
قه‌ده‌غه‌کردنی لیستی هیوا یه‌که‌م ڕیکڵام بۆدیموکراسی
faraidun_73@hotmail.com
11..06.2009
مانگی ته‌موز ده‌چینه ناوهه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان له‌ئه‌مڕۆشه‌وه به‌پێی قسه‌ی زلی سه‌رکرده‌درۆزنه‌کان و ته‌متومانی ڕاگه‌یاندنه‌کان بێت ،خه‌ریکه ده‌بین به‌ژێرشه‌پۆلی دیموکراسییه‌وه،هه‌مووشمان شای و لۆغانمان ده‌ستپێکردووه،کێش بێت حه‌زنه‌کات سه‌رکرده‌وسیاسییه‌کان ئه‌م جاره هه‌نگاوێک له‌کلتوری دیموکراسی نزیک و له‌نه‌هه‌ماتیه‌کانی دوێنی دوورمان خه‌نه‌وه.؛
دواهه‌واڵی لیژنه‌ی کۆمسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لیستی هیوا واته لیستی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌وکیهانه بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان ،لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی قه‌واره‌ی سیاسی له لیستی هیوا ،ده‌ستێوه‌ردانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی یه له‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌تکردنی پرۆسه‌که‌یه به‌ده‌ستی خۆمان.؛
هه‌مووفشاره‌کانی سه‌رلیستی هیوا به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌وڕێکخراوه‌یه له‌سه‌رخه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوون ونزیک وهاوته‌رییبوونی ستراتیژوئامانجه‌که‌نیانه له پارتی کرێکارانی کوردستان له‌کوردستانی باکور.ئه‌م هاوسوزو هاوته‌ریبیه ته‌نها به تیۆریزه‌کردنه نه‌وه‌ک له‌مه‌یدانی پراکتیک،به‌ڵام هه‌رکه‌ووتۆته به‌رده‌م گوشاره‌ناوخۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ؛ئه‌م ڕێگایه له‌سیاسه‌تکردن له‌ناوکایه‌ی سیاسه‌تی کوردی دا له‌مێژه بوونی هه‌یه له‌سه‌رجه‌سته‌وپاکتاوی لایه‌نی به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌سیاسییه‌کان کاری سیاسی خۆیان ده‌به‌نه‌پێشه‌وه،ئه‌م فۆرمه‌له له‌سیاسه‌تکردن ته‌نها کورد له‌ناوچه‌که‌دا متمانه‌وپشتی پێبه‌ستوه،باشه‌بۆئێمه‌له‌ناو کایه‌ی هه‌ڵبژاردن پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی وحیزبه‌که‌ی بکه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ی دیموکراسی ،پارتی چاره‌سه‌ر باره‌گای پێداده‌خرێت ده‌ڵێن چه‌کداره‌ومایلی پارتی کرێکارانی کوردستانه،به دووسه‌د عه‌ریزه‌وداواکاری جا مۆڵه‌تی حیزبی پێنادرێ؛؛، بودجه‌ی پێ‌نادرێت ودژایه‌تی به‌رچاوو ده‌کرێت ده‌ڵێین به‌پێی پێوه‌دانگه‌کانی هه‌رێم کارناکات و زیاده‌ڕۆی له‌کاری سیاسی خۆی ده‌کات؛هه‌موو ئه‌م به‌هانانه بۆڕووتکردنه‌وه ولێسه‌نده‌نه‌وه‌ی مافی سیاسی له پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی ته‌وجیهی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و ووڵاتانی ناوچه‌که‌یه بۆسه‌رانی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردستان.ئه‌ی ئیدی خه‌ڵکی کوردستان چۆن گوێ له‌فرۆشتنه‌وه‌ی درۆ زله‌کانی سه‌رانی خۆی بگرێت،چۆن لاف و گه‌زازی دیموکراسی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی بوونی سه‌رکرده ئۆپۆرتۆنیسته‌کان به‌درۆی شاخدار وه‌سف نه‌کات که‌له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه پێمانی ده‌فرۆشن.؛
کوردی باکور 29.مارسی 2009 له بن ده‌ستی ڕژێمی تورک‌دا له‌ژێرچه‌تری پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێخست،ده‌وڵه‌تی تورک نه‌ی توانی ئه‌ومافه‌ی لێبسه‌نێته‌وه .به‌ڵام پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی له سه‌رخاکی خۆی،له‌ناو گه‌لی خۆی، به‌فشارو پیلانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی خودی کورد له‌سه‌ره‌تایترین مافی خۆی که‌به‌شداریکردنه له‌هه‌ڵبژاردن ته‌ریک وبایکۆت ده‌کرێت،؛
ئێ پارتی چاره‌سه‌ر نه‌خاوه‌نی باره‌گایه‌و نه قه‌ندیلی به‌ده‌سته‌و نه‌هێزی زه‌به‌لاحی سه‌ربازی هه‌یه،ئیدی چۆن ترس وهه‌ستیارێکی ئه‌م پارته بووه‌ته کابوس بۆده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ،به‌ڵی ئێمه ده‌زانین فاکته‌ره‌کان ده‌ره‌کین. دواکاری و فشاره‌کان له‌ژێرگاریگه‌ری ووڵاتانی ناوچه‌که‌دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆخودی سه‌رانی کورد ناهه‌ڵوێستی وبچووکبوونه‌وه‌یانه تا ئاستی دارده‌ستی بۆووڵاتانی ناوچه‌یی ،که‌به‌خێرایی و ئێکسپرێسی ده‌که‌ونه به‌رده‌م داوکاری و فه‌رمانه‌کانی ووڵاتانی ناوچه‌یی و دژایه‌تی کردنی کورد به‌بێ گه‌ڕان به‌دوای ئێلته‌رناتیفی تردا .؛هه‌موان بێ شک ئه‌وه‌ده‌زانین که‌لیسته که‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی نابێته خاوه‌نی سه‌نگێکی کاریگه‌ر له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مانی نوێ‌دا ،به‌ڵام ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لیستی هیوا وبه‌شداریپێنه‌کردنی ئه‌و لیسته، هۆڵی په‌رله‌مانی داهاتوو شه‌رمه‌زارو بێ متمانه ده‌کات له‌به‌رده‌م هه‌رتاکێک گه‌ربیه‌وێت به‌ڕاشکاوانه دیموکراسی و گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌کوردستان شه‌ن و که‌وبکات؛
مێژووهیچ کات خۆش نابێت له پیلان وکارنامه‌ی ڕه‌شی هێزوبزووتنه‌وه‌سیاسی یه‌کانی جیهان .له‌به‌رئه‌وه واباشتره چیتر سه‌رانی کورد دوورتر بڕوانێته گه‌مه‌ی ئیقلیمی و پشتکردنه هیزی گه‌ل ،خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێت هه‌رێمه‌که‌یان به‌ماڵ و به‌خوێن بپارێزین و په‌ره‌ی پێبده‌ن و له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌ئاڵۆزه‌کانی ناوچه‌که داشی خۆیان بجوڵێنین و په‌یوه‌ندیه سیاسی ودیبلۆماتییه‌کان ببه‌نه پێشه‌وه. به‌ڵام نه‌ک گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن وپرسی دیموکراسی تێکه‌ڵ به‌کارتی ژێرببه‌ژێری موخابه‌راتی ئیقلیمی بکرێت و خۆمان له‌به‌رده‌م ئه‌وهێزانه بچوک وبچووکتر که‌ینه‌وه. ئه‌تککردنی دیموکراسی به نرخی دیموکراسی به‌خه‌ڵکی کوردستان بفرۆشینه‌وه؛؛.؛