له نێوان شه‌ڕی پاڵێوراوانی سه‌رۆکۆمارییدا
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌حمودی ئه‌حمدینه‌ژاد مشتومڕێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌رایه‌كی شایان باس له نێوان له لایه‌كه‌وه لایه‌نگرانی مه‌هدی كه‌ڕووبی و میرحوسه‌ین موسه‌وی و له لایه‌كی دیكه‌وه له لایه‌ن لایه‌نگرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌یدا بووه. تا ئێره هه‌موو ئازادیخواز و دیموكراتخوازێكی هۆشیار تێ ده‌گات كه كێشه‌كه له نێوان باڵه جیاوازه‌کانی بازنه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامییدایه كه به ته‌بیعه‌تی حاڵ هه‌ریه‌که و گه‌ره‌كیه‌تی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی له ده‌ستدا خۆیدا بێت.
ئه‌و كێشه‌یه چه‌ندیش جێگای خۆشحاڵیی بێت، له ڕاستیدا پێوه‌ندیه‌كی به ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی سیاسیی جیددیه‌وه بۆ ده‌سته‌ڵاتی ئێستای ئێران نییه.
هه‌مووان ئاگادارن له ٤٢٣ كاندید ته‌نها چوار دانه پاڵێورا. هه‌موو ئه‌وانه ده‌رچووی حه‌وزه‌كانی قوم و شاگردی ئیمام خومه‌ینی و وه‌فاداریی قانوونی ئه‌ساسی ئێران و كۆماری ئسیلامیی ئێرانن. له ژیانی سیاسییاندا خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی كلیلی بوون. هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان به خوێنی گه‌لانی ئێران، به‌تایبه‌تی كوردستان، سووره.
ئه‌و چوار كه‌سه هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك نمایینده‌ی توێژێكی تایبه‌تی ده‌كه‌ن له ناو بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات له لایه‌ك و له ناو چوارچێوه‌ی ئێرانیانی وه‌فادار به كۆماری ئیسلامیی. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان به پێی هه‌ر یاسایه‌كی نووسراوه و نه‌نووسراوه مافی هه‌وڵدانیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی هه‌یه. كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه له ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا ناوخۆییه و پێوه‌ندیه‌كی ئه‌وتۆی به ئێرانیانی ده‌ر له‌و وه‌فادارییه‌وه نییه.
ئه‌وی سه‌رنج ڕاكێشه هاتوهوریای ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه به هۆیه‌ك یان زیاتر خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌زانن. ئه‌و لایه‌نانه دوو به‌شن، لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی غه‌یره‌ئێرانی كه ئه‌مه‌ریكا و ئورووپا هه‌ره گرینگیانن. لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌و ئێرانیانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی كۆماریی ئیسلامیی ئێران ده‌زانن.
ئه‌مه‌ریكا و ئورووپا له‌مێژه كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان قبووله و گرفتی ئه‌وان هیچ پێوه‌ندیه‌كی به‌و هه‌موو كوشتار و وێرانكردنه‌وه نییه كه نوێنه‌رانی ئه‌و كۆماره له سی ساڵه‌ی ڕابردوویاندا كردوویانه. ئێرانیه‌كان، به هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه، مه‌ڕێكی قوربانین كه ئه‌مه‌ریكا و جیهانی ئورووپای خۆرئاوا بێ یه‌ك و دوو ده‌یانده‌ن به ئه‌ردا.
هه‌ندێک له‌و ئێرانیانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆنی كۆماریی ئیسلامیی ئێران ده‌زانن به هه‌موو ئهقڵێکیانهوه که خۆیان لێی ڕازیین، چاوه‌ڕووانی شۆڕشی سپی و مهخمهڵیان له‌و خۆپیشاندانانه هه‌یه. ناحاڵییبوون له سیاسه‌ت هه‌رگیز له‌وه زیاتر نابێت.
ئه‌وانه‌ی به وردیی له سیاسه‌تی ئێران ده‌ڕووانن ده‌زانن كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی نوێنه‌رانی كۆماری ئسیلامیی ئێران، به سهفهرهكانیانهوه بۆ شاره‌كانی كوردستان، كه ته‌نها له كاتی وادا ئاوڕی لێ ده‌ده‌نه‌وه، پێش هه‌ر شتێك و به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه بوو كه تا زۆرتری ئێرانیه‌كان ده‌نگ بده‌ن باشتر. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌نگدان مه‌شروعیه‌ت به هه‌بوونی كۆماری ئیسلامی ئێران و به نماییندهگانی ئه‌و كۆماره ده‌دات. ئاخافتنه‌كانی ئهحمهدینهژاد، كه‌ڕووبی و ڕه‌زایی و موسه‌ویی و لایه‌نگرانیان ئه‌و ڕاستییه ڕوونتر ده‌كاته‌وه. له پله‌ی دووهه‌مدا بێگومان هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه مافی خۆیانه بۆ ده‌نگی زیاتر بۆ خۆیان ته‌ڵاش بكه‌ن، که دیاره کردویشیانه.
به‌ڵام ئایا ئه‌ی كه‌ڵه‌ك و فێڵ و ساخته‌بازیی هیچ ڕۆڵێكی نییه؟
ڕژێمێك كه به كوده‌تایه‌كی خوێناوی له هه‌موو به‌ره‌ی چه‌پ و لیبرال و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان هاته سه‌ر حوكم، ڕژێمێك كه به ده‌یان هه‌زار له باشترین كه‌سانی ههڵسووراومان و له خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی ناچه‌كداری ئێمه‌ی كوشتووه، به ده‌یان هه‌زار كه‌سی فڕێداوینه زیندانه‌كان و ته‌نانه‌ت له ئهسپاردنهوهی مهیتهكانیشیاندا درێغیی كردووه، كه له‌و سی ساڵه‌دا وه‌ك هه‌ر ڕژێمێكی دیكه‌ی ئێران سامانی كوردستانی به تاڵان بردووه، كوردستانی له دانیشتووان كردووه به زیندان و به ئه‌نقه‌ست له هه‌موو پێشكه‌وتنێكی وه‌دوور ڕاگرتووه و سه‌دان و بگره هه‌زاران تاوانی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه كردووه، بێگومان ده‌توانێت كه‌ڵه‌ك بدات و فێڵ و ساخته‌بازیی بكات و ده‌شیكات. كه‌ڵه‌ك و فێڵ و ساخته‌بازیی به‌شێكی گرینگه له‌ژیان، له تاكتیك و له ستراتیژیی ئه‌و.
ئه‌و ڕژێمه سی ساڵه تۆتالیتاره، دیكتاتۆری مه‌زهه‌بییه و ڕه‌فتار فاشیسته. ئه‌و ڕژێمه له‌سه‌ر كوردستان درێژه به داگیركردنێك ده‌دات كه سه‌دان هه‌زار كوردی تیادا له ناوچووه‌و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌یبینین.
كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت هێنده زرینگ بێت كه ئازادیخوازان و دیموكراتیخوازان، به كوردستانیان و ئێرانییه‌وه، ناچار بكات له نێوان مه‌رگه‌مووش و دهردهمهرگدا هه‌ڵبژێرن پاشان بێت و شه‌رعیه‌تی هه‌بوون به‌خۆی بدات و كه‌سیه‌كه بكات به كه‌یسی ئه‌م ناو ئه‌و و ئه‌وجا قوربانیی و تاوانكار بكه‌ونه وتاخێكهوه.
دیاره ژماره‌یه‌ک له به‌شداربووانی ئه‌و خۆپیشاندانانه ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی دژ به ڕژێمن و هیچ یه‌کێک له‌و پاڵێوراوانه‌یان ناوێت و به هیوای ڕووخان یان به هه‌ر حاڵ گۆڕانکارییه‌کی جیددیه‌وه سنگیان ده‌ده‌نه به‌ر گولله. ئێمه هه‌میشه به به‌رزیه‌وه له‌و که‌سانه و له نموونه‌کانیان ده‌ڕووانین، به‌ڵام رووناکبیران و کارگێرو هه‌ڵسوراوانی ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌كوو لایه‌نگری موسه‌وی و ڕه‌زایی و كه‌ڕووبی له‌سه‌ر جاده‌كان دژایه‌تی ئهحمهدیژهنهژادیهكان ده‌كه‌ن به روونی دژایه‌تی بۆچوونه‌کانی مه‌هدی کهڕووبیان کرد کاتێک ئه‌و هێندێک باسی “مافی قه‌ومه‌کانی ئیرانی” کرد و زوو ده‌رکه‌وت که شه‌ڕی ئه‌وان پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیی ناوخۆیانه‌وه هه‌یه. به‌و شێوه‌یه نه دۆستی گه‌لانی ئێرانن، نه‌ده‌توانن دۆست بن و نه كه‌متر له ئهحمهدینهژادیهكان ڕه‌ق ده‌بن كاتێك كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه‌ی كوردستانیی هه‌روه‌ك هه‌موو كاتێكی دیكه ئه‌وه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه بێت كه داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك له‌سه‌ر خاكی ئازادكراوی كوردستان ده‌كه‌ین و بۆی تێده‌كۆشین. كوردستانییان له‌وه‌وه ده‌ستیان پێكردووه كه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای داگیركه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته له كوردستان ده‌كه‌ن. ئێمه داوا له دانیشتووانی کوردستان ده‌که‌ین به وریایی و هۆشیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و خۆیان نه‌که‌ن به سووته‌مه‌نی شه‌ڕی ناوخۆی یه‌کێک له‌و پاڵێوراوانه که سه‌رئه‌نجام هه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران تیایدا براوه‌یه. کوردستانیان ده‌توانن له خۆڕێکخستن، له به‌هێزکردنی ڕیزه‌کانی ناوخۆ، له زانیاری کۆکردنه‌وه و له ئامانج ڕوونیی و ستراتیژ ڕوونییدا شۆڕشگێڕ بن. زوو یان دره‌نگ پاش دامرکاندنه‌وه‌ی به‌شێک له‌و هه‌راوهوریای ده‌سته‌ڵاته که ئێستا سه‌روبنی دیار نییه، باشتر تێده‌گه‌ین کام ڕێگا هه‌ڵبژێرین. گه‌لی ئێمه تا ئێستا فره قوربانیی داوه. ئێستا له‌م کاته‌دا وه‌ختی قوربانیی دان و کاری په‌له نییه.
هاوكات ئێمه‌ی كوردستانیی بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئێرانیانه‌دا هاوخه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر ده‌بین كه به‌كه‌متر له دیموكراسیی و ئاشتیخوازیی ڕازیی نیین و كه به ڕوونیی، به مافی بڕیاردانه‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس، هاوپشتی خه‌باتی ئازادیخوازیی كوردستانن. کوردستانیان هه‌میشه له مێژوودا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه و سه‌نگی مه‌حه‌کیان ناوێت.
ڕێبوار ڕه‌شید
١٥/٦/٢٠٠٩