پڵنگی سپی
*پڵنگی سپی
ئه‌و ڕۆمانه‌ی هیندی ترساند
نووسینی:براکریتی گۆبتا
وه‌رگێرانی: نه‌وزاد مه‌دحه‌ت
رۆمانی"پڵنگی سپی" له لایه‌ن نووسه‌ری هیندییه‌وه"ئاراڤیند ئه‌دیگا – Aravind Adiga" نووسراوه، به هۆی ئه‌و رۆمانه‌وه توانی خه‌ڵاتی"مان بوکه‌ر Man Booker_"ی ئه‌ده‌بی ساڵی 2008 به‌ده‌ست بهێنێت.
پاڵه‌وانی رۆمانه‌که ناوی "بالرام هالوای-Balram Halwai"ه . به جۆرێک له جۆره‌کان چیرۆکی خۆی ده‌گێرێته‌وه، که خۆی له خۆیدا چیرۆکی ئه‌و که‌لێنه ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی نێوان خه‌ڵکی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده له ئه‌مرۆی هیندستاندا. ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی ئاستی ژیان رۆژ به رۆژ زیاتر بیر‌و مێشکی "بالرام" داده‌گرێ و ئه‌مه‌ش هانیده‌دا بیر له کوشتنی خاوه‌ن کاره‌که‌ی بکاته‌وه، تاوه‌کوو خۆی جێگای بگرێته‌وه.
نووسه‌ری رۆمانه‌که"ئه‌دیگا" له رێی ئه‌و حه‌وت نامه‌یه‌ی که "بالرام" بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی "چین"ی ره‌وان ده‌کات که بریاره سه‌ردانی هیندستان بکات ، چیرۆکه‌که‌مان پێده‌گه‌یه‌نێت.
"بالرام خۆی وه‌ک خاوه‌نکار له ناوچه‌ی "بانگالۆر-Bangalore "ده‌ناسێنێ. له نامه‌کانیدا دان به‌کوشتنی خاوه‌نکاره‌که‌ی،"ئاشوک – Ashok" ده‌نێ که به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه و سه‌رکه‌وتووانه ده‌یکوژێ.
"پڵنگی سپی" ورده‌کارییه‌کانی رابردووی ژیانی "بالرام هالوای" ده‌گێرێته‌وه . پڵنگی سپی نازناوی "بالرام هالوای"ه ،زیره‌کترین منداڵی لادێکه بوو، له خێزانێکی زۆر هه‌ژردا ده‌ژیا. خێزانه‌که‌ی به‌هۆی نه‌دارییه‌وه نه‌یانتووانی خه‌رجی قوتابخانه‌ی بۆ دابین بکه‌ن، دواجار به ناچاری له قوتابخانه ده‌ریانکرد. له چێشتخانه‌یه‌ک ده‌ستی به‌کارکردن کرد،کاره‌که‌شی سرینه‌وه‌ی مێزه‌کان بوو له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنی خه‌ڵوز.
هه‌لێک دێته پێشه‌وه بۆ "بالرام" ئه‌وکاته کابرایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ک شۆفێری خۆی قبوڵی ده‌کات و هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆشی ده‌یبات بۆ نیوده‌لهی. بالرام چاوانی به نیود‌لهی و ئه‌و ژیانه تازه‌یه ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش به گه‌ره‌کی "گۆرگاون"ی دڵرفێن.
ئه‌م گۆڕانه سه‌ره‌تایه‌کی له سه‌رخۆ ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتن له ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران له هیندستاندا، به‌تایبه‌تیش خاوه‌ن کاره‌که‌ی که له کۆشکێکی گه‌وره ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و چه‌ندین خزمه‌تکاری تریشی هه‌ن.
بالرام وه‌ک شوفێرێک خاوه‌ن کاره‌که‌ی ده‌باته سه‌نته‌ره‌کانی بازرگانی و جێگا گرانبه‌هاکان. به‌وبۆنه‌یه‌وه شاره‌زایی زیاتر ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه له راده‌به‌ده‌ره و سه‌ری سورده‌مێنێ له خێرایی ژیان له شاره گه‌وره‌کاندا.له رێگای کارکردنه‌که‌شییه‌وه شۆفێری تر ده‌ناسێ و به گۆڤاره هه‌رزان به‌هاکه‌یان و ئه‌و تاوانی کوشت و کوشتاره‌ی که هه‌فتانه و به پیلان به‌رێوه ده‌چێت ئاشنا ده‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌بینێ خاوه‌نکاره‌که‌ی "ئاشوک" چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ته‌نده‌ره‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌کانی ئه‌و حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌دا ده‌به‌ستێ.
"بالرام" هه‌ست ده‌کات چه‌ندین ملیۆن ئینسان له هیندستان هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵدارانه‌ی به زۆر خزێنراونه‌ته ناو قه‌فه‌سێکه‌وه نییه.
ئه‌و هه‌ست به داهاتووی خۆی ده‌کات و به‌ناچارییش ته‌سلیمی بووه. خه‌می ژیان "بالرام " ده‌گه‌یه‌نێته جێگه‌یه‌ک له بیرکردنه‌وه که ته‌نها رێگایه‌ک هه‌یه بیگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێک له‌م هندستانه تازه و سه‌رسورهێنه‌ره،ئه‌وه‌ش کوشتنی "ئاشوک"ی خاوه‌نکاره‌که‌یه‌تی.
پڵنگی سپی وێنه‌یه‌کی ئابڕوبه‌رانه‌ی نارۆمانسیانه‌مان له هندستان ده‌خاته به‌رده‌ست، که وێنه‌یه‌کی ترسناک و راچڵه‌کێنرانه‌یه. هه‌ر له‌و لادێیه هه‌ژارنشینانه‌وه که ژیان تێیدا هیچ یاسایه‌ک نایگرێته خۆی تا ئه‌و هێزه نوێیه‌ی که ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر پاره‌و هێزدا.
له هندستانی ئه‌مرۆدا رێژه‌ی زیادبوونی ملیۆنێره‌کان به‌رێژه‌یه‌کی زۆر زیاتر ده‌چێته پێش له چاو شوێنه‌کانی تری جیهاندا.
به گوێره‌ی گۆڤاری "فۆربێس_forbes"که لیستێکی له ناوی ملیاردێره‌کانی جیهان له ساڵی 2008دا بڵاوکرده‌وه. 53 ملیاردێر له هیندستاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به به‌رزترین ژماره له کیشوه‌ری ئاسیا دا ده‌درێته قه‌ڵه‌م. به پێی بۆ چوونه‌کانی گۆڤاری فۆربێس وا چاوه‌روان ده‌کرێت له 10 ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی ملیاردێره‌کانی هندستان زۆر زیاتربن له چاو شوێنه‌کانی تری جیهاندا.
گه‌شه‌ی به‌رچاوی ئابووری هیندستان که له( %8)ه،وای له ملیۆنێر و خاوه‌ن بازاڕه‌کانی ئه‌و وڵاته کردووه پێشبرکێی بازاڕه‌کانی له‌نده‌ن و نیوۆرک و مۆسکۆ بکه‌ن. له ده‌سته‌که‌ی تریشدا خه‌ڵکانێکی زۆر، هیچ به شێکیان نییه له چوونه سه‌ره‌وه‌ی داهاتی وڵات‌دا. خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێش و پشتگوێخراو و کۆیله که‌مایه‌تی نین ، به‌ڵکو ڕێژه‌یان به ملیۆنه‌ها که‌س دێنه ژماردن.
له هیندستاندا 400 ملیۆن که‌س ژیانی رۆژانه‌یان به دۆلارێک یان که‌متر له دۆلارێک به‌ڕێوه ده‌چێت. راستییه‌که‌ی ئه‌مانه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی هیندستانن که " بالرام هالوای" پاڵه‌وانی رۆمانی "پڵنگی سپی" له خۆیدا ده‌ینوێنێ. ئه‌م دوو هیندستانه له په‌نای یه‌کتردان، هیندستانی سه‌رکه‌وتوو هیندستانی تاریکستان.
هه‌ژارانی شار له هه‌ژاره کۆچکردووه‌کانی لادێن. ئه‌مانه نه‌هاتوون وه‌ک جوتیار یان کرێکار، به‌ڵام له‌و نێوه‌نده‌دا کاری خزمه‌تکاری یان کاری ده‌ستی ده‌که‌ن. به هۆی ئه‌و بار‌و دۆخه‌وه هه‌ست ده‌کرێ، هیندستان له دوو ئه‌ستێره‌ی جیاواز ده‌چێ،له هه‌ریه‌کێکیاندا شێوه‌ی ژیان جیاوازی هه‌یه،ئاستی گوزه‌ران جیاوازه،پله‌ی جیاواز هه‌یه له نیگه‌رانی و گه‌یشتن به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی باجی خۆی ده‌وێ.
له ئاکامی ئه‌و گه‌شه ئابووریه‌دا چینێکی ناوه‌ند دروست بووه و خولیایه‌کی شێتانه‌ی هه‌یه بۆ خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و گه‌یشتنه ریزه‌کانی سه‌ره‌وه جا به هه‌ر نرخ و کارێک بێت.
لاوان دژایه‌تی داب و نه‌ریتی کۆن ده‌که‌ن و خه‌ڵکانی به‌ته‌مه‌نیش داماون له به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانه گه‌ورانه‌ی که په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که چه‌ندین سه‌ده‌یه خه‌ڵکی پێوه‌ی په‌یوه‌ستن.
"ئاراڤیند ئه‌دیگا" ته‌مه‌نی 33 ساڵه و په‌یامنێری گۆڤاری تایم بوو، له گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی وڵاته‌که‌یدا ده‌ڵێ: "هه‌ست به له دایکبوونی بێزارییه‌کی نوێ ده‌که‌م لای خه‌ڵک، ئه‌وه‌شم له ئاکامی ئه‌و گه‌ڕانانه‌م به وڵات‌دا به‌دیکرد له‌و کاتانه‌ی که بۆ گۆڤاری "تایمم" ده‌نووسی.
میدیای هیندی چه‌قی به‌ستاوه له تیشک خستنه سه‌ر دابه‌شکردنێکی سنوردار وه‌کوو جیاوازی ئاینی نێوان هندۆس و موسڵمانه‌کان یان دابه‌شکردنی تیره و هۆزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. به‌ڵام دابه‌شکردنێکی نوێ له‌وێ دروست بووه، هه‌رچه‌نده زۆر سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام له نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا دابه‌شبوونێکی چینایه‌تییه. ده‌بێ دان به‌م کێشه‌یه‌دا بنێین و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی بده‌ین. بۆیه پێده‌چێت هه‌ژاران زۆر بێزار و تووره‌بن له ئاکامی ئه‌م بار‌و دۆخه‌دا".
هه‌روه‌ها " ئه‌دیگا" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ" من ژیانی هه‌ژارانی هیندستان له‌م رۆمانه‌دا ناخه‌مه روو، ئه‌وان نه‌بینراون یان له شێوه‌ی که‌سایه‌تیه‌کدا ده‌خرێنه روو.
له‌م وڵاته‌دا شتێکی سه‌رنج راکێش هه‌یه، ئه‌وه‌ش بوونی خزمه‌تکاره. که‌سێک له چینی ناوه‌نددا ده‌توانێ سێ تا چوار خزمه‌تکاری هه‌بێ. ویستم چیرۆکی خزمه‌تکارێک بنووسم که شتێکی جیاواز ده‌کات به‌ڵام دڵنیا نه‌بووم له‌گه‌ڵ نووسینه‌که‌دا و هه‌ستم ده‌کرد به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌مسیل ده‌که‌م. من به‌شێکم له چینی ناوه‌نددا بۆیه هه‌سته‌کانیشم جۆرا و جۆرن،من به‌شێکم له‌وه‌ی هێرش ده‌که‌مه سه‌ری.له نامه‌کانی"بالرام" بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی چین دا باس له خزمه‌تکاره‌کان ده‌کات له نیود‌لهی که چۆن له ناهه‌موارترین شوێنی ژێر زه‌مینی ئه‌و ته‌لارانه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن که رووه‌کانیان یه‌کپارچه شووشه‌ن و خاوه‌نکاره‌کانیان تێیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی چین ئاگادارده‌کاته‌وه که چۆن بنه‌ماڵه‌ی ئاشوک به‌رتیل ده‌ده‌نه وه‌زیره‌کان، وه چۆن ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌کرێت.
ئاشوک هه‌میشه هه‌ست به تاوان ده‌کات له ئاکامی ره‌فتاره‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به "بالرام"، به‌ڵام گفتووگۆیه نه‌رمه‌کانی هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی کرداره‌وه.
له به‌شێک له رۆمانه‌که‌دا ئه‌و بۆچوونه سه‌باره‌ت به ئاشوک رۆشنده‌کاته‌وه،که هه‌ر له زمانی"ئاشوک"ه‌وه ده‌ڵێ (ژیانی هه‌ژاره‌کان به‌ته‌واوی جیاوازه، برۆ بۆ دلهی کۆن و بڕوانه چۆن مریشکه‌کان له بازاردا هه‌ڵده‌گرن،سه‌دان مریشک و که‌ڵه‌شێری په‌ڕره‌نگاوره‌نگ په‌ستراونه‌ته ناو قه‌فه‌سه ته‌له‌کانه‌وه، به چاوی خۆیان پارچه‌ی له‌شی هاوه‌ڵه‌کانیان ده‌بینن که چیان به‌سه‌ردێت، سوریش ده‌زانن نۆبه دێته سه‌ر خۆشیان که چی هه‌ر ناتوانن یاخیبوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن و له قه‌فه‌سه‌کانیان ده‌ربچن. هه‌مان شێوه‌ش به‌سه‌ر مرۆڤه‌کان دێت له‌م وڵاته‌دا).له هیندستاندا جیاوازی نێوان چینه‌کان به ڕۆشنی ده‌رده‌که‌وێت کاتێ پاڵه‌وانی رۆمانه‌که "بالرام هالوای" توشی حه‌په‌سان ده‌بێت له کاتی سه‌ردانیکردنیدا بۆ نێوه‌ندی بازرگانی، ئه‌و جێگایه‌ی ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به خواستی خۆیان بۆی ده‌چن،راستیه‌کمان بۆ دێنێته پێشه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی "زۆر نزیکه……به‌ڵام زۆریش دووره" ئه‌مه "بالرام"ه له نێوه‌ندی بازرگانی،به‌ڵام ناتوانێ هیچ شتێک بکڕێ، گوزه‌ران و ژیانی نه‌گۆراوه،نه‌بۆته هاووڵاتی و تا ئێستاش هه‌ر خزمه‌تکاره.
له کۆتاییدا که خۆی ده‌ناسێته‌وه هه‌وڵده‌دات به‌سه‌ر ئه‌و داڕوخانه‌ی که له ناخه‌وه به‌سه‌ریدا هاتووه زاڵ‌بێت که وه‌کوو لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌نکاره‌که‌ی چووه ئه‌و ناوه‌نده‌وه. له چوونه ژوره‌وه‌یدا کراسێکی سپی له‌به‌رکر‌دبوو نه‌ک جلی باو یان ئه‌و جله ره‌نگاو ره‌نگانه‌ی که خزمه‌تکاره‌کان له‌به‌ری ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر بالرام سه‌رکه‌وێ بۆ چینه باڵاکانی کۆمه‌ڵگه یان نا، شتێک له‌و راستییه ناگۆڕێت که جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له په‌یوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ،هه‌روا ده‌کرێ زۆر به ئاسانی ئه‌و جیاوازیانه ببینرێ له شاره گه‌وره و بچوکه‌کاندا، وه ته‌نانه‌ت له شارۆچکه‌کانیشدا.زانای کۆمه‌ڵناسی هیندی"Anil Mathur" ده‌ڵێ "ده‌بێ هه‌موو که‌س به‌هره‌مه‌ند بێت له‌م گه‌شه کردنه‌ی ئه‌مڕۆ. به‌ڵام له هیندستاندا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌یه،ملیۆنه‌ها که‌س له ژێر پله‌ی هه‌ژاری کوشنده‌دا ده‌ژین، به‌ڵام خه‌ڵکانێکی تریش له‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانیدان. ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه رقێک دروست ده‌کات که زۆر جار ئه‌نجامی تووند‌و تیژی لێده‌که‌وێته‌وه. خه‌ڵکانێکی زۆر خوازیارن به‌شیان هه‌بێت له‌م گۆڕانه به‌رچاوه‌دا. له وڵاتێکی دیمۆکراتی وه‌کوو هیندستاندا، زۆر جار ئاژاوه و هه‌رای سیاسی له‌سه‌ر زۆر کاری ساده و بچووک لێده‌که‌وێته‌وه، ناکرێت خواست و ئاواته‌کانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌م پێشبرکێ ئابووریه‌دا به جێماون پشتگوێبخرێت).
"پڵنگی سپی" ئه‌و رۆمانه‌یه ده‌توانێ ویژدانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بهه‌ژێنێ که ئه‌گه‌ر بۆ یه‌کجاریش بیر بکه‌نه‌وه که چۆن پسووله‌ی یه‌ک ژه‌م خواردنیان ده‌کاته پاره‌ی نیو مانگی خزمه‌تکاره‌کانیان.
ئه‌دیگا وایکرد زۆر که‌س بیر له‌و بارودۆخه بکاته‌وه،سه‌رباری ئه‌و وێنه جۆرا و جۆرانه‌ی هیندستان له خۆزگه و ئاوات و نائومێدی که له خۆی ده‌گرێت.
ئه‌م رۆمانه به ته‌نها تیشک ناخاته سه‌ر ئه‌و که‌لێنه ترسناکه‌ی نێوان چینه ده‌وڵه‌مه‌نده نوێیه‌کانی وڵات و هه‌ژارانی که‌نار که‌وتوو،به‌ڵکوو تیشکیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته ترسناکانه‌ش که له ئاکامی ئه‌و که‌لێنه چینایه‌تییه‌وه دێته کایه‌وه.
بالرام به خۆرسک که‌سێکی مرۆڤ کوژ نییه،به‌ڵام ناچاربوو ده‌ست بۆ کوشتن به‌رێت،ئه‌م ئاکامه زۆرێک له خه‌ڵکی هیندستان خوازیارنین ئه‌م که‌لێنه ببێته مایه‌ی پێکدادانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه دوایین کارێکه هیندستان پێویستی پێیهه‌بێت چونکه چاره‌سه‌ری هیچ ناکات، یارمه‌تی "بالرام" نادات و "ئاشوک"یش به‌ره‌و ژیان ناگه‌رێنێته‌وه.سه‌رچاوه:
جريدة الحياة –العدد350ئه‌م بابه‌ته له ژماره 69ی کۆواری نه‌وشه‌فه‌ق بڵاوبۆته‌وه*