مایکڵ جا‌کسۆن مرد
مایکڵ جا‌کسۆن مرد
ئه‌ستێره‌ی پۆپ مایکڵ جا‌کسۆن له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا له ماڵه‌که‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجلس دڵی له وه‌ستان ده‌که‌وێت.دوای ئه‌وه‌ی مه‌رگی ناکاوی ئه‌ستێره‌ی به ناوبانگی پۆپ مایکڵ جا‌کسۆن ڕاگه‌یه‌نرا جیهان به‌م هه‌واڵه توشی شۆک و غه‌مباری بوو له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌مه کاتژمێر 2:26 به کاتی لۆس ئه‌نجلس به یه‌کجاری ماڵئاوایی لێ‌کردین، جا‌کسۆن دوای ئه‌وه‌ی توشی وه‌ستانی دڵ ده‌بێته‌وه تیمه‌کانی پزیشکی ده‌گه‌نه سه‌ری و به په‌له ده‌یگوێزنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ی‌و سی ئێڵ ئه‌ی، له‌و شاره‌و دواجار ده‌مرێت، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش ته‌رمه‌که‌ی به مه‌به‌ستی پشکنین ڕه‌وانه‌ی یه‌کێک له بنکه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوان ده‌کرێت. شایه‌نی باسه مایکڵ جا‌کسۆن به یه‌کێک له ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌کانی نێو هونه‌ری گۆرانی سه‌ده‌ی بیست ده‌ژمێردرێت و تا ئێستاش کڵیپهکانی پڕ فرۆشترین کڵیپن.
(جێرماین)ی برای مایکڵ سه‌باره‌ت به مردنه‌که‌ی ئه‌و ده‌ڵێت: بۆ یه‌کجاری پادشای ئه‌فسانه‌یی پۆپ ماڵئاوایی لێ‌کردین. داواشی له ڕاگه‌یاندنه‌کان کرد کۆستی خانه‌واده‌که‌یان له به‌رچاو بگرن. (مادۆناش) به چاوی فرمێسکاوییه‌وه ووتی : ناتوانم گریانم ڕاگرم له به‌رامبه‌ر ئه‌م دڵتهنگییهم. هه‌روه‌ها ووتی : جیهان پیاوێکی مه‌زنی له ده‌ستدا، به‌ڵام هونه‌ره‌که‌ی ده‌توانێت بژی بۆ ئه‌به‌د. بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی هۆی مردنه‌که‌ی ئاشکرا کرێت.نوری