
مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی ئێران به‌چ ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسی‌دا ده‌گوزه‌رێ؟
مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کانی ئێران به‌چ ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسی‌دا ده‌گوزه‌رێ؟
ئازاد به‌کر
ئایا ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێران‌دا هاتونهتهپێشێ ئاکامی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی یه یان ڕکابهرێی نێوان سه‌رانی کۆنه‌په‌رستی بۆرژوایه؟ ده‌بێ خه‌ڵکی ئێران زۆر له‌وه هۆشیارتربن تابکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری بۆرژوا کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئێران و هه‌وڵبده‌ن خۆیان له داوی شه‌ڕ و ڕکهبهرێی دووباڵی کۆنه‌په‌رستی ڕژێمی ئیسلامی جیاکه‌نه‌وه، ده‌کرێ ئه‌م هه‌له و پێشکه‌شکردنی قوربانیه‌کانیان له پێناوی سه‌رنگونی ڕژێم و به‌ده‌ستهێنانی مافه زهوتکراوهکانیاندا بێت. تا ئه‌لته‌رناتیڤ و گۆڕانکاریه شۆڕشگێڕانه‌کان وون نه‌بن و به‌دروشمی دواکه‌وتوانه نهشوێنرێن، با ئاسۆی یه‌کسانیخوازی و ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌رانه‌ی کۆمۆنیزمی له‌ژێر ئاڵای سوری کرێکاریدا به‌رنه‌پێش و سۆسیالیزم بکرێته ئامانجی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له هه‌ناوی سه‌رمایه‌دا سه‌رده‌ردێنێ و سیسته‌مه نامرۆڤانه‌که‌ی به‌یه‌کجاری ووردوخاشدهکات و ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران له‌ڕیشه‌وه ده‌رده‌هێنێت. ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پاش سیناریۆیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌ئێران و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د نه‌جاد له ئاکامی به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له 60% ده‌نگه‌کان و دۆڕانی 3 کاندیده‌که‌ی تر، بووه مایه‌ی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی، خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی میر حسه‌ین موسه‌وی و که‌ڕوبی له تاران و هێندێک له شاره‌کانی تری ئێران، ئه‌نجامیش په‌لامار و شه‌ڕی خوێناوی لێکه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ڕکابهرێی دووباڵی بۆرژوازی ئیسلامی کۆنه‌په‌رستی ئێرانی یه‌و هه‌ریه‌ک له کاندیده‌کانیش ده‌ستیان سووره به‌خوێنی سه‌دان هه‌زار که‌سی ئازادیخواز و پیشکه‌وتنخواز و ڕادیکال و کرێکار و کۆمۆنیستی ئێران، نهسهوزی موسه‌وی و نهڕهشی نه‌جادی ناتوانن جێی ئومێد و ئاواتی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران بن. بانگه‌شه‌ی گۆڕان به‌ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی و میللی و مرۆیی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئێران به‌گۆڕینی نه‌جات و هاوشێوه‌کانی نایه‌ته دی. ئه‌وه‌ش شانۆیه‌کی تری هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئێرانه بۆ به‌لاڕێدابردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵک له پێناو به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا. هه‌رزوو کرێکارانی هۆشیاری واحیدی کۆمپانیای هاتوچۆی تاران و ده‌وروبه‌ری بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد و خۆیان له‌ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ڕیفۆرمخوازانه‌ی موسه‌وی و خاته‌می و یه‌زدی جیاکردوهوه. ده‌بێ خه‌ڵکی ئێران باش بزانن که ئه‌و موسه‌ویی و کهڕوبییهی ئه‌مڕۆ به‌ره‌وڕووی نه‌ژاددا وه‌ستاونه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دوێنیی نه‌ژادن و قوتابیانی به‌رده‌رگای خامنه‌یی بوون که ئێستاش پشتگیری نه‌ژاد ده‌کات و هێرشی دڕندانه ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر. ئه‌وانه هه‌موویان نوێنه‌ری سه‌رمایه‌دارانی ئێرانن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به داخوازیه‌کانی چینی کرێکار و خه‌باتی چینایه‌تی خه‌ڵکی بێبه‌شه‌وه نی یه. ئه‌مڕۆ باڵی ڕیفۆرمخوازی سه‌رمایه‌داری ئێران له‌هه‌وڵی کرانه‌وه‌یه‌تی به‌ڕووی بازاڕی ئازاد و دیموکراسیانه‌ی ڕۆژئاوادا، له‌و لاشه‌وه باڵی ڕاستڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدار و کۆنه‌پارێزی سه‌ر به خامنه‌یی و نه‌ژاد دژی ڕۆژئاوا و لایه‌نگری ووڵاتانی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن. گاڵته‌جاڕی و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ک ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز لایهنگیرکردنی هێندێ له حیزبه کوردی و چه‌پڕه‌وه‌کانیشی گرته‌وه، گوایه ده‌توانن مافی میللی خه‌ڵکی کوردستان یان شۆڕشی چینایه‌تی له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنی کاندیدێکی ئاخوند و کۆنه‌په‌رسته‌وه یان له‌ڕێیی خۆپیشاندنی ئاڵا سه‌وزه‌کانی پشت ره‌سمه‌کانی خومه‌ینیه‌وه بهدستبهێنن. ئه‌مه‌ش خۆشخه‌یاڵی و مایه‌پووچی باڵی بۆرژوازی کوردیه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌پاڵ ئیسلامی سیاسی‌دا.له‌ڕاستیدا هه‌ردوو باڵی بۆرژوازی ئێرانی ناکۆک، که ئێستاکه به‌گژ یه‌کتردا ده‌چنه‌وه و بانگه‌شه‌ی چاکردنی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی بێده‌رامه‌تی ئێران ده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌یان خۆیان به‌نوێنه‌ری کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه ده‌زانن ئه‌مانه جگه له دیوێکی تری درۆ و چه‌واشه‌کاریه‌کانی سیناریۆی هه‌ڵبژاردن هیچی تر نین. چونکه مه‌حاڵه له سایه‌ی کۆماری ئیسلامی کۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانی و سه‌رمایه‌داریدا، ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته بێته دی. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌ستیانکرد به‌پێشێلکاری و فێڵ و تهڵهکهلهیهکتر،پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌شی ڕابگهێنرێ خۆیان کۆتایی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌یان باش ده‌زانی و هه‌رخۆیان ڕایانگه‌یاند که‌چۆن پاسداره‌کان له بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کاندا به ئاره‌زووی خۆیان یاریان به ده‌نگده‌ران و سندوقهکای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرد. هه‌ربۆیه ئه‌مه سیناریۆیه‌ک بوو تاجاریکی تریش فرسه‌ت به دریژمانهوهی ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه بده‌نه‌وه. له هه‌مووی گرنگتر سه‌ردانی ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، هاوتا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی لوبنان که‌سه‌رکه‌وتنی گروپی 14 ئازار و شکستی حیزبوڵای لوبنانی بوو به کۆمه‌ک و یارمه‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، وه شکستی باڵی ڕیفۆرمیستی ئیسلامی ڕاستڕه‌وی مه‌یلی ڕۆژئاوابوو له‌ئێراندا، پاشان سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌کانی لێکه‌وته‌وه. واته ئۆباما بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕستدا سه‌ردانی میسر و چه‌ند ووڵاتێکی کرد، بهڕووکهشیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین هاتبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌کرا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین بوو. کاربه‌ده‌ستانی ڕۆژئاوایی سوودی باش له ئیسلامگه‌رایی ده‌بینن کاتێک له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا دێتهوانێ، واته لیبراله‌کان ئیسلامیان بۆ پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان پێویسته، وه پشتگیری سه‌رخستنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ڕیفۆرمیسته ئیسلامیه‌کانی ئێران و ناوچه‌که ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه موسه‌وی ئیسلامیش سه‌ر به‌چینی بۆرژوازیه و جیاوازیه‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌ژادا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کرانه‌وه‌یه‌تی له ڕووی ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابووری وشێوازی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه، وه بنه‌ڕه‌تی به‌رنامه‌ی کاریشی کۆنه‌په‌رستانه و دژی کرێکاریه. بۆیه ده‌بێ هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نگیری گۆڕانی شۆڕشگێڕانه‌بن نه‌ک موسه‌وی. به‌تایبه‌تی گه‌نجانی مافخوراوی ئێران دژایه‌تی سه‌رسه‌ختی نیزامی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامین، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش ناتوانن به‌بێ ئاسۆیه‌کی ڕوون و ئاڕاستهکی شۆڕشگێڕانه، بێ هاوپشتی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار و خه‌باتی بنه‌ڕه‌تی و به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستی و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی سۆشیالیزم به‌شوێنێک بگه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که ببێته شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری ده‌بێت کرێکارانی ئێران هه‌ستن به‌ڕۆڵی مێژوویی خۆیان و هێزی ڕابه‌ر و پێشڕه‌وی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ده‌سته‌وه‌بگرن و ئاسۆی کرێکاری و سۆسیالیستی به بزوتنه‌وه‌که بده‌ن، بوارنه‌ده‌ن له‌ژێر به‌رنامه و ئاڵای ئیسلامی موسه‌وی و که‌روبی و خاته‌میدا قه‌تیس و شکستبخوات. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ئێراندا ده‌گوزه‌رێ ته‌نیا ئاژاوه و بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕایی نی یه، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌قینه‌وه‌یه له ناخی جه‌ماوه‌ری داخ له‌دڵ و چه‌وساوه و مافخوراوی خه‌ڵکی ئێران‌دا، ناڕه‌زایه‌تیه له دژی داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری 30 ساڵ زۆرداری حوکمی ئیسلامی کۆنه‌په‌رست. ده‌بێ جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕی ئێران ئه‌وه چاک بزانن موسه‌وی و هاوتاکانیان ناتوانن شۆڕشگێر و ئازادیخواز و یهکسانیخوابن. گه‌ر به‌و ئاسۆ و ئاڵایه‌وه بچنه پای مانگرتن و خۆپیشاندان و په‌لاماره‌کان نه‌فه‌س درێژ نابن و زوو ده‌پوکێنه‌وه. ڕق و تووڕه‌یی که‌ڵه‌که‌بووی خه‌ڵکی ئێران به‌ده‌ست ئه‌م رژێمه ملهوڕه‌وه مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش به‌شێکه له ده‌ربڕینی ناخی جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو، هه‌ربۆیه ناکرێ مێژوو جارێکی دی دووباره بێته‌وه، وه‌ک له ساڵی 1979 دا کۆنه‌په‌رستان شۆڕشی خه‌ڵکی ئێرانیان به هاوکاری ڕۆژئاوا به‌و ئاقاره کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا برد. پێوسته خه‌ڵکی زۆرلێکراوی ئێران له پێناوی داخوازیه‌کانی خۆیاندا زۆر له‌وه زیاتر و دووربینانهتر بڕوانن تا بتوانن ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێزبن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامی و خۆیان له گاڵته‌جاڕی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی ڕزگار بکه‌ن. له ده‌وری ئاڵای زۆرلێکراوان و چه‌وساوه‌کان و کرێکاران کۆبنه‌وه و ئه‌م کێشانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هاتۆته پێشێ ته‌نیا بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵاته و گۆڕینی نه‌جاد به موسه‌وی یه. به‌ڵام داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی ئێران زۆر له‌وانه به‌رینتر و فراوتر و گه‌وره‌تره قه‌یرانی ئابووری و سیاسی ناوه‌رۆکی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانه. ده‌کرێ هه‌ر ئێستا کرێکارانی ئێران به چه‌کی چیانه‌تی خۆیانه‌وه به هاوپشتی و هاوڕیزی توێژه بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگه له گه‌نجان و قوتابیان و ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان یه‌کگرتوانه به‌ڕووی ئه‌م ڕژێمه هاره‌ی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئێران‌دا بوه‌ستنه‌وه. ده‌کرێ ڕیزی چه‌پ و ڕادیکاڵی کۆمه‌ڵگه له ژێر دروشمی ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی سۆسیالیزم و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سووری کۆمۆنیزمدا جڵه‌وی ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی خه‌ڵک پیشره‌وی بکه‌ن و ڕووخانی ڕژێمی فاشستی ئیسلامی مسۆگه‌ر بکه‌ن. ئێستا خه‌ریکه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ڕکێفی موسه‌وی و هاوتاکانی ده‌رده‌چێت و گۆڕانکاری زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و ژنان و پیاوانی کۆمه‌ڵگا به‌یه‌که‌وه ئازایانه به‌ره‌و ڕووی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئیسلامی ده‌بنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه، 30 ساڵ سه‌رکوت و خامۆشی و بێمافی و بێده‌نگی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته له ساته وه‌ختێکی وادا ناڵه‌ی بێزاری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ریکه گوێی ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڕ ده‌کات. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین، ماف و ئازادی تاکی مرۆڤه‌کان له‌ژێر پێ نرابێت و هه‌ژاری و بێ‌کاری و سه‌رکوت و ئیعدام بره‌وی هه‌بێت، ده‌کرێ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری به‌رپابکرێ. ده‌کرێ په‌نجه‌ره به‌ڕووی ئاسمانی شین و هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی باڵنده‌کاندا بخرێته سه‌رپشت، ده‌کرێ قفڵی هه‌موو کۆتوبه‌ندی ده‌رگاکان بشکێنرێ و زیندانه‌کان بڕوخێنرێ و ڕژێمی دڕنده‌ی ئیسلامی بۆ هه‌تاهه‌تایی له گۆڕبنرێت. به‌هیوای ده‌رکه‌وتنی ڕۆڵی مێژوویی هێزی بزوێنه‌ری کۆمه‌ڵگه و فراوانبوونی تێکۆشان و مانگرتن و خۆپیشاندانه‌کان له پیناو ڕوخاندنی ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و دابینکردنی ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران له‌دامه‌زراندنی سۆسیالیزمدا.21 ی ژونیهی 2009