ده‌شۆردین. هه‌رئه‌و ژن و مێرده‌ش ئاویان بۆ سه‌رشاخه‌که بۆسهردهخستین. ل94). ئایا ڕه‌وایه ژنێک له بناری شاخێکه‌وه به‌سه‌تڵ ئاو‌و بۆ کۆمه‌ڵێک پیاو سه‌ربخات؟. ئه‌و کۆمه‌ڵه پیاوه‌ش لهسهرشاخهکه پاڵیان لێدابێتهوهو به‌نووسین داکۆکی له‌مافی ژنان بکه‌ن؟!. خاڵێکی تر که‌سه‌رنجی ڕاکێشام ، زۆرجار کاک شێرکۆ وه‌سفی کاروبه‌رهه‌مه‌کانی خۆی ده‌کات . زۆر وه‌سفی قه‌سیده‌ی (کۆچ) ده‌کات ، زۆر وه‌سفی ده‌نگی خۆشی ده‌کات. به‌ڵام له‌هه‌موو سه‌یرتر، زۆر عه‌جیب وه‌سفی ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌کات. ئه‌مه له‌حاله‌تێکدا کاک شێرکۆ خۆی کتێبه‌کانی له چاپخانه‌ی ڕه‌نج چاپ ده‌کات . جگه له‌ویش کاک ( ره‌ئووف بێگه‌رد ، ئازاد به‌رزنجی) ئه‌وانیش کتێبه‌کانیان له ڕه‌نج چاپ ده‌که‌ن. باشه گه‌ر سه‌رده‌م هێنده ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌بێت، بۆچی خۆتان له‌وێ کتێبه‌کانتان چاپناکهن ؟. هه‌روه‌ک خۆت ده‌ڵێیت یه‌کێتی له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه باشترین یارمه‌تیتان ده‌دات. له‌حاڵه‌تێکدا چاپخانه‌ی ڕه‌نج ، یه‌کێتی نه‌ک یارمه‌تی نادات ، به‌ڵکه به به‌رده‌وامی گرفت و کێشه‌ی بۆ دروست ده‌کات . چه‌ندینجار تووشی سزای پۆلیسی و ئاسایش بوون. به بڕوای من باشترین خاڵی پۆزه‌تیفی سه‌رده‌م ، گۆڤاری ئایینده‌یه. که‌یه‌کێکه له‌گۆڤاره باشه‌کان . هۆکاری سه‌ره‌کیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ برای هێژامان کاک دڵشاد عه‌بدوڵڵا ، چونکه ئه‌و سه‌رنووسه‌ریه‌تی . ئه‌مڕۆ سه‌رده‌م چه‌ندین کێشه‌ی هه‌یه، له‌ڕووی چاپه‌وه زۆر خراپه، به‌شێكی زۆری گۆڤارهکانتان سه‌رف نابن، بگره له‌ڕووی ئیداریشه‌وه زۆرکێشهتان هه‌یه. هه‌ربۆیه به‌شێکی زۆری نووسه‌ران لێتان ناڕازیین. بابێینه سه‌رخاڵێکی گرنگ، ئه‌ویش پرسی زمانی ستانداری کوردی. به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که ئه‌م پرسه بۆته هۆی دروستبوونی گرژی و ناخۆشی له‌نێوان ناوچه‌کانی کوردستان . ئاله‌وکاته‌ی که‌چه‌ندین کێشه‌ی ئاڵۆزوحهساس ماوون هێشتا چاره‌سه‌رنه‌کراون ، که‌چی کۆمه‌ڵه نووسه‌رێکی سلێمانی ، خه‌ریکی قووتکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ن. کاک شێرکۆ ده‌ڵێت ( ئه‌بێ له‌مه‌سه‌له‌ی فه‌رزکردنی زماندا ، وه‌کو فه‌رمانێکی عه‌سکه‌ری فه‌رزبکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی نان له‌گه‌ڵ زماندا بێت ، تۆ ئه‌وه نه‌که‌یت نانیشت نابێ بیخۆیت،ل141). جارێک له‌هیچ شوێنێکی جیهاندا زمان به فه‌رمانی عه‌سکه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا نه‌سه‌پێنراوه ، جگه له توورکیای فاشیستدا. ئه‌م قسه‌یه‌ی کاک شێرکۆ ، وه‌کو قسه‌ی که‌مالیسته توورکهکانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ( یه‌ک میلله‌ت یه‌ک زمان). ئه‌وانیش له‌ڕێگای عه‌سکه‌رو نانبڕینی خه‌ڵکیه‌وه ، زمانی توورکی به‌سه‌رکوردا فه‌رزده‌که‌ن. کاک شێرکۆش داوا ده‌کات شێوه‌ی سلێمانی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستاندا فه‌رزبکرێت ، ئه‌و که‌سه‌شی ڕازی نییه ، نان‌بڕاو بکرێت و به‌فه‌رمانێکی عه‌سکه‌ریش سزابدرێت. ئا له‌وکاته‌ی که‌هه‌زاران کورد لهزنیدانهکانی توورکیان ، چونکه به کرمانجی قسه‌یان کردووه. زیاتر له 3 ههزارگوندی باکور سووتێنراون ، چونکه داوای به‌فه‌رمی بوونی زمانی خۆیان ده‌که‌ن. له‌یلا زانا 10 سال له‌زیندان بوو ، چونکه به کرمانجی قسه‌ی کرد. زیندانه‌کانی ئێران پڕیه‌تی له‌خه‌ڵکی هۆرامان ، چونکه داکۆکی له مافی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌که‌ن. من تێناگه‌م کاک شێرکۆ خۆی بهناسیۆنالیستێکی کوردی داده‌نێت، که‌چی دژی کرمانج و هۆرامی ده‌وه‌ستێته‌وه. ده‌یه‌وێت هه‌روه‌ک چۆن جه‌نه‌راڵه عه‌سکه‌ریه‌کانی توورکیا ، به فه‌رمانی عه‌سکه‌ری زمانی کرمانجی قه‌ده‌غه ده‌که‌ن. له‌باشووریش به‌فه‌رمانی عه‌سکه‌ری هۆرامی وکرمانجی قه‌ده‌غه بکات. ئاخر خۆ عه‌لی کیمیاویش ، به‌فه‌رمانێکی عه‌سکه‌ری کیمیایی کرد به‌سه‌ر خه‌ڵکی هۆرامان و هه‌ڵه‌بجه‌دا ، چونکه به‌عه‌ره‌بی قسه‌یان نه‌ده‌کرد. پاشان من تێناگه‌م ئه‌مڕۆ چه‌ندین وڵاتی جیهان ، چه‌ندین شێوه‌زاریان هه‌یه‌و که‌سیش ناڵێت ئه‌مانه نه‌ته‌وه نینن. له نه‌رویژ دوو شێوه‌زمان هه‌یه ، هه‌ردووکیشیان ره‌سمین . چین به زلهێزێکی جیهان ده‌ناسرێت زیاتر له 50 شێوه‌زاری چینی هه‌یه‌و هه‌مووشیان ره‌سمین ، له‌هیندستان که وڵاتێکی مه‌زنه جگه له هندی و ئینگلیزی، 21 شێوه‌زاری تری ره‌سمی هه‌یه. که‌سیشیان نکوولی له نه‌ته‌وه‌یی که‌سی تریان ناکات. ئایا گه‌ر هۆرامیه‌ک یان بادینیه‌ک داوابکات به‌زمانی خۆی بنووسێت و بخوێنێت ، ئه‌مه تاوانه؟؟!!. تۆخۆت له سوێد ژیاوی ده‌زانیت که منداڵانی کورد بۆیان هه‌یه به‌زمانی دایکیان بخوێنن، چونکه مه‌سه‌له‌ی زمان په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه. ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی زمان پێش هه‌مووشتێک له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه سه‌یری بکرێت ئینجا له‌ڕووی سیاسیه‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌مارگیری و ناوچهگهریهکی شۆڤێنیانه نییه ، ئێوه دژی شێوه‌زاره‌کانی تر ده‌وه‌ستنه‌وه؟ . به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری سلێمانی ، به‌شێوازێکی ئێجگار نزم و ناشرین له‌دژی بادینی و هۆرامی زمان ده‌نووسن . ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت. ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێزت کردووته ، له وڵاتی سوێد که هه‌ڵگری پاسپۆرتیانی ، سزای له‌سه‌ره ، چونکه ده‌چێته قاڵبی راسیزمه‌وه. که‌سێک خۆی به ناسیۆنالیست بزانێت ، ده‌بێت هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستانی خۆش بووێت ، ڕێز له فه‌رهه‌نگ و زمانیان بگرێت. ئاخر خۆ کوردستان به‌س ته‌نها سلێمانی نییه . له‌کۆتاییدا هیوادارم چ کاک شێرکۆبێکه‌س چ هه‌وادارانی به سنگێکی فراوانه‌وه سه‌رنجه‌کانمان وه‌ربگرن.955 ده‌قیقه له‌گه‌ڵ شێرکۆبێکه‌س دا. هه‌ڤپه‌یڤین و ئاماده‌کردنی شێرزاد هه‌ینی. چاپخانه‌ی تیشک. کوردستان . 2008.