دادوه‌رێك له نێوان لیستی گۆڕان و كۆمپانیای گۆران‌دا!
ئه‌و دوو ووشه‌یه ئه‌گه‌ر لێی ورد بینه‌وه به‌قه‌د ئه‌رز و ئاسمان جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه، كۆمپانیا له كوێ! لیست له كوێ!.
هه‌موومان ده‌زانین كۆمپانیا ئیشی به‌رهه‌م هێنان‌و كاركردن‌و به گڕخستنی به‌رنامه‌ی جۆراو جۆره، چ كۆمپانیایه‌كی بچوك بێت یان گه‌وره ، هه‌ر حسێبی كۆمپانیای بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام كۆمپانیایه ئه‌بێت مه‌رجی یاسای تێدا بێت تاوه‌كو به چاوی كۆمپانیاوه ته‌مشای بكه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌موومانیش ده‌زانین لیست چیه و به‌چیش ده‌وترێت لیست، نابێت بیرمان بچێت لیست هه‌یه هی ناو نوسینه، لیستیش هه‌یه نمره‌ی خوێندكاری تێدا تۆمار ده‌كرێت و لیستیش هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت باسی لێوه بكه‌م ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ خوا تۆزێكیش خوێنه‌واری هه‌بێت‌و پیت به پیت ده‌توانێ كۆمپانیای گۆران له لیستی گۆڕان بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاوێلكه‌شی له چاودا بێت ئه‌و په‌ڕی ووشه‌یه‌ك یان دوانی تێكه‌ڵ بكات‌و ماناكه‌ی بگۆڕێ. به‌ڵام به داخه‌وه دادوه‌رێك ته‌ماشای ڕیكلامی سه‌ر دیواری دادگاكه‌ی كرد بوو، له ڕیكلامه‌كه‌دا نوسرا بوو كۆمپانیای گۆران بۆ……ئه‌و دادوه‌ره كه‌وته ناو ئه‌و ڕیكلامانه هه‌مووی له‌سه‌ر دیواره‌كه كرده‌وه و پارچه پارچه‌ی كرد ووتی" خۆتا ئاگری شه‌ڕه‌كه‌تان گه‌رم كردووه و ئه‌تانه‌وێت دادگاكه‌ی ئێمه‌ش بكه‌نه به‌شێك له‌و شه‌ڕه‌یه" زۆر به داخه‌وه ئه‌و دادوه‌ره‌یه ئه‌مه‌نده به په‌له خوێندبوویه‌وه وایزانی بوو ئه‌و ڕیكلامه نوسراوه لیستی گۆڕان.
دیسانه‌وه زۆر به داخه‌وه ئه‌ڵێم ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی خوێنه‌واریه‌كه‌ی دادوه‌ری داگایه‌ك بێت ئه‌بێت چی ئومێدێكی لێ به‌دی بێت و خه‌ڵكی چۆنیش دڵی پێ خۆش بێت! له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ته‌واوی دادوه‌ره‌كانی دادگاكان كه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن به كاری خه‌ڵكه‌وه ، به‌ڵام چوار دادوه‌ری به‌و شێوه‌یه ده‌بینی بۆیه نه‌ك دادوه‌ره‌كانی تر به‌ڵكو دادگا و هه‌یمه‌نه‌ی دادگاتیش له‌به‌ر چاو ده‌كه‌وێت، بۆیه من ده‌پرسم ئه‌مه حاڵی دادوه‌ری دادگایه بێت ئه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی فه‌قیر و قوڕ به‌سه‌ردا بكات كه تۆزێك پێی لار بووبێت؟ ئه‌ی ئه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاو باش و خاوه‌ن شان و شه‌وكه‌ته‌كاندا كه دوێخانه‌كانیان پڕن له نه‌خوێنه‌واره‌كانی وه‌ك ئه‌و دادوه‌ره‌یه. بریا ئه‌گه‌ر چاوی زه‌عیف بایه ڕه‌نگه ئاسایی بوایه و بیانووی ئه‌وه‌مان بۆی ده‌دۆزیه‌وه كه چاوێلكه‌كه‌ی له‌ماڵ له بیر چووه‌و چاوه‌كانی گۆمپانیای كردووه به لیست ، به‌ڵام چاویشی زه‌عیف نه‌بووه و دوایش خۆی وه‌ك پاڵه‌وانێك نیشانداوه تاوه‌كو ئاشكرا بووه كه ئاشكرا بووه هه‌ڵه بووه، پێشینان ئه‌ڵێت" ده‌ست بنێ به‌سه‌ر كڵاوه‌كه‌ی خۆتدا تاوه‌كو با نه‌یبات، بۆیه ئه‌ویش كڵاوه‌كه‌ی با بردی به‌ڵام دوای ده‌ستی ناوه بان كلاوه‌كه‌ی خۆیدا".
له ده‌یان لاوه و هه‌ر لیستێك هه‌ندێك پێشنیاری هه‌یه، یه‌كێك له پێشنیاره‌كان داداوی سه‌ربه‌خۆی دادگاكان‌و سه‌ربه‌ستی دادوه‌ره‌كان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاردان ، پێم وایه ئه‌مه هه‌مان دروشمی ساڵی 2005 بوو كه پێشتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌تیش كرا له‌كوردستاندا، ئه‌و كاتیش ئه‌م دروشمه لێدرایه‌وه، به‌ڵام وه‌ره ته‌ماشا بكه و بزانه ئه‌مچوار ساڵه چه‌ند بڕیاری ناعادیلانه دراوه و چه‌ند بڕیاری یاسایانه دراوه، بزانه بڕیاری یاسای به‌سه‌ر چ چینێكدا ده‌رچووه و بڕیاری نایاسای بۆ كام پیاو باش ده‌رچووه و دواتر نه‌شگیراو كه‌سیش پێی نه‌وتووه ژێر چاوت كلی پێوه‌یه. ئیتر چۆن دڵ به‌رنامه‌ی ئه‌م حكومه‌ته خۆش بكه‌م.
یه‌ك قسه هه‌یه دیسانه‌وه لێره‌شدا ده‌یكه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بڕیار كوردستان چوار ساڵی دره‌نگتر ئازاد بكرابایه ، به‌ڵام چوار كه‌سی بڕوانامه درای وه‌ك دكتۆر به‌رهه‌م‌و هۆشیار زێباری‌و كه‌مالی سه‌ید قادر و فلان و فسار له‌سه‌ره‌تاوه بیان هێنایه‌وته‌وه بۆ كوردستان‌و چوار ڕۆژنامه‌ی وه‌كو هاوڵاتی‌و ئاوێنه و ئاسۆیانیش له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونیان دابمه‌زرانایه و تاوه‌كو ئه‌وان ڕاستیه‌كان پێ نه‌گه‌شتایه ئه‌و ڕۆژنامانه‌یه ڕاستیه‌كانیان وه‌كو ئێستا بخستایه‌ته به‌رده‌ستیان، ئه‌نجا ده‌مان بینی كوردستان ه‌ل جیاتی غه‌رقی گه‌نده‌ڵی به‌شێكه به هه‌شته‌كه‌ی ئه‌و دنیا كه تاوه‌كو ئێستا به چاو نه‌یدوه‌و باسیشی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك زێده‌ڕۆیم نه‌كردبێت و بێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆم ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم ئه‌بێت سیسته‌م داوه‌ری بگۆڕێ، گۆڕانێك بێت كه ئه‌وان ببنه نمونه‌و به‌دوای ئه‌وانیشدا ده‌زگا گرنگه‌كانی حكومه‌ت، چونكه دادگا بوونی كۆمه‌لًگه‌یه‌كی یاسایه ،ئه‌گه‌ر دادگایه‌ك دادوه‌رێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی تێدا بێت، ئه‌بێت سبه‌ی منێك كه تاوانم نه‌بێت‌و بچمه به‌رده‌ستی چی یاسایه‌كم به‌سه‌را بسه‌پێنێت. حكومی ئه‌وه بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ر جێدێڵم.