ڕیفۆرم له تواناکاندا
سیسته‌می فێرکاری دیموکراتی له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤی دیموکرات و بیرکه‌ره‌وه په‌روه‌رده بکات، مرۆڤی خاوه‌ن به‌هره که ئه‌م توانایانه‌ی هه‌بێت:
• توانای بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه
• توانای داهێنان
• توانای ده‌ستپێکردن و ده‌ستپێشخه‌ری
• توانای چاره‌سه‌ری گیروگرفت
• توانای بڕیاردان
• توانای مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کانی ناخی مرۆڤداخوێندن له وڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، مرۆڤ به‌و ئاراستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نابات. سیسته‌می سیاسی له وڵاته تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆره‌کانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا نایه‌وێت مرۆڤێک، که توانای بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هه‌بێت، په‌روه‌رده‌بکات. به‌پێچه‌وانه‌وه، مرۆڤی گوێڕایه‌ڵ و به‌ڵێ– وته‌نی په‌روه‌رده ده‌کات. سیسته‌مه‌که هه‌ره‌میه له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه. تا له‌سه‌ره‌وه بیت توانای ده‌سه‌ڵاتت زیاتره و ده‌نگت زیاتر له‌ناو سیسته‌مه‌که‌دا ده‌بیسترێت. له سیسته‌می فێرکاری دیموکراتیدا، قوتابی و خوێندکار خاوه‌ن ده‌نگن، سیسته‌م گوێیان لێده‌گرێت، هه‌ر بۆیه متمانه‌یه‌کی زۆریان به سیسته‌مه‌که هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو کات پارێزگاری لێبکه‌ن و پێشیبخه‌ن.
سیسته‌می فێرکاری کوردستان ده‌بێت ئامانجه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی بیرکه‌ره‌وه، داهێنه‌ر، ده‌ستپێشخه‌ر و بڕیارده‌ربێت. سیسته‌می تازه‌ی قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان که له دوای ڕیفۆرمه‌کانی سیسته‌می فێرکاریه‌وه له‌دایک بوو، مه‌به‌ستێتی که قوتابی ناوه‌ند بێت و دوور بێت له هه‌موو جۆره سه‌رکوتکردن و ئازاردانی جه‌سته‌یی و ڕۆحیه‌وه. ئه‌م یاسا و ڕێنمایی و بۆچوونانه‌ی که‌له‌ناو سیسته‌مه‌که‌دا هه‌یه ده‌بێت بچێته ناو یه‌ک به یه‌کی قوتابخانه‌کانی کوردستانه‌وه و کاری ڕۆژانه‌ی پێبکرێت. ده‌بێت هه‌موو مامۆستایه‌ک شاره‌زای ته‌واوی له سیسته‌می نوێی قوتابخانه و خوێندنگه‌کاندا هه‌بێت. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه له کاری ڕۆژانه‌ی مامۆستادا ڕه‌نگ ناداته‌وه.
زۆر گرنگه ده‌یان کۆڕ و سیمینار و وۆرک شۆپ ته‌رخانبکرێت بۆ تیشکخستنه سه‌ر لایه‌نه گرنگه‌کانی سیسته‌می قوتابخانه‌کان و خوێندنگاکان، به‌تایبه‌تی به‌هابنه‌ماییه دیموکراتیه‌کان و به‌ناوه‌ندکردنی قوتابی.
پێشنیازم ئه‌وه‌یه که له‌دوای ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندن ته‌واوده‌بێت و قوتابیان ده‌چنه ماڵه‌وه، یه‌ک ڕۆژ ته‌رخان بکرێت بۆ مامۆستایان بۆ دراسه‌کردنی سیسته‌می قوتابخانه‌کان. مامۆستایانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان کارب که‌ن. مامۆستایانی قۆناغی ئاماده‌یی له‌سه‌ر سیسته‌می خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان کار بکه‌ن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندندا به هه‌فته‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ی قوتابیان ده‌ستپێبکه‌ن مامۆتایان وۆرک شۆپ و سیمینار له‌سه‌ر سیسته‌می نوێ ڕێکبخه‌ن. گرنگه تا چه‌ند ساڵێک ئه‌م کاره به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، هه‌تا سیسته‌مه‌که به ته‌واوی لای مامۆستایان ده‌چه‌سپێت و هه‌ست به لایه‌نه ئه‌رێنیه‌کانی ده‌که‌ن و له په‌یوه‌ندیاندا له‌گه‌ڵ قوتابیاندا کاری پێده‌که‌ن.سنووری توانای مرۆڤ، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی بۆ بخوڵقێنرێت، زۆر فراوانه. هه‌ل ڕه‌خساندن و ڕێگاخۆشکردن بۆ ته‌قینه‌وه‌ی به‌هره‌کان فاکته‌ری سه‌ره‌کین بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ک مرۆڤ هه‌ست به بوونی به‌هره‌ی ناوخۆی بکات و له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵگا سوود له‌و به‌هرانه ببینێت. که له‌سه‌ر ئه‌نجامدا وڵاتێکی پێشکه‌وتو دروست ده‌بێت که مرۆڤه‌کانی هه‌ست به‌وه بکه‌ن ڕێز له به‌هره‌کانیان گیراوه و به‌هه‌ند سه‌یری تواناکانیان ده‌کرێت. که‌س به‌ته‌نگ بازاڕی کاری وڵاته‌که‌یه‌وه نایه‌ت ئه‌گه‌ر بازاڕ کراوه نه‌بێت بۆی. که‌س به‌ته‌نگ سیسته‌می فێرکاری وڵاته‌که‌یه‌وه نایه‌ت ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌که مرۆڤی بیرکه‌ره‌وه و دڵسۆز دروست نه‌کات. هه‌ر بۆیه هه‌موو تاقه دینارێک که له سیسته‌می فێرکاریدا سه‌رفبکرێت، وه‌به‌رهێنانێکه که له دواڕۆژدا نه‌وه‌ی داهاتوی کوردستان سوودی لێده‌بینن و وڵات پێی ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه.
له کابینه‌ی داهاتوی حکومه‌تی کوردستاندا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئه‌رکه‌کان، به بۆچوونی من، ده‌بێت بریتی بێت له ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بۆ سیسته‌می فێرکاری کوردستان. ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵات بکه‌ین به شه‌قامی فراوان و جوان و بینای به‌رز و گه‌وره، به‌ڵام شان به شانی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌قڵی منداڵه‌کانماندا کارمان نه‌کردبێت و فێری دڵسۆزی بۆ وڵات و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆمان نه‌کردبێتن، ئه‌وه شه‌قام و بیناکان هه‌روه‌ک دیکۆری بێ کو‌لتوور و بێ رۆح ده‌مێننه‌وه. ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ له ژیانی گه‌نجاندا بونیان نابێت و مرۆڤی خه‌مگین، دڵته‌نگ و بێ فه‌رهه‌نگ دروستده‌که‌ین له سه‌ر شه‌قامی جوان و له ناو بینای گه‌وره‌دا.
گرنگیدان به سیسته‌می فێرکاری، سهرمایهگوازارییهکه که هیچ ڕیسک و مه‌ترسی پاره دۆڕاندنی تێدانیه. به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رمایه‌که ده‌بێته به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه‌که ده‌بێته سه‌رمایه‌ی نوێ. وڵات ده‌که‌وێته ناو زنجیره‌یه‌ک گۆڕانی ئه‌رێنییه‌وه که هه‌موو توێژ و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا سوودمه‌ند ده‌بن لێی.
خه‌مساردی لهسهرمایهگوزاری له بواری په‌روه‌رده و خوێندندا، تێنه‌گه‌یشتنه له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و سیسته‌می ئابووری وڵات. هه‌ر تاکه مرۆڤێکی نه‌خوێنده‌وار که لاڕێگهی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌دیهێنانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌گرێت، زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی ئابوورییه له کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری ماوه‌ی مه‌سره‌فی به‌ندیخانه و زیانه ده‌روونیه‌کان که تووشی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی ده‌کات، بکه‌ین.
زوو به زوو چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کانی تاکه نه‌خۆشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا له ته‌مه‌نێکی منداڵی‌دا سه‌رمایه‌گوزارییه‌که که ته‌واوی چین و توێژه‌کانی وڵات سوودی لێوه‌رده‌گرن.له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌زاران گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی و له یاسالادان هه‌یه که سه‌رچاوه ده‌گرن له نه‌خوێنده‌وارییه‌وه. هه‌ر بۆیه "خوێندن بۆ هه‌موان" ته‌نیا ڕێگایه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیانه بکه‌ین. خوێندن بۆ هه‌موانیش بودجه‌ی ده‌وێت، ڕیفۆرم و نوێخوازی گه‌ره‌که، به‌گه‌ڕخستنی توانا و به‌هره‌کانی پێویسته. ئه‌م کاره ڕێگایه‌کی دووره و به ساڵ و دووساڵ ئامانجه‌کان بهدیناهێنرێن، هه‌ر بۆیه له وڵاته‌کانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقادا زۆر گرنگی به سیسته‌می فێرکاری نادرێت چونکه پاره‌ی تێده‌چێت و ئه‌نجامی نزیکخایهنی نیه. سیسته‌مه سیاسیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ش دیکتاتۆری و تۆتالیتارین و ته‌نیا ئامانجه نزیکه‌کان ده‌بینن چونکه ده‌زانن له‌هه‌ر کاتێکدا بێت کۆتایی به سیسته‌مه‌که‌یان ده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ کوردستان له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویدایه. ئه‌و کارانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌کرێن کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئایندهی نه‌وه‌ی نوێمان. پلان دانانی ستراتیژی به تایبه‌تی له‌بواری سیسته‌می فێرکاریدا ده‌بێت ببێته ئه‌رکێکی گرنگی تری حکومه‌تی کوردستان. چونکه ئایندهی کوردستان و پاشه‌ڕۆژی نه‌وه‌کانمان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که تا چه‌ند وڵات دیموکرات و مرۆڤه‌کان خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستن، تا چه‌ند قودسیه‌تی سه‌ربه‌ستی تاکه‌که‌س به تایبه‌تی سه‌ربه‌ستی منداڵ پارێزراوه.