
عیشقی تۆ….. گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
Closed
ئه‌و ساڵانه‌ی ساویلکه بووم
به‌دووی عه‌شقێکی وێڵ که‌وتم
چاوه‌ڕوانی
خوونچه گوڵی باخی تۆ بووم
یه‌که‌م شیله‌ی عیشق و جوانی
له نێو خانه‌ی دڵما دانێی؛
ئه‌زیزه‌که‌م
گه‌ر له ڕۆژێکی نوێ‌دا
له گه‌ڵ کازیوه‌یادا گه‌ڕایته‌وه
به‌ڵێن ئه‌ده‌م پێڵوی چاوم بۆ ڕابه‌خه‌م..
خۆشه‌ویستم
عه‌یامێکه له من دووری… دڵنیابه
بۆ چرکه‌یه‌ك له بیر ناچی
خۆ ده‌زانی
ساتێ بێ تۆ ئۆقره ناگر‌م؛
له‌بیرت دێ ئه‌و ڕۆژانه‌ی
که تۆم ده‌دی.. وه‌کو ساوا
گڕو گاڵم لێ ده‌باری
وه‌کو لاو لاو
به جوانیتا هه‌ڵ ده‌زنام؛
هه‌ی سێوه کچ
ده‌روێشێکی نێو خانه‌قای ئه‌ڤینت بووم
سه‌رده‌مانێ به‌دووی سه‌داو هه‌وارگه‌ی
پڕ له نووری تۆدا وێڵ بووم
Gashbir@hotmail.com
14/02 / 2007
پێشکه‌شه به‌و عاشقانه‌ی که له خۆشه‌ویسته‌کانیان دوورن