
زه‌مه‌ن له‌به‌رده‌م پرسیاره‌كانی شاعیرێكدا
زه‌مه‌ن له‌به‌رده‌م پرسیاره‌كانی شاعیرێكدا
ده‌قێك بۆ بونیادنانی دونیایه‌كی تر
فازیل ئهحمهدشیعر وه‌ك هه‌ر ژانه‌رێكی تری ئه‌ده‌ب هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی ده‌قی زیندوو هه‌ڵگری دونیا بینی و ڕوانینی جیاوازه له‌سه‌ر كۆی بابه‌ته جیاوازه‌كانی ژیان به‌مانایه‌كی دی ده‌توانێت تێڕامان و پرسیار كردنت لا جێبهێڵێت ، شیعری زیندوو هه‌ڵگری په‌یامه‌و له‌ساته‌وه‌ختێكدا له‌دایك نابێت و له‌زه‌مه‌نێكی مێژوویدا بمرێت ، ئه‌مڕۆ له‌غیابی نه‌بوونی ڕه‌خنه‌ی جدی و خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كان فه‌رامۆش كراون ، له‌ئێستای ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا كه‌متر ڕه‌خنه‌ی بابه‌تیانه‌مان هه‌یه ، زیاتر ئه‌و ڕه‌خنه‌و خوێندنه‌وانه ووجودی هه‌یه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما دروست بوون یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه تێكدان و تێكشكانی ده‌ق و كه‌سێتی شاعیر ، دووه‌میان به‌داواكردنی شاعیر له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ی بنوسرێت ، له‌م دووخهسڵهتهدا شیعر ڕۆحیه‌تی خۆی ووندهكات ، له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت وه‌ك خوێنه‌رێك نه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ده‌قی (نه‌قاڕه‌ی كۆتایی لێده خودام ) ی شه‌ماڵ ڕه‌شید بوه‌ستم ، ئه‌م ده‌قه به‌دوو تایبه‌تمه‌ندی ده‌كرێت به‌بونیادی ده‌قه‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین واته ئه‌مه په‌یامی گشتی ده‌قه‌كه‌یه ، یه‌كه‌میان بینینی هه‌موو ئه‌و ناشیرینیانهیه كه‌ژیانی تاریك كردووه یاخوود به‌مانایه‌كی دی تێكدانی سروشتی ژیان و مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی ، دووه‌میان داواكردنی شاعیره بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی مانا ڕاسته‌قینه‌كانی ژیان له‌م ده‌قه‌دا شاعیر ڕووی له‌خودایه وه‌ك هێزی ڕه‌ها كه‌هه‌میشه مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای بۆ سكاڵا‌و داواكانیان كه‌لێره‌دا شاعیر جیاواز لهبونهوهرهكانی تر ده‌رك به‌نه‌هامه‌تی یه‌كان ده‌كات هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دونیای ئێمه هاوكێشه‌كه به‌خۆیه‌وه ته‌واو ده‌كات خۆی هابه‌ش ده‌كات به‌چاره‌نوسی ئه‌وانی تره‌وه ، له‌سه‌ره‌تای ده‌قه‌كه‌دا داوا له‌خودا ئه‌كات بیخاته ئاسمانێكی تر ئاسمانێك هه‌ڵگری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بێت .
ئاسمانێك هه‌ور زوڵم له‌خۆر نه‌كات
ئه‌ستێره به‌خیلی به‌مانگ نه‌بات
ئاسمانێك شاعیر ئاسا بگری
بێ هیچ بروسكه‌و چهخماخهیهك
ئاسمانێك واشه چنگی نه‌چێته دڵی پاساری و
كۆتره باریكه‌كان په‌رده‌وازه نه‌كات
ئاسمانێك دوور له‌هه‌ر باڵنده‌یه‌كی گۆشت خۆرههر له‌م ده‌قه‌دا شاعیر ده‌یه‌وێت باڵنده میهره‌بانه‌كان له‌ناو پرچی خۆردا لانه بكه‌ن ، قه‌فه‌ز هه‌ڕه‌شه‌یان لێ،ه‌كات و ڕاوچی نه‌یانگاتێ ، شاعیر له‌خودا داواده‌كات ئه‌گه‌ر به‌م شێوه ژیان له‌سه‌ر ڕه‌وتی خۆی به‌رده‌وام بێت كۆتایی هاتنی باشتره له‌دیدی شاعیردا كاتێك حهواكان ده‌سوتێن و مرۆڤه‌كان ده‌بن به‌كۆیله ، زه‌وی پڕ ده‌بێت له‌قابیل ، ئیتر ئه‌م ده‌قه پرسیاری واده‌ی حهشرهكات ، پهناپردنی شاعیرێك بۆ خودا كه‌تێیدا ناڕاسته‌وخۆ سكاڵاشه له‌مرۆڤه‌كانی تر كه‌ئه‌وان فاكته‌رێكی گرنگن له‌ناشیرین كردنی دونیادا .
له‌م وه‌رزی گه‌زۆ بارینه‌دا
ئێمه مانان ده‌ممان هه‌ر تاڵه
له‌م ئاوازی سروشته‌دا
ئێمه پڕین له‌گۆرانی ههڵكوڕوزاو
پڕ پڕین له‌ئه‌دای لیخنپهیامی ئه‌م دێرانه ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ژیان شتێك له‌خه‌ون و ئومێدی تێدا ماوه به‌ڵام له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی یه‌كانی ئێمه‌دا نی یه بۆیه هه‌رچه‌نده گه‌زۆی ئومێد دابارێت ده‌ممان هه‌رگیز شیرین نابێـ كاتێكیش سروشت به‌و ئاوازانه‌وه ناتوانێت شتێكمان پێبه‌خشێت پڕدهبین له‌گۆرانی ههڵكوڕوزاو پڕ ده‌بین لهسكاڵاو كوڕوزانهوه له‌به‌رده‌م سه‌ختی ڕۆژگارو قه‌ڵا ڕوخاوهكانی ئاسودهییا ، هه‌ر له‌م ده‌قه‌دا به‌رماڵی وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك به‌كار هێناوه كه‌به‌شێك له‌مرۆڤه‌كان له‌مه‌وه په‌یوه‌ندی ئه‌گرن به‌خوداوه شاعیر سكاڵا ئه‌كات كه‌سه‌ری بهبهرماڵهكهوه جێماوه‌و ده‌سته‌كانی هه‌ڵوه‌ریون و زهڕهنهقوتهی نزاكانی باڵه فڕنهئهبوون ، ئه‌مه چه‌نده ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی سكاڵا‌و نزاكان شتێكیان پێ نه‌به‌خشی ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڵگری نا‌ئومێد بوونه له‌نزاو نه‌هاتنه‌دی خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی شاعیره پڕیشه لهبچوكبوونهوهی مرۆڤ له‌به‌رده‌م خودادا ، به‌ر له‌كۆتایی ده‌قه‌كه شاعیر داوای لێبوردن له‌خودا ئه‌كات ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی نه‌شازی به‌كار هێنابێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێده‌نگی ئه‌و(خودا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان پڕ پڕ بوون لهقیژه قیژی ژانگرتوو ، له‌كۆتایی ده‌قه‌كه‌دا شاعیر داوا له‌خوا ئه‌كات كه نه‌قاڕه‌ی كۆتایی لێبدات تا لهحهشردا ئاده‌می یه لاڵه‌كان بێنه گۆ ، شاعیریش په‌ڕپوتی خۆی كۆبكاته‌وه‌و دێڕه دۆزه‌خی یه‌كانی بكات به‌مانشێتی حه‌شر هه‌روه‌ك چۆن گفت‌و گۆی شاعیر له‌م ده‌قه‌دا له‌گه‌ڵ خودادایه هه‌ر ئاواش له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت ئه‌ی خودا ئه‌گه‌ر ئاوازێكی تر له‌ژیانا ناگه‌ڕێت دونیا هه‌ر ئاوه‌ها به‌رده‌وامی هه‌یه پڕمانكه له‌نۆته‌ی مردن ، له‌كۆتاییدا ئه‌وه بڵێم ته‌نها شتێك زیانی گه‌یاندووه به‌ده‌قه‌كه ئه‌و نه‌فه‌س كورتی یه یه واته مه‌ودای خه‌یاڵه‌كان و روانین و پرسیاره‌كان تاڕاده‌یه‌ك سنور دارن كه‌ده‌كرا ئه‌م ده‌قه كراوه‌تر بوایه به‌ڵام ئه‌مه له‌به‌های ده‌قه‌كه كه‌م ناكاته‌وه ، ده‌بێت بێژم هه‌ڵه له‌وه‌دا نی یه كهنهتوانیت كۆی مانا‌و ده‌لاله‌ته شاراوه‌كانی ده‌قێك كه‌شف بكه‌یت هه‌ڵه له‌وه‌دایه باز بدرێت به‌سه‌ر ده‌قه زیندووه‌كاندا كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه كاری ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی یه نه‌ك خوێنه‌رێك له‌غیابی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌دا به‌ناچاری له‌م كانی شیعره‌دا ته‌نها توانیم گۆزه‌یه‌ك هه‌ڵگرم