بۆچی هه‌مووخه‌ڵک ده‌ڵێن گۆڕان
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا
faraidun_73@hotmail.comبۆچی هه‌مومان پێمان خۆشه هه‌ڵبژاردن بکرێت،بۆچی له‌ناوپاسه‌کان،له‌دوکان وشوێنه‌گشتییه‌کان،له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌وشاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه باس باسی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و ئاینده‌ی په‌رله‌مانی نوێ ده‌کرێت؟؟؛؛؛؛
هه‌موو ئه‌م باسکردن وته‌نگه‌تاویانه‌ی گوێمانی پێ ژه‌نراوه و بووه‌ته قسه‌ی سه‌رزمانی ژنان وپیاوانی به‌ساڵاچو ،خوێندکارومامۆستا، کارمه‌ندو پۆلیس و هێزی پێشمه‌رگه؛؛ واته ئه‌م قه‌یرانه بوه‌ته ده‌ردی گرانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا. واته کۆمه‌ڵگای کوردستان شه‌که‌ت بووه له‌نابه‌رابه‌ری ،له‌گه‌نده‌ڵی،له‌به‌تاڵانبردنی ماڵی گشتی.؛
کۆمه‌ڵگای کوردی دوای هه‌ژده‌ساڵ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی وه‌رگرتۆته‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی..که له‌دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌و ئاڵوگۆڕه نه‌وعییه‌ی له‌دنیای ده‌وروبه‌رمان ڕووی داوه،نه‌ی توانیوه و نایه‌وێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌نگاو هه‌ڵگرێ، به‌ڵکوو به به‌رده‌وامی دیواری خۆجیاکردنه‌وه‌و جیاوازی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌رز و به‌رزترکردۆته‌وه ؛
له‌ساته‌وه‌ختی قۆناغی هه‌ژده‌ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا به‌عس وتاڵیبانه‌کان له‌عێراق وئه‌فغانستان کۆتای‌یان پێهات،له‌ناوڕۆحی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازه‌کان په‌یدابوو، له‌تورکیا پارتی دادوگه‌شيپێدان جێگه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی وجه‌نه‌راڵه‌کان له‌قکرد.جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له‌کوردستان ته‌مه‌نای ئه‌وه‌یان نه‌کردووه ئه‌زموونی کوردی له‌ته‌خت و به‌خت بێته خواره‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ژیانی باشتر‌و به‌رقه‌راری ئازادی زیاتریان له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بووه.؛
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ژده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات له‌ناوبه‌سته‌ڵه‌کی جیاکاری وحیزب حیزبێنه‌دا فارگۆنه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌دوای شه‌منده‌فێری ده‌سه‌ڵاتدا کێشده‌کات ،له‌ده‌رئه‌نجامی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێمتمانه‌یی نێوان ده‌سه‌ڵات وجه‌ماوه‌رله‌هه‌رساڵ و ویستگه‌یه‌کی دواتردا کۆمه‌ڵێک له‌خه‌ڵکانی ناڕازی کوردستان به‌دڵ ته‌نگی ونه‌خوازراوه‌وه به‌ئه‌مری واقیعی حاڵ، بای بای و بێبه‌ری بوونی خۆیان له شه‌منده‌فێری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به‌هی خۆیان نازانن، ئالێره‌وه‌یه نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستپێده‌کات،که‌کورد گه‌وره‌ترین قوربانی وبه‌شمه‌ینه‌تی بۆئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕین وهاتنه‌کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردوه وه‌لێ نه‌ی توانی وه‌ک ته‌مه‌ناو تموحه‌کانی خۆی پاداشتی مافی هاوڵاتیبوون له‌ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێته‌وه..؛
،له بزیسکی یه‌که‌م ته‌قه‌ی شۆڕش له 11/9/1961 و هاتنی لیوا عه‌شه‌رین له‌ساڵی 1963 به‌سه‌رکردایه‌تی تاوانباری جه‌نگ زه‌عیم صدیق بۆکوردستان خه‌ڵکی کوردستان تا ڕاپه‌ڕین ماڵی ئه‌سوتێت وئه‌ڕوخێنرێ و ئاواره بووه ، کوڕه‌گه‌رمیانیه‌کان خوشکه‌کانیان له ئه‌نفال کرده‌قوربانی بۆشۆڕش، منداڵانێکی بێگه‌ردباوکه‌کانیان له‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی گیانی سپارد بۆ ئازادی و کوردایه‌تی،هه‌زاران خێزان کوڕه‌کانیان له‌داستانی قاره‌مانی دا شه‌هیدکرا، هه‌مووخه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین دا به‌بێ موچه ساڵانێکی درێژ ژیان و گوزه‌رانیان له‌به‌رمۆم وچرا به به‌ڵێ وچه‌پڵه‌ڕێزان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و حکومه‌تی کوردی به‌ڕێکرد، ،به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌م قۆناغه ده‌سه‌ڵاتی کوردی .نه‌یتوانیوه‌شه‌فاف و ڕاسستگۆ ودیموکراسی بێت بۆجه‌ماوه‌ره‌که‌ی .نه‌ی توانیوه خۆی بکاته ناو نه‌خشه‌و چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی وئیداری که‌گوزارشت ببێت له‌حکومه‌تی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵك ،که‌واته هه‌مووخه‌ڵک له‌سه‌رئه‌وه‌هاوکۆ و هاوڕان که به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفر ده‌سه‌ڵات نه‌ی ویستووه گۆڕان بکات، ته‌نها یاریکردن نه‌بێت به‌داشی دامه‌ی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی ده‌موچاوه‌کانی پیاوانی حیزب وحکومه‌ت، نه‌ک بیرکردنه‌وه‌وتێڕوانینی لۆژیک بۆکردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌ی قه‌یرانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک،گوێنه‌گرتن له‌جه‌ماوه‌رو خۆجیاکردنه‌وه له‌گه‌ل بووه‌ته سیاسه‌تکردن لای ده‌سه‌ڵاتی کوردی،که‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروست و عه‌قڵی لۆژیکه ؛
هه‌ژده‌ساڵه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ورانی حاکمیه‌تی شاروگه‌مه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا نه‌ی توانیوه وێنای ڕاستگۆیی خۆی بۆگه‌ل پێناسه‌بکات وشورای جه‌ماوه‌ری بوون به ده‌وری پشتێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا بکێشێت، وه‌ک جارانی کوڕی شاخ و سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی نوێ نه‌ی توانیوه خۆی کاته‌وه به‌کوڕی گه‌ل ،بۆیه ده‌کرێت ئیترئه‌لته‌رناتیڤ وڕێگه‌چاره‌کانی تر له‌م هه‌ڵبژاردنه تاقی بکرێته‌وه ،گۆڕانی سیاسی له‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات وکایه‌ی سیاسه‌تکردن له‌هه‌ڵبژاردنی ئاینده دروست بکه‌ین و هه‌نگاوی کارا بۆ گۆڕانی سیاسی هه‌ڵێنین.تابتوانین ئه‌زموونی سیاسی کوردستان له‌به‌رده‌م ته‌متومانی گه‌نده‌ڵی وناشه‌فافیه‌ت بگوازینه‌وه بۆفۆرمێکی دی له‌سیاسه‌تی ڕاسته‌وخۆی نێوان خه‌ڵک وده‌سه‌ڵات..؛