
ڕۆژی خۆشه‌ویستی جیهانی( ڤاڵانتاین) چی به کورد به‌خشیووه !!!…. گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
ڕۆژی 14/2 هه‌موو ساڵێک یادی خۆشه‌ویستیه له سه‌رانسه‌ری جیهان . مێژووه که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان (700) ساڵ دوای زاین. له‌سه‌رده‌می قه‌یسه‌ری ڕۆمیاکان بوو خۆشه‌ویستی به هه‌موو جۆرێ قه‌ده‌خه بووه چونکه خۆشه‌ویستی وا له مرۆڤ ده‌کات شه‌ڕنه‌کات و نه‌رموو نیان بێت ڕێز له هه‌موو که‌س بگرێت و دان به بونی هه‌موو که‌سدا بنێت، به‌ڵام قه‌یسه‌ر ویستوویه‌تی هه‌موو دونیا داگیر بکات له‌به‌ر ئه‌م هۆیه یاسایه‌کییان ده‌رکردوه که خۆشه‌ویستی قه‌ده‌خه بێت وه هه‌ر که‌س عاشق بێت ئه‌کوژرێت. به‌ڵام له وکاته‌دا قه‌شه‌یه‌ک هه‌بووه که ناوی (سان ڤاڵانتاین) بووه که به دزیی یه‌وه هه‌موو کوڕ و کچه عاشقه‌کانی له یه‌کتری ماره‌ده‌کرد، ڕۆژێک پاشای ڕۆم به‌مه ده‌زانێت فه‌رمان ده‌رده‌کات که بیگرن و بیکوژن .به‌لێ ڤاڵان تاین ده‌گرن و له ڕۆژی 14/2 دیکوژهن. ئیتر عاشقه‌کان ئه‌و ڕۆژه‌یان په‌سه‌ند کرد به رۆژی خۆشه‌ویستی هه‌موو ساڵێک له‌و کاته‌دا گوڵی سووریا‌ن ده‌گۆڕییه‌وه و جلوبه‌رگی فریشته باڵداره‌کان له‌به‌رده‌کرد، وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ڤاڵانتاین که خۆی ئه‌کات به قوربانی له پێناوی خۆشه‌ویستی، ئیدی له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م یاده به‌رده‌وامه؛
بێگومان کوردیش خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینی خۆشه‌ویستیه وه چه‌ندین داستانی گه‌وره‌مان هه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی وه‌ک (شیرین و فه‌رهاد) و ( مهم و زین) و ( خه‌ج و سیامه‌ند)و هیتر…که جێگه‌ی باسه له ناو میلله‌تانی تری دونیا. به‌ڵام به‌داخه‌وه کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا و بیر‌و باوه‌ڕی کۆنه په‌رستی تاڕدهیهکی زۆر گرفتیان له به‌رده‌م خۆشه‌ویستی دروست کردوه، ئه‌مه‌ش تێنه‌گه‌یشتنه له باره‌ی خۆشه‌ویستی چونکه که که‌سێک عاشق ده‌بێت ئیتر هه‌ست به بونی خۆی ده‌کات ڕێزی به‌رامبه‌ر ده‌گرێت خوڕه‌وشتی خۆی ده‌گۆڕێت له ماڵه‌وه و له ده‌ره‌وه هه‌میشه له دونیای ئه‌ندێشه‌دا ده‌ژی ئیتر هه‌ر دڵی لای که‌سی به‌رامبه‌ره که ئێستا ده‌بێت چۆن بێت سه‌رمایه‌تی گه‌رمایه‌تی کاره‌بایان هه‌یه له وانه‌کاندا باش بووه یان نا ئاخۆ ماڵه‌وه‌یان پیان زانیوه یان نا، هه‌میشه حه‌زده‌کات لێ نزیک بێت و یاوێتهی یه‌کتری ببه‌ن، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش هه‌روه‌ها جا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌کی پاک بێت، چونکه ئێستا به داخه‌وه هه‌موو شته‌کان بوون به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت یاخود له‌به‌ر سه‌روه‌ت و سامانه یان هه‌نده‌ران یان زۆر شتی تر. بێگومان ئه‌ڤین شتێک نیه باس بکرێت یان وه‌سف بکرێت چونکه زۆر له زاناکان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی بکات واته لێی تێنه‌گه‌شتووه. چونکه ده‌ڵێن ئه‌وه خۆشه‌ویستیه که مه‌حاڵ به‌چۆکا دێنێت. ئه‌گه‌ر تۆزێک باسی لایه‌نه دهرونێکهی بکه‌ین بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که کورد چه‌ند عاشقانه ڕۆ چووه به ناو که‌ناره‌کانی عه‌شقا زۆر کات بیستومانه که فڵان کور یان کچ خۆی سوتانووه له پێناوی خۆشه‌ویسته که‌ی خۆی کوشتوه یان زۆر کات ده‌بینین که که‌سێک توشی دیارده‌ی ده‌روونی بوه کاره‌ساته‌که‌ی چیرۆکی خۆشه‌ویستیه . به داخه‌وه خۆشه‌ویستیش بۆ کورد ده‌ردێکی تره زۆر کات بۆته هۆی قوربانی بوونی سه‌دان کیژۆڵه‌ی کوره له‌به‌ر دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگاو ئاین. به‌ڵێ مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی هه‌زار ڕه‌حمه‌تی لێبێت له فهلسهفهتی دڵداریدا ئه‌فه‌رمێ { که جۆگا تێکه‌ڵی چه‌م بێ ، چه‌میش تێکه‌ڵ به ده‌ریا بێ ،شه‌ماڵیش پڕ له هه‌ستی بێ ، نیه شت تاکو ته‌نیا بێ ، } ، وه په‌یامێکی هاوڕێیانه‌م هه‌یه بۆ ده‌رهێنه‌ره کورده‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه چیرۆکی دڵداریمان زۆره بیکه‌ن به فلیم و پیشانی هه‌موو دونیای بده‌ن که کورد چه‌ند داستانی خۆشه‌ویستی هه‌یه ، وه‌لێ ئێمه ئه‌وه‌نه کێشه‌مان هه‌یه نامان په‌رژێته سه‌ر ئه‌ڤین.
Gashbir@hotmail.com
12/02/2008