ناساندنی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان له جیهاندا
ناساندنی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان له جیهاندا و به‌رپرسیارێتیه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ؟!
به‌درێژای مێژووی مڕۆڤایه‌تی، له زۆر شوێنی جیهاندا مڕۆڤه‌کان روو به رووی ژینۆساد بوونه‌ته‌وه، به ده‌یان هه‌زار و سه‌دان هه‌زار و زیاتریش مرۆڤ کۆمه‌ڵ کوژ و قڕکر‌اون، به ویست‌و به‌رژه‌وندی نته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، یان ئاین و دینی سه‌رده‌ست، یان ئایدۆلۆژیای باو و سه‌رده‌ست و باڵا، پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گروپێک، کۆمه‌ڵێک، ئاین و ئاینزایه‌ک به‌رپاکراوه. بێ هه‌ڵوێستی وڵاتان، به تایبه‌تی وڵاتنی زڵهێز و ئه‌و وڵاتانه‌ی که هاوپه‌یامنێتی و ڕێکه‌وتنامه‌کانیان دژ به ژینۆساید مۆرکردوه! فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م تاوانه. وه‌ک ژینۆساید کردنی ئه‌رمه‌نێکان، جووله‌که‌کان ، که‌مبۆدێکان، کورده‌کان، بۆسنێکان، رووه‌ندێکان……هتد.
وشه‌ی ژینۆساید له ساڵی 3194 له لایه‌ن رافایل لینکن(جووله‌که‌یه‌کی یاسا ناسی پۆلۆنیه‌وه دژ به ژینۆساید کردنی ئه‌رمه‌نێکاندا کاری کردووه ) به‌رجه‌سته‌کراوه. ووشه‌که لاتینیه و له دوو به‌ش پێک دێت: جنۆ، واته له دایک بوون، ره‌گه‌ز. ساید، واته له‌ناو بردن، کووشتن، یان فه‌وتان و قڕکردن.
پێناسه‌ی جێاواز کراوه بۆ ژینۆساید، به‌ڵام یاساترین پێناسه له ساڵی 1948که له رێکه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ قه‌ده‌غه و سزادانی تاوانبارانی ژینۆساید هاتووه له ئارتیکه‌ڵی دوودایه (ژینۆساید: هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک بۆ له ناووبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان به‌شێک له ره‌گه‌ز، ره‌چه‌ڵه‌ک، ئاین و کووشتنی ئه‌ندامانی گرووپێک، شێواندنی ڕوخسار و جه‌ستی مرۆڤه‌کان، شێواندن و فه‌وتانی به‌شێک له جه‌ستی مێکانی گروپێک، وه‌ک ئه‌تکردن، یان بڕین و فه‌وتان و له ناوبردنی هێلکه‌دان و به‌شی زاوزێ، دروستکردنی باری ئابوریه‌کی خراپ و برسیکردن و به‌دخۆراکی و ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵێک یان گروپێک به مه‌به‌ستی فه‌وتان و له‌ناوبردنیان، ده‌گرێته‌وه و ئه‌مانه هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی ژینۆسایده‌وه). ژینۆساید به ژماره و که‌می و زۆری له ناوچووان دیاریناکرێت و ژماره نابێت به پێوانه و بنه‌ما، به‌ڵکو پلانڕێژی و مه‌به‌ستی تایبه‌تی بۆ فه‌وتانو قڕکردن ده‌بێته بنه‌ماو پێوانه‌ی سه‌ره‌کی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانگه‌له به ژینۆساید.
لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانم به کورتی ئاماژه به مێژووی ژینۆساید کردنی گه‌لانی تر که روو به رووی ژینۆساید بوونه‌ته‌وه وه‌کو گه‌لی کورد و کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌رمه‌نێکان له‌لایان خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌کانه‌وه به بیانوی له ناو بردنی دووژمنانی خه‌لافه‌تی ئیسلامه‌وه، و زۆر کۆمه‌ڵکوژی و گه‌ل کوژی و فه‌وتانی ئاین و ئاینزای تر.
له سه‌ره‌تاکانی 24 ئاپرێل 1915 که زیاتر له یه‌ک ملیونونیو ئه‌رمه‌ن کوژران به بریاری خه‌لافه‌تی عوسمانی. پاشان ژینۆساید کردنی جوله‌که‌کان له ئه‌وروپا به ده‌ستی نازیه‌کان که چه‌ند ملیونێک کۆمه‌ڵ کوژکران ، و به‌برسی کردنی زۆرێک له جوله‌که‌کان تا فه‌وتان و مردنیان، به تایبه‌تی له کا‌مپی ۆشفيتزدا. لێره‌دا پاش ژینۆساید کردنی جوله‌که‌کان پتر پاڵی به رافیل لنکن نا که پڕۆژه‌ی یاسایه‌ک دا‌رێژێت بۆ رێگرتن له ژینۆساید کردنی گه‌لان، ئه‌وه بوو له 9دیسمبر 1948 نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رێکه‌وتننامه‌ی: رێگرتن و سزادان له تاونبارانی ژینۆساید که ناسراوه به رێکه‌وتننامه‌ی رافیل لینکن ی مۆرکرد.
که‌مبۆدیا، که ئه‌که‌وێته باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، له نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 له ژێر فه‌رمانڕه‌وای پۆڵ پۆتس نزیکه‌ی دوو ملیون له خه‌ڵکه‌که‌یان ژینۆساید کران، ئه‌ویش به برسی کردن و کار پێکردنیان له کێڵگه‌کا‌ن به بێ به‌رامبه‌ر و به زۆر.
کوشتن و له ناوبردنی به کۆمه‌ڵ له که‌مه نه‌ته‌وه‌کان، وه‌کو ڤیتنا‌مێکان، سینه‌کان، ته‌له‌ند و که‌سانی ئاینی، جگه له رووخاندنی په‌رستگاکانیان، ئه‌م کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی که‌مبۆدیا پیاو و ژن و منداڵ و پیری گرته‌وه، ئه‌مه له کاتیکدا ووڵاتانی ئه‌ندام له رێکه‌وتن نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ریگرتن و سزادانی تاوانبارانی ژینۆساید هه‌ڵوێستیان نه‌بو له ئاستی کۆمه‌ڵ کوژی که‌مبۆدیادا.
ژینۆسایدی رووه‌ندا، رووه‌ندا که ئه‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له ساڵی 1994 روو به رووی کۆمه‌ڵ کوژی بووه‌وه. له ماوه‌ی 100 رۆژدا زیاتر له 800,000 هه‌زار له توتسێکان کوژران به ده‌ستی توتێکان، ئه‌مه له کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ووڵه‌تی له نزیکه‌وه ئاگادا‌ر و تاماشا‌که‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه بوو، وه هه‌نگاو نه‌نانی جددی بۆ رێگرتن له‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی توتسیه‌کان، گه‌لان و کۆمه‌ڵه‌و گروپه لاوازه‌کانی جیهانی بێ هیواکردو زانرا که مۆرکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنامانه ته‌نها مه‌ره‌که‌بی سه‌رکاغه‌زه به تایبه‌تی له کاتێکدا که بێده‌نگی له‌و کۆمه‌ڵکوژیانه له به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه ئابوری و سیاسیه‌کانی جیهاندابێت، بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه ئابوری و بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هێزی ژینۆسایدکاردا. وه له ساڵانی 1992 1995 بۆسنه روو به رووی پاکتاوی ره‌گه‌زی و کۆمه‌ڵ کوژی بووه‌وه له‌لایان سربیه‌کانه‌وه، که زیاتر له 200,000 هه‌زار له بۆسنێکان ژینۆساید کران، به‌ڵام ژینۆسایدکردنی بۆسنێکان بووبه هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ پێدانی سه‌ربه‌خۆی بۆسنه وه نه‌مانی له ژێر رکێفی سربێکان له ساڵی 1992.
گه‌لی کوردیش بێ به‌ش نه‌بو له ژینۆسایدکردن و کیمیا بارانکردنی شار و گونده‌کانی کوردستان، ئه‌نفالکردنی 182 هه‌زار ژن و منداڵ و گه‌نج و به ته‌مه‌ن له هه‌شت په‌لاماری پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، وێرانکردن و خاپورکردنی هه‌زاران گوند و کێڵگه‌و باخوباخات و وشکردن و پڕکردنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی کانی سروشتی و کارێز، تعریبکرنی شار و شارۆچکه‌کان ، گۆڕینی دیموگرافیای به‌شێکی گه‌وره له کوردستان، سڕینه‌وه و شێواندنی ڕوخسار‌و شوێنه‌وار و ناو و ناونیشانی کورد له که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار و زۆر جێگه‌ی تری کوردستان، ده‌رکردنی کورد له خاک و زێدی خۆیان، وه‌ک ده‌رکردنی هه‌زران خێزانی کوردی فه‌یلی به‌ناوی ته‌به‌عیه‌ی ئێرانی و قڕکردن هه‌زاران له کوڕ و کچه‌کانیان له کاتی كۆچپێکردنی زۆره‌ملێیان بۆ ئێران، له ناوبردن و بێسه‌روشوێنکردنی 8 هه‌زار له پیاوانی بارزانیه‌کان، ئه‌مانه هه‌مووی که سه‌رجه‌میان ده‌چنه خانه‌ی تاوانی ژینۆسایده‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی رژێمی به‌عسی و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست له عێراقدا، دژ به گه‌لی کوردستان ئه‌نجامدرا. کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بو له ئاستی ئه‌م کا‌ره‌سا‌ت و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی به سه‌ر کورد هات، به‌ڵکو پشتگیرکرنیان له رژێمی به‌عسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی ئێرانی نه‌یاری ئه‌مریکا و وڵاتنی تری زلهێزی جیهان بوو، له لایه‌کی تریش سه‌رده‌م سه‌ر‌ده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان بلۆکی سوشیالیستی و سه‌رمایه‌داری بوو، هه‌ر لایه‌ک له‌م دولایه‌نه بێویژدانانه خۆیان بێده‌نگکرد به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه گه‌وره نێودوڵه‌تیه‌ی که به‌رپاکرا به‌رامبه‌ر به گه‌لێکی بێهێز و بێچه‌ک و بێ‌تاوان.
به ڵام ئه‌وه‌ی شوێنی پرسیاره بۆ ئێمه‌ی کورد تا چه‌ند کارمان له‌سه‌ر ناساندن و به جیهانیکردنی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان کردوه؟.
که‌مته‌رخه‌میه‌کان به‌رامبه‌ر به قوربانیانی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان کێ به‌رپرسی یه‌که‌مه لێی؟
ئه‌رمه‌نه‌کان که زۆربه چا‌لاکانه کارئه‌که‌ن بۆ ناساندنی هۆڵۆکۆستی خۆیان وه ناساندنی وه‌ک ژینۆساید، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان که زیاتر له 90 ساڵده‌بێت بێ‌وچان خه‌باتده‌که‌ن بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی کرا به‌رامبه‌ریان کاریگه‌ری خۆی هه‌بو له‌سه‌ر ئه‌مریکا تا ئه‌و ئاسته‌ی که دانیانا به‌م تاوانه‌دا و ئه‌م تاوانه‌یان وه‌ک ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان قبوڵکرد، هه‌ر بۆیه سه‌رۆک ئۆباما گفتی ناساندنی هۆلۆکستی ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ک ژینۆساید داوه و له کۆنگریسی ئه‌مریکی زۆرێک له کۆنگرسمانه‌کان پشگیر خۆیان داوه بۆ ناساندنی ژینۆسادی ئه‌رمه‌نه‌کان . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و کۆششی حوکومه‌ت و رێکخراوه ئه‌رمه‌نێکان، بۆیه لێره‌دا ئه‌کرێت پرسیارێک له خۆمان و حکومه‌تی هه‌رێم و به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال که وه‌زاره‌تێکی تایبه‌تمه‌نده به شه‌هیدان و ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مانه‌وه که تا چه‌ند کاری له سه‌ر ناساندنی ژینۆسایدی کورد به کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کروه؟؟!وه‌زاره‌تی ناوبراو، نه‌ک به پێی پێویست کاری بۆ ناساندنی ژینۆسایدی گه‌لی کورد نه‌کردوه، به‌ڵکو زۆر جار کاریگه‌ری خراپیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که کار له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵبجه و شوێنه‌کانی تری کوردستان ده‌که‌ن، زۆر جار ئه‌م وه‌زاره‌ته له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوکار و هاوده‌نگبێت بۆ ئه‌و ڕێکخراوانه، هه‌وڵیداوه کار و چالاکیه‌کانیان کاڵبکاته‌وه و له‌مپه‌ڕ دروستبکات له به‌رده‌میاندا و داواکاری و داخوازیه‌کانیا بۆ پشتیوانی له که‌س وکاری ئه‌نفالکاراوان و کیمیابارانکراوان به چه‌واشه‌کاری و دژایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته قه‌ڵه‌م.
وه‌زاره‌تی ناوبراو تا ئێستا جگه له یه‌ک کۆنگره‌ی ناساندنی ئه‌نفال له کوردستاندا، هیچ جۆره کۆنفرانس و کۆنگره‌یه‌کی سازنه‌داوه بۆ به جیهانیکردنی ئه‌م تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه، له کاتێکدا که هه‌م وه‌زاره‌ت و هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم به سه‌دان ملوێن دولاریان له به‌رده‌ستایه‌و له رووی بابه‌تی و داراییه‌وه زه‌مینه هه‌میشه خۆش بووه بۆ ئه‌م جۆره کۆنگرانه چ له کوردستاندا و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وه‌زاره‌تی ناوبراو که به‌رپرسی یه‌که‌مه له به ته‌نگه‌وهاتنی قوربانیان و ناساندنی ئه‌م تاوانه گه‌وه‌ره‌یه .له ئاستۆ گرتنی یادکردنه‌وه ساڵ یادی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا چی له ناو خۆی هه‌ریم و ده‌ره‌ووه‌دا.
تا ئیستا ئه‌م وه‌زاره‌ته‌چه‌ند بریندارانی کیمیابه‌رانی بنێرێته ده‌روه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ره‌کردن.
وه‌زاره‌تی ناوبراو، ده‌بوایه تا ئێستا چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی و سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه و لێتوێژینه‌وه‌ی له ناوچه ژینۆسایدکراوه‌کاندا له ده‌ره‌ووی هه‌رێم دروستبکردایه و چه‌ندین که‌سی پسپۆری بۆ دابینبکردنایه له که‌سانی شاره‌زای کورد و جیهانی.
ئه‌م وه‌زاره‌ته، ده‌بوایه ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین نوسینگه و به‌ڕێوه‌بارایه‌تی تایبه‌تی بوایه بۆ هاوکاری و یارمه‌تی مرۆی و دارایی قوربانیان.
ده‌بوایه تا ئێستا چه‌ندین په‌رتوک و نامیلکه و گۆڤاری ده‌ربکردایه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که زۆرێکیان نوسیوه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه وه وه‌رگێرانی بۆ سه‌ر زمانی تر
ده‌بوایه ئه‌م تاوانه‌ی بخستایه‌ته به‌رنامه‌ی خوێندنی نه‌وه نوێکانی کورد و کوردستانه‌وه تا نه‌وه‌کانمان ئه‌م تاوان و تراژییدایه‌یان له‌بیر نه‌کرێت.
ده‌بوایه هه‌وڵی ته‌واوی بدایه بۆ فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراق بۆ داوای لێبوردن له گه‌لی کورد و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانه له کوردستاندا
ده‌بوایه ئه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندی خۆی توندوتۆڵبکردایه له‌گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیانه‌ی که کارده‌که‌ن له بواری ناساندن و وه‌رگرتنی مافی زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانه‌دا.
ده‌بوایه بودجه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت ئاشکراو ڕوونبوایه و بخرایه‌ته خزمه‌تی هێنانه‌دی ژیانێکی باشتر بۆ زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانه.
ده‌بوایه ئێستا پاش نزیکه‌ی 4 ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌م وه‌زاره‌ته خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و سیاسی بوایه بۆ ناساندنی ئه‌م تراژیدیایه‌ی که ده‌کرێت بکرێت به به‌هێزترین فاکتر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پاره‌چه‌که‌ی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر پشتیوانی ناوه‌نده سیاسی و یاساییه‌کانی جیهانی بۆ وه‌ربگیرێت. وه به هیوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال چاوێک به کار و پرۆگرماکانی وه‌زاره‌ته‌ده بخشێنێتهوهدانا قادر/ هۆڵندا