سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوخه‌می له پرسه‌ی دایکی ئازیزم
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوخه‌می له پرسه‌ی
دایکی ئازیزم
فاتمه میرزا فه‌رج
چه‌ند هوشیاریش بین که هه‌موو به‌روه‌و کۆتایی ده‌چین ، خاوه‌نی هه‌ر باوه‌ڕو بۆچونێکیش بین، بیستنی هه‌واڵی مه‌رگ و کۆتابوونی که‌سی هه‌ره نزیک و ئازیز له دووره ووڵات ، کاره‌ساتێکی گه‌وره‌و دڵته‌زێنه ، هه‌ست و هۆش بریندار ده‌کات و ده‌رون ده‌شێوێنیت. بێ ده‌سه‌لاتی مرۆڤیش له‌م غوربه‌ته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌م و په‌ژاره‌که گه‌وره‌تر ده‌کات.
به ته‌نگه‌وه‌هاتن له‌م ساته سه‌خته‌دا و به‌شداری و ئاماده‌بوونی هاوڕێ و دۆست و ئاشنا له پرسه‌که‌دا که‌مێک له و خه‌م و ئازارانه که‌م ده‌کاته‌وه . لێره‌وه ده‌مه‌وێ هاوڕێێان، دۆستان یه‌که یه‌که سوپاستان بکه‌م ، که له سه‌ره‌تاوه هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی ، به دڵنیاییه‌وه ووشه‌کانتان چ به ته‌له‌فۆن ، ئیمل و نامه هێزێک بوو ، ووزه‌و ئارامی پێ به‌خشیم.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوڕێ و دۆستانه‌ی کوردستان و ووڵاته‌کانی تری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ندا که به نامه و ئیمێل یان به ته‌له‌فۆن به سه‌ریان کردمه‌وه و هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی.
دوباره له ناخی دڵمه‌وه سوپاسی هاوههستیتان ده‌که‌م .
سوپاس بۆ وه‌فاداریتان،
ڕێزی زۆرم
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید/ ئه‌مسته‌ردام